Information Medical & Drug زانیاری پزیشکی، دەرمانزانێ

Information Medical & Drug زانیاری پزیشکی، دەرمانزانێ Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Information Medical & Drug زانیاری پزیشکی، دەرمانزانێ, Medical and health, As Sulaymaniyah.

◀️جۆرەکانی ئەنسۆلین ( Types of insulin ) زۆرترین زانیاری خوێنەربە.ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen   )Types of insulin...
27/09/2024

◀️جۆرەکانی ئەنسۆلین ( Types of insulin )

زۆرترین زانیاری خوێنەربە.

ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )

Types of insulin :

A/ Rapid Acting insulin
B/ Short Acting insulin
C/ Intermediate insulin
D/ Long Acting insulin
E/ Mixed insulin

لە خوارەوە نمونەی هەر دەرمانێکی ئینسۆلین و ناوی بازرگانی و ناوی زانستی بۆ هەر جۆرێکی ئینسۆلین
بە پێی کات و شێوازی ئیشکردنیان دەنوسین لەگەڵمان بن.

A/ Rapid Acting insulin :

دەرمانەکانی سەر بەم کۆمەڵەن زۆر بە خێرایی ئـیش دەکەن ڕێــژەی شــەکر لە خــوێن دادەبەزێــنن ، دەتوانرێت ( 15 ) خولەک پێش نان یان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن لێ بـدرێت ناسراویشـن لە بـازاڕدا بە ( صافي او سریع ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

① Insulin lispro ( Humalog ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 to 3 times daily , 15 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

② Insulin aspart ( Novorapid ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 to 3 times daily , 15 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

③ Insulin glulisine ( Apidra ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.5 to 0.1 unit/kg , 15 minutes before meal or within 20 minutes after starting a meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.

④ ( rDNA ) human Insulin ( Actrapid ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.3 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.

ئەم جۆرانە ( 15 ) خولەک پێش نان وەردەگیرێت ، وە هەروەها پاش ( 5 تا 15 ) خولەک دەست بە ئیشکردن دەکات کاریگەریەکەی ( 3 تا 5 ) کاتژمێر کاریگەری دەمێنێتەوە لە لەش.

تێبینی/ ئەم جۆرەیان دەتوانرێت بە ڕێگەی ( S.C و I.V ) بدرێت لە نەخۆش.

B/ Short Acting insulin :

دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە کەمێک تاخیرتر دەست دەکەن بە ئیشکردن بەس ئەمـانەش هەر خێـران لە ئیشـکردندا وە زووتـریش تەواو دەبـن لە لەشـدا ، دەتوانرێـت ( 30 ) خـولەک پـێش نـان لـێ بـدرێت ، ئەمەشیان ناسراون لە بازاڕدا بە ( صافي او سریع ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

Insulin regular human ( Humulin R ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

ئەم جۆرەیان ( 30 ) خولەک پێش نان وەردەگیرێت ،
وە هەروەها پاش ( 30 ) خولەک دەست بە ئیشکردن
دەکات کاریگەریەکەی ( 5 تا 8 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە
لە لەش.

تێبینی/ ئەم جۆرەیان زۆر جار بۆ حاڵەتی لەناکاو و خێرا بەکاردێت ، هەروەها ئەم جۆرەیان دەتوانرێت بە ڕێگەی ( S.C و I.V و I.M ) بدرێت لە نەخۆش.

C/ Intermediate insulin :

دەرمانەکـانی ئەم کـۆمەڵەیە بە شـێوەیەکی مـام ناوەنـد کـاردەکەن بـۆ کەم کـردنەوەی ڕێـژەی شـەکر لە خوێندا بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنەوە لە لەشدا بە بەراورد بە دوو جۆرەکەی سـەرەوە زیـاتر دەمێنـنەوە لە لەشدا ، وا باشە ( 30 ) خولەک تا ( 1 ) کاتژمێر پێش نان ، ئەم جۆرەیان لەبازاردا ناسـراون بە ( خـابط او البطئ ) ، نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

human Insulin isophane ( NPH ) ( Insulatard ®) , ( Humulin N ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.2 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

ئەم جۆریان پاشی ( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات کاریگەریەکەی ( 10 تا 18 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە لە لەشدا.

تێبینی/ ئەم جۆرەیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.

D/ Long Acting insulin :

دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە شێوەیەکی هێواش کاردەکەن و ماوەیەکی زیاتر دەمێنەوە لە لەشدا بە بەراورد
بە جۆرەکانی تری ئینسۆلین لە سەرەوە، ئەم جۆرەیان زیاتر شەوانە وەر دەگیرێت پێش خەوتن کاریگەری زیاترە ، هەروەها ئەم جۆرەشیان لەبازاردا ناسراون بە ( خابط او البطئ ) ، نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

① Insulin glargine ( Lantus ®),( Basaglar ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

② Insulin detemir ( Levemir ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

③ Insulin degludec ( Tresiba ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.

ئەم جۆرەیان شەوانە پێش خەوتن وەردەگیرێت پاش
( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات و کاریگەریەکەی بۆ ماوەی ( 24 ) کاتژمێر لە لەش دەمێنێتەوە.

تێبینی/ ئەم جۆرەشیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.

E/ Mixed insulin :

دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە شێوەی تێکەڵە ئامادەکراون
بە شێوەیەکی وا دروستکراون هەر تێکەڵەیەک پێک دێت
لە دوو جۆری ئینسۆلین ، ئەم جۆرەیان لەبازاردا ناسراون
بە ( مخبوط او مخلوط ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

① Novomix Pen ® ( 30% soluble insulin aspart + 70% insulin aspart crystallised with protamine ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

② Humalog Mix 25 pen ® ( 25% insulin lispro + 75% insulin lispro protamine ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

③ Humalog Mix 50 pen ® ( 50% insulin lispro + 50% insulin lispro protamine ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

④ Humulin 70/30 pen ® ( 70% insulin aspart crystallised with protamine + 30% soluble insulin aspart ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

⑤ Ryzodeg pen ® ( 30% insulin asprat + 70% insulin degludec ).
Injectable Pen : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , One or two times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

⑥ Mixtard 30 ® ( soluble insulin 30% + isophane insulin 70% ).
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.3 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

ئەم جۆریان وا باشە ( 30 ) خولەک تا ( 1 ) کاتژمێر پێش نان لێ بدرێت ئەم جۆریان پاشی ( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات کاریگەریەکەی ( 6 تا 8 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە لە لەشدا.

تێبینی/ ئەم جۆرەشیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.

تێبینی/ بەکارهێنانی دۆزی ئەم دەرزییانەی ئەنسولین
بە پێی حاڵەت و تەمەن و کێشی نەخۆشەکە ئەگۆڕێت ، بۆیە لەسەر قسەی دکتۆری پسپۆڕ دەوەستێت کە چەندی
بۆ دیاری ئەکات ئەوەی لەسەرەوە نووسیومان بەشێوە باوەکەیتی.

تێبینی/ پێویستە هەموو جۆرەکانی دەرزی انسولین ( Insulin ) لە پلەی گەرمی ( ۸-۲ سیلیزی ) هەڵبگیرێن لەناو ساردکەرەوە ( ثلاجة ).

تێبینی/ زۆربەی هەرە زۆری جۆرەکانی دەرزی انسولین
بە ڕێگای ژێر پێست ( S.C ) بەکاردێن و باون ، بەڕێگای تریش هەیە بەڵام کەمتر بەکاردێن.

⛔ تکایە بێ ئاماژەکردن بە ناوی من لە هیچ شوێنێک پۆست مەکەرەوە.

بەهیوای سوود…

✅ نزگرە ( بەرچیچکە ):: Hiccups 💯🔸 نزگرە ( بەرچیچکە ) چیە و هۆکارەکانی تووشبوون بەم حاڵەتە چین؟🔸چارەسەری نزگرە ( بەرچیچکە...
19/06/2024

✅ نزگرە ( بەرچیچکە ):: Hiccups 💯
🔸 نزگرە ( بەرچیچکە ) چیە و هۆکارەکانی تووشبوون بەم حاڵەتە چین؟
🔸چارەسەری نزگرە ( بەرچیچکە ) بێ دەرمان و هەروەها بەدەرمان چیە؟

🔹 ئامادەکردنی (sangin rasul )

نزگرە ( بەرچیچکە ) Hiccups :- دیاردەیەکی باوە و لە هەموو کەسێک ڕوودەدات بەتایبەت لە پیاوان، نزگرە لە ئافرەت و منداڵی ساواش ڕوودەدات بەلام کەمتر لە پیاوان.
نزگرە ڕوودەدات لە ئەنجامی گرژ بووی پەردەی ناوپەنچک (Diaphragm) کە پێکهاتوویەکی ماسولکەییە هەردوو بۆشایی سک و قەفەسەی سینگ لە یەک جیا دەکاتەوە.

🔷 هۆکارەکانی نزگرە :
لەگەل ئەوەی تا ئێستا نەتوانراوە هۆکاری سەرەکی نزگرە و چارەسەریشی بە دروستی دیاری بکرێت بەلام بە زۆری هۆکارەکان ئەمانەن:
۱ـ خواردنی زۆر و خێر خواردن.
۲ـ زۆر خواردنەوەی کحول.
۳ـ قووتدانی هەوای زۆر
٤ـ جگەرەکێشان
٥ـ گورانی لە ناکاوی پلەی گەرمی واتا خواردنی شتێکی گەرم سەرەتا و دوواتر خواردنی شتێکی سارد
٦ـ فشاری دەروونی.
۷- کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان بەتایبەت ( Dexamethasone ).

بەزۆری نزگرە لەماوەی چەند خولەکێک خۆی دەروات هەندێ جار تا ماوەی چەند سەعاتێک دەمێنێت . لە هەندێ حاڵەتی دەگمەن بۆ ماوەی مانگێک دەمێنێتەوە ئەمەش دکتۆری پسپور هۆکار و چارەسەری دیاری دەکات

ئەم دیاردەیە زیاتر لە نێو كۆرپەی تازە لە دایكبوودا ڕوودەدات بەتایبەت دوای 9 هەفتە لە لەدایكبوونیان بە جۆرێك كە بە ڕێژەی 8-14 جار دووچاری نزگرە دەبن بۆ هەر كاتژمێرێك .. ئەمەش دەكرێت بەردەوام بێت تا تەمەنی كۆرپە كە دەگاتە 24 هەفتە.
هەروەها دەركەوتوە ئەو مندالانەی پێش 37 هەفتە لە دایك دەبن لە رۆژێكدا بۆ ماوەی 15 خولەك نزگرە دەیان گرێیت.
یەكێك لە تازەترین توێژینەوەكان كە لەسەر نزگرە لە منداڵی تازە لەدایكبوو دا ئەنجامدراوە و لە مانگی 12 سالی رابردوودا بڵاوبووەتەوە ئەوەی دەرخستووە هەركاتێك ئەو پەردەی ناوپەنچكە لە كۆرپەی تازە لەدایكبوودا گرژدەبێتەوە، ئەوا راستەوخۆ سێ شەپۆل لە مێشكیاندا دروست دەبێت كە شەپۆلی سێیەم وەك ئەو شەپۆلە وایە كاتێك مرۆڤ گوێی لە دەنگە دەنگ دەبێت ..
توێژەران پێیانوایە كۆرپەكان كاتێك گویێیان لە دەنگی نزگرەی خۆیان ئەبێت، راستەوخۆ لەرێگەی هەستەوەرە دەمارەكان كە ناوپەنچك بە مێشكەوە دەبەستنەوە چالاك دەبێت بەمەش كۆرپەلە زیاتر دووچاری نزگرە دەبێت تا كاتی خاو بوونەوەی ئەو پەردەیە، چونكە مێشك ئاماژەكان دەنێرێت بۆ هێوركردنەوەی خێرای ئەو پەردەیە و بەمەش زۆرجار گرژبوونەوەی زیاتر ڕوو دەدات.
تێبینی لەهەندێك حاڵەتی تایبەت دا بەتایبەت لە كەسانی بەتەمەن دەكرێت نزگرە وەك نەخۆشیەكی درێژخایەنی لێبێیت و كاریگەریی دەروونی دروست بكات لەسەر مرۆڤەكە .. لەو حاڵەتەش پێوستی بە چارەسەری تەندروستیی دەبێت و بگرە لە حاڵەتی زۆر دەگمەن نەشتەرگەریش دەبێتە ڕێگە چارەی پێویست بۆ نەهێشتنی نزگەرەكە.

🔷 دیارترین هوکارەکانی نزگرەی درێژ خایەن:
۱ـ هەبوونی کێشە لە کۆئەندامی دەمار وەک شێرپەنجە و هەوکردن و برینداری
۲ـ هەبوونی کێشە لە کردارە کیمیایەکانی لەش وەک میتابۆلیزم
۳ـ دارووشان یان بریندار بوونی دەمارەکانی مێشک لە مل و سەر و سینگ
٤ـ سرکردن و نەشتەرگەری
٥ـ نەخۆشیە دەروونیەکان

⚫ چـــارەسەری نزگرە ( بەرچیچکە ) Hiccups بێ دەرمان:
وەک لە سەرەتاش ووتمان تا ئێستا نەتوانرەوە چارەسەری تەواوی نزگرە بدۆزرێتەوە بەلام تۆ دەتوانی لە مالەوە ئەمانە تاقی بکەیتەوە:
۱ـ ڕاگرتنی هەناسە بۆماوەیەک پاشان دەست پێکردنەوەی بە هێواشی بە جۆرێک ۱۰ هەناسەدا بێت لە خولەکێک
۲ـ خواردنەوەی پەرداخێک ئاو بە خێرایی، یان خواردنی حەوت قوم ئاو وەک نەریتێکی پێشو بەکارهێنراوە هەندێک جار سوودی هەیە.
۳ـ خواردنی کەوچکێك چا شەکری وورد یان هەنگوین.
٤- یان ترساندنی کەسەکە لەناکاو بێ ئەوەی هەستت پێ بکات.

چارەسەرکردن نزگرە ( بەرچیچکە ):: Hiccups بە دەرمان:

🔹Prochlorperazine ( Stemetil ® ), ( Nautisol ®) Tablet or Ampule

🔹 Chlorpromazine ( Largactil ®) Tablet , Ampule

🔹Metoclopramide ( Plasil ®) Tablet or Ampule

🔹Haloperidol ( Haldol ®) Tablet or Ampule

بە دەرزی یان بە حەب ئەم دەرمانانەی سەرەوە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگێت ، کاتی پێویست لە ژێر چاودێری دەرمانساز یان پزیشک.

تێبینی/ لە هەندێک حاڵەتی ئاسایی و کەم دەتوانرێ سوود لە حەبی کرۆشتن Renine وەربگیرێت، یان حەبی Myogesic لەبەر ئەوەی ماددەی Orphenadrine تێدایە و ماسولکەکانی سینگ خاودەکاتەوە بەمەش سوودی هەیە بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە.

تێبینی/ زۆر جار هەیە دوای وەرگرتنی دەرمانی ( Dexamethasone ) بە دەرزی یان شروب کەسەکە دووچاری ئەم حاڵەتە دەکات بۆیە هەر کاتێک وات لێ هات بەم دەرمانە یان هەر دەرمانێکی تر دەبێت ئەم حاڵەتە ڕوویدا پێویستە ناوی دەرمانەکە لای خۆت بینووسیت لەبەر ئەوەی لەوانەیە ئەگەر جاری تر هەمان ماددە وەرگریتەوە دووبارە تووشی ئەم حاڵەتەت بکاتەوە.

🌡️تای خوێن بەربوون Viral hemorrhagic fevers*✅چەند ڕۆژێکە دەنگۆی بڵاوبونەوەی جۆرێکی ڤایرۆس نیگەرانی دروستکردوە لای بەشێک ...
23/05/2024

🌡️تای خوێن بەربوون Viral hemorrhagic fevers

*✅چەند ڕۆژێکە دەنگۆی بڵاوبونەوەی جۆرێکی ڤایرۆس نیگەرانی دروستکردوە لای بەشێک لە ھاوڵاتیان، بەتایبەت لەوکاتانەی ھەواڵی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە لەشارەکانی ناوەڕاست وباشوری عێراق بڵاوبۆتەوە، پێمخۆش بوو بەھوی پسپۆڕیەکەمەوە چەند زانیاریەکی گشتی لەسەر نەخۆشیەکە بڵاو بکەمەوەو نەبێتە جێگەی ترس ونیگەرانی.

* پەتای خوێن بەربوون کە بەشێوە پزیشکیەکەی بە (Viral hemorrhagic fevers (VHFs)) ناسراوە کە لەپاش جەنگی جیھانی دووەم دۆزراوەتەوە بەتایبەت لەساڵی ١٩٥٠ لە نێوان بەشێک لە سەربازانی شەڕکەری کۆریا دەست نیشان کرا.

*ئەم ڤایرۆسە لەوڵاتانی ئەفریقاو بەلقان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا، ساڵانە دەستنیشان دەکرێت و بڵاوە.

* پەتای خوێن بەربوون نەخۆشیەکی گوازراوەی ھاوبەشی نێوان مرۆڤ و گیاندارەکانە، لەخێزانی ڤایرۆسە و کەگۆڕانکاریە خێراکانی ناوخانەی (RNA) ڤایرۆسەکە ڕوودەدات و لەکاتی بەرکەوتنی بۆ ناو لەشی مرۆڤ یاخود گیاندارەکان دەست بە چالاکیەکانی خۆی دەکات بۆ کاریگەری لەسەر ئۆرگانەکانی لەشی ئەو زیندەوەرەی بەرکەوتە ئەبێت بەم ڤایرۆسە.

*کاریگەری ئەم نەخۆشیە لەسەر مروڤ بەھێزە بەجۆرێک نیشانەی خوێن بەربوون لە مرۆڤەکە ڕوودەدات و ڕێژەی گیان لەدەستدان لەمرۆڤی توشبوو بەنەخۆشیەکە ٣٠-٤٠٪ یە کە ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزو مەترسیدارە، وەک بەشێک لە نەخۆشیەکانی (Ebola, Marburg, Lassa and Crimean-Congo haemorrhagic fever viruses) ھەمان نیشانەی خوێن بەربونی ھەیە.

*ڕێگای گواستنەوە:-
* ئەم نەخۆشیە بەھۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆی مروڤەوە دەبێت بەو ئاژەڵانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون، کە لەڕێگەی جۆرێکی تایبەت مێشولە بەتایبەت ئەوانەی لەزۆنگاو و سەرچاوە ئاوە وەستاوە پیسەکانەوە دەژین، یاخو جۆرێکی (گەنە) کە ھەڵگری ڤایرۆسەکەیە یاخود قرتێنەرەکانی وەک کەروێشک و مشک کە ھەڵگری ڤایرۆسەکەن بەھۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ یاگاز گرتن یاخود دەست لیدان یاخود بەرکەوتنی خوێن و دەردراوەکانی لەشی وەک لیک و خوێن و پاشماوەی پیسای نەخۆشیەکە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ یا بۆ ئەو ئاژەڵانەی وەک مانگا و مەڕو .. ھتد

* لەڕێگەی گۆشتی ئاژەڵی توشبوو بە ڤایرۆسەکە یاخود خوێنەکەیەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

* نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسە دیار نییە لەسەر ئاژەڵەکە. بەڵام توانای گواستنەوەی ھەیە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ خوێن بەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە.

*بەهۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، دواتر دەچێتە سەر لەشی ئاژەڵ و لەوێشەوە بۆمرۆڤ دەگوازرێتەوە.

*هۆکارەکانی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ:-

* ئەگەر ئەو گەنەیەی هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و بە مرۆڤەکەوە بدات، ئەوا مرۆڤەکە تووشی تای خوێن بەربوون دەبێت، یان مرۆڤ گەنەکە بگرێت و بیکوژێت و خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.

* بەرکەوتن و سەربڕینی ئاژەڵی تووشبووەوە، کاتێک خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت ئەوا ئەو مرۆڤە توشی ڤایرۆسەکە دەبێت.

*ئەو ئاژەڵانەی وەک کەروێشک کە قرتێنەرن لەکاتی توشبوون بەڤایرۆسەکە توانای گواستنەوەیان ھەیە بۆمرۆڤ.

نیشانەکان:-

* کێشەی ئەم نەخۆشیە ئەوەیە لە ئاژەڵی توشبوو نیشانەکانی دەرناکەوێت بەشێوەی ئاشکرا. بەڵام لەمرۆڤدا لە 3-7 رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەون و توانای گواستنەوەی ھەیە بۆ مرۆڤی تری نزیک خۆی.

* نەخۆشییەکە بە تایەکی بەرز دەست پێدەکان و ئازاری سەر و ماسولکەکان بەتایبەتی بەشی پشتەوەی مل دەستپێدەکات ، هەموو جەستەی ئازاری دەبێت، لەوانەیە نەخۆشەکە تووشی سکچوون و رشانەوە ببێت،پاشان لە قۆناغەکانی کۆتایشدا خوێن بەربوون لە دەم و لوتیەوە دەستپێدەکات.

* دروست بوونی پەڵەی خوێن لە پشتیشی مرۆڤی توشبوەوە دەردەکەوێت. وە ڕەنگی نەخۆشەکە تاریک دەبێت و زەرد دەبێت.

خۆپارێزیەکانی نەخۆشیەکە و چارەسەردنی:-

* جێگەی ئاماژەیە ھەموو خوێن بەربونێک ناگەڕێتەوە بۆ پەتای خوێن بەربوون پێویستە نەخۆشەکە لەلایەن پزیشکی تایبەتەوە دەستنیشان بکرێت و پشکنینی تاقیگەی پێویستی بۆبکرێت بۆ دڵنیا بونەوە.

*دڵنیابونەوە لە کەسی توشبوو بە بەرکەوتنی بەئاژەڵ یاخود ھەبوونی ئاژەڵ لەشوێنی نیشتەجێبون.

*لەکاتی ھەبوونی نیشانەکان پێویستە نەخۆشەکە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕبکات، چونکە دەستنیشان کردنی زووی نەخۆشیەکە ھەنگاوێکی بەھێزە بۆ زوتر کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکە.

* پێویسە دڵنیابیت لەوەی نەخۆشەکە بەرکەوتەوی ئاژەڵبووە یاخود کاری سەربڕینی ئاژەڵی کردوە.

خۆپارێزیەکەکان:-
* شوشتنی دەست و پەلەکان ڕۆژانە بەتایبەتی پاش بەرکەوتن بە ئاژەڵ.

*لەکاتی سەربڕین و مامەڵەی کڕین وفرۆشتن و بەخێوکردنی ئاژەڵ بێویستە بابەتی خۆپارێزیەکانی وەک دەستکێش و ماسک جلو بەرگی تایبەت بەکاربھێنرێت، دورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ.

* کوڵاندنی گۆشت و شیر و بەرھەمەکانی ئاژەڵ بەشێوەیەکی تەندروستی.

* دورکەوتنەوەو تێکەڵاو نەبوونی ئەو ناوچەو شوێنانەی مەترسی بڵاوبونەوەو توشبونی ڤایرۆسەکەی تێدایە.

* چارەسەرەکانی دەرمانی دژە ڤایرۆس و تێکردوەی خوێن و دەرمانی دژە تا بەکاردەھێنرێت بۆچارەسەری نەخۆشەکە.

*پێویستە نەخۆشەکە پشوو بدات.

* جیاکردنەوەی کەسانی توشبوو کەشوێنی تایبەت و پارێزراودا و بەھیچ شێوەک تێکەڵاوی کەسانی تر نەبێت.

سەرخێڵ ئاراز
پسپۆڕی تەندروستی گشتی و زانستی نەخۆشیەکان
Msc.Public health/ Epidemiology

چۆن خۆمان بپارێزین لە بەرزی پەستانی خوێن؟❗️🧂 کەمکردنەوەی خوێ بۆ کەمتر لە 5گم لە رۆژێکدا.🚫🍔 دوورکەوتنەوە لە چەوری ناتەندر...
10/05/2024

چۆن خۆمان بپارێزین لە بەرزی پەستانی خوێن؟
❗️🧂 کەمکردنەوەی خوێ بۆ کەمتر لە 5گم لە رۆژێکدا.
🚫🍔 دوورکەوتنەوە لە چەوری ناتەندروست.
⛔🚬 دوورکەوتنەوە لە جگەرە و کحول.
🍎🥦خواردنی سەوزە و میوە بە بەردەوامی.
👟🏃‍♂️وەرزشکردن و چالاکی رۆژانە.
سەرچاوە: رێکخراوی تەندروستی جیهانی.WHO

🔴دەرزی تێکەڵە چییە؟- بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو یاخود سێ دەرزی و پێدانی بە نەخۆشەکە، کە بەگشتی دەرزییەکان پێکهاتوون لە دە...
05/01/2024

🔴دەرزی تێکەڵە چییە؟

- بریتییە لە تێکەڵکردنی دوو یاخود سێ دەرزی و پێدانی
بە نەخۆشەکە، کە بەگشتی دەرزییەکان پێکهاتوون لە دەرزی ئازارشکێن و دەرزی دژەهەوکردنی ستیڕۆیدی و دەرزی
هەوکردنی بەکتریایی.
پێکەوە دەرزییەکان تێکەڵ دەکەنە یەک سرنج و دەیدەنە نەخۆش.
باوترین تێکەڵکردنیش تێکەڵەی هەردوو دەرمانی دیکادرۆن
و ڤۆڵتاریینە.

🔷دەرزی تێکەڵە بۆچی بەکاردێت؟

ئەو دەرزییانەی کە بۆ هەڵامەت و کۆکە و قورگ ئێشە تێکەڵ دەکرێن ئەم جۆرانەن:

ڤیاڵێکی دژەهەکردن واتە (ئەمۆکسیسیلین، یان پرۆکایین یاخود ئەمپیکڵۆکس) لەگەڵ ئەمپولی دێکسامێزازۆن (دیکادرۆن) تێکەڵ دەکرێت، یان دژەهەوکردنێک لەگەل دێکسامێزازۆن لەگەڵ ڤۆڵتارین تێکەڵ دەکرێت.

🔹بۆ ئازار بەگشتی و گرژبوون و کەشەنگبوون بەکاردێت، کە ئەمانەن:

- ڤوڵتارین و دیکادرۆن
- دیکادرۆن و مێلۆکسیکام
- دیکادرون و پیرۆکسیکام
- ڤۆڵتارین و نیوڕۆبین
بۆ حاڵەتی هەستیاری تێکەڵ دەکرێت، کە ئەمانەن:

- بێتاکۆرت و ئەلەرمین
- ئەلەرمین و دیکادرۆن

🔷زیانەکانی دەرزی تێکەڵە چین.؟

🔹گورچیلەکان تووشی ئازار دەکات بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلە.

🔹گەدە توشی ئازار دەکات و ئەگەر زۆر بەکاربهێنرێت دەبێتە هۆی برینی گەدە و خوێنبەربوونی.

🔹ئەم دەرمانانە هەندێک جار ڕەنگە کارلێک بکەن جگەر و گەدە و گورچیلە ژەهراوی بکەن.

🔹سیستمی بەرگری لەش لاواز دەکات.
دەبێتە هۆی قەڵەوبوون و پێستی جەستە نەرم دەکاتەوە.

🔹دروستبوونی ئاوی سپی چاو.

🔹دروستبوونی ئێسکەنەرمە.

🔹زۆر بەکار هێنانی دەبێتە هۆی داخورانی ئێسک.

🔹ئەو کەسانەی بەرزی پەستانی خوێن یان شەکرەیان هەیە، لە کاتی بەکارهێنانیدا زیاتر پەستان و شەکرە زیاد دەکات.

🔹ئەو منداڵانەی تایەکی زۆریان هەیە ئەگەر دەرزی تێکەڵەیان بۆ بەکار بهێنرێت ئەگەری زۆرە کە تووشی گەشکەیان بکات.

🔹ئەو کەسانەی کە زۆر ئەم دەرزییە بەکار دەهێنن ئالوودە دەبن پێیەوە، ئەمەش وایان لێدەکات ئازارێکی کەمیشیان هەبێت داوای دەرزی تێکەڵە دەکەن.

🔹بەخێرایی نیشانە جەستەییەکان ناهێڵێت و وادەکات نەزانرێت نیشانەکانی نەخۆشەکە چی بووە و کێشەی چی بووە. ئەمەش وەک ماسکێکە بۆ نەخۆشییەکە.

🌟هەوکردنی پووک  (  التهاب اللثة )Gingivitis🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen  )✳️هەوکردنی پووک :- بە گشتی هەوکردنی پو...
16/09/2023

🌟هەوکردنی پووک ( التهاب اللثة )
Gingivitis

🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )

✳️هەوکردنی پووک :- بە گشتی هەوکردنی پووک، هەوکردنی ئەو بەشەی شانە راگرەکانی ددانە کە دەوری بەشی تاجی ددانیانداوە ( بەشی دەرکەوتوی ددان لە ناو دەمدا ).. هەرچەند دەستنیشان کردنی جۆر و هۆکاری ئەم هەوکردنە جۆراو جۆرو ئالۆزە و چەندین هۆکاریان هەیە بەڵام بە گشتی لە ئەنجامی دروست بوونی چینی پلاگ (Dental plaque )، ( کە بریتیە لە کۆبوونەوەی بەکتریای ناو دەم و خۆراک و لیک بە تێپەربوونی کات) کە دەلکێن بەسەر رووی ددانەکانەوە هۆکاری یەکەمینن، ئەم چینی پلاکە ئەتوانرێت لا ببرێت بە بەکار هێنانی فلچە و هەویری ددان لانی کەم رۆژی دووجار ، لەگەڵ بەکارهێنانی پەتی نێوان ددانەکان . گەر ئەم چینە لا نەبرێت ئەبێتە هۆی هەوکردنی پووک ( gingivitis ) کە بریتیە لە ئاوسان و سوربوونەوە و خوێن لێهاتن لە کاتی خواردن یاخود بە بێ هۆکار ( وەک بەیانیان لە دوای لە خەو هەڵسان )وە ڕەنگە ببێتە هۆی جیا بوونەوەی ئەم شانەیە لە ددانەکان و دروست بوونی بۆشایەکی لەبار بۆ کۆبوونەوە و گەشەی بەکتریاکان ( pockets ) ، ئەگەر بە شێوەیەکی گونجاو لا نەبرێت ئەم چینی پلاکە ئەوا بە تێپەربوونی کات توانای ئەوەی هەیە ببێتە چینێکی رەق کە پێی ئەوترێت ( dental calculus ) ( کلسی ددانەکان ). گەر بێت و لەم کاتەدا ئەم نەخۆشییە پشتگوێ بخرێت ئەبێت هۆی تێکشاندنی شانە ڕاگرەکانی دەوری ڕەگی ددانەکان تەنانەت ئەشێت ببێتە هۆی داخوراندنی ئێسکی ڕاگری ددانەکان و لە پاشان ئەگەری کەوتنی ددانەکان.

چۆن بتوانرێت هەوکردنی پووک بناسرێتەوە ؟
۱- کاتێک پووک سوورئەبێتەوە ، دەئاوسێت، زۆر بە ئاسانی بریندار ئەبێت ( بۆ نموونە لە کاتی ددان شتن یاخود پەتکردنی نێوان ددانەکان )، هەروەها هەندێک جار خوێنی لێ دێت.
۲- پووک وا دەرئەکەوێت وەک لە ددانەکان جیا بوبێتەوە
٣- بۆنی ناخۆشی ناودەم بە بەردەوامی ( چەندین هۆکار هەیە بۆ بۆنی ناخۆشی ناو دەم یەکێک لەوانە هەوکردنی پووکە)
٤- ئەگەری بوونی کێم و زەرداو لە نێوان ددانەکان و پووک.
٥- هەستکردن بە کەمێک جوڵە و لەقین لە ددانەکاندا ( لە ٢ ملم زیات).
٦- هەستکردن بەوەی ددانەکانی سەرەوە و خوارەوە بە شێوەیەکی ئاسایی جووتنابن.

ئایا چارەسەری هەوکردنی پووک هەیە ؟
بەگشتی بۆچوونە پزیشکیکان لەسەر ئەوە کۆکن کە لە قۆناغەکانی سەرەتادا هەوکردنی پووک لە دوای دەستنیشان کردن و چارەسەر لەلایەن پزیشکی ددانەوە چانسی گەڕانەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی زۆرە ، بەڵام بە داخەوە لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا بە چارەسەری ئاسایی وەک پاککردنەوەی ددانەکان ئەگەری کەمە چاک ببێتەوە و پێویستی بە نەشتەرگەری پووک ئەبێت.

چۆن بتوانرێت خۆپارێزی لە هەوکردنی پووک بکرێت؟
۱- شوشتنی ددانەکان بە فڵچە و هەویری ددان ( لانی کەم رۆژی دووجار، وە هەر جارێك ٢-٣ خولەک کەمتری پێنەچێت ).
٢- پەتکردن و پاککردنەوەی نێوان ددانەکان ( لانی کەم رؤژی یەک جار ).
٣- سەردانی کردنی پزیشکی ددان بە شێوەیەکی رێک و پێک ( ٦ مانگ جارێک ) بۆ پشکێن و کۆنترۆل کردنی هەر حاڵەتێک پێویست بێت.

کێ زیاتر ترسی هەیە بۆ ئەم نەخۆشی هەوکردنی پووکە ؟
توێژەرەوان ئەوەیان خستوەتە ڕوو کە پەیوەندی هەیە لە نێوان نەخۆشیەکانی پووک و چەندین خوو، نەخۆشی و حاڵەتی سستمی ،نموونەیەک لەوانە :
١- بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تووتن ( جگەرە ، نێرگەلە، بنێشتی تووتن ....)
٢- نەخۆشی شەکرە ( کۆنترۆل نەکراو)
٣- نەخۆشیەکانی کۆئەندامی سوڕی خوێن.
٤- تێکچوونی باڵانسی هۆرمۆنی.
٥- چەندین نەخۆشی و حاڵەت و وەرگرتنی دەرمانیتر کە ئەبنە هۆی هەوکردن و نەخۆشیەکانی پووک.
٦- نەشۆردنی دەم و ددان.
۷- خواردنی زۆری دەرمان.
۸ـ ددان پڕکردنەوە ،ئەگەر بەجوانی پڕنەکرابێتەوە.
۹- پیربوون.
۱۰- دەم وشکی.
۱۱ ـ هەندێ حاڵەت وەکو : ئایدز و سەرەتانی خڕۆکە سوورەکان یان چارەسەرکردنی شێرپەنجە.

هەندێک لەو دەرمانانەی کەوا زۆر باون بۆ هەوکردنی پووک و ددان بەکاردێن:

① Clavulanic acid or potassium + Amoxicillin
( Augmentin ® , Julmentin ®, Amoclan ® ) Tablet & Suspension & Vial

② Amoxicillin ( Glomox ®, Largopen ®) Tablet & Capsule & Suspension & Vial

③ Cephalexin ( Keflex ® , Lexin ®) Tablet & Suspension

④ Cefixime ( Suprax ®, Winex ®, Cefix ®) Tablet & Capsule & Syrup

⑤ Metronidazole ( Flagyl ®, Nidazole®, Negazole ®) Tablet & Suspension

⑥ Metronidazole + Spiramycin ( Rodogyl ®, Dentagyl ®, Spiradent ®) Tablet

⑦ Ceftriaxone ( Mesporin ®, Samixon ®, Enoxirt ®) Vial

تێبینی/ دەرمانی تریش هەن بۆ هەوکردنی پووک و ددان بەکاردێن بەڵام ئەوانە باوترینن.

هەروەها ئەم دوو جۆرە غرغرەیەش بۆ هەوکردنی پووک و ددان بەکاردێن و باون:

Kin Gingival Chlorhexidine Mouthwash
Higeen Povidone iodine Gargle

بەهیوای سوود.

نەخۆشی کۆلێرا:نەخۆشییەكی بەكتریایە و بڵاوبوونەوەی لەرێگای ئاوی پیس بووبە بەكتریاكە دەبێت، دەبێتە هۆی سكچوونی رشانەوەی و ...
25/08/2023

نەخۆشی کۆلێرا:
نەخۆشییەكی بەكتریایە و بڵاوبوونەوەی لەرێگای ئاوی پیس بوو
بە بەكتریاكە دەبێت، دەبێتە هۆی سكچوونی رشانەوەی و ووشكبوونەوە،
هەندێ جاریش مەترسی مردنی لێدەكرێت.

نیشانەکانی چین؟
چارەسەری چییە؟
چۆن خۆمان بپارێزین؟

💥 زۆرترین زانیاری لەسەر دەرمانی ( Orlistat )ناوی زانستی ( Orlistat )ناسراو بە ناوی بازرگانی ( ® Onlefit و  ® Xenical و ®...
19/08/2023

💥 زۆرترین زانیاری لەسەر دەرمانی ( Orlistat )

ناوی زانستی ( Orlistat )
ناسراو بە ناوی بازرگانی ( ® Onlefit و ® Xenical و ® Crisplus و ® Uni-Cal )

🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )

ئەم دەرمانە بەشێوەیەکی گشتی بەکاردێت بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ، بەتایبەت ئەوانەی چەورییە خۆراکیەکان کاریان تێ ئەکات زووکێشیان پێ زیاد ئەکات ، یاخود بۆ ڕێگری کردن لە هەڵمژینی چەوری لە لەش.

شێوەی دەرمان و بڕی دەرمان و چ :
Capsule : 120mg ( 1 Capsule tow to three times daily ) ( 1×2 to 1×3 ) or 2 capsules two times daily ( 2×2 ) or 2 capsules Once daily ( 2×1 ) , with food or 1 hour after food ) , for 1 to 3 months

دۆزی بەکارهێنانی:
خۆی بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژانە دوو تا سێ جار ئاساییە لەگەڵ نان خواردن یان 1 سەعات دوای نان ، بەڵام دکتۆریش هەیە کە کەسێک کێشی زیاد لە کەسی ئاسایی قەڵەوترە بۆی ئەنووسێت دۆز ئازادە ( Free dose ) لەگەڵ هەر ژمێکی چەوری بەرز ئاساییە بەکاری بهێنیت ، زۆربەی کات بۆ ماوەی 1 تا 3 مانگ بەکاردەهێنرێت بە بەردەوامی.

تێبینی/ هەیە پێش نانیش بەکاردەهێنێت یان بەکاردەهێنرێت بەڵام بەم شێوەیە سەرەوە سوودی زیاترە ، کاریگەری باشترە.

تێبینی/ ئەم دەرمانە بڕی ( 60mg ) و ( 120mg ) هەیە بەڵام لە کوردستان و عێراق زیاتر ( 120mg ) باوە و بەکاردەهێنرێت.

چۆنیەتی کارکردنی ئەم دەرمانە:
بە کورتی و پوختی ، ئەم دەرمانە کاردەکات لەسەر ئەنزیمەکانی چەوری لە پەنکریاس و گەدە بۆیە ئەوانیش ئاماژە ئەنێرن بۆ ڕێخۆلە باریکە کەوا چەوری ناو خۆراک هەڵنەمژێت فڕێی بداتە دەرەوەی لەش لە ڕێگایی پیسایی ، بۆ زۆربەی ئەو کەسانەی کەوا ئەم دەرمانە بەکاردێنن لە دوایی پیسایی کردن هەست بەمە ئەکەن.

تێبینی / ئەو کەسانەی کەوا ( BMI ) لەشیان لە سەروو ( 27 ) ە سوودی باشی لێ دەبینن بۆ کێش دابەزاندن ، وە خوار ئەم ژمارەیە سوودی وای لێ نابینن بۆ کێش دابەزاندن ، بەڵام بۆ ڕێگری کردن لە هەڵمژینی چەوری بۆ ناوی لەشیان ئەتوانن بەکاری بهێنن

کاریگەریە لاوەکیە باوەکانی ئەم دەرمانە:
- غازات.
- بوونی چەوری لە پیسایی.
- ئازاری سک.
- خێرابوونی جووڵە و کاری ڕیخۆلە.
- ئەگەر بۆ ماوەی درێژ بەکارهات ئەبێتە هۆی کەم کردنی ڕێژەی ئەم ڤایتەمینانە ( A و D و K و E ) ، بۆ ڕێگری کردن لەم حاڵەتە ئەتوانی ( Multivitamin ) وەرگریت کێشە نابێت ، بێ تاقەتیشت کەم ئەکاتەوە.

تێبینی/ ئەم دەرمانە زۆر جار دکتۆر بۆ ئەو کەسانەش ئەنووسێت کە قەڵەون و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک ( بەرزی پەستانی خوێن ( ضغط ) و شەکرە و نەخۆشی دڵ و بەرزی کۆلیستیڕۆڵ ).

کێ نابێت ئەم دەرمانە بەکاربهێنێت و سەلامەت نیە بۆی؟
وەڵام/
۱- ئەو کەسانەی بەردی زراویان هەیە ئەبێتە هۆی ئازار دروست کردن.
۲- ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە ئەبێتە هۆی ئازار دروست کردن.
۳- ئافرەتی دووگیان.
٤- ئافرەتی شیردەر.
٥- ئەو کەسانەی چاندنەوەی ئەندامێکی لەشیان کردووە بەتایبەت گورچیلەکان.
٦- هەروەها نابێت لەگەڵ ئەم دەرمانە بەکاربێت چوونکە کاریگەری ئەم دەرمانە کەم ئەکاتەوە ( Cyclosporine ) ، لەگەڵ زۆر دەرمانی تریش کارلێک کردنی هەیە بەڵام ئەمە بە نمونە باسکراوە.

بەهیوای سوود…

🔥 بابەتێکی زۆر گرینگ ، سەبارەت بە تێکڵکردنی دەرمان لەگەڵ مغزی بەتایبەت لەگەڵ دژە بەکتریاکان، هەندێک دەرمانی تر وەک لەخوا...
11/08/2023

🔥 بابەتێکی زۆر گرینگ ، سەبارەت بە تێکڵکردنی دەرمان لەگەڵ مغزی بەتایبەت لەگەڵ دژە بەکتریاکان، هەندێک دەرمانی تر وەک لەخوارەوە ئاماژەم پێداوە.

🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen ).

هەندێک لەم ( Ampule ) و ( Vial ) نەی کەوا باون لە بەکارهێنان ، ئەتوانیت لەگەڵ ئەم جۆرە مغزیانە تێکەڵی بکەیت و بەکاری بهێنیت ئەگەر حاڵەتەکە وا پێویستی کرد بە مغزی لێی بدەیت وەک :

🔹 Ceftriaxone ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 15 تا 30 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Cefotaxime ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 15 تا 30 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Cefepime ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 20 تا 30 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Ceftazidime ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 20 تا 30 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Meropenem ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 15 تا 30 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Imipenem & Cilastatin ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 15 تا 30 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Piperacillin & Tazobactam ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی30 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Amikacin ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 30 تا 60 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی بۆ گەوران ، وە بۆ منداڵان بە ماوەی 1 تا 2 کاتژمێر لێ بدرێت بە هێواشی ، بەم شێوازە ڕاسترین ڕێگایە ، زۆرێک لە کارمەندانی تەندروستی لە نۆرینگە و دەرمانخانە و نەخۆشخانەکان ئەم دەرمانە زۆر بەخێرایی لێ دەدەن بە ڕێگای ڕاستەوخۆ لە خوێنهێنەر ( I.V ) ئەمە زۆر جار ئازار بە نەخۆشەکە دەگەینێت لە شوێنی لێدانەکە. ئەگەر لێشدا ڕاستەوخۆ ئەوا بە 5ml یان 10ml ڕوونی بکەوە ماددەکە ( Dilution )، ئاوا باشترە ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Gentamicin ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 20 تا 30 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە لە نێوان 100ml بێت باشترە.

🔹 Vancomycin ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 1 کاتژمێر لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Teicoplanin ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 30 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Lincomycin ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% ) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 1 کاتژمێر لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Acyclovir ( Normal saline 0.9%) ➡ ( N/S ).
بە ماوەی 1 کاتژمێر لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Ganciclovir ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5%) ➡ ( N/S & D5 ).
بە ماوەی 1 کاتژمێر لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە لە نێوان 50ml تا 250ml بێت باشترە.

🔹 Amphotericin B ( Dextrose 5% ) ➡ ( D5 ).
بە ماوەی 1 تا 2 کاتژمێر لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 500ml بێت باشترە.

🔹 Ferric Carboxymaltose ( Normal saline 0.9%) ➡ ( N/S ).
بە ماوەی 15 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

🔹 Iron Sucrose ( Normal saline 0.9%) ➡ ( N/S ).
بە ماوەی 15 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml بێت باشترە.

Vitamin B complex ( Normal saline 0.9% and Dextrose 5% and Glucose saline 0.9 % + 5% ) ➡ ( N/S & D5 & G/S ).
بە ماوەی 30 تا 60 خولەک لێ بدرێت بە هێواشی ، بڕی مغزیەکە 100ml تا 500ml بێت باشترە.

🔴 چەند تێبینیەکی گرینگ:
یەکەم/ بەهیچ شێوەیەک زیاتر لە یەک دەرمان لەناو هەمان مغزی مەکە.
دووەم / هەرگیز نەکەی دەرمانی ( Ceftriaxone ) لەگەڵ ( Ringer lactate ) تێکەڵ بکەیت.
سێیەم/ ئەو جۆرە مغەزیانەی باسمان کردوون بێ کێشەترین جۆرن بۆ تێکەڵ کردن لەگەڵ هەندێک لە دەرمانەکان ، ئەگەر نا جۆری تریش هەیە مغزی لەوانەیە کێشە دروست نەکات بەڵام ئەوانەی باسکراون سەلامەترینن.
چوارەم/ ئەم دەرمانانەی سەرەوە بێجگە لە دژە بەکتریا دەرمانی دژە ڤایرۆس و دژە کەڕوو و ئاسن و ڤایتمینیشی تێدایە.

بەهیوای سوود بینین.

09/06/2023

🚑هۆشیـاری ته‌ندروستـــی🚑

🦠په‌تای خۆیبه‌ر بوون ڤایروسی 🦠

کاریگەریی كەش و هەوای سارد لەسەر تەندروستی پێست!!پزیشکی دەرمانساز هاوکاریت دەکات لە تەندروست هێشتنەوەی پێستت…✅پێست گەورە...
27/01/2023

کاریگەریی كەش و هەوای سارد لەسەر تەندروستی پێست!!

پزیشکی دەرمانساز هاوکاریت دەکات لە تەندروست هێشتنەوەی پێستت…

✅پێست گەورەترین ئەندامی جەستەیە و ئەو بەشەی جەستەیە کە زۆرترین کارلێک لەگەڵ ژینگەدا دەکات.

☀️مەبەست لە کاریگەیی گۆڕانی کەش و هەوا لەسەر پێست تەنها مەترسی شێرپەنجەی پێست نیە، بگرە بارودۆخی کەشوهەوای توند دەتوانێت ببێتە هۆی هەموو جۆرە کێشەیەک، لە وشکبوونەوە تا سووتانی خۆر، وە بە جۆرێکه دیکە پیسبوونی هەوا و هۆکارە ژینگەییەکانی دیکەش دەتوانن زیانی خۆیان بگەیەنن.

✅کەشوهەوای سارد، بەهۆی کەمی شێی ڕێژەییەوە، وێرانکاری بەسەر پێستماندا دەهێنێت و پێستمان وشک و بریندار دەکات. لە زستاندا نەک هەر هەوا وشکترە، بەڵکو گەرمکردنی ناوماڵ زیاتر شێی پێست کەم دەکاتەوە. ئەنجامەکەشی دەبێتە هۆی خوورانی زستانەی پێست.

🔸کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر تەندروستی پێستت هەبێت بریتین لە:

🔹بارودۆخی کەشوهەوای توند
🔹پیس بوونی ژینگە
🔹کەمبوونەوەی چینەکانی ئۆزۆن
🔹لافاو
🔹بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و شێ بە ڕادەیەکی بەرچاو
🔹 نزمبوونەوەی بەرچاویی پلەی گەرمی و شەپۆڵی بەفر
🔹زیادبوونی گەردیلەی ناتەندروست (تۆز، گەردیلەی کانزایی و کیمیاویی ناو ژینگە و بەرگە هەوا)
🔹 لاواز بوون و تەنک بوونەوەی بەرگە هەوای زەوی

🔸ئەم هۆکارانە ڕەنگە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداربن لە کۆمەڵێک کێشەی پێست و تەندروستیدا، لەوانە:

🔹شێرپەنجەی پێست کە ئێستادا باوە گرینگترین جۆرەکانی (Squamous Cell Carcinoma, Basal cell Carcinoma, Melanoma)
🔹زیپکە باوترینیانە (لە ڕێگەی گۆڕینی pHی تابیەت بە ڕێکخستنی ترشێتی و تفتێتی پێست کە هۆکارە بۆ دروستبوونی چەوری و ئارەقکردنی زۆر و لو کۆتاییدا دروست بوونی زیپکە)
🔹نیشانەکانی پێشوەختەی پیربوون (بە هۆی زیادبوونی تیشکی سەروو بنەوشەیی)
🔹 مانگەکانی کەشوهەوای سارد دەتوانێت تەندروستی پێست زۆر بخاتە مەترسییەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی حاڵەتەکانی وەکو زیرۆزی (وشکبوونەوەی پێست) یان ئەکزیما (خوران، وشک، پەچەی سوور یان برین لەسەر پێست) کە دەتوانێت لە توندیدا جیاواز بێت.
🔹حاڵەتەکانی پێست وەکو پەڵە، شانە، و سەدەف
🔹نەخۆشییە هەوکردنەکان و کاریگەرییە لاوەکییەکانی پەیوەست بە پێستەوە

✅ پزیشکی دەرمانساز ڕێنمایی و هاوکاریت دەکات بۆ تەندروست هێشتنەوەی پێستت بە:

🔹 هەمیشە بەکارهێنانی دژەخۆر
☀️تاکە گرنگترین شت کە دەتوانیت بۆ پێستت بیکەیت لە دژی تیشکی سەروو بنەوشەیی ئەوەیە کە دژەخۆر بەکاربهێنیت، تەنانەت کاتێک پێت وایە پێویستت پێی نییە، بە تایبەتی کە پێت وابێت خۆری زستان کاریگەری نییە.
☀️هەرکاتێک لە دەرەوە بیت دژەخۆر بەکاربهێنە کە 30 SPF یان زیاتر بێت. تەنانەت لە ڕۆژانی هەوردا و ئەگەر تەنها بۆ ماوەی ١٠ خولەک لە دەرەوە بیت.

🔹بەکارهێنانی ڕۆژانەی شێدارکەرەوە.
شێدارکەرەوەی کرێم باشترە لە غسول بۆ پێستی ئاسایی تا وشک. ئەگەر پێستت هەستیاربوو، شێدارکەرەوەیەک بەکاربهێنە کە بێ بۆن بێت و لانۆلینه تێدا نەبێت چوونکە ئەبێتە هۆکاری هەستیاری.

🔹پێستت پاک بکەرەوە، بەڵام زیادەڕەوی مەکە.
زۆر پاککردنەوە و شووشتنی پێست، شێدارکەرەوەی سروشتی پێست لا دەبات.

🔹بەکارهێنانی ئاوی گەرم و سابوون سنووردار بکە.
ئەگەر "خورانی زستانەت" هەیە، دوشێکی کورتی گەرم یان حەمام بگرە بە پاککەرەوەیەکی بێ وروژێنەر و بێ پاککەرەوە. ڕاستەوخۆ دوای ئەوە، کرێمێکی ئەستوور یان شێدارکەرەوەی جۆری ڤازلین بەکاربهێنە. بە نەرمی پێست وشک بکەرەوە.

🔹شێدارکردنەوە.
هەوای وشک دەتوانێت شێی پێستت ڕابکێشێت. شێدارکەرەوەی ژوورەکان دەتوانێت سوودێکی زۆری هەبێت.

🔹خۆت لە کەش و هەوا و بایی توند بپارێزە.
دەموچاوت داپۆشە و شێدارکەرەوەی لێو بەکاربهێنە.

🔹دوور بکەوەرەوە لە سەرمای زۆر.
پلەی گەرمی سارد دەبێتە هۆی تێکچوونی پێست یان سڕبوون لە هەندێک کەسدا. دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە ئەگەر گۆڕانی ڕەنگت لە دەستەکان یان پێیەکانتدا بوو کە ئازار یان برینی لەگەڵدا بوو.

🔹تەواوکەری ڤیتامین D وەرگرە. لە هاویندا بەرهەمهێنانی ڤیتامین دی سروشتیت زیاد دەکات لە ئەنجامی بەرکەوتنی ڕۆژانەی خۆر، بەڵام کاتێک زستان بە دەوریدا دەسوڕێتەوە ئەو بەرکەوتنە کەم دەبێتەوە. خواردنی تەواوکەری ڤیتامینەکان دەتوانێت دڵنیابێت لەوەی کە بە درێژایی ساڵ بڕی پێشنیارکراوی ڤیتامین D بەدەست دەهێنیت.

🔹شێدار بمێنەرەوە (بەردەوام خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان)
ئەم یەکەیان جەوهەرییە، گۆڕانی کەشوهەوا بە لایەکدا. مانەوە لە ئاودا یارمەتی پێستت دەدات کە لاستیکییەکەی بپارێزێت.

🔹خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین
🔸توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٩ گرنگی ڤیتامین E و ڤیتامین C لە تەندروستی پێستدا بە تایبەت لە پاراستن لە تیشکی سەروو بنەوشەیی نیشان دەدات.
🔸بەرکەوتن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی ئاستی ڤیتامین E و C لە پێستدا کەم دەکاتەوە. هەروەها ڤیتامین سی پێست لە زیانەکانی ئۆکسجین دەپارێزێت بە بێلایەنکردنی ڕادیکاڵە ئازادەکان.
🔸بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمە، دڵنیابە کە بڕێکی زۆر خۆراکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسێنەر لە خۆراکەکەتدا دابنێیت، لەوانە:
🔺گێزەر
🔺سەوزەی گەڵادار
🔺بلوبێری
🔺شووتی
🔺سێو
🔺پرتەقاڵ و هاوڕێکانی

……….,,,,,,,,,,,………………….,,,,,,,,,,,………………….,,,,,,

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Information Medical & Drug زانیاری پزیشکی، دەرمانزانێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share