Dr.Aland Zainal

Dr.Aland Zainal Pharmacy

 #2024          ❤️      #سلێمانی  #کوردستان  #دەرمانسازی  #دەرمانخانەی  #جوانکاری
13/06/2024

#2024 ❤️ #سلێمانی #کوردستان #دەرمانسازی #دەرمانخانەی #جوانکاری

 #کرێمی تایبەت بە  #سوتانەوەی منداڵ✅بەهۆی زۆر بەکارهێنانی دایبی، منداڵان بەڕێژەیەکی بەرز توشی سووتانەوەی ناو لەش دەبن و ...
08/06/2023

#کرێمی تایبەت بە #سوتانەوەی منداڵ

✅بەهۆی زۆر بەکارهێنانی دایبی، منداڵان بەڕێژەیەکی بەرز توشی سووتانەوەی ناو لەش دەبن و ئازار دەچێژن.

✅ئەم بەرھەمە لە لایەن براندی بەناوبانگی فەڕەنسی #موستێلاوە بەرھەم دەھێنرێت.

✅ زۆر کاریگەرە لە پاراستن و چارەسەرکردنی سوتانەوەی ناو لەشی منداڵ ھەروەھا ئارامییەکی کاریگەر و خێرا بۆ منداڵ دابین دەکات.

✅ کرێمی دایبی مۆستێلا، جگە لەوەی بۆ #چارەسەری سووتانەوە بەکاردێت، دەتوانرێت وەک کرێمی #پاراستن لە سووتانەوە بەکاربھێندرێت بە دڵنیاییەکی تەواو لەگەڵ هەموو دایبی گۆڕینێک.

📌پێکهاتەکانی ناو ئەم بەرھەمە و سودەکانیان:

1. زینک ئۆکسید: بۆ چاککردنەوەی پێست لە ھەموو سوتانەوە و سوربوونەوە و ھەستیارییەک.

2. ئەڤۆکادۆ پێرسیوس: بۆ پاراستنی خانەکانی پێست لە تێکشکان و وشکبوونەوە.

3. خەستکراوەی زەیتی گوڵەبەڕۆژە: بۆ دروستکردنی پەرژینێکی ئەستور و شێدارکردنەوەی پێست.

✅ئەم بەرھەمە لە یەکەم رۆژی لەدایکبوونەوە گونجاوە بۆ بەکارهێنان

‏🇫🇷 لە وڵاتی فەڕەنسا بەرھەم دەھێنرێت.

⚙️شێوازی بەکارھێنانی...
-دەتوانیت دوای ھەموو دایبی گۆڕینێک بەکاریبھێنیت.

🏥دەرمانخانەی رۆڤان
گەرەکی کوردسات ~ بەرامبەر مزگەوتی سەردار ئاغا

07725182700

#دەرمانخانەی #ڕۆڤان #جوانکاری #پێست #قژ #پێداویستی #پزیشکی
#مۆستێلا

 #تەواوکەری خۆراکی بۆ بەهێزکردنی  #قژ✅ ئەم بەرهەمە ڕێگە لەهەڵوەرینی قژ دەگرێت و یارمەتی گەشەی قژ دەدات.✅ خۆراکی پێویست ب...
06/06/2023

#تەواوکەری خۆراکی بۆ بەهێزکردنی #قژ

✅ ئەم بەرهەمە ڕێگە لەهەڵوەرینی قژ دەگرێت و یارمەتی گەشەی قژ دەدات.

✅ خۆراکی پێویست بۆ قژ دابین دەکات ئاستی وزەی تاڵە قژەکان بەرز دەکاتەوە.

✅ بۆ خانمان و پیاوان بەردەستە.

✅ ماددەی (Folic Acid و Zinc)ی تێدایە کەیارمەتی گەشەی قژ دەدەن.

✅ ڤیتامین (B1,B2,B5,B6)ی تێدایە کە وزە بەقژ دەبەخشێت.

✅ کۆمەڵێک ماددەی زۆر گرنگی تێدایە وەک (L-Cysteine Biotin ,L-Methionine) کە لەڕێگەی دروستکردنی کیراتینەوە قژ بەهێز دەکەن.

✅ ماددەی کەپەر(Copper)ی تێدایە کەقژ ڕەونەقدار دەکات هەروەها ماددەی (idoine)ی تێدایە کەیارمەتی ڕێکردنەوەی هۆرمۆنەکان دەدات کە گرنگن بۆ تەندروستی قژ.

‏🇺🇸 لەوڵاتی ئەمریکا بەرهەم دەهێندرێت.

⚙️ شێوازی بەکارهێنانی...
-ڕۆژانە ٢ کەپسول پێکەوە دەخورێت لەگەڵ بڕێکی باش ئاودا.

📌تێبینی/
-بۆ تەمەنی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نیە.

- باشتر وایە نیو ساعات پێش خواردنی ئەم بەرهەمە و ٢ کاتژمێر دوای خواردنی ئەم بەرهەمە ئەو خواردنەوانە نەخورێتەوە کەماددەی (تانین)یان تێدایە وەک(چا، قاوە،خواردنەوە گازیەکان).

🏥دەرمانخانەی ڕۆڤان
گەرەکی کوردسات~بەرامبەر مزگەوتی سەردار ئاغا

07725182700
#دەرمانخانەی #ڕۆڤان #جوانکاری #پێست #قژ #پێداویستی

💎تەواوکەری خۆراکی بۆ قژێكى تەندروست و بەھێز 📌 ئەم بەرهەمە پێكھاتووە لە:- ‏✅ (ماددەی پوختەکراوی چای سەوز) کە يارمەتيدەرە ...
04/06/2023

💎تەواوکەری خۆراکی بۆ قژێكى تەندروست و بەھێز
📌 ئەم بەرهەمە پێكھاتووە لە:-
‏✅ (ماددەی پوختەکراوی چای سەوز) کە يارمەتيدەرە لە كەمكردنەوەى ڕێژەی (DHT) لە خوێندا کە بەرپرسە لە ھەڵوەرينى قژ، لە ئەنجامدا ھەڵوەرينى قژ دەوەستێنێت.
✅ ‏(ماددەی پوختەکراوی ناوکی ترێ) کە دەوڵەمەندە بە (Vitamine E) و قژ نەرم دەکاتەوە و ڕەونەق بە قژ دەبەخشێت.
✅ ‏(Vitamine C) کە دژە ئۆكسانێكى بەھێزە و یارمەتی دروستبوونى كۆلاجين دەدات كە ڕۆڵێكى گرنگى ھەيە لە پێكھاتەى قژدا.
‏ ✅ (Golden Millet Extract) کە دەبێتە ھۆى گەشەى قژ و نينۆك.
✅(ماددەی زینک) کە ڕۆڵێكى گرنگى ھەيە لە گەشەكردنى شانەى قژ و چاكردنەوەى. ھەروەھا يارمەتيدەرە لە باشتر ئيشكردنى ڕژێنەكانى چواردەورى تورەكەكانى ڕەگى قژ.
‏✅ (Copper) کە دەبێتە ھۆى كەمكردنەوەى تەنكى قژ.
✅ ‏(biotin) کە دەبێتە ھۆى گەشەكردنى قژ.
✅ ‏(Vitamine E) کە پێستى سەر تەندروست دەكات.
✅ لە لایەن براندی sunlife # ی ئەڵمانی بەرهەم هێنراوە 🇩🇪

🏥دەرمانخانەی ڕۆڤان
گەرەکی کوردسات~ بەرامبەر مزگەوتی سەردار ئاغا

07725182700
#دەرمانخانەی #ڕۆڤان #جوانکاری #پێست #قژ #پێداویستی #پزیشکی

‎دژە ئارەق کردنەوەی svr ‎ئەم بەرهەمە چارەسەرە نەک جوانکاری...‎بۆ بن بڕ کردنی ئارەق تەنها بە سێ بەکار هێنان!!!‎بۆ گەڕاندن...
27/05/2023

‎دژە ئارەق کردنەوەی svr
‎ئەم بەرهەمە چارەسەرە نەک جوانکاری...
‎بۆ بن بڕ کردنی ئارەق تەنها بە سێ بەکار هێنان!!!
‎بۆ گەڕاندنەوەی کات و پارە چارەسەرێکی مسۆگەرە
‎لەگەڵ بەکارهێنانی دژە ئارەق پێوستت بە بەکارهێنانی هیچ بەرهەمێکی تر نابێت
‎تایبەت دروست کراوە بۆ بن بڕ کردنی بۆنی بێزارکەر
‎بۆ ئەو کەسانەی هیچ بەرهەمێکی تر چارەی نەکردوون
‎بە هیچ شێوەیەک ڕەنگی جلەکانت تێک نایات
‎بە ئاسانی لەلایەن پێستەوە هەڵەمژرێت و ڕەنگ لەسەر پێست جێ ناهێڵێت
‎شێوازی بەکار هێنانی تایبەتە؛
‎سێ شەو بە دوای یەکا بەسە بۆ بن بڕ کردن؟بەڵێ
‎دوای ئەوە بە پێی پێویست یەک جار بەسە بۆ تازەکردنەوەی کاریگەری
‎کە بە پێی کەش و هەوای خۆمان سروشتی کەسەکانمان لە ماوەی ٣-٥ ڕۆژ کاریگەری یەک بەکارهێنان بەردەوامە

دەرمانخانەی ڕۆڤان
گەرەکی کوردسات~بەرامبەر مزگەوتی سەردار ئاغا

07725182700

Pediatric Cradle cap‎کڵاوەی کڕێشی منداڵان بریتیە لە دروستبوونی چینێک کڕێش لە سەری منداڵ و بە زۆری لە‎منداڵی ساوادا دەردە...
25/05/2023

Pediatric Cradle cap

‎کڵاوەی کڕێشی منداڵان بریتیە لە دروستبوونی چینێک کڕێش لە سەری منداڵ و بە زۆری لە
‎منداڵی ساوادا دەردەکەوێ
‎شامپۆی تایبەت بە کڵاوەی کڕێشی کۆمپانیای BABÉ چارەسەرە بۆ پێستی سەری منداڵەکانتان و پاریزگاری دەکات لە دروستبوونی کڵاوەی کڕێشی و هەروەها نەرمی بە پێستی سەری منداڵەکانتان دەبەخشێت
‎ شامپۆی cradle cap بە شێوازێکی سروشتی
‎لە ڕێگەی هەبوو salicylic acid لە پێکهاتەکەیدا یارمەتی لابردنی کڕێشەکە دەدات
‎وە هەروەها لە ڕێگەی کۆمەڵێک زەیتی سروشتییەوە نەرمی و ئاسوودەیی بە پێستی سەری منداڵەکانتان ئەبەخشێ

دەرمانخانەی رۆڤان
گەرەکی کوردسات ~بەرامبەر مزگەوتی سەردار ئاغا
07725182700

پێکھاتەی   تایبەت بە تەندروستی کۆئەندامی  #میز و  #میزەڕۆ✅ئەم بەرھەمە تێکەڵەیەکە لە پێکھاتەی سروشتی و کانزایی و ماددەی پ...
23/05/2023

پێکھاتەی تایبەت بە تەندروستی کۆئەندامی #میز و #میزەڕۆ

✅ئەم بەرھەمە تێکەڵەیەکە لە پێکھاتەی سروشتی و کانزایی و ماددەی پوختەکراو.

✅بەکاردێت بۆ چارەسەر و خۆپاراستن لە هەوکردنی بەشی خوارەوەی کۆئەندامی میز (میزڵدان و بۆری میزکردن).

✅بە ھەرسێ شێوازی (کەپسول و شروب و پاودەر) بەردەستە.

📌پێکھاتەکانی ئەم بەرھەمە:

١- گیراوەی تووی کێوی (Cranberry)ی تێدایە کە دەوڵەمەندە بە ماددەی (Proanthocynidine) و ئەم ماددەیە ڕێگری دەکات لە نوسانی بەکتریای ئیکۆلای بە دیواری میزڵدان و بۆری میزەوە بەمەش ڕێگە لە زیادبوون و دابەشبوونی بەکتریا و ھەوکردنی کۆئەندامی میز دەگرێت.

٢- پێکھاتەی (Berryvin)ی تێدایە کە تایبەت بە کۆمپانیای بەرهەمهێن دروستکراوە و لە گیراوە و پێکهاتەی تردا بوونی نییە, ئەم پێکھاتەیە بریتییە لە ماددەی پوختەکراوی چەند میوەیەک وەک (هەنار و ترێ و گێلاس) کە وەک دژە ئۆکسێنەری بەھێز کاردەکەن و سیفەتی دژە ھەوکردنیان ھەیە.

٣- (ڤیتامین C و توخمی زینکی) تێدایە کە هەردووکیان کار بۆ زیاد کردنی بەرگری لەش و بەرزکردنەوەی بەرگری دیواری میزڵدان دەکەن و پڕۆسەی چاکبوونەوەی برینەکانی ڕێڕەوی میز خێرا دەکەن.

٤- ماددەی (D-Mannose)ی تێدایە کە جۆرێکە لە (تاک شەکرەکان) و توانای نوسانی ھەیە بە بەکتریای ئیکۆلای بەمەش دەتوانێت لە جیاتی دیواری میزڵدان خۆی بلکێنێت بە بەکتریاکەوە و پاشان لە ڕێی میزەوە بەکتریاکە فڕێدەداتە دەرەوە.

✅بەکارهێنانی بۆ هەموو تەمەنەکان سەلامەتە و لە کاتی دووگیانیشدا بەکاردێت.

‏🇮🇹 ئەم بەرھەمە لە وڵاتی ئیتاڵیا دروست دەکرێت.

دەرمانخانەی ڕۆڤان
گەرەکی کوردسات~بەرامبەر مزگەوتی سەردار ئاغا.
07725182700

 #شروبی Memo B Plus بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی  #تەرکیز و توانای  #بیرکەوتنەوە.✅ئەم شروبە چارەسەرێکی تەواوە بۆ زیادکردنی تەرک...
22/05/2023

#شروبی Memo B Plus بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی #تەرکیز و توانای #بیرکەوتنەوە.

✅ئەم شروبە چارەسەرێکی تەواوە بۆ زیادکردنی تەرکیز و بەرزکردنەوەی ئاستی بیرکەوتنەوەی قوتابیان لە کاتی خوێندن و تاقیکردنەوەکان.

✅شروبی Memo B Plus شروبێکی تەواوکاری خۆراکییە و لە وڵاتی ئیتالیا بەرھەم دەھێندرێت 🇮🇹

📌ئەم بەرھەمە تێکەڵەیەک لە ماددە پوختەکراوەکان لە خۆدەگرێت کە لە سروشتەوە وەرگیراون و بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکاردێت:

1- وەک خۆراکێکی پەسند بەکاردێت بۆ مێشک، بەھۆی ئەوەی شەربەتی شاهانەی هەنگوین و شەکری کەم فرەکتۆز تێدایە.

2- رووەکی شیزاندرا یاخود ( تووی پێنج تام)ی تێدایە کە رێژەی زیرەکی بەرزدەکاتەوە و بەرگری لەش زیاد دەکات, ھەروەھا ئەم پێکھاتەیە بەشێوەیەکی گشتی گونجاوە بۆ لابردنی فشار و ماندووبوون و خەمۆکی، توانای ئارامگرتن و تەرکیز زیاد دەکات و کردارەکانی مێشک و ئاستی هۆشیاری بەرزدەکاتەوە ھەروەھا بەرگری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەکات.

3- ماددە پختەکراوەکانی ڕووەکی (قەتاد)ی تێدایە کە پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات و مێشک لە جەڵتە دەیپارێزێت.

4- چەوری فۆسفۆری تێدایە کە توانای فێربوون و تەرکیز باشتر دەکات.

5- کۆمەڵەی (ڤیتامین B) تێدایە کە ناسراون بە توانای پاکردنەوەی خوێن و شانەکانی لەش لە ماددە ژەهراوی و زیانبەخشەکان.

6- ئەنزیمی یارمەتیدەر (Co enzyme Q10) تێدایە کە یارمەتی خانەکانی جەستە دەدات بۆ گەشەکردن و نوێبوونەوە.

📌زۆر بەسودە:

١- بۆ ئەو منداڵانەی کە لەکاتی خوێندن و تاقیکردنەوەکاندا دەناڵێنن بەهۆی کەمی تەرکیز و لەبەرکردن ھەروەھا کێشەی خەیاڵ رۆیشتنیان هەیە و بیرکردنەوەیان لاوازە.

٢- بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش بەشێوەیەکی گشتی لەماوەی چاکبوونەوەی نەخۆشییەکان.

٣- بۆ ڕێگەگرتن لە دڵەڕاوکێ و فشار و تووڕەیی.

٤- بۆ زیادکردنی هەستی ئاسودەیی و هاوسەنگی.

شێوازی بەکارھێنان...
- ڕۆژی ٢-٤ جار, ھەر جارێک (٥ ملم).

🏥دەرمانخانەی ڕۆڤان
گەرەکی کوردسات~بەارمبەر مزگەوتی سەردار ئاغا.

📱07725182700

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Aland Zainal posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category