Hanasa Yoga Center ماڵی یۆگای هەناسە

Hanasa Yoga Center ماڵی یۆگای هەناسە ناونیشان: سلێمانی / ئەقاری / دووکۆڵان پشت جەمال عیرفان

20/04/2026
حاڵەتى چەمانەوە بۆ پێشەوە (پاداهەستاسانا) (Padahastasana) ١. سوودە جەستەییەکان (The Physical Level)   درێژکردنەوەی بربرە...
08/04/2026

حاڵەتى چەمانەوە بۆ پێشەوە (پاداهەستاسانا) (Padahastasana)

١. سوودە جەستەییەکان (The Physical Level)
درێژکردنەوەی بربرەی پشت: ئەم راهێنانە بە تەواوی بربرەی پشت لە بەشی خوارەوە تا سەرەوە رادەکێشێت و گوشاری سەر دیسکەکان کەم دەکاتەوە پشت ئێشە چارەسەر دەکات.
نەرمی ماسولکەکان: راکێشانی ماسولکەکانی پشتەوەی ران و سمت، کە زۆربەی مرۆڤەکان بەهۆی دانیشتنی زۆرەوە گرژ بوون.
باشترکردنی سووری خوێن: کاتێک سەر بەرەو خوار دەچێت، خوێنێکی زیاتر بەرەو مێشک و دەموچاو دەچێت، ئەمەش وا دەکات پێست گەشاوە بێت و مێشک چالاک ببێت.
کردنەوەی سنگ: ئەگەر بە دروستی ئەنجام بدرێت، بۆشایی بۆ سییەکان دروست دەکات و هەناسەدان قووڵتر دەکات.

٢. سوودە زەینییەکان (The Mental Level)
پاداهەستاسانا وەکو "ئارامکەرەوەی مێشک" ناسراوە:
هێورکردنەوەی بیرکردنەوە: بەهۆی ئەوەی سەر لە ئاستی دڵدایە یان نزمترە، سیستمی دەماریی پاراسیمپاسییەتیک چالاک دەبێت. ئەمە مێشک لە شێوازی "بەرگری یان هەڵهاتن" دەردەهێنێت.
دابەزاندنی ئاستی سترێس: کاتێک تۆ لەم دۆخەدا دەمێنیتەوە، تەرکیز لەسەر هەناسەکانت دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی ئەو شەپۆلە بیرکردنەوانەی کە بەردەوام بە مێشکدا دێن و دەچن.

٣. سوودە هەستییەکان (The Emotional Level)
ئەمە لایەنێکی زۆر گرنگە کە زۆرجار پشتگوێ دەخرێت:
دەرکردنی سۆزە چەق بەستووەکان: بەهۆی راکێشانی ماسولکەکانی ناوەوەی ران و پشت، ئەو هەستە پەستێوراوانەی کە لە جەستەدا کۆبوونەتەوە (وەک ترس یان نیگەرانی) دەست بە رەواندنەوە دەکەن.

٤. سوودە رۆحییەکان (The Spiritual Level)
بربرەی پشت تەنها ئێسقان نییە، بەڵکو سندوقی هەڵگرتنی یادەوەرییەکانە،زۆربەی ئەو تراومانەی لە ژیاندا تووشمان دەبێت، لە بربرەی پشت و بەشی خوارەوەی پشتدا قەتیس دەبن. (پاداهەستاسانا) ئەو قوفڵانە دەکاتەوە نهێنییەکە لەوەدایە کە لەش لە رێگەی ئەم راکێشانەوە خۆی "پاک دەکاتەوە" لەو بارگرانییانەی کە لە ناخیدا شاردووەتەوە.
پەیوەندی لەگەڵ زەوی (Grounding): بە دانانی دەستەکان لەسەر پێیەکان یان نزیک زەوی، ئێمە وزەی خۆمان لەگەڵ زەویدا هاوتەریب دەکەین. ئەمە هەستی بوون بە "بەشێک لە گەردوون" بەهێزتر دەکات.
هۆشیاریی ئێستا (Presence): کاتێک لەم دۆخەدا دەبیت، نە رابردوو هەیە نە داهاتوو؛ تەنها تەرکیزت لەسەر هەناسەکانت دەبێت، ئەمە ناوکی تێرامانی قوڵە .
ئەم راهێنانە وزە لە چاکرای یەکەم (مولادهارا) دەگوازێتەوە بەرەو چاکرای شەشەم (ئاجنا چاکرا) (چاوی سێیەم) لە ئەزموونی ماددییەوە بەرەو دیدگای رۆحی و هۆشیاریی بەرز دەچین.

ئامۆژگاریی:
کاتێک ئەم راهێنانە دەکەیت، گرینگ نییە دەستت دەگات بە پێیەکانت یان نا. گرنگ ئەوەیە بە کەمەر بێیتە خوارەوە و ئەژنۆکانت نەچەمێتەوە ، با سەرت شۆر بێت و وا هەست بکە هەموو بارگرانییەکانی سەر شانت لە رێگەی سەرتەوە بەرەو زەوی دەرۆن.

https://www.youtube.com/watch?v=ju47Z9AJvU8
15/03/2026

https://www.youtube.com/watch?v=ju47Z9AJvU8

فریکوێنسی خۆشەویستى،رووناکبوونەوە،گەشتى روحیلەم ساتسانگەدا مامۆستا باسی بەرزکردنەوەى ئاگایی دەکات لە خۆشەویستیەوە بۆ خۆناسی(رووناکبوونەوە) و پاشان گەشتى رووح...

Address

Near Public Park, Salim Street, Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 08:30 - 21:00
Tuesday 08:30 - 21:00
Wednesday 08:30 - 21:00
Thursday 08:30 - 21:00
Saturday 08:30 - 21:00
Sunday 08:30 - 21:00

Telephone

+9647700500689

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hanasa Yoga Center ماڵی یۆگای هەناسە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share