25/02/2024
♦ توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ هۆشداری داوە لەبارەی ئازاریی بەردەوامیی پشت و حەوز لە ژناندا، کە دەکرێت ئاماژەبێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان.
ئەو توێژینەوەیە کە ماڵپەڕی “سکای نیوز” ئاماژەی پێکردوە ئەوەی دەرخستووە، ئازاری بێ هۆکاری پشت و حەوز دەکرێت ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بەو نەخۆشییە.
توێژینەوەکە کە کۆمپانیای “ Daye” بۆ توێژینەوەکان ئەنجامدراوە رونیکردووەتەوە، ئەم ئازارە بەهۆی فشاری گرێ لەسەر ئێسك یان دەمار یان ئەندامەکانی ناوەوەی ئەو ناوچەیە دروست دەبێت.
لەلای خۆیەوە پزیشکێک بەناوی فالنتینا میلانۆڤا وتویەتی، لەگەڵ ئازاری توند و بەردەوامیی پشتدا، نیشانەکانی دیکەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بریتین لە خوێنبەربوونی ئەو ناوچەیە، دەردراویی نا سروشتی، کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، قەبزی، ئازار لەکاتی جوتبووندا، دەرهاتنی خوێن لەکاتی میزدا.
————————
🏥 کلینیکی پزیشكی مێدیار
📍ناونیشان: سلێمانی - شەست مەتری - بەختیاری - خوار پاسەکانی بەختیاری تازە
☎ ژمارە مۆبایل: 07710532000