Jalal said karim جەلال سەید کەریم گەڕاوی

Jalal said karim  جەلال سەید کەریم گەڕاوی بە پێی توانا و بوونی کات و دەرفەت وەڵامی پرسیارەکانتان دەدەینەوە دەربارەی گیادەرمانی و پزیشکی میللی و کوردەواری

(١١) کاریگەری خراپی زۆر خواردنی شەکر لەسەر جەستەمان چی ڕوودەدات کاتێک شەکر زۆر دەخۆین؟ ١- پەنکریاس : جەستە شەکری خوێن دە...
26/01/2025

(١١) کاریگەری خراپی زۆر خواردنی شەکر لەسەر جەستەمان

چی ڕوودەدات کاتێک شەکر زۆر دەخۆین؟

١- پەنکریاس : جەستە شەکری خوێن دەگۆڕێت بۆ وزە بە هۆرمۆنێک کە پێی دەوترێت ئەنسۆلین کە لە پەنکریاسدا دروست دەبێت.
زۆر خواردنی شەکر واتە پەنکریاس دەبێت ئەنسۆلینی زیاتر بەرهەم بهێنێت. بە تێپەڕبوونی کات پەنکریاس تێکدەچێت و ئاستی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم

٢- ووزە: شەکرەکان بە خێرایی لەلایەن جەستەوە پرۆسێس دەکرێن و دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن. کاتێک شەکری خوێن دادەبەزێت، وزەکەش بە هەمان شێوە دادەبەزێت.

٣- گورچیلە : ئەگەر ڕێژەی شەکر لە خوێندا زۆر بەرز بووەوە، شەکر دەبێتە کێشە بۆ گورچیلەکان.
کاتێک بەرزی شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ نەکرا، زیان بە خوێنبەرەکانی گورچیلە دەگەیەنێت و فلتەری گورچیلە لەناو دەبات، ئەمەش زیان بە توانای پاککردنەوەی خوێن دەگەیەنێت بە شێوەیەکی دروست.

٤- جومگەکان : هەروەها زۆری شەکر پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزمەوە هەیە.
دەرکەوتووە کە شەکر ئازاری جومگەکان خراپتر دەکات بەهۆی ئەو هەوکردنەی کە لە جەستەدا دروستی دەکات.

٥- مێشک : شەکر هەڵکشانی ماددەی کیمیایی مێشک "هەستکردن بە باشی" دروست دەکات کە پێی دەوترێت دۆپامین. کاتێک بە بەردەوامی خۆراکی شەکردار دەخۆیت یان دەخۆیتەوە، مێشک ئالوودەی ئەو هەستە دەبێت و زیاتر ئارەزووی شەکر دەبێت.

٦- دڵ : شەکری زیادە لە جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ئەوەی کۆلیسترۆڵ و ترایگلیسیرید لەخۆبگرێت. ئەو چەورییەی کە کۆدەبێتەوە دەتوانێت خوێنبەرەکانت سنووردار بکات یان دابخات، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتەی دڵ، یان جەڵتەی مێشک.

٧- گەدە : شەکر دەبێتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن چونکە ڕیشاڵ و پرۆتینی تێدا نییە بۆ ئەوەی هەست بە تێربوون بکەیت.

٨- پێست : زیادبوونی ئاستی شەکر لە جەستەدا دەبێتە هۆی لاوازبوونی کۆلاجین و ئیلاستین، ئەو پرۆتینانەی کە پشتگیری پێکهاتەیی دەدەن بۆ یارمەتیدانی هێشتنەوەی پێست بە نەرمی. بە تێپەڕبوونی کات ئەنجامەکانی دەتوانێت چرچ و لۆچی و نیشانەکانی تری پیربوون بێت.

٩- ددان : شەکر خۆراک دەدات بە بەکتریاکانی ناو دەم، ژینگەیەکی ترش دروست دەکات. ئەم ترشە مینای پاراستنی ددانەکان دەخوات و دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی.

١٠- جگەر : زۆر خواردنی فرۆکتۆز کە جۆرێکە لە شەکر دەبێتە هۆی ئەوەی جگەر فرۆکتۆزی زیادە بکاتە چەوری. بەشێک لەو چەورییە لە جگەردا دەمێنێتەوە و بە تێپەڕبوونی کات دەتوانێت کۆببێتەوە و ببێتە هۆی نەخۆشی جگەر.

١١- کێش : شەکر و خۆراکە شەکردارەکان کالۆرییان تێدایە، بەڵام ماددە خۆراکییە سودبەخشەکانی جەستە سنووردار دەکەن. ئەگەر کالۆریەکان نەسوتێن، جەستە چەوری زیادەی شەکر دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

سەرچاوە:
Health

(١٠) هۆرمۆنی گرنگ بۆ ژیانمان + چۆن بەدەست دێن؟؟؟ 1. دۆپامین ("هۆرمۆنی پاداشت")بە دەست دێت بە / لەکاتی : • گەیشتن بە ئاما...
23/01/2025

(١٠) هۆرمۆنی گرنگ بۆ ژیانمان + چۆن بەدەست دێن؟؟؟

1. دۆپامین
("هۆرمۆنی پاداشت")
بە دەست دێت بە / لەکاتی :
• گەیشتن بە ئامانجەکان ، گوێگرتن لە ئاوازی هێمن ، خواردنی دڵخواز.

2. سیرۆتۆنین
("سەقامگیرکەری میزاج و باری دەروونی")
بە دەست دێت بە / لەکاتی:
• بەرکەوتنی خۆر ، تێرامان و بیرکردنەوە، ڕاهێنان ، قسەکردن لەگەڵ هاوڕێیانی دڵخۆش.

3. ئۆکسیتۆسین
("هۆرمۆنی خۆشەویستی")
بە دەست دێت بە / لەکاتی:
• باوەشی گەرم ، کات بەسەربردن لەگەڵ ئازیزان ، کردەوەی میهرەبانی.

4. ئیندۆرفین
("ئازار کەمکەرەوە")
بە دەست دێت بە / لەکاتی:
• ڕاهێنانی چڕ ، خۆشی و پێکەنین ، چالاکییە داهێنەرەکان.

5. ئەدرینالین
("هۆرمۆنی شەڕکردن یان فڕین")
بە دەست دێت بە / لەکاتی :
• وەرزشی سەرگەرمی ، فیلمی ئەکشن ، ڕووبەڕووبوونەوەی ترسەکان.

6. کۆرتیسۆڵ
("هۆرمۆنی سترێس / فشار")
بە دەست دێت بە / لەکاتی :
• دڵەڕاوکێ ، کارکردن لە ژێر فشار ، هەواڵی ناخۆشی چاوەڕوان نەکراو.

7. میلاتۆنین
("هۆرمۆنی خەو")
بە دەست دێت بە / لەکاتی :
• تاریکی ، خەوی باش ، دوورکەوتنەوە لە ئامێری زیرەک پێش خەوتن

8. تێستۆستیرۆن و ئیسترۆجین
("هۆرمۆنی سێکسی")
بە دەست دێت بە / لەکاتی:
• ڕاهێنانی چڕ ، چالاکیی سێکسی، ڕێجیمێکی باش.

9. هۆرمۆنی گەشەکردن
("هۆرمۆنی دووبارە دروستکردنەوە")
بە دەست دێت بە / لەکاتی:
• ڕۆژووگرتنی پچڕپچڕ ، خەوی قووڵ ، ڕاهێنانی چڕی بەرز

10. پرۆلاکتین
("هۆرمۆنی هێوری و پشوو")
بە دەست دێت بە / لەکاتی:
• شیرپێدانی (ئافرەتان) ، ڕاهێنان ، چالاکییە سێکسییەکان

وەرگێڕانی لە گروپی Biology ەوە
جەلال سەید کەریم گەڕاوی

20/07/2024

بەم زوانە .... Coming soon
ڕاگەیاندنی پرۆژەی (توێژەری لێهاتوو) بێ بەرامبەر بۆ خوێندکارانی زانکۆ / بەشە پزیشکیەکان کە خ*لێکی درێژخایەنی زانستیە و بنەماکانی توێژینەوەی زانستی لەخۆی دەگرێت لە A تا Z.
- پێشکەشکردنی بابەتەکانی خ*ل : دکتۆر محمد جەباری ، پسپۆڕی کلینیکی خۆراک
- بە پاڵپشتی و هەماهەنگی Bahar Factory - کارگەی بەهار - معمل بهار و
Health Awareness and Education center سەنتەری هۆشیاری تەندروستی
لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە سەبارەت بە کات و شوێنی خ*لەکە لەگەڵ ڕێژەی بەشداربووان.

جەلال سەید کەریم گەڕاوی

کاری زانسیتی هاوبەش سەبارەت بە پاراستنی تەندروستی و تەمەندرێژی...لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژە و کاری جوان و ناوازە دەبینن...
14/07/2024

کاری زانسیتی هاوبەش سەبارەت بە پاراستنی تەندروستی و تەمەندرێژی...

لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆژە و کاری جوان و ناوازە دەبینن سەبارەت بە گرنگیی بوونی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و دوور لە نەخۆشی و پیریی لە هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی کارگەی بەهار لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ و شارەزا و ئەزمووندار (لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان)

وێنەکەش لەگەڵ هەردوو برای بەڕێزمان
دکتۆر زانا احمد ، پسپۆڕی چارەسەرکردن بە خۆراک
دکتۆر دانا مەردۆخ ، پسپۆڕی زانستی تەمەندرێژی ...

زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزمان دکتۆری دەرمانساز کاک Darra Ali کە لە وڵاتی بەریتانیاوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و سەردانی کار...
13/07/2024

زۆر سوپاس بۆ برای بەڕێزمان دکتۆری دەرمانساز کاک
Darra Ali
کە لە وڵاتی بەریتانیاوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و سەردانی کارگەی بەهاری کرد و پەرتووکێکی نایابی پێشکەش کردین سەبارەت بە (حەوت زەمبیلەکەی لەشساغی).

هیوای سەرکەوتن و بەردەوامبوونی بۆ دەخوازین ، چونکە کەسێکی داهێنەر و زانایە بە واتای وشە.

من وا تێگەیشتووم کەسانێک هەن تەنها کێشە ئەوەیە کە کوردن ، ئەگەرنا زۆر کەسی دڵسۆز و دەستپاکمان هەیە و لە ناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەشدا کاری جوان و ناوازە ئەنجام ئەدەن لەوانە کار دەکەن بۆ هێشتنەوەی تاکەکان بە تەندرووست و دوور لە ژیانی پڕ لە نەخۆشی و داو و دەرمان.

😭 دوای (٤٠) ڕۆژ لە بەجێهێنانی فەرمانی خوای گەورە و کۆچی دوایی دایکی ڕەحمەتیمان ...📌 تەنها یەک ئەدەب ئەگێڕمەوە بۆ ئەوەی ن...
11/07/2024

😭 دوای (٤٠) ڕۆژ لە بەجێهێنانی فەرمانی خوای گەورە و کۆچی دوایی دایکی ڕەحمەتیمان ...
📌 تەنها یەک ئەدەب ئەگێڕمەوە بۆ ئەوەی نەوەی ئێستا پەندی لێوەربگرن و بەسەر دایک و باوکیان دا هاوار نەکەن ...👇👇👇
ساڵانێک پێش ئەوەی یادەوەری تێکبچێت ، هەر کاتێک دایکم تەلەفۆنی بۆ بکردمایە ، کە تەواو دەبوو لە قسەکردن قەت پێش ئەو مۆبایلم دانەخستۆتەوە بە سەریدا تا ئەو دایخستووە ، جاری وا هەبووە لە کۆتاییدا بۆڵە بۆڵیشی کردووە و گلەیی دڵی خۆشی کردووە و وای زانیوە پەیوەندیەکە تەواو بووە من هەر دام نەخستووە.
خوات لەگەڵ دایە گیان ، خوای گەورە لە گوناهی تۆ و مردووی هەموان خۆش بێت.
آمین یارب العالمین...

خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان لە ئێوارەکۆڕی ناساندن و خوێندنەوەی پەرتووکی (حاجی سید محمد  ، حەکیمە کوردەوارییەکەی گوندی موبڕ...
29/06/2024

خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان لە ئێوارەکۆڕی ناساندن و خوێندنەوەی پەرتووکی
(حاجی سید محمد ، حەکیمە کوردەوارییەکەی گوندی موبڕە/شارباژێڕ)

لە نوسینی:
هەردی شێخ اسماعیل موبڕەیی.

خوێندنەوەی:
جەلال سەید کەریم گەڕاوی.

شوێن : هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ ، گەڕەکی کوردسات، نزیک ڕادیۆی نەوا.

بەروار : سێشەممە ٢٠٢٤/٧/٢

کات : ٤:٣٠ ی ئێوارە

تێبینی:
١- پەرتووکەکە بە دیاری دەدرێت بە ئامادەبووان.
٢- پەرتووکەکە بە سپۆنسەری کارگەی بەهار و سەنتەری گیادەرمانی ژیار لە گەڕەکی ڕاپەڕین / سلێمانی چاپکراوە.

Bahar Factory - کارگەی بەهار - معمل بهار

سەنتەری گیادەرمانی ژیار zhyar phytoclinic

@سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ

زنجیرەی خۆراکی تەندروست-٦-ماددە خۆراکییە وردیلەکانMicronutrients      ماددە خۆراکییە وردیلەکان بریتین لە ڤیتامین و کانزا...
23/06/2024

زنجیرەی خۆراکی تەندروست
-٦-
ماددە خۆراکییە وردیلەکان
Micronutrients
ماددە خۆراکییە وردیلەکان بریتین لە ڤیتامین و کانزاکان - ئەو ماددە خۆراکیانەی کە جەستە پێویستی پێیانە بە بڕی کەم - بەڵام کاریگەری بەهێزیان هەیە.
ئەم مادانە یارمەتیدەرن بۆ کارلێکەکانی بەرهەمهێنانی وزە، گەشەکردنی جەستەیی و کارایی، ڕێگری لە زیانەکانی تێکشکانی ڕەگە ئازادەکان، و ئەنجامدانی زۆرێک لە ئەرکە گرنگەکان.
ماددە خۆراکییە وردیلەکان پێویستن بۆ تەندروستی مرۆڤ و نەبوون و کەمییان دەکرێت ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی و نەخۆشی بۆ مرۆڤ.
لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستەی خۆراک و خۆراکزانی ئەمریکا، پەیمانگای پزیشکی، و دەزگای تەندروستی کەنەدا ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە کە هەڵسەنگاندن دەکات بۆ بەهاکانی ئاماژەپێکراو ( القيم المرجعية / Reference values ) (بریتین لە تێکڕای پێوانە دووبارەبووەکان لە ئامێری پێوانەکردنی وردەوە) بۆ وەرگرتنی ماددە خۆراکیەکان بۆ ئەمریکاییانی باکووری تەندروست، لەوانە:
- خۆراکی وەرگیراوی پێشنیارکراو Recommended Dietary Allowance (RDA) : تێکڕای ئاستی وەرگرتنی ماددە خۆراکیەکانی ڕۆژانە کە بەش بکات بۆ دابینکردنی پێداویستی خۆراکی نزیکەی هەموو (لەسەدا 97-98) ی تاکە تەندروستەکان لە قۆناغێکی دیاریکراوی ژیان و گروپێکی ڕەگەزیی تایبەت دا.
- خۆراکی وەرگیراوی گونجاو Adequate Intake (AI): ئاستی تێکڕای پێشنیارکراوی وەرگرتنی ڕۆژانە لەسەر بنەمای خەمڵاندنی چاودێرکراو یان دیاریکراوی تاقیکاریی بۆ وەرگرتنی ماددە خۆراکیەکان بۆ کەسانی بەڕواڵەت تەندروست کە گریمانە دەکرێن گونجاو بن، AIکاتێک دەپێورێت کە نەتوانرێت RDA دیاری بکرێت.
- ئاستی وەرگرتنی بەرزی بەرگەگرتوو Tolerable Upper Intake Level (UL) : بەرزترین ئاستی تێکڕای وەرگرتنی ماددە خۆراکیەکانی ڕۆژانە کە ئەگەری زۆرە هیچ مەترسییەکی کاریگەری نەرێنی تەندروستی دروست نەکات بۆ نزیکەی هەموو تاکەکانی دانیشتوانی گشتی، لەگەڵ زیادبوونی وەرگرتن لە سەرووی UL، مەترسی ئەگەری نەرێنی ڕەنگە کاریگەرییەکانی زیاد بکەن.

کێ پێویستی بە تەواوکەرە خۆراکییەکانە؟
زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ماددە خۆراکیەکان، وەکو هەژاریی بەهای خۆراک، فشاری دەروونی، وەرزشکردن، بەکارهێنانی دەرمانی ڕەچەتە، ژەهراویبوونی ژینگە و زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کحول. بۆ زۆرێک لە ماددە خۆراکییە وردیلەکان، کەمیی، خواردنی ناتەواو یان کەمبوونەوەی ماددە خۆراکیەکان باو و ئاساییە بە بەراورد بە خۆراکی وەرگیراوی پێشنیارکراو RDA ، هەر لەبەر ئەمەشە تەواوکەرەکان زۆر گرنگن لە قەرەبووکردنەوەی کەموکوڕییەکانی خۆراک و ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی ماددە خۆراکیەکان.

جەلال سەید کەریم گەڕاوی
بایۆلۆجیست و نووسەر لە بواری پزیشکی تەواوکاری و جێگرەوە

سەرجاوە:

زنجیرەی خۆراکی تەندروست-٥-چەوری تێرەکانچەورییە تێرەکان لە بەرهەمە ئاژەڵییەکانی وەک گۆشت، پەلەوەر، شیر، پەنیر، کەرە، و چە...
19/06/2024

زنجیرەی خۆراکی تەندروست
-٥-
چەوری تێرەکان
چەورییە تێرەکان لە بەرهەمە ئاژەڵییەکانی وەک گۆشت، پەلەوەر، شیر، پەنیر، کەرە، و چەوریدا هەیە، هەروەها لە زەیتەکانی ناوچە کەمەرەییەکانی (وەک خورما و ناوکی خورما و زەیتی گوێزی هیندی) و ئەو خۆراکانەی کە لەم زەیتانە دروست دەکرێن. ئەم چەوریانە ڕێژەیەکی بەرزی کۆلیسترۆڵیان تێدایە و پەیوەندییان بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزی کۆلیسترۆڵ و قەڵەوی و شێرپەنجەی مەمک و قۆڵۆن و پرۆستاتەوە هەیە.
زۆربەی خەڵکی ٣٨٪ یان زیاتری کالۆری ڕۆژ لە چەورییەوە وەردەگرن لەکاتێکدا بەرپرسانی تەندروستی پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ٢٠-٣٥٪ زیاتر نەبێت و کەمتر لە ١٠٪ی لە چەوری تێرەوە بێت.
بۆ کەمکردنەوەی وەرگرتنی چەوری تێر، چەوری و پێستی مریشک کەم بکەرەوە، پەلەوەرێکی کەم چەوری هەڵبژێرە لەبری گۆشتی سوور، هەروەها پەنیری کەم چەوری و شیرەمەنی، کەرە بە ڕێژەیەکی مامناوەند باشە.

کەرە بەرامبەر بە مارگرین
بۆ ساڵانێک مارگرین (کەرەی ڕووەکی) بە جێگرەوەیەکی تەندروستتر دادەنرا بۆ کەرەی ئاژەڵی، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی مارگرینەکان زەیتی هایدرۆجین کراو (چەوری ترانس)یان تێدایە، کە چەوری دەستکردی پرۆسێسکراون و پەیوەندییان بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجەوە هەیە.
جگە لەوەش مارگارینەکانی هایدرۆجین نەکراو، کە ستیرۆلی ڕووەکی بەسوودیان تێدایە دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ بدات.
لە کاتێکدا کەرە ، چەوری تێر لەخۆدەگرێت، بەڵام تێرەکانی زنجیرە کورتن، کە بە ئاسانی هەرس دەکرێن و سەرچاوەیەک بۆ وزەی بەکارهێنراو دابین دەکەن.
هەروەها کەرە ماددە خۆراکیەکانی تێدایە: لێسیتین، ڤیتامین A و E، و سیلینیۆم. کەواتە کۆتا قسە ئەوەیە: کەرە یان مارگرینێکی بێ هایدرۆجین هەڵبژێرە.

گۆڕین و دەستکاری کردنی چەوری
ترشە چەورییە (گۆڕاو) ترانسەکان بە شێوەیەکی سروشتی بە ڕێژەیەکی کەم لە بەرهەمە ئاژەڵییەکاندا دەبینرێن؛ بەڵام زۆربەی چەورییە ترانسەکان لە خۆراکی ئێمەدا لە فۆڕمی دەستکردەوە دێن.
چەورییە ترانسەکان کاتێک دروست دەبن کە زەیتەکان بە پرۆسەیەکی کیمیایی دا تێبپەڕن کە پێی دەوترێت هایدرۆجینکردن و ئەمەش ڕەقیان دەکات.
هەمان ئەو پرۆسەیەیە کە زەیتی ڕووەکی دەکاتە مارگرین.
کاتێک بۆ یەکەمجار چەورییە ترانسەکان خرایە ناو دابینکردنی خۆراکەکانمانەوە، وا بیردەکرایەوە کە جێگرەوەیەکی تەندروستترن بۆ چەورییە تێرەکان. دوای چەندین ساڵ ئەمە دەرکەوت کە درۆیە. چەورییە ترانسەکان ئاستی کۆلیسترۆڵ بەرز دەکەنەوە، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ زیاد دەکەن، هەروەها پەیوەندییان بە شێرپەنجەوە هەیە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک. پەیمانگای پزیشکی ڕایگەیاندووە کە هیچ سنوورێکی سەلامەت بۆ چەورییە ترانسەکان لە خۆراکدا نییە و پێویستە خواردنی ئەم چەورییە مەترسیدارانە کەم بکەینەوە. کۆمپانیاکانی خۆراک لەم بوارەدا هەوڵەکانیان داوە. ئێستا زۆرێک لە خۆراکە پاکەتکراوەکان دەبینیت کە لەسەریان نووسراوە “بێ چەوری ترانس”.

کۆلیسترۆل: مادەیەکی مۆمییە کە لە چەورییەکانی ناو خوێنماندا هەیە، لە جگەردا دروست دەکرێت و هەروەها لە خواردنی چەوری تێر و ترانسەوە بەدەست دێت.
کۆلیسترۆڵ هەمووی خراپ نییە- جەستە پێویستی پییەتی بۆ بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سێکسی، پاراستنی پەردەی خانەکان و بۆ سیستەمی دەماری تەندروست.
جگە لە خۆراک، ئاستی کۆلیسترۆڵ دەکرێت بەهۆی مێژووی خێزانی و کەمی چالاکیی و تێکچوونی جگەرەوە بەرزبێتەوە و خواردنی کۆلیسترۆڵ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
وەک چۆن لە چەوریەکاندا، کاتێک باس لە کۆلیسترۆڵیش دەکرێت، باش و خراپی هەیە. کۆلیسترۆڵی باش بریتییە لە HDL (چەوری پڕۆتینی چڕی بەرز) و خراپەکەی بریتییە لە LDL (چەوری پڕۆتینی چڕی کەم) .
کۆلیسترۆڵی LDL دەتوانێت لە دیوارەکانی خوێنبەرەکانی مێشک و دڵدا کۆببێتەوە و ڕێڕەوەکانی ڕۆیشتنی خوێن تەسک بکاتەوە، کە پرۆسەیەکە بە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان ناسراوە، کە سەرەتای نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشکە. کۆلیسترۆڵی HDL پێی دەوترێت کۆلیسترۆڵی باش چونکە ئەو LDLەی لە خوێنبەرەکاندا دانراوە هەڵدەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ جگەر بۆ ئەوەی بشکێت و لەناوبچێت.
بۆ دابەزاندنی LDL و بەرزکردنەوەی ئاستی HDL، وەرزشکردن بە بەردەوامی، کەمکردنەوەی چەورییە تێرەکان، دوورکەوتنەوە لە چەورییە ترانسەکان و لە جگەرەکێشان گرنگە.

ترایگلیسیریدەکان: (TG) ئەو جۆرە پێکهاتەیەیە کە زۆربەی چەوریەکان لە خۆراکدا (هەردوو چەوری ئاژەڵ و ڕووەکی) بوونیان هەیە. هەروەها لەگەڵ کۆلیسترۆڵدا لە خوێندا هەن.
ژەمێکی خۆراک کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری و شەکر و کاربۆهیدراتی پاڵاوتە و کحولی تێدابێت دەتوانێت TGs بەرز بکاتەوە. هەروەها زیادەڕۆیی لە خواردنی دا TG بەرز دەکاتەوە چونکە کالۆری زیادە دەگۆڕێت بۆ چەوری لە جگەردا و دواتر بۆ TG بۆ ئەوەی لە خوێندا بگوازرێتەوە.
ئاستی بەرزی ترایگلیسیرید پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەوە هەیە. ئەگەری هەیە ترایگلیسیریدەکان بەرز بێت تەنانەت کاتێک کۆلیسترۆڵی خوێنیش ئاسایی بێت، بۆیە بە بەردەوامی ئاستی خۆت بپشکنە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەتوانرێت ئاستی TG بە شێوەیەکی کاریگەر بە خۆراک و وەرزشکردن بەڕێوەبچێت.

زنجیرەی خۆراکی تەندروست-٤-ماددە خۆراکییە گەورەکان3- چەورییەکان: "چەوری" بووەتە وشەیەکی نەرێنی بەو پێیەی پەیوەندی بە قەڵە...
15/06/2024

زنجیرەی خۆراکی تەندروست
-٤-
ماددە خۆراکییە گەورەکان
3- چەورییەکان: "چەوری" بووەتە وشەیەکی نەرێنی بەو پێیەی پەیوەندی بە قەڵەویەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستمان بە بڕێکی دیاریکراو لە چەورییە لە خۆراکەکانمان و لەسەر جەستەمان.
خاڵێک کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت ئەوەیە کە چەوری باش و چەوری خراپ هەیە.
چەورییە باشەکان بریتین لە چەورییە ناتێرەکان، ئەوانیش چەورییە تاک ناتێرەکان (زەیتون و کانۆلا و زەیتی فستق) و چەورییە فرە ناتێرەکان.
چەورییە فرە ناتێرەکان ترشە چەورییە بنەڕەتییەکان (EFAs)مان بۆ دابین دەکەن، کە بۆ دوو گروپ دابەش دەکرێن:
ا- ترشی چەوری ئۆمیگا ٦: ترشی لینۆلیک (LA) کە دەگۆڕێت بۆ ترشی گاما لینۆلینیک (GLA) و ترشی ئاراکیدۆنیک (AA)
ب- ترشی چەوری ئۆمیگا ٣: ترشی ئەلفا-لینۆلێنیک (ALA) کە دەگۆڕێت بۆ ترشی (EPA) و ترشی (DHA)
جەستە ناتوانێت EFA دروست بکات، بۆیە دەبێت لە ڕێگەی خۆراک یان تەواوکەرەوە بەدەستی بهێنرێت.
چەورییەکان بۆ زۆرێک لە پرۆسە و ئەرکەکانی جەستە پێویستن، لەوانە:
١- گەشەکردنی گشتی و گەشەکردنی مێشک و کۆئەندامی دەمار و ڕژێنەکانی ئەدرینال و ئەندامی سێکسی و گوێی ناوەوە و چاو
٢- وزە (چەوری چڕترین سەرچاوەی وزەیە)
٣- هەڵمژینی ڤیتامینەکانی تواوە لە چەوریدا (ڤیتامینەکانی A، D، E، K، و کارۆتینۆیدەکان)
٤- پاراستنی یەکپارچەیی پەردەی خانەکان
٥- ڕێکخستنی پرۆسەکانی خانەکان وەک چالاککردن و دەربڕینی جینەکان، کارکردنی ئەنزیمەکان، و ئۆکساندنی چەوری
٦- بەرهەمهێنانی هۆرمۆن و نێردراوی کیمیایی

سەرچاوەی خۆراک
لێرەدا وردەکارییەکانی EFA و سەرچاوەکانیان دەخەینەڕوو:
• LA: لە زەیتی ڕووەکیدا هەیە وەکو زەیتی زەیتون، گوڵەئێوارە، گوڵەبەڕۆژە، گەنمەشامی، گەنم، کانۆلا.
• GLA: لە زەیتی زمانەگا و ڕەشکە و زەیتی گوڵەئێوارەدا هەیە.
• AA: لە گۆشت و هێلکەدا هەیە. ئێمە لە ڕێگەی خۆراکەوە AA ی پێویست بەدەست دەهێنین. زۆرخۆری لەم چەورییەدا باش نییە، بەو پێیەی دەبێتە هۆی هەوکردن.
• ALA: لە تۆوی کەتان و زەیتی گەنمدا هەیە و تا ڕادەیەکی کەمتر لە گوێز و سەوزەی گەڵا سەوز و جوانەی گەنم و تۆوی ڕەشکەدا هەیە.
• EPA و DHA: لە ماسییە چەورەکاندا دەبینرێن، وەک سەلەمون، ماکرێل، هێرینگ، ماسی کود، سەردین و تونە.

مشتومڕێکی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی کە ڕێژەی وەرگرتنی ئۆمیگا ٦ بۆ ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ لە خۆراکدا چی پێکدەهێنێت. مەزەندە دەکرێت کە لە ئێستادا لە دەوروبەری 15:1 بەدەست دەهێنین، لەکاتێکدا بەرپرسانی پێشەنگی EFA پێشنیاری ڕێژەیەکی نزیکتر لە 4:1 یان تەنانەت 2:1 دەکەن.
پەیمانگای پزیشکی ئاستێکی گونجاوی وەرگرتنی ترشی لینۆلیک بۆ گەورەساڵانی تەمەن ١٩-٥٠ ساڵ لە ١٧ گرام/ڕۆژ بۆ پیاوان و ١٢ گرام/ڕۆژ بۆ ژنان داناوە؛ ترشی ئەلفا-لینۆلێنیک بە ڕێژەی 1.6 گرام/ڕۆژ بۆ پیاوان و 1.1 گرام/ڕۆژ بۆ ژنان. ئەم ئاستانە بۆ کەسانی گەنج و بەتەمەن کەمترە.

لەبری ئەوەی هەوڵبدەیت ڕێژەی تەواو یان وەرگرتن حیساب بکەیت، ئامانجت ئەوەیە کە ئۆمیگا ٣ی زیاتر (ماسی، تۆوی کەتان، گەنم، و زەیتی ماسی) و GLA (زمانەگا، زەیتی ڕەشکە، یان زەیتی گوڵەئێوارە) لە خۆراک و/یان تەواوکەرەکاندا هەبێت، وەک ئەمانە ئەو چەورییە بەسوودانەی کە بە شێوەیەکی باو کەمیان هەیە.

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا 3 پارێزگاری لە دڵ دەکەن بە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و ترایگلیسیرید لە خوێندا و کەمکردنەوەی مەینبوونی خوێن و کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتەی دڵ و مردنی لەناکاو. هەروەها ئەم چەوریانە هەوکردن کەمدەکەنەوە و یارمەتیدەرن بۆ هەوکردنی جومگەکان و نەخۆشیەکانی تری هەوکردن. هەروەها GLA هەوکردن کەمدەکاتەوە، هەروەها ڕێگری دەکات لە مەین، بۆرییەکانی خوێن فراوان دەکات، تەندروستی پێست باشتر دەکات، هەروەها سوود بەو کەسانە دەگەیەنێت کە نەخۆشی شەکرە و هەوکردنی جومگەکانیان هەیە.

زنجیرەی خۆراکی تەندروست-٣-مادە خۆراکییە گەورەکان Macronutrients ب- کاربۆهیدراتی ئاڵۆز: بریتین لە نیشاستە و ڕیشاڵی خۆراکی...
13/06/2024

زنجیرەی خۆراکی تەندروست
-٣-
مادە خۆراکییە گەورەکان Macronutrients
ب- کاربۆهیدراتی ئاڵۆز: بریتین لە نیشاستە و ڕیشاڵی خۆراکی هەرس نەکراو. نیشاستە لە نان و مەعکەرۆنی و برنج و فاسۆلیا و هەندێک سەوزەدا هەیە. ئەمڕۆ زۆرێک لە نیشاستەەکانمان پاڵاوتە و پرۆسێس دەکرێن، ئەمەش ڕیشاڵ و ماددە خۆراکیەکانی لە خۆراک دەسوتێنێت. بۆ نموونە نانی سپی و مەعکەرۆنی و برنج زۆر کەمتر خۆراکیان هەیە، بۆیە بەرهەمە قاوەیی یان دانەوێڵە تەواوەکان هەڵبژێرە.
ڕیشاڵی خۆراکی لە میوە و سەوزە و فاسۆلیا و بەشە هەرس نەکراوەکانی دانەوێڵەی تەواو وەک گەنم و شۆفان هەیە. جگە لە پاڵپشتی تەندروستی ڕیخۆڵە و نەهێشتنی دروست، ڕیشاڵ هاوسەنگی شەکر لە خوێندا باشتر دەکات و کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک کەمدەکاتەوە، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە بەڕێوەبردنی کێشدا.
وەرگرتنی پێشنیارکراوی ڕیشاڵ بۆ گەورەساڵانی ٥٠ ساڵ و کەمتر ٣٨ گرام بۆ پیاوان و ٢٥ گرام بۆ ژنان؛ بۆ ژن و پیاوی سەروو ٥٠ ساڵ بریتیە لە ٣٠ و ٢١ گرام لە ڕۆژێکدا. بەهۆی کەمبوونەوەی خواردنی خۆراک بەداخەوە زۆربەی خەڵک تەنها یەک لەسەر سێ بۆ نیوەی ئەو بڕەی کە پێشنیار کراوە بەدەست دەهێنن. بۆ زیادکردنی وەرگرتنی ڕیشاڵ، سەوزەی خاو و میوە و دانەوێڵەی تەواو و گەنمەشامی زیاتر بخەرە ناو خۆراکەکەتەوە و تەواوکەری ڕیشاڵ لەبەرچاو بگرە.
پێوەری بە شەکربوون:
Glycaemic Index (GI) پێوەرێکە کە پێوانەی کاربۆهیدراتەکان دەکات چەندە خێرا دەشکێن بۆ شەکر. ئەوانەی کە بە خێرایی دەشکێن- وەک کاربۆهیدراتی سادە و نیشاستە پاڵاوتەکان- GI یان بەرزە. ئەو خۆراکانەی کە بە هێواشی دەشکێن- وەک زۆربەی سەوزە و میوە و دانەوێڵەی پرۆسێس نەکراو- GI یان نزمە.
چەندین توێژینەوە ڕێجیمەکانی GI بەرزیان بەستووەتەوە بە قەڵەوی، بەرگری ئەنسۆلین، جۆری دووەمی شەکرە و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ. خواردنی ئەو خۆراکانەی کە GI بەرزن دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی شەکری خوێن کە لەوانەیە ببێتە هۆی ماندوێتی و زیادبوونی ئارەزووی خواردن و ئارەزووی خواردن. لەبەر ئەم هۆکارانە باشتر وایە کەمترین خۆراکی بەرزی GI و زۆرترین خواردنی خۆراکی کەم GI وەرگرین.

زنجیرەی خۆراکی تەندروست ...زنجیرەیەکی زانستییە و بە پشت بەستن بە نوێترین سەرچاوەکانی جیهان ، لە هەر پۆستێک دا باس لە چەن...
11/06/2024

زنجیرەی خۆراکی تەندروست ...
زنجیرەیەکی زانستییە و بە پشت بەستن بە نوێترین سەرچاوەکانی جیهان ، لە هەر پۆستێک دا باس لە چەند ڕاستییەکی زانستی دەکەین سەبارەت بە خۆراک و خۆراکزانی

ماددە خۆراکییە گەورەکان
بریتین لە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکان- کاربۆهیدرات، پرۆتین و چەوری- کە جەستە پێویستی پێیانە بۆ وزە و گەشەکردنی دروست، میتابۆلیزم و کارکردن. پێیان دەوترێت “ماکرۆ” چونکە ئێمە پێویستمان بەم ماددە خۆراکیانە هەیە بە ڕێژەیەکی زۆر بە بەراورد بە ماددە خۆراکییە وردیلەکان (ڤیتامین و کانزاکان)، کە بە ڕێژەیەکی کەمتر پێویستن.
ماددە خۆراکییە گەورەکان کالۆریمان بۆ دابین دەکەن بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
١- کاربۆهیدرات: 4 کالۆری بۆ هەر گرامێک
٢- پرۆتین: 4 کالۆری بۆ هەر گرامێک
٣- چەوری: 9 کالۆری لە هەر گرامێکدا
بۆ نموونە: ئەگەر بەرهەمێکی خۆراکی لە هەر ژەمێکدا ١٠ گرام کاربۆهیدرات و ٢ گرام پرۆتین و ١ گرام چەوری تێدابێت، ئەوا دەکاتە:
١٠ × ٤ = ٤٠ کالۆری لە کاربۆهیدرات
٢ × ٤ = ٨ کالۆری لە پرۆتین
١ × ٩ = ٩ کالۆری لە چەوری
ژمارەی کۆی گشتی دەکاتە ٥٧ کالۆری لە هەر ژەمێکدا.

Address

Raparin
As Sulaymaniyah
00964

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647511963070

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Jalal said karim جەلال سەید کەریم گەڕاوی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Jalal said karim جەلال سەید کەریم گەڕاوی:

Share

Category