Dental and oral diseases

Dental and oral diseases ناساندنی نەخۆشیەکانی
دەم و ددان،

Diagnosis ?
22/08/2024

Diagnosis ?

02/12/2022

پێنج ساڵی داهاتوو پیشەیەک نامێنی با ناوی پزیشکی ددان.
لە ئێستاوە وانەکانت گرنگتر بن لەلا لە داهاتوو چیت لە دەست دێت ئەم جیلە ئەم کارە نەکات هەرگیز ناکرێت کۆتا جیل و کۆتا هەوڵ سارد مەبنەوە ، هەمووان بەیەکەوە، ئەتوانین ئەنجامان هەبێت .
مانەوەت ساڵێک زۆر خۆشترە لەوەت زووتر تەواوی کەیت و بێ هەلی کار بیت، ئەسڵەن وەک وابێت نەتخوێندن بێت بەشەکەت هیچ سودێکی نەماوە ئەبیت ئەم زووڵمە ڕابگیرێت بە هەموومانەوە

خۆبەخش
خوێندکار
دکتۆر

تکایە ئێوەش. هەڵوێستاب هەبێت بەتایبەت دکتۆرەکان،

02/12/2022





20/08/2022

بۆ ددانی هەستیار
ئەو کەسانەی ددانیان هەستیارە بە ساردی یان گەرمی یان شیرینی وا باشترە هەویری ددانێک هەڵبژێرن ،کە ئەم ماددانەیان لە پێکهاتەدابێت

Stromotioum chloride
Stannous fluoride
Potassium chloride
Potassium nitrate
Potassium citrate.

دکتۆر ڕەوا

16/08/2022

ڕەشبوونـــــــی پووك
(Gingival Pigmentation)

هۆکارەکان:
1_ کۆبوونەوەی کلس لە ژێر پووک وا دەکات لێواری پووک ڕەش دەرکەوێت ..

2_میلانین خۆی مادەیەکە لە جەستەدا هەیە کە دەبێتە هۆی رەشی ڕەنگی چاو و موو و پێست بەلام کاتێک ڕێژەکە زۆر دەبێت دەبێتە هۆی ڕەش بوونی پووک...

3-جگارە کێشان ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە ئەکتیفبوونی خانەکانی درووست کردنی میلانین بەمەش دەبێتە هۆی دەردانی زیاتری میلانین و ڕەش بوونی پووک.

4_هەندێک دەرمان کە بۆ چارەسەری پێست بەکاردێن و کاریگەری لاوەکیان هەیه دەبنە هۆی ڕەشی بوونی پووک.

5_مەلگەم ...برتییە لە مادەیەکی ڕەش کە بۆ پڕکردنەوەی ددان بەکاردێت ، ئەم مادەیەش جار هەیە دەبێتە هۆی درووست بوونی پەلەی ڕەشی پووک.

6_جۆرێک لە نەخۆشی پووك(ANUG ) هەیە دەبێتە هۆی ئەستوور بوون و خوێن تێزان و ڕەشبوونی پووک.

7_ نەخۆشی ئەدیسۆن کە کار لە ڕژێنی ئەدرینالین دەکات و جار هەیە دەبێتە هۆی ڕەش بوونی لێو و پووک.

ئەمەی دەبینن لە ئەنجامی زیاد دەردانی میلانینەوە درووست بووە.

دکتۆر ڕەوا

مەگەر بەمە تۆزێک ئەکتیڤ بن
09/08/2022

مەگەر بەمە تۆزێک ئەکتیڤ بن

09/08/2022

ئایە ددانەکەم بکێشم یان دەمار بڕینی بۆ ئەنجام بدەم؟

ڕۆژانە نەخۆش سەرانمان دەکەت و دەپرسێت ئایە ددانەکەم کلۆربووە دەمار بڕینی بۆ ئەنجام بدەم یان بیکێشم؟

چ کاتێک پێویستە دەماڕ بڕین بۆ ددانەکەت ئەنجام بدەیت؟
چ کاتێک پێویستە ددانەکەت بکێشیت؟

کاتێک ددانەکەت کلۆردەبێت و چارەسەری ناکەیت تا بەکتریا دەگاتە بەشێک بە دەماری ددان ئازار دروس دەبێت و بەشێکی ددانەکەت لە دەست چووە، باشتر وایە دەمار بڕین بۆ ددانەکەت ئەنجام بدەیت تا ئەو بەکتریایانە لاببرێت، ئەگەر هەوکردنەکە لانەبرێت ئەوا تەشەنە دەسەنێت بۆ شانەکانی تری ناو دەم و ئاڵۆزی زیاتر دروست دەکات.

زۆربەی خەلکی پێیان وایە کە ددان کێشان باشترە لە دەمار بڕین بەڵام دەمار بڕین باشتر و سەلامەترە و ددانە سروشتیەکەت دەپارێزیت.

دەمار بڕین پرۆسەیەکی پاراستنی ددانە بەپێی لێکۆڵینەوەکان کە ئەنجام دراوە بڕینی دەمار باشترە و سەلامەترە لە ددان کێشان لەکاتی ددان کێشان % ٦٨ بۆ % ٨٤ ژمارەی بەکتریا دەچنە ناو جۆگەلەکانی خوێن لەبەر ئەوە دەمار بڕین سەلامەتترە.

زۆربەی خەلکی پێیان وایە ددان کێشان خێراتر و هەرزانترە لە دەمار بڕین.
کێشانی ددان لە جیاتی دەمار بڕین لەوانەیە باشتربێت لە ئەنجام دا بەڵام جێگرتنەوەی ددانە لەدەست چووەکە پێویستی بە خەرجی زیاترە.

ئەگەر ددانەکەت بکێشیت و ددانی بۆ دروست نەکەیتەوە ئەوا ددانەکانی تەنیشتی بەرەو یەکتر دەجولێن و ناڕێکی دروست دەبێت، و دواجار نەخۆشیەکانی پوک و جوڵاندنی ددانەکان دروست دەبێت.

ئەگەر ددانە کەوتوە لە دەست چوەکەت جێ گرەوەی بۆ دانەنێیت ئەوا کێشەی جوین و قسەکردن و جوانیت دەبێت.

کەی پێویستە ددانەکەت بکێشیت؟

ئەگەر بەشێکی زۆر لە پێکهاتەی ددانەکەت لەدەست چوبێت ئەوا ددانکێشان پێویستە بەلام دوای ددانکێشان پێویستە ددانەکەت بە ددانی جێگیر یان ڕواندنەوە دروست بکەیتەوە.

UnKnown

06/08/2022

ئەو هۆکارە سەرەکیانەی کە وا ئەکا کە کلس و پەڵە لەسەر ددانەکانمان کۆببنەوە:
١-جگەرەکێشان و نێرگەلە
٢-خواردنی چاو و قاوە بەبەردەوامی
٣-نەشووشتن و پاکرانەگرتنی دەم و ددان
٤-بەکار نەهینانی فلچە بەشێوازێکی زانستی لەکاتی شووشتنی ددانەکان
٥- لیکی ناو دەم و لیکە رژێنەکان
٦-ناتەواوی مەعیدە
٧- لە ئافرەتا سکپری
....

چارەسەرەکەی ،؟😊
26/07/2022

چارەسەرەکەی ،؟😊

25/07/2022

بۆچی دوای دەمار بڕین ،پێویستە کیف بۆ ددانەکە بکرێت؟

دوای دەمار بڕین ،خوێن بۆ ددانەکە ناچێت،ئەمەش وادەکات پاش ماوەیەک ددانەکە وشڪ بێت ،توانای بەرگەگرتنی بەرامبەر هێز و پاڵەپەستۆی خواردن و جوین کەمببێتەوە ،ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ددانەکە درز ببات و بشکێـــت ،بۆیە پێویستە دوای دەمار بڕیــن کیـــف بۆ ددانەکە بکرێت ،تا پارێزراو بێـــت لە شکان .

دکتۆر ڕەوا یوسف

Endo fileبۆ دەمار بڕین بەکاردێنئەوەش قیاساتەکانیانە بە پێ کەناڵەکە
24/07/2022

Endo file

بۆ دەمار بڕین بەکاردێن

ئەوەش قیاساتەکانیانە بە پێ کەناڵەکە

Gutta percha بۆ پڕکردنەوەی کەناڵەکانە دوای دەماربڕینوە قیاسەکانی  بە پێ گەورەیی و بچوکی قەبارەی کەناڵەکان دەگۆڕێت
24/07/2022

Gutta percha

بۆ پڕکردنەوەی کەناڵەکانە دوای دەماربڕین

وە قیاسەکانی بە پێ گەورەیی و بچوکی قەبارەی کەناڵەکان دەگۆڕێت

Address

Sulimany
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dental and oral diseases posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category