Zewar Pharmacy - دەرمانخانەی زێوەر

Zewar Pharmacy - دەرمانخانەی زێوەر کاتژمێر ١:٠٠ نیوەڕۆ تا ١:٠٠ شەو کراوەیە

ناونیشان: شەقا?

Absolut Torr ANTIPERSPIRANT7DAYS EFFECT باشترین بەرھەمی سویدی 🇸🇪 دژی ئارەقکردنەوە ⛱♦️پێکهاتەی ئەلەمنیۆم کلۆرایدی تێدایە...
13/04/2022

Absolut Torr
ANTIPERSPIRANT
7DAYS EFFECT

باشترین بەرھەمی سویدی 🇸🇪 دژی ئارەقکردنەوە ⛱

♦️پێکهاتەی ئەلەمنیۆم کلۆرایدی تێدایە کە بەکاردێت بۆ نەهێشتنی عارەقکردنەوە بۆ ماوەی 7 ڕۆژ لەو شوێنەی کەبۆت بەکارهێناوە وەك بن باڵ و دەست و قاچ لەئەنجامدا ئارەقکردنەوە و بۆنی ناخۆشی بن باڵ ناهێڵێت.

بۆ ھەموو جۆرە ئارەقەیەک بەکاردێت‌‌‌‌:
🔸ئارەقەی بن باڵ
🔸ئارەقەی دەست و پێ
👫 بۆ ھەردوو ڕەگەز گونجاوە.

🇸🇪Absolut Torr 🇸🇪
مادە زیانبەخشەکانی وەك بۆن و بۆیە و مادەی پارێزەری تێدا نی یە.

شێوازی بەکارهێنان:

1⃣ ڕادەوەشێنرێت پێش بەکارهێنان.

2⃣ ئەو شوێنە پاك دەشۆرێت و ووشك دەکرێتەوە، بۆ دوورکەوتنەوە لە توشبوون بەحەساسیەت واباشترە ‌24 سەعات پێش بەکارهێنان مووی بن باڵ لانەبرێت.

3⃣ دەدرێت لەشوێنی مەبەست بەشێوەیەکی تەنك سەعاتێك پێش خەوتن.

4⃣ هەفتەی 1 جار بەکاردێت و بۆ ماوەی 7 ڕۆژ عارەقکرنەوە و بۆنی ناخۆشی بن باڵ و ئەو شوێنانەی بۆی بەکاردەهێنرێت ناهێڵێت. لەحاڵەتی پێویستدا دەتوانرێت هەفتەی دووجار بەکاربهێنرێت.

لە دەرمانخانەی زێوەر بەردەستە

ناونیشان: شەقامی هەواری تازە - تەنیشت مختبر دیوان

01/01/2021

تەندرووستبن
18/12/2020

تەندرووستبن

23/11/2020

چۆن کۆرۆنا 🦠لە پەسیوو و هەڵامەت و هەستیاری ( حەساسیە) و انفلونزا جیا بکەینەوە ؟

لە ئێستاوە ژمارەیەکی زۆر نەخۆش نیشانەی جۆراوجۆری کۆکە و تا و ژان و بێ هێزی یان هەیە وە دیاریکردنی هۆکاری ئەو نیشانانە ئاسان نیە نە بۆ نەخۆش وە تەنانەت هەندێک جار بۆ خودی دکتۆریش.
لێرە هەوڵ دەدەم زۆر بە کورتی و ئاسانی چەند جیاوازیەک روونکەمەوە کەوا یارمەتیدەرە بۆ ئەو پۆلێن کردنە و گەیشتن بە دیاریکردنی هۆکارەکە د

یەکەم:کۆڤید-١٩: کۆرۆنا:
ئەگەری زۆرە کۆرۆنا بێت کاتێک نیشانەکان یەکەم جارە لە ژیانت بەو جۆرە بێت . لەدەستدانی هەستی تامکردن و بۆن کردن ئەگەری تووشبوون زیاد دەکات.
بە گشتی بێ هێزیەکی زۆری هەیە و ناتوانی کاری رۆژانەت بکەی
یان: کاریگەری لەسەر هەناسەت دەکات.
یان: کاتێک راستەوخۆ بەرکەوتەی تووشبووەکی نزیک بوو بیت.
یان نیشانەکانت بەردەوام بوونی هەبێت.
بەڵام: لەوانەیە بێ نیشانە بیت یان نیشانەکان سووک بن.
بۆ دڵنیای: سەردانی پزیشک بکە.

دووەم: پەسیوو و هەڵامەت؛
نیشانەکان دووبارەی حالەتی پێشترە کەوا خۆت تووشبووی.
بە شێوەیەکی گشتی نیشانەکان سووکن و دەتوانی کاری رۆژانە بکەیت.
پشمین زیاترە لە کۆکە بە تایبەتی لە قۆناغەکانی سەرەتایی نەخۆشیەکە.
تەنگەنەفەس نابیت و سیەکانت پارێزراوە ئەگەر تووشی ماکەکان نەبیت.
لەوانەیە زۆر سووک و بێ کێشە بێت.

سێیەم: هەستیاری؛
زۆر جار هۆکارەکە دیارە وە نەخۆشەکە خۆی دەیناسێتەوە.
لەوانەیە چاوی سوور بێتەوە.
خورانی چاو یان لووت یان قورگی هەیە.
تای نیە.
ئەگەر لە سییەکان نەبێت ئەوە هەناسەی ئاساییە.
دووبارەیە و لەگەڵ نەمانی هۆکار نیشانەکانیش نامینێت.

چوارەم: إنفلونزا ؛
نیشانەکان زۆر بە کۆرۆنا ، کۆڤید-١٩ دەچێت وە جیاوازی کردنەوەی تەنگا پزیشکی پسپۆر و ئەنجامی تاقیگەی پێشکەوتوو بریاری لێدەدات.

تێبینیەکان:
١. چەندین نیشانەی هاوبەش هەیە ، واتە هەمان نیشانە لە دووان و سێیان لەوانەی سەرەوە هەیە.
٢. لەگەڵ خەراپ بوونی و چاکنەبوونەوە لە هەر یەک لەوانەی سەرەوە وەک پەیدابوونی ماکەکان ، مضاعفات، ئەوە نیشانەکان دەگۆرێن.
٣. بریاری کۆتایی ، دووبارە، ئاسان نیە وە پێویستی بە شارەزایی و هەندێک جار پشکنینی تاقیگەیی هەیە.
٤. کاتێک نازانی تۆ کامیانت هەیە ئەوە بۆ پزیشکی خۆت جێهێلە.
٥. لە گشت حالەتەکان خۆت جیابکەوە و بپارێزە .
٦. پشوو، استراحە، چارەسەری یەکەمە پێش دەرمان بۆ ئەو حالەتانەی سەرەوە .
٧. خۆ پاراستن لە سەرما بوون وە لە هۆکاری هەستیاری وەک تۆز و خۆڵ و بۆن و دوکەڵ گرنگە بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بەو حالەتانەی باسمان کرد.
د.شێروان ڕەحمانەشەل نانەکەلی

بەکار هێنانی ئامێری Pulse Oximeterپێوانی رێژەی ئۆکسجین لە خوێنلە ئێستاوە لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-١٩ وە  پێویسی بەشێ...
20/11/2020

بەکار هێنانی ئامێری Pulse Oximeter
پێوانی رێژەی ئۆکسجین لە خوێن

لە ئێستاوە لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-١٩ وە پێویسی بەشێک لە نەخۆشەکان بە ئۆکسجین و زانیاری دەربارەی رێژەی ئۆکسجین بوونی ئامێری پێوانی رێژەی ئۆکسجین و چۆنیەتی بەکارهێنانی بویتە پێویستەکی زۆر لە هاولاتیان.
بەکاهێنانی زۆر ئاسان و بێ ژان و بێ هیچ زیانێکە...
وەک کلامپێک لە پەنجەی دەست یان پێ یان تەنانەت لە گوێ دادەندرێت و پاش چەند چرکەیەک دوو ژمارە دەخوێنتەوە:
یەکێک؛ PR یان Pulse Rate واتە ژمارەی لێدانی دڵ لە یەک خولەک وە نۆرمالەکەی پێویستە نێوان ٦٠ بۆ ١٠٠ بێت.
ئەوەی تر؛ SpO2 وە رێژەی ئۆکسجین ە وە پێویستە نێوان ٩٥ بۆ ١٠٠٪ بێت وە ئەگەر لە ٩٣٪ کەمتر بوو ئەوە پێویستە سەردانی دکتۆری پسپۆر بکەیت چونکە ئۆکسجینت بەرەو کەمی چووە.
زۆر گرنگە کوالیتی پێوەرەکەت بەرز بێت وە هەڵەی زۆۆر کەم بێت.
هۆکاری کەمی رێژەی ئۆکسجین دەگەرێتەوە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە و سیەکان و نەخۆشیەکانی دڵ و خوێن.
بە ەهیوای تەندروستی.

د. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلی

Address

شەقامی هەواری تازە
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zewar Pharmacy - دەرمانخانەی زێوەر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Zewar Pharmacy - دەرمانخانەی زێوەر:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram