Dr.Rahel Farhad

Dr.Rahel Farhad پزیشکی دەرمانساز
ئامانجمان تەندروستی و دەروون دروستی ?
(1)

ئەمڕۆ بە خۆشحاڵیەوە بەشداربووم لە سێیەمین سیمپۆزیەمی تەندروستی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ددا...
29/05/2025

ئەمڕۆ بە خۆشحاڵیەوە بەشداربووم لە سێیەمین سیمپۆزیەمی تەندروستی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ددانی B&R.

لەگەڵ چەندین پزیشکی پسپۆڕی ددان و شەویلگە چەندین بابەتی گرنگمان گەنگەشە کرد.

بەندە باسم لە پێکهاتەی هەویری ددان کرد و ئەو پێکهاتانەی کە مەترسی جدییان هەیە بۆ تەندروستی خستمانە ڕوو ،هەروەها وەڵامی چەندین پرسی هەنوکەیمان دایەوە هەروەها بابەتی سەلامەتی بەکارهێنانی فلۆرایدمان خستەڕوو.

سوپاس بۆ راگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سەرۆک بەشی دەرمانسازی (د.گەشە عبداللە) بۆ پێدانی ئەو متمانەیە بە بەبەندە.

ئومێدەوارم توانیبێتمان بەرچاوڕوونیەک بدەین بە بەشداربوان سیمپۆزیەمەکە.

ذالك و من يعظم شعائر الله فنها تقوى القلوبجەژنتان پیرۆز بێت و تاعەتتان قبوڵ بێت.یارەبی خوای ئەم جەژنە بە خێر بگێڕیت بەسە...
30/03/2025

ذالك و من يعظم شعائر الله فنها تقوى القلوب

جەژنتان پیرۆز بێت و تاعەتتان قبوڵ بێت.

یارەبی خوای ئەم جەژنە بە خێر بگێڕیت بەسەر ئومەتی ئیسلام و بیکەیتە مایەی خێر و ڕزگاربوونی موسڵمانان لەدەستی زاڵمان و ستەمکاران.

خوای گەورە شیفای خێر بێرێت بۆ گشت نەخۆشکانمان.

گەردنمان ئازاد بکەن هەر لە جەژن و شادیدا بن.

ڕۆژی ١١/٣ دامەزراوەی FDA ٦ بەرهەمی پیستی لە بازاڕەکاندا کشاندەوە ئەوەش دوای  ئاشکراکردنی بوونی  بڕێکی زۆر  لە بەنزینیان ...
16/03/2025

ڕۆژی ١١/٣ دامەزراوەی FDA ٦ بەرهەمی پیستی لە بازاڕەکاندا کشاندەوە ئەوەش دوای ئاشکراکردنی بوونی بڕێکی زۆر لە بەنزینیان تێدایاندا کە هۆکار بۆ توشبوون بەشێرپەنجە.

تەکێک لەو بەرهەمانە ( Effaclar duo)ی لارۆشە بە ژمارەی باچ
MYX46Wکە.

جا گرفتە گەورەکە لێرەدایە کۆمپانیای لارۆش براندێکی جیهانیە و لەبەر بەربڵاوی لە ئەمریکادا بەر حەملەی پشکنینی FDA ی کەوتووە لەو پشکنینەدا دەرنەچووە ،ئەبێت چەند براندی تر جوانکاری هەبن کە تەنها لە عێراق یان کوردستان یان هەندێکیان تەنها بۆ سڵیمانی یان هەولێر دروستکرابن و بڕێکی زۆر لە بەنزینیان تێدابێت کەسیش پشکنینیان بۆ ناکات و کەسیش پێی نازانێت کەسیشی خەمی نیە کێ توشی چی ئەبێت…….

زانایان توانیویانە لە لیکی زالو پێکهاتەیەکی گرنگی وەکو هیرودین بدۆزنەوە کە پێکهاتووە لە چەندی ترشی ئەمینی ئاڵۆز  ،دواتر ...
20/11/2024

زانایان توانیویانە لە لیکی زالو پێکهاتەیەکی گرنگی وەکو هیرودین بدۆزنەوە کە پێکهاتووە لە چەندی ترشی ئەمینی ئاڵۆز ،دواتر توانراوە سود لەم پێکهاتەیە وەربگریێت بۆ دروستکردنی دەرمانی (بیڤالوریدین )کە دەرمانێک بەکاردێت بۆ ڕوونکردنەوە خوێن و ڕێگریکردن لە کڵۆتبوونی ناپێویست خوێن و هەمان کار و فەرمانی هیپارین ئەکات و چەندین بەکارهێنانی گرنگی کلینیکی هەیە.

پاک و بێگەری بۆ خوای باڵادەست کە تەواوی بوونەوەرانی خستۆتە خزمەتی مرۆڤەوە

أَفَلَم يَسيروا فِي الأَرضِ فَتَكونَ لَهُم قُلوبٌ يَعقِلونَ بِها أَو آذانٌ يَسمَعونَ بِها فَإِنَّها لا تَعمَى الأَبصارُ وَلكِن تَعمَى القُلوبُ الَّتي فِي الصُّدورِ

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی سلێمانی بابەتێکیمان پێشکەشکردن بۆ پۆلێک لە پزیشکانی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوونی شاری ...
05/11/2024

ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی سلێمانی بابەتێکیمان پێشکەشکردن بۆ پۆلێک لە پزیشکانی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوونی شاری سلێمانی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان چارەسەرە هۆرمۆنیەکان و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە

سوپاس بۆ د.مریم بەکر بۆ سەپەرشتیکردن ڕێکخستنی سیمینارەکە.

دوای ماندوونێکی ٢ ساڵی وکارکردن لەگەڵ پۆلێک دکتۆر و مامۆستای هاوڕێم لەسەر یەکێک لەو ڕووەکانەی کە لە کوردستان وەکو گیادەر...
19/10/2024

دوای ماندوونێکی ٢ ساڵی وکارکردن لەگەڵ پۆلێک دکتۆر و مامۆستای هاوڕێم لەسەر یەکێک لەو ڕووەکانەی کە لە کوردستان وەکو گیادەرمانی بەکاردێن دوێنی یەکەم بەرهەمی ماندووبوونەکەمان لە چوارچێوەی توێژینەوەیەک لەیەکێک لە گۆڤارە ئاستەبەرزەکان(خاوەنی فاکتەری کاریگەرە)بڵاوبوویەوە بەو ئومێدەی ئەم ئیشەمان ببێتە مایەی بەرچاوڕوونی بۆ ئەو توێژەرانەی ئەیانەوێت ئیش لەسەر ئەو ڕووەکە بکەن.

ئەمەش لینکی توێژینەوەکە

https://ejvs.journals.ekb.eg/article_386233.html

13/10/2024

نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی شار بەیانی نەشتەرگەریەکی قورس و ئاڵۆزی بۆ ئەکرێت زۆر پێویستی بە دوعای خێرە داواکارم لەهەموو لایەکتان دوعا بکەن خوای گەورە ئەو نەشتەرگەریە بکاتە مایەی شیفا بۆی و بکەوێتەوە سەر پێی خۆی

خوا جەزای خێرتان بداتەوە

ئاگاداری ئەم جۆرە سابونە بندەزگای نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی خۆراک و دەرمان (NAFDAC) هۆشدارییەکی گشتی بڵاوکرد...
11/09/2024

ئاگاداری ئەم جۆرە سابونە بن
دەزگای نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی خۆراک و دەرمان (NAFDAC) هۆشدارییەکی گشتی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کێشانەوەی **سابوونی دۆڤ(100g)**، بە ژمارەی باتچی **81832M 08**، کە لە ئەڵمانیا بەرهەمدەهێنرێت. کشاندنەوە سابونەکە دوای دۆزینەوەی تەنی پیسییەکی کیمیایی لە بەرهەمەکەدا دێت کە لەگەڵ ڕێساکانی سەلامەتی جوانکاریدا ناگونجێت.

بەپێی ئامارەکانی NAFDAC، سابونەکە **Butylphenyl Methylpropional (BMHCA)** تێدابووە، کە ماددەیەکی کیمیاییە لە بەرهەمە جوانکارییەکان قەدەغەکراوە بەهۆی مەترسییە تەندروستییەکانی.
‏ BMHCA هۆکارێکە بۆ زیانەگەیاندن بە کۆئەندامی زاوزێ و مەترسی لەسەر تەندروستی کۆرپەلە هەیە لە سکی دایکیدا.. لە ئەنجامدا چەندین دەسەڵاتی ڕێکخستنی بە تایبەتی لە یەکێتی ئەوروپا، بەبازاڕکردنی سابونەکەیام قەدەغە کردووە.

ئامۆژگاری بەکارهێنەران دەکرێت کە بەکارهێنانی سابوونی دۆڤ ڕابگرن.

04/09/2024

ئایا ئەکرێت کەسێک دوای ئازادبوونی لە زیندان خۆی بکوژێت…؟

04/09/2024

ئایا ئەگونجێت دوای ئازادبوونی لە زیندان خۆی بکوژێت؟؟

توێژینەوە نوێیەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە کاتی ژەمەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان (...
29/08/2024

توێژینەوە نوێیەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە کاتی ژەمەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان (CVD) هەیە. شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە زوو نانی بەیان و ئێواران پێش کاتژمێر ٧ی ئێوارە بخۆیت بۆ ئەوەی تەندروستی دڵت بەباشی بمێنێتەوە.

زانایان پێمان دەڵێن کە نانی بەیانی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی تێربوون و باشترکردنی تەرکیز، یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە کێشەی کەمی تەرکیزیان هەیە .
نانی بەیانی بۆ منداڵ لەتەمەنی قوتابخانەدا زۆر گرنگە بۆ ئەوە کە تەرکیزیان بەباشی لەسەر وانەکانیان بمێنێتەوە.
دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی نانی بەیانیان ناخۆن کەمتر دڵخۆشترن لە ژیانیان و تەرکیزیان کەمترە.

08/08/2024

سەرنجێک لەسەر ئەجری دایک
کۆمێنتی ئێوە چیە..؟

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647508353616

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Rahel Farhad posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Rahel Farhad:

Share