
22/11/2022
A*O test:
🔷ئەم شیکارە بەکاردێت بۆ دیاری کردنی هەبوونی دژە تەنی (Antistreptolycin O)کە لەش دروستی دەکات لەکاتی هەبوونی بەکتریای (streptococcus )، کە ئەم بەکتریایە دەبێتە هۆی درووستبونی ئەنزیمی (streptolysin) ئەم بەکتریایانە گرووپێکن کە دەبنە هۆی هەوکردنی لەوزەتێنەکان و هەندێ کاتیش هەوکردنی پێست.
🔹پێویستە لەم حاڵەتانەدا ئەم تێستە ئەنجام بدرێت:
☑️لەو کەسانەی کە ماوەیەکی درێژ کێشە و هەوکردنی لەوزەتێنیان هەیە.
☑️لەکاتی دەرکەوتنی ئەو نیشانانەی کە هۆکارەکەی بەکتریای (streptococcus) ە.