
07/05/2025
رای گشتی و دانیشتوانی خۆشەویستی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە کە هەر بارێک لە ڕێگەی عەلوەی شاری سلێمانیەوە بچێتە بازاڕەکانی شاری سلێمانی، بە هاوکاری لیژنەکانی قایمقامیەتی شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و بەڕێزانی ئاسایش و سەندیکای عەلوەو خاوەن قاتعە بەڕێزەکانەوە پشکنینی تەواو بۆ سەرجەم کەرەستەکانی دەکرێت. ئێمەو هەموو ئەم لایەنە پەیوەندیدارانەی ناومان هێناون رێگە نادەین هیچ بەرهەمێکی خراپ و کوالیتی نزم بچێتە ناو بازاڕەکانەوە، هەروەک چۆن لە ماوەی پێشوودا چەندین بەرهەم لە هاوردەکردن ڕاگیراون…
سەبارەت بەو دەنگۆیەشی لەسەر شوتی بڵاو کراوەتەوە هی چەند ساڵێک لەمەوبەرەو بە ئامێرێکی سەرەتایی و دوور لە ستاندارد پشکنینی بۆ کراوەو هیچ بنەمایەکی زانستی نیە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە ئێستادا بەرهەمی شوتی هاوردە هیچ کێشەیەکی نیەو لە ئاستی ستانداردو کوالیتی رێگە پێدراودایە..
لە ماوەی چەند رۆژی داهاتودا راپۆرتێکی زانستی بە شێوازی ڤیدیۆ بڵاودەکەینەوەو سەرجەم ڕێکارە زانستیەکانی پشکنینەکان بۆ رای گشتی دەخەینە ڕوو
تاقیگەی کۆنترۆلی جۆری بەرووبوومی کشتوکالی کۆمپانیای هامسا
ISO 9001, ISO 17025, Codex, USDA