Sardam Imaging Center سەنتەری تیشکی سەردەم

Sardam Imaging Center    سەنتەری تیشکی سەردەم لە سەنتەرەکەمان بە نوێترین ئامێری سەردەم و بەرزترین کوالیتی دەستنیشانی نەخۆشی بە تیشک (ٲشعة) دەکرێت.

هیوای پشویەکی خۆشتان بۆ دەخوازین. # سەنتەری تیشکی سەردەم
18/09/2025

هیوای پشویەکی خۆشتان بۆ دەخوازین.

# سەنتەری تیشکی سەردەم

بەبۆنەی یادی لەدایک بونی پێغەمبەرمان (محمد) صلی الله علیه وسلم پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو مسوڵمانانی جیهان و کوردستان بە...
04/09/2025

بەبۆنەی یادی لەدایک بونی پێغەمبەرمان (محمد) صلی الله علیه وسلم
پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو مسوڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەتی دەکەین

داشکاندنێکی تایبەت بە هۆی قەیرانی دارایی!ئێمە لە سەنتەری تیشکی سەردەم، تێدەگەین کە قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر هەمووان...
29/08/2025

داشکاندنێکی تایبەت بە هۆی قەیرانی دارایی!

ئێمە لە سەنتەری تیشکی سەردەم، تێدەگەین کە قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر هەمووان دروستکردووە. لەبەر ئەوە، بە ئامانجی هاوکاریکردنی ئێوەی خۆشەویست، بڕیارمان داوە داشکاندنێکی تایبەت بکەین بە ڕێژەی لە ٣٠% بۆ تیشکی ئاسایی لە سەنتەرەکەمان.

داشکاندنەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەردەوام دەبێت، بۆ زانینی کاتی تەواو سەردانمان بکەن یان پەیوەندیمان پێوە بکەن.


🌻بەهیوای لەشساغی و تەندروست باشی بۆ هەموولایەک 🌻


سەنتەری تیشکی سەردەم🏥🏥

ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا – تەلاری سەردەم

ژمارە مۆبایل/ 07718172626 – 07718162828


#سنگ

هەینیتان پیرۆز🤲❤️جمعة مباركة🤲
28/08/2025

هەینیتان پیرۆز🤲❤️
جمعة مباركة🤲

ئایا MRI دەتوانێت شێرپەنجەی مێشک دیاری بکات ؟🟥 شێرپەنجەی مێشک بریتییە لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان لە ناو مێشکدا. نیشانە...
24/08/2025

ئایا MRI دەتوانێت شێرپەنجەی مێشک دیاری بکات ؟



🟥 شێرپەنجەی مێشک بریتییە لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان لە ناو مێشکدا. نیشانەکانی شێرپەنجەی مێشک دەگۆڕێن بەپێی شوێن و قەبارەی وەرەمەکە. هەندێک لە نیشانە باوەکان بریتین لە:

* سەرئێشە

* دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە

* کێشەی بینین

* لاوازی یان بێهێزی

* گۆڕان لە کەسایەتی یان ڕەفتاردا


🟥 یەکێک لە ڕێگا دڵنیاکەرەوەکانی دیاریکردنی نەخۆشییەکە بریتیە لە پشکنینی وێنەیی بە ئامێری MRI کە وێنەی وردی وەرەمی مێشک نیشان بدات. ئەم وێنانە زانیاری لەسەر شوێن، قەبارە، و جۆری وەرەمەکە دەخاتە ڕوو کە زۆر گرنگن بۆ پلاندانانی چارەسەر.


سەنتەری تیشکی سەردەم🏥🏥

ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا – تەلاری سەردەم

ژمارە مۆبایل/ 07718172626 – 07718162828


#سنگ

ڕۆڵی MRI چیە لە دیاریکردنی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار ؟،– یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی مێشک و د...
21/08/2025

ڕۆڵی MRI چیە لە دیاریکردنی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار ؟

،


– یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار بریتین لە دەستنیشانکردنی وردی حاڵەتەکە و دیاریکردنی چارەسەری پێویست بۆ چارەخوازەکە.


– ئامێری MRI یەکێکە لەو ئامێرە گرنگانەی کە دەورێکی باڵای هەیە لە دەستنیشانکردنی حاڵەتە نەخوازراوەکانی تایبەت بە مێشک و دەمار بەهۆی بەکارهێنانی شەپۆلی موگناتیسی و ڕادیۆیی، MRI وێنەی وردی ناوەوەی مێشک و بڕبڕەی پشت و دەمارەکانمان پیشاندەدات. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ:

* دەستنیشانکردنی جەڵتەی مێشک

* پێدانی زانیاری لەسەر گرێی مێشک

* دیاریکردنی هۆکاری سەرئێشە

* دۆزینەوەی کێشە لە بڕبڕەی پشت و دەمارەکاندا

* پێشاندانی هەوکردن و نەخۆشییەکانی دیکە.

بە کورتی، MRI ئامرازێکی گرنگە بۆ پزیشکان بۆ دەستنیشانکردن و نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار و دیاریکردنی چارەسەری پێویست .


🌻بەهیوای لەشساغی و تەندروست باشی بۆ هەموولایەک 🌻


سەنتەری تیشکی سەردەم🏥🏥

ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا – تەلاری سەردەم

ژمارە مۆبایل/ 07718172626 – 07718162828


#سنگ

ڤیرچوەڵ کۆڵۆنۆسکۆپی ( Virtual colonoscopy) چیە ؟🟥 ڤیرچوەڵ کۆڵۆنۆسکۆپی کە ناسراویشە بە CT   colonography ڕێگایەکی پێشکەتو...
16/08/2025

ڤیرچوەڵ کۆڵۆنۆسکۆپی ( Virtual colonoscopy) چیە ؟



🟥 ڤیرچوەڵ کۆڵۆنۆسکۆپی کە ناسراویشە بە CT colonography ڕێگایەکی پێشکەتوو و نوێە بۆ پشکنینی قۆڵۆن و ڕێکە بە بەکارهێنانی ئامێری تیشکی سی تی سکان .


🟥 ئەم پشکنینە بە شێوەیەکی ورد کێشەکانی (کۆڵۆن و ڕێکە)مان بۆ دیاری دەکات وەک گرێ یا شێرپەنجە یا هەر برینداری و کێشەیەک کە لە کۆڵۆندا ڕووی دابێت .

🟥پشکنینێکی ئاسانەو کاتێکی کەمی پێویستە

پێشتر چارەخواز رێنمای پێدەدری بۆ خۆ ئامادە کردن


🟥 چارەخوازەکە پێش پشکنین لە ڕێگای سۆندەیەکی بچووکەوە کۆڵۆن پڕدەکرێت لە هەوا یاخود دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بەمەش ئامێری سی تی سکانەکە هەڵدەستێت بە گرتنی چەندین وێنەی ڕوون و ورد بە شێوەی دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندی .


🟥 ئەم ڕێگایە ناڕەحەتی کەمترە بە بەراورد بە ڕێگا ی نازوڕ وە هەروەها ئەنجامەکان زۆر ورد و دەقیقن و چارەخوازیش پێویستی بە دەرمانی هێورکەرەوە نیە .بەڵام ئەگەر پاش ئەنجامدانی ئەم پشکینە دەرکەوت گرێیەک هەیە ئەو کات پێشنیاری نازوری کۆڵۆن ئەکدێت بۆ وەرگرتنی پارچە(زەرع)

لەگەل ئەم پشکنینە تایبەتە بەکۆلۆن لەهەمان کات هەر گفتێکی تر لە ناو سک و حەوزی نەخۆش هەبێت وەک گرفتی گورچیلە میزەلدان و جگەر ئەوەش دەر ئەکەوێ.


🟥 لە سەنتەرەکەمان ئەم جۆرە پشکنینە بەردەستە بۆ چارەخوازانی بەڕێز لەژێر سەرپەرشتی کەسانی پسپۆڕی بوارەکە .


🌻بەهیوای لەشساغی و تەندروست باشی بۆ هەموولایەک 🌻


سەنتەری تیشکی سەردەم🏥🏥

ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا – تەلاری سەردەم

ژمارە مۆبایل/ 07718172626 – 07718162828


#سنگ

بۆچی نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵ کۆڕۆنەری) مەترسیدارە  ؟ چۆن دیاری( دەکرێت ؟ 🟧نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵ کۆڕۆنەری  حاڵەتێکە کە خو...
11/08/2025

بۆچی نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵ کۆڕۆنەری) مەترسیدارە ؟ چۆن دیاری( دەکرێت ؟



🟧نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵ کۆڕۆنەری حاڵەتێکە کە خوێنبەرەکانی دڵ تەسک دەبنەوە،یان دەگیرێن بەهۆی کۆبوونەوەی ماددەی چەوری و ماددەكانی دیكە، بەمەش خوێن بە شێوەیەکی دروست ناگات بە دڵ. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ئازاری سنگ، هەناسەتەنگی، و هەروەها جەڵدەی دڵ.


🟧 یەکێک لە ڕێگا پێشکەوتووەکان بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکە بریتیە لە پشکنینی وێنەیی تیشکی ( سی تی کۆرۆنەری ئەنجیۆگرافی ) ، کە زۆر بە وردی وێنەی خوێنبەرەکانی دڵ نیشان دەدات بەهۆیەوە یارمەتی پزیشک دەدات بۆ دیاریکردنی هەر گیرانێک یاخود تەسکبوونەوەیەک .


🌻بەهیوای لەشساغی و تەندروستی بۆ هەموو لایەک خۆشەویست 🌻


سەنتەری تیشکی سەردەم🏥🏥

ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا – تەلاری سەردەم

ژمارە مۆبایل/ 07718172626 – 07718162828


#سنگ

پچڕانی بەستەری پێشەوەی ئەژنۆ 🟧 یەکێک لەو حاڵەتە باوانەی کە دووچاری وەرزشەوانان دەبێتەوە بریتیە لە پچڕانی بەستەری پێشەوەی...
06/08/2025

پچڕانی بەستەری پێشەوەی ئەژنۆ



🟧 یەکێک لەو حاڵەتە باوانەی کە دووچاری وەرزشەوانان دەبێتەوە بریتیە لە پچڕانی بەستەری پێشەوەی ئەژنۆ .


🟧 حاڵەتێکی بەئازارە کە دەبێتە هۆی ئاوسان و زۆربەی جار قفڵبوونی ئەژنۆ.


🟧 یەکێک لە ڕێگا سەرەکیەکانی دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە بریتیە لە پشکنینی تیشکی وێنەیی MRI کە بەستەرەکان بەشێوازێکی نموونەیی و ورد نیشاندەدات و یارمەتی پزیشکی پسپۆڕ دەدات بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکە بە ڕێگای نەشتەرگەری .


🟧 لە سەنتەرەکەمان بە پێشکەوتووترین و بەرزترین کوالیتی ئامێری تیشکی MRI بەردەستە لە خـزمەت چارەخوازانی ئازیز.



🌻بەهیوای لەشساغی و تەندروست باشی بۆ هەموو هاونیشتیمانیانی خۆشەویست 🌻


سەنتەری تیشکی سەردەم🏥🏥

ناونیشان/ سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا – تەلاری سەردەم

ژمارە مۆبایل/ 07718172626 – 07718162828


#سنگ

جه ژنتان پيروزبيت.
09/04/2024

جه ژنتان پيروزبيت.

08/04/2024

ئاگاداری
بۆ چارە خوازە بـەڕێزەکانمان
سبەینێ لە کاتژمێر 2ی پـاش نیوەڕۆ تــا 5 سەنتەر کراوە دەبێت.🥀🥀🥀🥀🥀🥀🥀.ڕۆژوو پەرستشی هەموو لایەک قبوڵ بێت.🤲🤲🤲

Address

Ibrahim Pasha
As Sulaymaniyah
00461

Opening Hours

Monday 13:00 - 21:00
Tuesday 13:00 - 21:00
Wednesday 13:00 - 21:00
Thursday 13:00 - 21:00
Saturday 13:00 - 21:00
Sunday 13:00 - 21:00

Telephone

+9647718162828

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sardam Imaging Center سەنتەری تیشکی سەردەم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Sardam Imaging Center سەنتەری تیشکی سەردەم:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category