زەمەنی تەندروستی ـ zameni tandrwsti

زەمەنی تەندروستی ـ zameni tandrwsti health care and community Health

🔺چی دەربارەی کەم خوێنی ئەزانیت؟کەمخوێنی واتە لەش برێکی تەواوی خرۆکەی سووری خوێنی نیە بۆ گواستنەوەی ئوکسجین بۆ بەشەکانی ل...
21/12/2022

🔺چی دەربارەی کەم خوێنی ئەزانیت؟

کەمخوێنی واتە لەش برێکی تەواوی خرۆکەی سووری خوێنی نیە بۆ گواستنەوەی ئوکسجین بۆ بەشەکانی لەش

کەمخوێنی زۆر جۆری هەیە لەوانەیە کاتی بێت ، لەوانیە درێژخایەن بێت
زۆرکاتیش نیشانەیە بۆ نەخۆشی تر کە مەترسی گەورە بۆ سەر تەدروستی دروست دەکات

نیشانەکانی کەم خوێنی:-

1.گێژبوون

2.گۆڕانی ڕەنگی پێست زەردبوون یان کاڵبوون

3.ساردی دەست و پێیەکان

4.سەر ئێشە

5.هەناسەتەنگی و ئازاری سنگ

6.گۆڕانی ڕەنگی ژێر چاو(ڕەشبوون) و تێکچوونی نینۆکەکان

7.هەست کردن بە بێ تاقەتی

🔴کاریگەرییەکانی کەم خەوی:١- ڕەشبوونی ژێرچاو٢- بەرزەپەستانی خوێن٣- نەخۆشییەکانی دڵ٤- لاوازبوونی بەرگری٥- لاوازبوونی مێشک٦...
19/12/2022

🔴کاریگەرییەکانی کەم خەوی:

١- ڕەشبوونی ژێرچاو

٢- بەرزەپەستانی خوێن

٣- نەخۆشییەکانی دڵ

٤- لاوازبوونی بەرگری

٥- لاوازبوونی مێشک

٦- زیادبوونی کێش

🔴جەڵتەی چاو چییە و چۆن دەزانیت کە خەریکە توشی دەبیت؟ جەڵتەی چاو ناسراوە بە تەسكبوونەوە یاخود گیرانی دەماری سەرەكی خوێن ل...
18/12/2022

🔴جەڵتەی چاو چییە و چۆن دەزانیت کە خەریکە توشی دەبیت؟

جەڵتەی چاو ناسراوە بە تەسكبوونەوە یاخود گیرانی دەماری سەرەكی خوێن لەتۆڕی چاو یان لقەکانی و وەستانی رۆیشتنی خوێن وادەكات تۆڕی چاو لەكار بوەستێت بەشێوەیەكی تەواوەتی یاخود لاوەكی و دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەیەك لەنێو چاو.

هۆكارەكانی جەڵتەی چاو:

* گیرانی دەمارەكانی تۆڕی چاو ، چونكە چاو وەك تەواوی ئەندامەكانی دیكەی لەش لەكارەكانیدا پشت دەبەستێت بە گەیشتنی خوێنی پڕ لەئۆكسجین.

* لەكاركەوتنی تۆڕی چاو بەهۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێنی هاتوو لەمێشكەوە.

* كاتێك خوێن و دەرداوەكان دزە دەكەنە نێو تۆڕی چاو دەبنە هۆی دروستبوونی پەڵە و جەڵتەی چاو.

نیشانەكانی جەڵتەی چاو:

- هەستكردن بە لەرینەوە لەناو چاوەكان و ئاستەنگی لە بینایی.
- بوونی ئازار یاخود فشار لەسەر چاو.

- ناروونی لەبینایی لەهەردوو چاو.

- لەدەستدانی بینایی لەپڕ یاخود ووردە ووردە.

چارەسەری جەڵتەی چاو:

چەند رێگایەك هەیە بۆ چارەسەری جەڵتەی چاو بەئامانجی كەمكردنەوەی ئەو زیانانەی بەر تۆڕی چاو كەوتووە ئەوانیش:

* بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی پزیشك دیاری دەكات بۆ توانەوەی پەڵەی خوێن و دوورخستنەوەی لەتۆڕی چاو و فراوانكردنی دەمارەكان.

* ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و کۆنتڕوڵ کردنی نەخۆشیەكانی دیكەی وەك شەكرە و فشاری خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزی كۆلیسترۆل.

* چارەسەركردن بە لەیزەری تۆری چاو ئەگەر پێویست بكات.

* لە هەندێک حاڵەتدا پێویستە دەرزی تایبەت لەناو چاو بدرێ

دەكرێت كەسی تووشبوو بەجەڵتەی چاو چاك بێتەوە بەڵام بە دەگمەن بیبینی وەک خۆی دەگەڕێتەوە، وە لەهەندێك حاڵەتدا كاریگەری مەترسیداری هەیە لەكاتی وەرنەگرتنی چارەسەر لەكاتی پێویستدا لەوانە كوێربوون و زیادبوونی ئازار و فشاری سەر چاو.

🔴نوێترین توێژینەوە لەسەر ئەکزیماتوێژەرانی چیای سینا لە لانسیت ڕاپۆرتیان داوە، ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشیی ئەکزیمایی مامناوە...
17/12/2022

🔴نوێترین توێژینەوە لەسەر ئەکزیما

توێژەرانی چیای سینا لە لانسیت ڕاپۆرتیان داوە، ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشیی ئەکزیمایی مامناوەندی تا سەختیان هەیە کە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەیەکی کلینیکی ڕۆکاتینلیمابدا کردووە(ڕۆکاتینلیماب: چارەسەری دژە مۆنۆکلۆناڵی بەرگرییە)

توێژەرەکان ئەوەیان خستۆتەروو کە ئەنجامەکان دەریدەخەن کە ڕۆکاتینلیماب توانای گۆڕینی بۆماوەیی ئەکزیماییان بۆ ماوەیەکی درێژ هەیە، وە لەوانەیە یارمەتی بەردەوامبوونی ئەنجامەکان بدات بەبێ بەردەوامی بەکارهێنان.

نەخۆشی ئیکزما نەخۆشییەکی هەڵئاوسانی درێژخایەنە کە کاردەکاتە سەر 1 لە 10 ئەمریکی و ملیۆنان کەس لە جیهاندا.

زۆر جار لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا گەشە دەکات، دەبێتە هۆی ئەوەی پێست تووشی هەوکردن، سووربوونەوە،خوران بێتو زۆر وشک بێت، هەموو ئەو نیشانانەی کە کاریگەری گەورەیان لەسەر چۆنیەتی ژیانی نەخۆش هەیە.

ئێمە زۆر گەشبینین بە ئەنجامەکانی ئەم تاقیکردنەوەیە و ئەگەری چاککردنەوەی نەخۆشی و کاریگەرییە درێژخایەنەکان بۆ باشترکردنی چۆنیەتی ژیانی نەخۆشەکان

ئەنجامەکان پشتگیری ڕۆکاتینلیماب دەکەن وەک چارەسەرێکی سەلامەت و کاریگەر بۆ درماتیتێکی مامناوەند تا توند، لەگەڵ کاریگەری درێژخایەنی و گۆڕانکاری نەخۆشی..

توێژەران پلان دادەنێن ئەم لێکۆڵینەوەیە لە پڕۆگرامی قۆناغی 3 لە ساڵی 2023دا بەردەوام بن هەروەها توێژینەوەکانی داهاتوو دانیشتوانێکی خوێندنی گەورەتر دەگرێتەوە، بەدواداچوونی درێژتر، و گەڕانی چارەسەرە تێکەڵەکان (وەک ڕۆکاتینلیماب لەگەڵ بابەتی کورتیکۆسترۆیدی).

سەرچاوە:medicalxpress.com

🔴دەتوانىن سەرین بۆ منداڵ بەكار بهێنین؟بەپێی زۆر لە توێژینەوەكان منداڵ تا تەمەنی (2) ساڵی باشترە سەرینی بۆ بەكار نەهێنی ب...
14/12/2022

🔴دەتوانىن سەرین بۆ منداڵ بەكار بهێنین؟

بەپێی زۆر لە توێژینەوەكان منداڵ تا تەمەنی (2) ساڵی باشترە سەرینی بۆ بەكار نەهێنی بە تایبەتی لە ساڵی یەكەمی تەمەنی منداڵەكە، بۆ؟ چونكـــــە :

1. ئەگەری هەیە لەكاتی جوڵەكردنی منداڵەكە لووت و دەمی بچەقێ بە سەرینەكەوە هەناسەی پێ نەدرێ بە تایبەتی لە ساڵی یەكەمی تەمەنی منداڵ ئەم ئەگەرە زۆرە گەر سەرینەكە گەورە بێت و زۆر نەرم بێـــــت.

2. ئازارو كێشە دروست دەكات بۆ ملی منــــداڵ.

3. دەبێتە هۆی تەخت بوونی پشت سەری منداڵ ئەگەر سەرینەكە زۆر رەق بێـــــت.

باشترە سەرین بەكار نەیەت لە بری ئەوە شوێنی خەوی منداڵەكە تۆزێ لێژ بێت بە گۆشەی (15) واتا سەری منداڵەكە بەرزتر بێت لە لەشی بۆ ئەوەی دووای شیر خوارن شیرەكە نەگەرێتەوە بۆ سورێنچك و ببێتە هۆێ ئەوەی شیرەكە بچێتە بۆری هەناسەوە بەتایبەت لە منداڵی كەمتر لە (6) مانگ ئەم ئەگەرە هەیـــە.

🟠سوودەکانی شۆربای نیسک١- بەهێزکردنی کۆئەندامی مێشک و دەمار٢- دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ٣- یارمەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجە ...
13/12/2022

🟠سوودەکانی شۆربای نیسک

١- بەهێزکردنی کۆئەندامی مێشک و دەمار

٢- دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ

٣- یارمەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجە دەدات

٤- کاراکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ

٥- ڕێگری دەکات لە کەم خوێنی و کەمی ئاسن

٦- بەخشینی وزەی پێویست بە لەش

٧- بەهێزکردنی ئێسک و دەمارەکان

٨- چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس

٩- پاراستنی ددان لە کلۆربوون

١٠- دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و زینک و ئاسن

♦️پێنج ڕێنمایی لە کاتی توشبوون بە پەتا-خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ ئەوەی جەستەت بە شێداری بمێنێتەوە و بەرگری لەشت بەهێز بێ...
11/12/2022

♦️پێنج ڕێنمایی لە کاتی توشبوون بە پەتا

-خواردنەوەی ئاوی پێویست بۆ ئەوەی جەستەت بە شێداری بمێنێتەوە و بەرگری لەشت بەهێز بێت

-مانەوە لە شوێنی گەرم و لە هەوایەکی جێگیردا

-خواردنی ڤیتامین سی یان ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش

-بەردەوام شتنی دەستەکانت و پاک ڕاگرتنی لە هەمان کاتدا دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی کە توشبوون بە پەتا

-پشوودان و خۆ ماندوو نەکردن

- پێویستە بەسەر دڵەڕاوکێدا زاڵ بیت چونکە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان ئارامی مێشك و توشبوون بە نەخۆشی و پەتای وەرزی زستان، باشتررین ڕێگەش بۆ خۆپاراستن ئارامكردنەوەی مێشك و دەرونە

🟠چارەسەری بەردی گەورەی ناو گورچیلە چییە؟👈 بەردی گەورەی گورچیلە، مەبەستمان لە بەردێکە کە قەبارەکەی لە ١٠ملم گەورەتر بێت، ...
10/12/2022

🟠چارەسەری بەردی گەورەی ناو گورچیلە چییە؟

👈 بەردی گەورەی گورچیلە، مەبەستمان لە بەردێکە کە قەبارەکەی لە ١٠ملم گەورەتر بێت، چونکە ئەستەمە ئەم بەردانە بێتە خوارەوە و فرێی بدەی.

👈 تاکو ئێستا، ٣ چارەسەری سەرەکیمان هەیە بۆ ئەم بەردانە:

✅ شکاندنی دەرەکی (تفتيت خارجي) : کە لە ناو خەڵک بە لەیزەر ناسراوە، هەرچەندە ئەم چارەسەرە لەیزەر نییە، بەڵکو شەپۆلی دەنگییە. بەکاردێت بۆ ئەو بەردانەی کە قەبارەیان لە ٢٠ملم بچووکترە و شوێنی لە بارە بۆ هاتنە خوارەوە.

✅ نازووڕی نەرمی گورچیلە : ئەم جۆرە تازەترین و داهێنانترین جۆری چارەسەرە زانستی ئەمڕۆ پێی گەیشتبێت بۆ چارەسەری بەردی ناو گورچیلە، بەکاردێت بۆ ئەو بەردانەی کە قەبارەیان لە ٢٠ملم بچووکترە لە هەر جێگایەکی گورچیلەکە بێت.

✅ نەشتەرگەری کون کردنی گورچیلە (PCNL): ئەم نەشتەرگەرییە بەکاردێت بە تایبەت بۆ ئەو بەردانەی کە قەبارەیان لە ٢٠ ملم زیاترە، بەڵام لە هەندێک حاڵەت بۆ بەردی بچووکتریش (١٠ ملم-٢٠ملم) بەکاردێت.

💬 تێبینی: نەشتەرگەری دڕاندنی گورچیلە (فتح الکلی) کە پێشتر بەکاردەهات بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی بەردەکانی گورچیلە، لە ئێستادا زۆر بە کەمی بەکاردەهێنرێت بە هۆی پەیدابوونی جۆرەکانی تری چارەسەری کە لە سەرەوە باسمان کرد.

🔺ئەو خۆراکانە چین کە خانە شێرپەنجەییەکان چالاکدەکەن؟توێژینەوەیەکی زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، تووشبووانی شێرپ...
07/12/2022

🔺ئەو خۆراکانە چین کە خانە شێرپەنجەییەکان چالاکدەکەن؟

توێژینەوەیەکی زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، تووشبووانی شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن، دەبێت رێژیمی خۆراکیی کەمپڕۆتین پەیڕەوبکەن، چونکە ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مادەی پرۆتین هاندەری زۆربوونی خانە شێرپەنجەییەکانن.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری گەدە و ریخۆڵەزانی بڵاوکراوەتەوە و دەریدەخات، خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین وەرگرەکانی ترشی ئەمینی چالاکدەکات کە هانی زۆربوونی خانە شێرپەنجەییەکانی کۆڵۆن دەدەن و کاریگەریی چارەسەرەکانیش کەمدەکەنەوە.

دکتۆر گریتیل تێریرۆ، پسپۆڕی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە فلۆریدا دەڵێت: ''ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە دەیسەلمێنن، کەمکردنەوەی پڕۆتینی رۆژانە لەنێو خۆراکدا زۆربوونی خانە شێرپەنجەییەکان هێواشدەکات و وەڵامدانەوەی چارەسەرە کیمیاییەکان زیاددەکات.''

دکتۆر سومیت سۆلانکی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و پسپۆڕی بواری گەردیلەزانی و فیسیۆلۆژی لە زانکۆی میشیگن دەڵێت: ''کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانەی پڕۆتینیان تێدایە لەگەڵ چارەسەری کیمیایی دەتوانن سەرکەوتووانە خانە شێرپەنجەییەکانی کۆلۆن لەنێوببەن.''

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە سەبارەت بە خۆراکە هاندەرەکانی زۆربوونی خانە شێرپەنجەییەکان روونیدەکاتەوە، شەکر و پرۆتین لەنێو زۆربەی خۆراکەکانی رۆژانەدا بوونیان هەیە، هاوکات خانە شێرپەنجەییەکان پێویستیان بە شەکر و پرۆتین هەیە بۆ ئەوەی زۆرببن، هەربۆیەش خۆراکی کەمپڕۆتین کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر وەڵامدانەوەی چارەسەرە کیمیاییەکانی شێرپەنجە دەبێت.''

دامەزراوەی نیشتمانیی شێرپەنجەی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، شێرپەنجەی کۆڵۆن هۆکاری مردنی 8.6٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەیە، هەروەها لە ساڵی 2020 نزیکەی 51 هەزار کەس لە جیهاندا بەهۆی شێرپەنجەی کۆڵۆنەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، ئەوکەسانەی خۆراکە خێراکان یاخود خۆراکی کەمڕیشاڵ دەخۆن، زیاتر مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆنیان هەیە، هەروەها رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، 60٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی کۆلۆن لە قۆناخە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە دەتواندرێت چارەسەربکرێن.

🔶10 سوودی گرنگی هەنار١- ڕێگری لەدروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات.٢- دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکێنەکان.٣- پاڵپشتی کۆئەندامی...
05/12/2022

🔶10 سوودی گرنگی هەنار

١- ڕێگری لەدروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات.

٢- دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکێنەکان.

٣- پاڵپشتی کۆئەندامی هەرس دەکات.

٤- هەوکردنی جەستە کەم دەکاتەوە.

٥- خەسڵەتی دژە شێرپەنجەی تێدایە.

٦- سوودی بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

٧- توانای جەستەیی بەهێز دەکات.

٨- ڤیتامین و کانزای زۆری تێدایە.

٩- ماددەی دژەمیکرۆبی تێدایە.

١٠- سوودی بۆ میشک هەیە.

🔴8 هەڵەی باو قەڵەوت دەکات1. خواردن بەخێرایی2. خواردن بەدیار تەلەفیزیۆنەوە3. کەمی پڕۆتین4.کەم خواردنەوەی ئاو5. خواردنەوەی...
03/12/2022

🔴8 هەڵەی باو قەڵەوت دەکات

1. خواردن بەخێرایی

2. خواردن بەدیار تەلەفیزیۆنەوە

3. کەمی پڕۆتین

4.کەم خواردنەوەی ئاو

5. خواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان

6. خواردن لەقاپی گەورەدا

7. دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر و نان خواردن

8. خواردن لەکاتی کۆبونەوەدا

🔺کالۆری چیە؟پەیوەندی چیە لەگەڵ قەڵەوی و لاوازی؟کالۆری یەکەی ووزەیە وە پێناسە دەکرێت بە بڕی ووزەی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی ...
30/11/2022

🔺کالۆری چیە؟

پەیوەندی چیە لەگەڵ قەڵەوی و لاوازی؟

کالۆری یەکەی ووزەیە وە پێناسە دەکرێت بە بڕی ووزەی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی یەک گرام لە ئاو بە یەک پلەی سێڵسی وە بەکاردێت وەک پێوانەیەکی ووزە لە خۆراک و خواردنەوەکان.

واتە چی؟

واتە کالۆری ئەو زاراوەیە کەوا بەکار دێت بۆ ئەو بڕە ووزەی دەرچوو کەوا لە خۆراک و خواردنەوەکان پاش هەرس کردن و هەڵمژینیان دەچێتە ناو جەستە و بەکاردێت بە پێی چالاکی جەستەی و ئەوەی زیاد بێت ئەو هەڵدەگیرێت وەک چەوری لە ناو جەستە.

کەواتە کالۆری وەک بەنزین وایە و پێویستە بۆ کارکردن بەڵام بڕی زیادەکەی دەبێتە چەوری.

ڕێژەی بنەرەتی چالاکی بایۆلۆجی جەستەBMR لە مرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی تر جیاوازە. واتە هەندێک مرۆڤ زۆر کالۆری،ووزە ، بەکاردەهێنێت ، وەک ئەوەی بڵێین زۆر بەنزین سەرف دەکات ، وەک هەندێک کەم سەرف دەکات.

بۆیە پێویستە خواردن و خواردنەوەکانمان بە پێی پێویستیمان بێت لە کالۆری کەوا ئەویش بە پێی ڕێژەی بنەرەتی چالاکی بایۆلۆجی و کار و چالاکی ڕۆژانە و تەمەن و ڕەگەزمان دەگۆڕێت. ئەوەش وادەکات هەندێک مرۆڤ زۆرخۆرن بەڵام لاوازن وە هەندێکی تر کەم خۆر و قەڵەون. بە دڵنیاییەوە بۆماوە ، وراثە ، ڕۆلی گرنگی هەیە.

پێویستی رۆژانەمان لە کالۆری:

منداڵ ٢-٣ ساڵ : نزیکەی ١٠٠٠ کالۆری.

منداڵ ٤-٨ ساڵ: نزیکەی ١٥٠٠ کالۆری.

تەمەن ٩-١٣ ساڵ: نزیکەی ٢٠٠٠ کالۆری.

تەمەن ١٤- ٣٠ ساڵ: نزیکەی ٢٠٠٠-٢٦٠٠ کالۆری.

تەمەن ٣٠-٥٠ ساڵ: نزیکەی ٢٢٠٠ کالۆری

چەند نموونەیەک لەسەر کالۆری:

سێوەک: نزیکەی ٥٠ کالۆری

پرتەقاڵ: نزیکەی ١٠٠ کالۆری

مۆز: نزیکەی ١٠٠ کالۆری

برنج ١٠٠ گرام: نزیکەی ١٣٠ کالۆری

ئارد ١٠٠ گرام: نزیکەی ٣٥٠ کالۆری

پەتاتە ١٠٠ گرام: نزیکەی ٧٥ کالۆری

هێلکە: نزیکەی ١٥٠ کالۆری

گۆشت ١٠٠ گرام: نزیکەی ١٥٠ کالۆری

ماسی ١٠٠ گرام: نزیکەی ٢٠٠ کالۆری

شەکر ١٠٠ گرام: نزیکەی ٣٩٠ کالۆری

زەیت ١٠٠ گرام: نزیکەی ٩٠٠ کالۆری

یەک قودی کۆلا: نزیکەی ١٤٠ کالۆری

چالاکی و ووزەی پێویست:

ڕۆیشتن ١ کیلۆمەتر = ٧٥ کالۆری

چالاکی وەرزشی زۆر بەهێز بۆ ماوەی یەک کاتژمێر = ٥٠٠ کالۆری

یەک کاتژمێر خەو = ٥٠ کالۆری

خوێندن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر= ١٠٠ کالۆری

Address

Ashti Str
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when زەمەنی تەندروستی ـ zameni tandrwsti posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to زەمەنی تەندروستی ـ zameni tandrwsti:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram