تەلاری پزیشکی نزا

تەلاری پزیشکی نزا تەلاری پزیشکی نزا
تەلارێکی پزیشکی مۆدێرنە، چەندین پسپۆڕی تێدایە لەگەڵ تاقیگەی پێشکەوتوو و دەرمانخانە.

کۆلاجین چ گرنگیەکی هەیە بۆ پێست ؟ هۆکارەکانی کەمبوونەوەی چین ؟ دکتۆرە شۆخان حسن – کۆلاجین یەکێکە لە گرنگترین ئەو پڕۆتینا...
19/07/2025

کۆلاجین چ گرنگیەکی هەیە بۆ پێست ؟ هۆکارەکانی کەمبوونەوەی چین ؟

دکتۆرە شۆخان حسن

– کۆلاجین یەکێکە لە گرنگترین ئەو پڕۆتینانەی لەشی مرۆڤ کە دەورێکی گرنگی هەیە لە هێشتنەوەی پێست بە گەنجی و ڕێگری کردن لە چرچبوون و بەخشینی پێستێکی ڕوون جوان.


🟧 کۆمەڵێک هۆکار هەن کە ئەبنە هۆی کەمبونەوەی کۆلاجین

١- تەمەن :- مرۆڤ لەسەرو تەمەنی ٣٥ ساڵیەوە بەگشتی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی کەم ئەبێتەوە .

٢- کێشانی جگەرەو نێرگەلەو مادە کحولیەکان

٣- زۆر خواردنی شەکر.

٤- بەرکەوتنی زۆر و بەردەوامی تیشکی خۆر .

دکتۆرە شۆخان حسن

پزیشکی پێست و جوانکاری

ژمارەی تەلەفون :- 07701725353


تەلاری پزیشکی نزا – سلێمانی – شەقامی ئیبراهیم پاشا – نزیک فلکەی گۆزەکان

هۆکارەکانی لەبارچوونی منداڵ چین ؟ دکتۆرە تاڤان فاتح معروف🟧 بوونی کێشە لە کڕۆمۆسۆمی منداڵەکە بەتایبەت لە مانگەکانی سەرەتا...
15/07/2025

هۆکارەکانی لەبارچوونی منداڵ چین ؟


دکتۆرە تاڤان فاتح معروف

🟧 بوونی کێشە لە کڕۆمۆسۆمی منداڵەکە بەتایبەت لە مانگەکانی سەرەتای دووگیانیدا

،

🟧 بوونی کێشە و ناڕێکی لە دروستبوونی ئەندامەکانی منداڵەکە.

،

🟧 گرێ یاخود برین لە منداڵدانی دایکەکەدا


🟧 تێکچوون و ناهاوسەنگی لە هۆڕمۆناتی دایکەکەدا

،

🟧 هەوکردن بەهۆی هەندێک جۆری ڤایرۆس یاخود بەکتریا لە جەستەی دایکەکەدا.

،

🟧 نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و قەڵەوی و هەندێک جۆری نەخۆشی تایبەت بە بەرگری لەش.


🟧 بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان و جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان.


🌺هیوادارم هەمووان سەلامەت و تەندروست بن🌺



دکتۆرە تاڤان فاتح معروف

پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون و نەزۆکی

چاودێڕی خانمانی دووگیان بە کواڵیتی بەرز و تا کاتی مناڵبون و دوای مناڵبون

چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی خانمان



ناونیشان/ سلێمانی - شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فولکەی گۆزەکان

#خانمان #دووگیانی #ژنان #مناڵبون #هۆرمۆن

چاوپێکەوتنی بەرێز دکتۆرە تاڤان فاتیح دەربارەی پشکنینێکی گرنگی هۆرمۆنی و نەزۆکی لە خانماندا
07/07/2025

چاوپێکەوتنی بەرێز دکتۆرە تاڤان فاتیح دەربارەی پشکنینێکی گرنگی هۆرمۆنی و نەزۆکی لە خانماندا

کێن ئەوانەی ئەگەری توشبوونیان زیاترە بە نەخۆشی دەوالی قاچەکان ؟🟢 ئەوانەی کە بۆماوەیی ئەم نەخۆشیە بوونی هەیە لە خێزانەکان...
05/07/2025

کێن ئەوانەی ئەگەری توشبوونیان زیاترە بە نەخۆشی دەوالی قاچەکان ؟
🟢 ئەوانەی کە بۆماوەیی ئەم نەخۆشیە بوونی هەیە لە خێزانەکانیاندا.
🟢 ئەو کەسانەی کە کێشی لەشیان زۆرە
،
🟢 بەتەمەنەکان ، چونکە هەڵکشانی تەمەن دەبێتە هۆی لاوابوونی دەمەوانەی خوێنهێرەکانی قاچ .
🟢 خانمان ، ئەویش بەهۆی گۆڕانکاریە هۆڕمۆنیەکانیانەوە لە پێش سوڕی مانگانە یا کاتی دووگیانی .
🟢 ئەو کەسانەی کە زۆر بەپێوە دەوەستن ، یاخود بۆماوەیەکی زۆر دادەنیشن .
💎پرۆفیسۆر دکتۆر ئارام بارام💎
پسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
بۆ پەیوەندی: ٠٧٧٠١٥٢٥٩٥٢
#دەوالی #چارەسەر #جۆرەکانی #هەوکردن

پێنج کار ئەنجام بدە و خۆت بپارێزە لە شێرپەنجەی سییەکان🟢یەکەم: وازهێنان لە جگەرەکێشان : جگەرەکێشان هۆکاری سەرەکی شێرپەنجە...
24/06/2025

پێنج کار ئەنجام بدە و خۆت بپارێزە لە شێرپەنجەی سییەکان
🟢یەکەم: وازهێنان لە جگەرەکێشان : جگەرەکێشان هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی سییەکانە، لە ٨٠-٩٠٪ ئەو کەسانەی توشی شیرپەنجە دەبن جگەرەکێشن ، ئێستا وازبێنە لە جگەرەکێشان ، مەترسی توشبونی شێرپەنجەی سی زۆرکەم دەبێتەوە لەسەرت.
🟢دووەم: پشکنین بۆ ڕادۆن بکە کە گازێکی تیشکدەرە لە تۆزوخۆڵەوە دەردەچێت و دەشێت بێتە ماڵەکانەوە لە درز وکەلەبەرەکانەوە.
🟢سێیەم: ستیالی ژیانت با تەندروست بێت واتە خۆراکی تەندروست، وەرزش و جوڵەی بەردەوام، دابەزاندنی کێش : ئەم سێ کارە زۆر گرنگ بۆ کەمکردنەوەی هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە.
🟢چوارەم: زۆرگرنگە ووریابیت لەو ماددە مەترسیدارانەی لە شوێنی کاردا هەن، بۆ نمونە هەڵمژینی ئەسبێز یان سیلیکا.
🟢پێنجەم: گفتوگۆی پشکنینی پێشوەختە لەگەڵ پزیشک زۆر گرنگە، پزیشکی پسپۆڕ دەتوانێت بڕیاری چەند پشکنینێکی پێشوەختەت بۆ بدات بۆ ئەوەی خوانەخواستە ئەگەر شێرپەنجەی سییەکان هەبێت زوو دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت.
💎پرۆفیسۆر دکتۆر ئارام بارام💎
پسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
بۆ پەیوەندی: ٠٧٧٠١٥٢٥٩٥٢
#شێرپەنجە #خۆپاراستن #سییەکان #دەوالی #شێرپەنجە #سییەکان #پاراستن

بەناوی تەلاری پزیشکی نزاوە، سەرەخۆشی قوڵمان ئاراستەی بەرێز پ.دکتۆر ئارام بارام دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوای مامى بەرێزیان ( ...
18/06/2025

بەناوی تەلاری پزیشکی نزاوە، سەرەخۆشی قوڵمان ئاراستەی بەرێز پ.دکتۆر ئارام بارام دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوای مامى بەرێزیان ( فاروق محمد حسن ).
پرسەکەی ئەمڕۆ ١٨/٦/٢٠٢٥ پیاوان لە مزگەوتی عثمانی قادر ئاغا و
پرسەی ژنان لە ماڵەوە لە گەڕەکی هاوکاری دەبێت.
هیوادارین دواناخۆشیان بێت، کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون

خوێن بەخشین ڕزگارکردنی ژیانی کەسێكیترە کە پێویستی بە خوێنە دەتوانین چی بکەین بۆ خوێن بەخشین ؟🟢زۆربەی خەڵکی دەتوانن ئەم ک...
14/06/2025

خوێن بەخشین ڕزگارکردنی ژیانی کەسێكیترە کە پێویستی بە خوێنە
دەتوانین چی بکەین بۆ خوێن بەخشین ؟
🟢زۆربەی خەڵکی دەتوانن ئەم کارانە بکەن دەربارەی خوێن بەخشین:
🩸یەکەم: خوێن بەخشین کارێکی خۆبەخشییە و دەتوانین هەمومان ئەنجامی بدەین.
🩸دووەم: دەتوانین بە درێژایی ژیان بەو شێوەیەی بۆمان دادەنرێت خوێن ببەخشین کە زیاتر ساڵانەیە.
🩸سێیەم: دەتوانین هانی کەسانی چواردەورمان بدەین کە خوێن ببەخشن.
🩸چوارەم: دەتوانین لەگەڵ تیمەکانی تەندروستی یان ڕێکخراوەکان هەماهەنگی بکەین ، خەڵکی ئاراستە بکەین و هاوکاریان بین بۆ ئەوەی بچنە سەنتەرەکان و خوێن ببەخشن
🩸پێنجەم: زۆربەمان دەتوانین خۆمان تۆماربکەین وەکو بەخشەری خوێن
کەوایە چاوەڕێ ی چیت، بچۆ خوێن ببەخشە

ناونیشان/ سلێمانی - شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فولکەی گۆزەکان
#شاخوێنبەر #پزیشکان

چی بکەم و چی نەکەم سودی دەبێت بۆ دەوالی؟ئەو کەسانەی دەوالیان هەیە پێویستە ئەم کارانە ئەنجام بدەن:✅ کێشت داببەزێنە و نابێ...
10/06/2025

چی بکەم و چی نەکەم سودی دەبێت بۆ دەوالی؟
ئەو کەسانەی دەوالیان هەیە پێویستە ئەم کارانە ئەنجام بدەن:
✅ کێشت داببەزێنە و نابێت کێشت لە ئاستی ئاسایی زیاد ببێت.
✅ قاچەکانت بەرزبکەرەوە کاتێک بۆت گونجا، یاخود کاتێک ڕادەکشێیت با پشتیەک لەژێر قاچەکانتا بێت.
✅ وەرزش ئەنجام بدە وەکو ڕۆشتن بە پێ (پیاسە) یاخود ڕۆشتنێکی کەمێک خێرا بۆ ئەوەی سوڕی خوێن چالاک ببێت.
✅ بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە یاخود لۆشن ئەگەر پێستت ووشک بوو یاخود خورانی هەبوو بەهۆی دەوالیەکەوە.
✅ هەوڵبدە زیان و برینداری بەر پێ و قاچەکانت نەگات '.
ئەم کارانەش ئەنجام مەدە:
❌ بۆ ماوەی زۆر بە پێوە مەوەستە
❌ بۆ ماوەی زۆر دامەنیشە لەسەر کورسی، مەگەر پێکانت لەسەر تەنێک دابنێیت بە بەرزی
❌ وازبهێنە لە جگەرەکێشان
💎پرۆفیسۆر دکتۆر ئارام بارام💎
پسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
بۆ پەیوەندی: ٠٧٧٠١٥٢٥٩٥٢
#شێرپەنجە #خۆپاراستن #سییەکان #دەوالی

بێجگە لە جگەرەکێشان، هۆکارەکانی دیکەی شێرپەنجەی سییەکان چین؟ د. ئارام بارام وەڵامدەداتەوە
10/06/2025

بێجگە لە جگەرەکێشان، هۆکارەکانی دیکەی شێرپەنجەی سییەکان چین؟ د. ئارام بارام وەڵامدەداتەوە

تەلاری پزیشکی نزا ، جەژنە پیرۆزە ئاڕاستەی هاونیشتیمانیانی خۆشەویست دەکاتبە ناوی پەیجی تەلاری پزیشکی نزاوە، گەرمترین پیرۆ...
05/06/2025

تەلاری پزیشکی نزا ، جەژنە پیرۆزە ئاڕاستەی هاونیشتیمانیانی خۆشەویست دەکات
بە ناوی پەیجی تەلاری پزیشکی نزاوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاونیشتیمانیان و چارەخوازانی بەرێز دەکەین، بەهیواین هەمیشە دڵخۆش بن و هەمیشە لە جەژنا بن و دوربن لە نەخۆشی و ناخۆشییەکان.

ناونیشان/ سلێمانی - شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فولکەی گۆزەکان
#شاخوێنبەر #پزیشکان

💎پرۆفیسۆر دکتۆر ئارام بارام💎پسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێنبۆ پەیوەندی: ٠٧٧٠١٥٢٥٩٥٢🚩...
03/06/2025

💎پرۆفیسۆر دکتۆر ئارام بارام💎
پسپۆڕی نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
بۆ پەیوەندی: ٠٧٧٠١٥٢٥٩٥٢
🚩 بەکالۆریۆس لە پزیشکی و نەشتەرگەری گشتی - زانکۆی موسڵ
🚩 ماستەر لە نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن - پاریس
🚩 دکتۆرا لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆری خوێن
🚩 دبلۆمی باڵا لە نەشتەرگەری سنگ بە هەناوبین (ناظور) - پاریس
🚩 دیبلۆمی باڵا لە نەشتەرگەری سنگ - پاریس
🚩 ئەندامی کۆلێژی نەشتەرگەری شاهانەی بەریتانیا
🚩 هاوڕێی کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەشتەرگەری
🚩 ئەندامی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەشتەرگەری بۆرییەکانی خوێن - دانیمارک
📌
ناونیشان/ سلێمانی - شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فولکەی گۆزەکان
#دەوالی #چارەسەر #سنگ #سییەکان #شێرپەنجە #نەشتەرگەری #نازوور

بەشداری بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر ئارام بارام لە کۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی نەخۆشیەکانی سینگ و هەناسە لە هەولێر و پێشکەشکرد...
31/05/2025

بەشداری بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر ئارام بارام لە کۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی نەخۆشیەکانی سینگ و هەناسە لە هەولێر و پێشکەشکردنی بابەتێکی گرنگ بۆ ئامادەبوان.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئارام بارام
پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن
بۆ پەیوەندی: ٠٧٧٠١٥٢٥٩٥٢

ناونیشان/ سلێمانی - شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فولکەی گۆزەکان
#شاخوێنبەر #پزیشکان #شێرپەنجە #چارەسەر

Address

Penjwin

Telephone

+9647701525952

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەلاری پزیشکی نزا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category