
10/01/2025
🍁چەوری سەر جگەر Fatty liver:
بریتیە لە دروست بوونی چەوری ناسروشتی لەنێو خانەکانی جگەر.هۆکاری زۆرن و چەند قۆناغێکی هەیە، لەقۆناغی سێ بەدواوە نیشانەی دەبێ و کێشە ی تەندروستی دەرەکەوێ لەسەر کەسی تووش بوو.لێرەدا باسی قۆناغی سێی چەوری جگەر دەکەین.
🪷هۆکارەکانی قۆناغی سێی چەوری جگەر کە جگەر توشی بەڕیشاڵ بوون دەبێ:
١.زۆر خواردنەوەی مەی ومادەی کحولی
٢.قەڵەوی و بەرزی پەستانی خوێن و چەوری خوێن.
٣.نەخۆشی شەکرە.
٣.دابەزینی بەپەلەی کێش بۆنمونە دوای بڕینی گەدە.
٣. وەرگرتنی هەنێ دەرمان وەک ستیرۆید،تامۆکسیفین،میسۆترێکسەید.
٤.هەوکردنی درێژخایەنی جگەر بەهۆی ڤایرۆسی وەک جۆری C .
🪴نیشانەکانی: هەست کردن بە ماندوبون و بێ ووزەیی،ئازاری سک بەتایبەت سەرەوەی لای راستی سک،زەردوویی،دابەزینی کێشی ناسروشتی،گەورەبوونی جگەر کە بە پشکنینی دەستی پزیشک دەرەکەوێ،خورانی ناسروشتی پێست.
🍀دەستنیشانکردنی:
پشکنینی خوێن بۆ نمونە چەوری خوێن و ئەنزیمەکانی جگەر،سۆنەرو تیشک و پشکنینی موگناتیسی و فایبرۆسکان.وەرگرتنی شانەی جگەر لەڕێی دەرزی تایبەتەوە.
🌸چارەسەر:
دابەزینی کێش،خواردنی تەندروست،وازهێنان لە مەی وکحولیەکان،چارەسەری شەکرەو چەوریەکان و فشاری خوێن، سەردانی پزیشکی تایبەت بۆ بەدواداچون،دورکەوتنەوە لەخواردنی هەرشتێ کەزیان بەجگەر بگەیەنێ.
🌹لەگەڵ هیوای سەلامەتی وتەندروستی باش بۆ گشت لایەک🌹
د.لطيف نجيب قەرەداغی
پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی
٠٧٥١١٢٤٤٢٥٥ _ ٠٧٧٠٢٢٠٠٤٢٢
نزیک شەقامی ئیبراهیم پاشا،خوار مزگەوتی سەلیم بەگ،بەرامبەر نەخۆشخانەی ژیانی ئەهلی،تەنیشت دەرمانخانەی تاڤگە
#کلینیک #پزیشک #دکتۆر #چارەسەر #دەرمان #نەشتەرگەری