02/02/2026
1. خۆچارەسەركردن بێ دەستنیشانكردن
بەكارهێنانی دەرمان بۆ نزمبونەوەی پلەی گەرمی لەش بێ ئەوەی هۆكاری كێشەكە بزانیت، هەڵەیەكی زۆر گەورەیە، چونكە رێگری دەكات لەوەی نەخۆشییەكە دەستنیشان بكرێت و دواتر چارەسەرەكانی كاریگەریی پێویستیان نابێت.
2. نیشانە ئاگاداركەرەوەكان پشتگوێ بخەیت
ئەگەر بەرزیی پلەی گەرمییەكە بۆ ماوەی سێ رۆژ مایەوە و نیشانەی دیكەشی لەگەڵدا بو، بە زویی پێویستە چارەخوازەكە نیشانی پزیشك بدرێت، پشتگوێخستنی ئەم نیشانەیە مەترسی لەسەر نەخۆشەكە زیاتر دەكات.
3. پشتبەستن بە سەرچاوەی نادیار
بۆ وەرگرتنی راوێژی پزیشكی، پشت بە كەسانی پسپۆڕ ببەستە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئەو كەسانەی شارەزا نیین پرسیار مەكە، چونكە زیانەكانی زۆرترە لە سودەكانی.