
31/03/2022
☀️🌞نیشانەکانی کەمی ڤایتەمین دی چین؟🌞☀️
ڤایتەمین D یەکێکە لەو ڤایتەمینانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە، بۆ لەش زۆر پێویستە، چونکە یارمەتی هەڵمژینی کالسیۆم و فۆسفۆر دەدات لە ڕیخۆڵەدا.
هەبوونی ڕێژەی پێویست لە ڤایتەمین دی و کالسیوم و فۆسفۆر گرنگن بۆ دروستبوون و بەهێزبوونی ئێسقان و ددان. ڤایتەمین دی یارمەتی باشتر کارکردنی بەرگریی لەش دەدات، هەروەها لێکۆڵینەوە تازەکان دەریانخستووە کە یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات و لە هەندێ نەخۆشی دەمانپارێزێ وەک دڵ و شێرپەنجە.
نیشانەکانی کەمی ڤایتەمین دی چین؟
١.بێ هێزی و زوو شەکەتبوون
٢.ئازاری ئێسقان و پشت ئێشە
٣.ئازاری ماسولکە
٤.قژوەرین
٥.خەمۆکی
٦.درەنگ چاکبوونەوەی برین