Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد

Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد پەیجی فەڕمی دکتۆر کامەران ئەحمەد پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و منداڵانی تازە لەدایک بوو

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت،بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمولایەک🌹🌷
06/06/2025

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت،بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمولایەک🌹🌷

لێدوانێکی کورت،بۆکەناڵ هەشت،دەربارەی ئەوکانزاو ڤیتامینانەی بۆمناڵ پێویستن لەسەرەتای تەمەنیەوە.سوپاس بۆ ئەو بەڕێزانەی ئەر...
20/05/2025

لێدوانێکی کورت،بۆکەناڵ هەشت،دەربارەی ئەوکانزاو ڤیتامینانەی بۆمناڵ پێویستن لەسەرەتای تەمەنیەوە.سوپاس بۆ ئەو بەڕێزانەی ئەرکیان کێشا لەکەناڵ هەشت.

https://www.facebook.com/share/r/1AjEX4VbKH/?mibextid=D5vuiz

دڵگرانم بەکۆچی دوایی یەکێ لەمامۆستا دڵسۆزەکانم،مامۆستا عبدالرحیم،جێگای بەهەشت بێت.
30/04/2025

دڵگرانم بەکۆچی دوایی یەکێ لەمامۆستا دڵسۆزەکانم،مامۆستا عبدالرحیم،جێگای بەهەشت بێت.

جەژنتان پیرۆزبێت.🌹🌹🌹
30/03/2025

جەژنتان پیرۆزبێت.🌹🌹🌹

نــــەورۆزتان پیرۆزبێت،هەمیشە لەش ساغ و تەندروستبن.🥀🥀🥀🥀
20/03/2025

نــــەورۆزتان پیرۆزبێت،هەمیشە لەش ساغ و تەندروستبن.🥀🥀🥀🥀

دایک و باوکی بەڕێز:هەرگیز پێدانی چارەسەر بەڕێگای هەڵم،تەبخیر،نابێتە هۆی ئەوەی مناڵەکەت فێرببێت و ئالودەببێت،بەڵکو ئەم ڕێ...
09/02/2025

دایک و باوکی بەڕێز:
هەرگیز پێدانی چارەسەر بەڕێگای هەڵم،تەبخیر،نابێتە هۆی ئەوەی مناڵەکەت فێرببێت و ئالودەببێت،بەڵکو ئەم ڕێگایە لە پێدانی شروب زیانی کەمترە.!

ڕۆژی چواری مانگی دوو(شوبات):ڕۆژێکی نێودەوڵەتییە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە شێرپەنجە و  خۆپاراستن  و چارەسەرکردن و...
04/02/2025

ڕۆژی چواری مانگی دوو(شوبات):

ڕۆژێکی نێودەوڵەتییە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە شێرپەنجە و خۆپاراستن و چارەسەرکردن و پشتگیریکردنی ئەو کەسانەی تووش بوون.

چۆنیەتی کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە:

١-خواردنی تەندروست🍋🍏🥝

میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو زیاتر بخۆ.

کەمکردنەوەی خواردنە لەقوتونراوەکان و گۆشتی سوور و خواردنەوە شەکردارەکان.
دورکەوتنەوە لە خواردنەوەکحولیەکان

٢- چالاکیی جەستەیی بەردەوام⚽🚴

ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە ٣٠ خولەک وەرزش بکە.

پاراستنی کێشێکی تەندروست بۆ کەمکردنەوەی شێرپەنجەکانی پەیوەست بە قەڵەوی.

٣- دوور بکەوەرەوە لە تووتن و جگەرەکێشان 🚭

جگەرەکێشان دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و قوڕگ و چەندین شێرپەنجەی دی
دوور بکەوەرەوە لە شوێنی جگەرکێشان.و.

٤- خۆت لە هەوکردن بپارێزە:😷💉💉
بەکارهێنانی ڤاکسین دەبێتە هۆی پاراستنت لەهەندێ جۆری شێرپنجە،وەک شێرپەنجەی جگەر.

٥- مەهێڵە تیشکی خۆر زۆر لێتبدات،دژەخۆر بەکاربهێنە،بۆخۆپارستن لە شێرپەنجەی پێست.
بەهیوای تەندروستی بۆ هەمولایەک.

چــــۆن سەرما خەڵک نەخۆش دەخات؟🥀سەرما خۆی ڕاستەوخۆ نەخۆشی دروست ناکات،بەڵام بەچەندین ڕێگە ڕێ خۆشدەکات بۆنەخۆشکەوتن.هەندێ...
21/01/2025

چــــۆن سەرما خەڵک نەخۆش دەخات؟🥀
سەرما خۆی ڕاستەوخۆ نەخۆشی دروست ناکات،بەڵام بەچەندین ڕێگە ڕێ خۆشدەکات بۆنەخۆشکەوتن.
هەندێکیان ڕون دەکەینەوە:
١-لەوەرزی زستاندا تیشکی هەتاوکەمتر لەخەڵک دەدات،بەوەش ڤیتامین دی کەم دەبێت و دەبێتەهۆی لاوازکردنی سیستمی بەرگری.
٢-بەهۆی سەرماوە بۆریەکانی خوێن تەسک دەبنەوە،خوێنی کەمتر دەگاتە ناوچەی لوت و ڕێڕەوی هەناسە،بەمەش خانەی بەرگری کەمتردەگاتە ئەو شوێنانە.
٣- سەرمادەبێتەهۆی وشکبونەوەی ناوپۆشی لوت و قوڕگ،بەوەش توانای لەناوبردنی میکروبیان کەمدەبێتەوە.
٤-سەرما خەڵک دەخزێنێتەماڵەوە،و ماڵەکان قەرەباڵغ دەبن،بەوەش ئاسانتر میکرۆبەکان لەنێوان کەسەکاندا دەگوازرێنەوە.
٥-هەندێک ڤایرەس لەهەوای وشک و سارددا،زیاتر گەشەدەکەن،وەک ڤایرەسی ئەنفلۆنزا.
٦-سەرما وادەکات هەندێ هۆرمۆن دەربدێت لەلەشدا،کەئەو هۆرمۆنانە توانای بەرگری کەم دەکەنەوە.
هەمیشە تەندروســـــــــتبن.

باوکی مناڵێک وتی دکتۆرخۆم حەبی پاراستۆڵم یاوە بە مناڵەکەم،بەڵام تاکەی دانەبەزی،وتم جا ئەو مناڵە چۆن توانی حەبەکە بخوات؟و...
13/12/2024

باوکی مناڵێک وتی دکتۆرخۆم حەبی پاراستۆڵم یاوە بە مناڵەکەم،بەڵام تاکەی دانەبەزی،وتم جا ئەو مناڵە چۆن توانی حەبەکە بخوات؟وتی ئاساییە حەبەکە ١٠ ملگم بو،وتم حەبی پاراستۆڵی وامان نیە کە ١٠ ملگم بێت.
ڕەسمەکەیم پیششانبدە،کاتێ سەیرم کرد بۆم دەرکەوت بەهەڵە دەرمانێکیتری پێداوە کە بۆ دڵ و غودەو زەخت بەکاردێت،بەهەڵە وایزانیوە پاراسیتامۆڵە چونکە ناوەکەی نزیکبو لەپاراستۆڵەوە.
بۆیە ئاگاداربن لەخۆتانەوە دەرمان بەکارمەهێنن،تا دڵنیا نەبن.

👈ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی مناڵانی نەبەکامەمناڵی نەبەکام ئەو مناڵانە ئەگرێتەوە کەپێش تەواوکردنی 37 حەفەتەی ماوەی دووگیانی دایکیا...
17/11/2024

👈ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی مناڵانی نەبەکامە
مناڵی نەبەکام ئەو مناڵانە ئەگرێتەوە کەپێش تەواوکردنی 37 حەفەتەی ماوەی دووگیانی دایکیان لە دایک دەبن.
🕵🕵هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە:
۱-هەندێ حاڵەت و نەخۆشی کە توشی کۆرپەلەدەبێت لە سکی دایکیدا وەک مناڵی دوانە یان زیاتر لە دوانە،نەگونجانی خوێنی مناڵ و دایک...
۲-بونی نەخۆشی و ناتەوای لە وێڵاشی منداڵداندا یان لە مندڵادان خۆیدا
۳-هەندێ نەخۆشی لەدایکدا دیسان دەبێتە هۆی لەدایکبونی مناڵی نەبەکام وەک نەخۆشی دڵ،نەخۆشی گورچیلە،بەرزی فشاری خوێن،هەوکردن....
٤-هەندێ حاڵتی تر وەک بەرکەوتنی زەبر یان کۆبونەوەی ئاوی زۆر لە دەوری مناڵەکە.

🤦
کێشەکانی مناڵی نەبەکام زۆرن وەک:
کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە،کێشەکانی کۆ ئەندامی دڵ و سوڕی خوێن،کێشەکانی کۆ ئەندامی هەرس و زەردوویی،کێشەی زیندەچالاکیەکانی لەش وەک دابەزینی شەکر و کالیسیۆم وکێشەی ئێسک.
کێشەکانی کۆ ئەندامی دەما ر گورچیلەکان.
نەبەکامی هۆکارێکی سەرەکی گیان لەدەستدانی مناڵانە.

https://www.facebook.com/share/yZHYWrMdELUDt1pq/
17/11/2024

https://www.facebook.com/share/yZHYWrMdELUDt1pq/

👈ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی مناڵانی نەبەکامە
مناڵی نەبەکام ئەو مناڵانە ئەگرێتەوە کەپێش تەواوکردنی 37 حەفەتەی ماوەی دووگیانی دایکیان لە دایک دەبن.
🕵🕵هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە:
۱-هەندێ حاڵەت و نەخۆشی کە توشی کۆرپەلەدەبێت لە سکی دایکیدا وەک مناڵی دوانە یان زیاتر لە دوانە،نەگونجانی خوێنی مناڵ و دایک...
۲-بونی نەخۆشی و ناتەوای لە وێڵاشی منداڵداندا یان لە مندڵادان خۆیدا
۳-هەندێ نەخۆشی لەدایکدا دیسان دەبێتە هۆی لەدایکبونی مناڵی نەبەکام وەک نەخۆشی دڵ،نەخۆشی گورچیلە،بەرزی فشاری خوێن،هەوکردن....
٤-هەندێ حاڵتی تر وەک بەرکەوتنی زەبر یان کۆبونەوەی ئاوی زۆر لە دەوری مناڵەکە.

🤦
کێشەکانی مناڵی نەبەکام زۆرن وەک:
کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە،کێشەکانی کۆ ئەندامی دڵ و سوڕی خوێن،کێشەکانی کۆ ئەندامی هەرس و زەردوویی،کێشەی زیندەچالاکیەکانی لەش وەک دابەزینی شەکر و کالیسیۆم وکێشەی ئێسک.
کێشەکانی کۆ ئەندامی دەما ر گورچیلەکان.
نەبەکامی هۆکارێکی سەرەکی گیان لەدەستدانی مناڵانە.

Address

Penjwin

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647730143812

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.kamaran ahmed:دکتۆر کامەران ئەحمەد:

Share