ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی خێزان و کۆمەڵگا

ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی خێزان و کۆمەڵگا هۆشداری ، هاوکاری، ڕێنمایی پەروەردەیی ڕێنمایی دەروون

ڕۆڵی دایک و باوک لە دواکەوتنی قسەی منداڵدا:تەمەنی (٠-٢) ساڵی گرنگترین قۆناغی ژیانی منداڵە بۆ فێربوون و گەشەی زمان. لەم ت...
18/01/2024

ڕۆڵی دایک و باوک لە دواکەوتنی قسەی منداڵدا:

تەمەنی (٠-٢) ساڵی گرنگترین قۆناغی ژیانی منداڵە بۆ فێربوون و گەشەی زمان. لەم تەمەنەدا بەوێنەی ئیسفەنج هەموو ڕووداو دەنگەکان هەڵدەمژێت.
یەکەم مەرجی قسەکردن، بریتیە لە وێنەدانەوە.
مەبەستمان لەوێنەدانەوەی هەستەکانی ئەوەیە، هەست بکات وەک مرۆڤێک ڕێزی لێ دەگیرێت، حسابی بۆدەکرێت و گاڵتە بەهەستەکانی ناکرێت.
چونکە زۆرکات کە منداڵ هەوڵی قسەکردن دەدات و دەنگێك دەردەکات پێی پێدەکەنین و لاسایی دەکەینەوەو پێی دەڵێین ئادەی دووبارەی بکەوە، لەبەر ئەوەش نەبێت کە نیازێکی خراپ وابکەین، بەڵام لەدونیای منداڵدا لێکدانەوەیەکی تری بۆدەکرێت .
هۆکارێکی تری دواکەوتنی قسەی منداڵ، دەنگی بەرز و پەلەکردنی گەورەکانە لەکاتی قسەکردندا.

- کاتێک منداڵ وشەیەک بەهەڵە دەڵێت، دروستە بۆی ڕاست بکەینەوە
منداڵ لەم قۆناغەدا هەوڵ دەدات پەی بەو جیاوازیە ببات کە لەنێوان وشەکانی خۆی و دایک و باوکیدایە هەیە. بە وزەیەکی چڕو ویستێکی زۆرەوە لە لێوەکانی دایک و باوکی ورد دەبێتەوە و هەوڵی ڕاستکردنەوەی ئەو وشانە دەدات کە بەهەڵە دەریان دەبڕێت
بۆ نموونە:- کاتێک منداڵ بەهەڵە دەڵێت:- (پم پم)،هەر دەربڕینێکی تر کە بۆ(ئاو)دەری بڕێت.
سەرەتا بەشێوەیەکی ئارام و لەسەرخۆ لێی نزیک دەبینەوە و دادەبەزینە ئاستی چاوی،ئینجا بێ ئەوەی گاڵتەی پێ بکەین، وشەکەی بۆ ڕاست دەکەینەوە و بەئارامی دەڵێین: (ئاو) بەدڵنیایەوە ئەم شێوازە ئەوەندەی تر تاو دەدات بەگەشەی فێربوونی زمان.

لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن👇

https://www.instagram.com/edu_psy2022

ڕاهێنانی تایبەت بە گرفتی قسەکردن : ڕاهێنانی تایبەت بەگرفتی  قسەکردن ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت بۆ باشبوونی حاڵتەكە و دەتوانین...
15/01/2024

ڕاهێنانی تایبەت بە گرفتی قسەکردن :

ڕاهێنانی تایبەت بەگرفتی قسەکردن ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت بۆ باشبوونی حاڵتەكە و دەتوانین بڵێین چارەسەری سەرەكییە بۆ گرفتی قسەکردن كە لەلایەن پسپۆری زمان و ئاخاوتنەوە پێشكەشدەكرێت، لەڕێگای پێوانەكردنی حاڵەتەكە و دیاریكردنی ئاستی گرفتەكە پاشان دانانی پلانی چارەسەركاری بەڕاهێنان پێكردنی ئەندامەكانی هەناسەدان و دەربڕین و زمان و هەروەها پێشكەشكردنی ڕاهێنانی مێشك تایبەت بەقسەكردن بۆ بەرهەم هێنانی ئاخاوتنی دروست لەمێشكەوە وتنی وشە و دواتر ڕستەی دوو وشەیی و دواتر ڕستەی درێژ تا دەگاتە ئەو ئاستەی بەباشی چیرۆکیش بخوێنێتەوە
ڕاهێنانەکانیش بەپێی جۆری کەیس و حاڵەتی منداڵەکە دەگۆڕێت کە گرنگترینیان ڕاهێنانەکانی ( لێو و زمان )ن کە لەلاین دکتۆری پسپۆڕ یاخود مامۆستای ڕاهێنەری تایبەت پێشکەش بە منداڵەکە دەکرێت .

لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن👇

https://www.instagram.com/edu_psy2022

یەکێکی تر لە جۆرەکانی شڵەژانی قسەکردن بریتییە لە: ئەپاکسیا(apraxia) / نەخۆشییەکی دەمارییە کە وادەکات کەسێک ناتوانێت ئەرک...
13/01/2024

یەکێکی تر لە جۆرەکانی شڵەژانی قسەکردن بریتییە لە:

ئەپاکسیا(apraxia) / نەخۆشییەکی دەمارییە کە وادەکات کەسێک ناتوانێت ئەرک یان جووڵە ئەنجام بدات کاتێک پرسیاری لێدەکرێت وادەکات زەحمەت یان مەحاڵ بێت بۆ ئەنجامدانی هەندێک جووڵە لە کاتێکدا کە ماسولکەکانت ئاسایین و تێگەیشتن و ئارەزووت هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم جووڵانە.

بەهۆی زیان گەیاندن بە مێشکت کە ڕێگری دەکات لە دروستکردن و پێدانی ڕێنمایی بۆ جەستەت لەوانەیە بە چەند ڕێگایەکی جیاواز کاریگەری لەسەر تۆ هەبێت، بەپێی ئەوەی چ جۆرە شتێکت هەیە.

لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن ⭐👇

https://www.instagram.com/edu_psy2022

جۆرەکانی شڵەژانی قسەکردن :(Stuttering , Dysarthria, Apraxia)2_دیساتریا (Dysarthria) : واتا کێشەی قسەکردن بەهۆی لاوازی ما...
02/12/2023

جۆرەکانی شڵەژانی قسەکردن :

(Stuttering , Dysarthria, Apraxia)
2_دیساتریا (Dysarthria) :
واتا کێشەی قسەکردن بەهۆی لاوازی ماسولکەکانی قسەکردن.
ئەو منداڵانەی ماسولکەکانی قسەکردنیان لاوازە کێشەی قسەکردنیان هەیە چونکە ئەو ماسولکانەی بەکاریدەهێنیت بۆ قسەکردن لاوازە..
ڕەنگە ئەم تێکچوونانە کاریگەریان هەبێت لەسەر باوەڕ بەخۆبوونی کەسەکان و شێوازی ژیانی کۆمەڵایەتی کەسەکە بە شێوەیەکی گشتی، کەسی توش بوو بەم گرفتە کێشەی بۆ دروستەبێت لە قسەکردن وەکو دووبارەکردنەوە یان درێژکردنەوەی دەنگەکان و قورسی لە دەربڕینی قسەکان بە شێوەیەکی ڕاست و قسەکردن بە دەنگێکی گەورە و قسەکردن بە دەنگێکی ڕەق، یان ڕەنگە بە هێمنیەکی زۆر قسەکات و زۆرکات توانای دەربڕین و قسەکردنی بەهیچ شێوەیەک نییە..

لایک و کۆمێنتت بیر نەچێت بینێرە بۆ هاوڕێکانت تا سوودمەند بن و ئاگاداری پۆستەکانی داهاتووبن ......
لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن. 👇🏼
https://www.instagram.com/edu_psy2022

جۆرەکانی شڵەژانی قسەکردن :(Stuttering , Dysarthria, Apraxia)1-(stuttering) زمانگرتن  ئاماژە بە شێواوی قسەکردن دەکات کە  ...
27/11/2023

جۆرەکانی شڵەژانی قسەکردن :

(Stuttering , Dysarthria, Apraxia)

1-(stuttering) زمانگرتن
ئاماژە بە شێواوی قسەکردن دەکات کە قسەکردن تێکدەدات. ئەو کەسانەی کە تووشی دەبن دەتوانن ئەم جۆرە تێکچوونانەی خوارەوە ئەزموون بکەن:

دووبارەبوونەوە(Repetitions)/
کاتێک ڕوودەدات کە خەڵک بە شێوەیەکی نەخوازراو (دەنگ، پیت یان وشە) دووبارە دەکاتەوە بۆ نموونە ب ب ب ب ب باوکە

لابردن (Blocks)/
کاتێک ڕوودەدات کە تاک دەزانێ چی دەڵێ، بەڵام کێشەیان هەیە لە دروستکردنی دەنگی پێویست. لەوانەیە وا لە کەسێک بکەن هەست بکەن وەک ئەوەی وشەکانیان گیربێت. وە پیتێک یان بڕگەیەک لادەدات لە وشەکە نمونە ئاو 👈ئو _نان 👈نا

درێژکردنەوەکان (Prolongations)/
کاتی تەرخانکراوی بۆ گۆ کردنی پیتەکان لە سنوری ئاسایی خۆیدا نییە گەر دەربڕینی پیتێک لای کەسێکی ئاسایی نیو چرکەی بوێ لای کەسانی توشبوو بە زمان گرتن یەک یان دوو چرکەی دەوێت، بۆ نموونە م م م م من

جێگۆڕکێ(replace)/
گۆڕینی دەنگی پیتێک بە پیتێکی تر بۆ نموونە ڕێوی 👈یێوی _ سور 👈سون _ هەنار 👈هەلال

زیادکردن(adding) /
پیتێک یان زیاتر دەخاتە سەر وشەکە بۆ نموونە باوکە 👈باوشکە _ باشم 👈بارشم

وەستان(stooping) /
هەوا لە ناو قوڕگی پونگ دەخواتەوە و هەرچەندە بیەوێت قسە بکا ناتوانێت و کاتی دەوێت بۆ نموونە گەر بیەوێت بلێ جوان دەڵێ ج دوای کەمێک دەڵێت وانە.

لایک و کۆمێنتت بیر نەچێت تا ئاگاداری پۆستەکانی داهاتووبن کە باسی بڕگەیەکی تری هەمان حاڵەت دەکات

لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن 👇🔥😊

https://www.instagram.com/edu_psy2022

نیشانەکانی شڵەژانی قسەکردن بە شێوەیەکی فراوان دەگۆڕێت بەپێی هۆکار و توندی حاڵەتەکە، تاکەکە لەوانەیە چەندین نەخۆشی قسەکرد...
26/11/2023

نیشانەکانی شڵەژانی قسەکردن

بە شێوەیەکی فراوان دەگۆڕێت بەپێی هۆکار و توندی حاڵەتەکە، تاکەکە لەوانەیە چەندین نەخۆشی قسەکردنی هەبێت بە نیشانەی جیاواز
ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە:
١_دووبارەکردنەوە یان درێژکردنەوەی دەنگەکان
٢_شێواندنی دەنگەکان
٣_زیادکردن یان کەمکردنی دەنگ یان وشە بۆ ڕستەکان
٤_ڕێکخستنەوەی بڕگەکان
٥_هەبوونی زەحمەتی قسەکردنی وشەکان بە دروستی
٦_هەوڵدان بۆ ڕاستکردنەوەی وشە یان دەنگ
٧_قسەکردن بە دەنگێکی بەرز یان ڕاپی
٨_ یاخود زۆر بە نەرمی قسە دەکات
٩_هاوڕێیەتی زۆر دروست ناکا
١٠_زۆر پرسیار ناکا و لە شێوەی پرسیارکردن نازانێت
١١_ئاستی گفتوگۆکردنێک کە شیاو نییە لەگەڵ تەمەنیدا

لایک و کۆمێنتت بیر نەچێت تا ئاگاداری پۆستەکانی داهاتووبن کە باسی بڕگەیەکی تری هەمان حاڵەت دەکات

لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن 😍👇

https://www.instagram.com/edu_psy2022

هۆکارەکانی دواکەوتنی قسەکردن(شڵەژانی قسەکردن)چییە و بۆچی دەگەڕێتەوە؟بریتییە لە دواکەوتنی قسەی منداڵ،بە بەراورد بە هاوتەم...
24/11/2023

هۆکارەکانی دواکەوتنی قسەکردن(شڵەژانی قسەکردن)چییە و بۆچی دەگەڕێتەوە؟

بریتییە لە دواکەوتنی قسەی منداڵ،بە بەراورد بە هاوتەمەنەکانی
دەکرێت چەند هۆکارێکی هەبێت،لەوانە:
۱- هۆکاری جەستەیی
− دروست بوونی گرفت لە مێشك یان کۆئەندامی دەماردا، لە کاتی لەدایکبوون یان دوای لەدایکبوون.
‌− هەبوونی گرفت لە پێکهاتەی دەم و لێو و مەڵاشوودا.
− کاتێك زمان بەهۆی چەند گرفتێکی جەستەییەوە، ناتوانێت کرداری خۆی بەتەواوەتی جێبەجێ بکات
− نەبوونی توانای بیستن کە ئەمیش دەکرێت بە هۆکارێکی سەرەکی فێربوونی زمان و قسەکردن دابنێرت
۲- ئەگەر هیچ کام لەو گرفتانەی سەرەوە لەئارادا نەبوو مانای وایە لەڕووی پەیوەندییە مرۆییەکانەوە ئەومنداڵە لە کەشێکی ناتەندروستدا دەژی و ژینگەیەکەی هۆکارە، بۆ نموونە:- ئەندامانی خێزانەکەی زۆر تەماشای تەلەڤزیۆن دەکەن و وتوێژ و گفتوگۆیان لەگەڵ منداڵەکە و لەنێو ژیانی خێزانی کەمە، بێدەنگ و مات و یەک ڕەنگن، نەبوونی خوشک و برا، توندووتیژی
هۆکارێکی تریش لەتەمەنێکی زووەوە سەیرکردنی مۆبایل و بەکارهێنانی یاریە ئەلیکترۆنیە بێدەنگەکان و تەماشاکردنی ئەفلام کارتۆنە بێدەنگەکان.

لایک و کۆمێنتت بیر نەچێت تا ئاگاداری پۆستەکانی داهاتووبن کە باسی بڕگەیەکی تری هەمان حاڵەت دەکات.....
لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن👇🏼
https://www.instagram.com/edu_psy2022

شڵەژانی  زمان و قسەکردن : ئەم شڵەژانە لە تەمەنی دووساڵی یاخود سێ ساڵی دەردەکەوێت لای منداڵ ،  لە ڕێژەی توشبوون بە ئەم شڵ...
20/11/2023

شڵەژانی زمان و قسەکردن :

ئەم شڵەژانە لە تەمەنی دووساڵی یاخود سێ ساڵی دەردەکەوێت لای منداڵ ، لە ڕێژەی توشبوون بە ئەم شڵەژانە (٢٪)ی زەرەرمەندبوونە لە کۆئەندامی دەماری ناوەندی.
هەروەها بوونی گرفت لە کار و فرمانەکانی کۆئەندامی ناوەندی و فشاری هەڵچوونی لە تەمەنێکی کەم هۆکاری سەرەکین کە دەبێتە هۆی شڵەژان و تێکچوونی قسەکردن و کەموکورتی دەکەوێتە شێوەی قسەکردن و دەربڕینی پیت و دەنگەکان بە شێوەیەکی دروست وە ئاستی گفتوگۆکردنێک کە شیاو نییە لەگەڵ تەمەنی دیاریکراوی خۆی هەروەها
زۆربەی توێژینەوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە دواكەوتنی قسەكردن لای منداڵی كوڕ زیاترە وەك لە منداڵی كچ.

لایک و کۆمێنتت بیر نەچێت بینێرە بۆ هاوڕێکانت تا سوودمەند بن و ئاگاداری پۆستەکانی داهاتووبن کە باسی بڕگەیەکی هەمان حاڵەت دەکەین ......
لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن. 👇🏼
https://www.instagram.com/edu_psy2022

18/11/2023

هەستەکانیان...!
#کاتێک شڵەژانی کۆمەڵایەتیان لەگەڵدایە.🥺🤍

لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن 😍👇

https://www.instagram.com/edu_psy2022

چارەسەری شڵەژانی کۆمەڵایەتی بە پێی ئاست و تەمەن دەگۆڕێت و لە تەمەنی منداڵیدا باشتر وایە دایک و باوک سۆز و خۆشەویستی  و م...
17/11/2023

چارەسەری شڵەژانی کۆمەڵایەتی بە پێی ئاست و تەمەن دەگۆڕێت و لە تەمەنی منداڵیدا باشتر وایە دایک و باوک سۆز و خۆشەویستی و متمانەی زیاتر بە منداڵەکەیان ببەخشن و بەشداری پێبکەن لە کۆڕ و کۆبوونەوە خێزانیەکان و بردنە دەرەوەی بۆ شوێنە گشتیەکان و شوێنی یاریکردنی هاوتای تەمەنی خۆی و هەوڵدان بۆ هاوڕێیەتی کردنی هاوتەمەنەکانی خۆی
بۆ باشترکردن و پێشکەشکردنی چارەسەری لە قوتابخانەدا، پێویستە مامۆستا و مامۆستای پەروەردەی تایبەت بەشداری پێبکەن لە چالاکی و وانەکاندا و چالاکیە وەرزشی و هونەریەکانی قوتابخانەدا.....

لەحاڵەتە قورسەکان و بەردەوامبوونی شڵەژانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەریەکان
بریتییە لە رێنمایی و چارەسەری دەروونی لەگەڵ بەکارهێنانی دەرمان.
- چارەسەری دەروونی لەلایەن چارەسەری دەروونییەوە دەکرێت و لەسەر شێوازی دانیشتن (جەلسات)ی زانستی و بەکارهێنانی رێگەی زانستی بۆ گۆرینی هز و تیروانینەکانی توشبوو.
- چارەسەر بە دەرمان: ئەمەش چەندین جۆر دەرمان دەگرێتەوە و بەگوێرەی ئاستی توشبووەکە و نیشانەکانی دەگۆرێت.

سوپاس بۆ خوێنەربوونت.
لایك و کۆمێنت لەبیرمەکەن....
لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن👇🏼
https://www.instagram.com/edu_psy2022

نیشانەکانی شڵەژانی کۆمەڵایەتی :۱- ئەم شڵەژانە لە پێش چوونە قوتابخانە دەتوانرێت هەستی پێبکریت.۲- توانای دروستکردنی پەیوەن...
13/11/2023

نیشانەکانی شڵەژانی کۆمەڵایەتی :

۱- ئەم شڵەژانە لە پێش چوونە قوتابخانە دەتوانرێت هەستی پێبکریت.
۲- توانای دروستکردنی پەیوەندی هاوڕێیەتی لاوازە .
۳-لەکاتی بانگکردنیان کاردانەوەیان نییە.
٤-توانای دروستکردنی هاوڕێی خەیاڵیان نییە لەکاتی یاریکردن ، ناتوانێت کەس و شوێن و کەلوپەلی خەیاڵی دروست بکات واتە ( قسە لەگەڵ بوکەڵە و یارییەکانی ناکات).
٥-خۆیان لە ئامێز و ماچکردن دوردەخەنەوە و وەڵامی پرسیار نادەنەوە.
٦ -بە کەمی یاخود زۆر کەم بەشداری وانەکان دەکەن .

لایک و کۆمێنتت بیر نەچێت بینێرە بۆ هاوڕێکانت سوودمەند بن و ئاگاداری پۆستەکانی داهاتووبن ......
لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن. 👇🏼
https://www.instagram.com/edu_psy2022

هەندێک لە هۆکارەکانی شڵەژانی کۆمەڵایەتی١_ نەبوونی ژینگەی گونجاو و وروژێنەری گونجاو .٢_ پێشکەش نەکردنی کاتی بەنرخ لەلایەن...
12/11/2023

هەندێک لە هۆکارەکانی شڵەژانی کۆمەڵایەتی

١_ نەبوونی ژینگەی گونجاو و وروژێنەری گونجاو .
٢_ پێشکەش نەکردنی کاتی بەنرخ لەلایەن دایک و باوکەوە.
٣_ کەم دواندن و قسە نەکردن لەلایەن دایک و باوکەوە.
٤_ تێکەڵ نەبوونی لەگەڵ منداڵانی هاوتەمەنی خۆی لە پێش تەمەنی شەش ساڵی.
٥_ نەبوونی وتەی یارمەتیدەر لەلایەن دایک و باوک و مامۆستاوە هەروەها شکاندن و سەرکۆنە کردنی منداڵ.
٦_ لە پڕ گۆڕانکاری لەو ژینگەیەی ئارەزوویەتی.

لە ئینستاگرامیش لەگەڵمانبن 👇😍

https://www.instagram.com/edu_psy2022

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی خێزان و کۆمەڵگا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی خێزان و کۆمەڵگا:

Share