
12/09/2021
ڕێز و پێزانین ئاراستەی کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا دەکرێت.
دوای کۆچی دوای کامۆ کامل ئەحمەد تەمەن (16) ساڵ لە خۆشخانەی هیوا کەس و کار و بنەماڵەی کۆچکردوو لە ڕێگای بەخشینی گوڵەوە ڕێز لە خزمەتی کارمەندانی نەخۆشخانەکە دەگرن کە لە ماوەی مانەوەی کوڕەکەیان لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان پێداوە.
کامل ئەحمەد باوکی کامۆی کۆچکردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند جگە لە پێدانی سوپاس و پێزانینی خۆمان لە ڕێگای بەخشینی گوڵەوە بەباشمان زانی پایسکیل و دەرمان و پێداویستییەکانی ببەخشین بە نەخۆشخانەی هیوا تا نەخۆشانی دیکەش سودمەند بن داواش لە کەس و کاری نەخۆشانی دیکەش دەکەین وەک ئێمە کەرەستەوە پێداویستیەکانی نەخۆشەکەیان ببەخشن.
#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی