13/04/2026
ئازیزان ، من لە زۆر مێژەوە باسی خراپی و ناتەندروستی پرۆتین شێیک و باڕم کردوە کە کاریگەری خراپی هەیە بۆ نەخۆشی شەکرەو دڵ و بۆریەکانی خوێن
بەڵام لێرەدا باسی خراپی ئەکەم لە زیاد کردنی چانسی ئەگەری شیرپەنجەی کۆڵؤن چونکە ئەم شێیک و باڕ انە پڕن لە کانزا قورسەکانی وەک کادمۆیۆم و قوڕقوشم و جیوە و لە هەمان کاتدا BPA کە لە وردەپلاستیک دا هەیە ، ئەمانە لە درێژخایەن دا کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە بۆ تووشبوون بە شیرپەنجەی کۆڵۆن
لەبەرئەوە گەنجی خۆشەویست بە ناوی دروستکردنی ماسولکەوە ئەم مادە خراپانە مەخۆ ....چونکە ئەگەر ئێستاش کاریگەریەکە دەرنەکەوێت ئەوا کە چویتە تەمەنەوە دەردەکەوێت ...ئەگەر توانای داراییت نیە ئەوا پرۆتینی سروشتی هەرزان بخۆ وەک هێلکە
بۆ ئەو کەسانەی کە حەز ئەکەن توێژینەوە کە بخوێنەوە ئەمە لینکی باسەکەیە لە گۆڤاری Diabetes ی بریطانی دا
https://www.diabetes.co.uk/news/2025/jun/protein-shakes-associated-with-increased-risk-of-colon-cancer.html
کلینیکی د.زانا احمد شارەزا لە بواری خۆراک و تەمەن درێژی،سلێمانی ,
کۆتای شەقامی گۆران ، بەرامبەر کەباب وەلی ، تەلاری ئاسیا ٠٧٧٢٩٦١٦٦٦٧