
03/02/2023
پشکنینی چەوریەکانی لەش
lipid profile test
کۆلیسترۆل چیە❓❓🤔
🔷مادەیەکی مۆمی یە و جۆرێکە لە چەورییەکان ، کە پێکهاتەیەکی گرنگی خانەکانی لەشی مرۆڤە و سەرچاوەی دروستک کردنی:
🔸هەندێك جۆری هۆرمۆن وەك تێستێسترۆن ، ئیسترۆجین
🔸دەردراوی زراو (کە گرنگە بۆ هەرسکردنی چەورییەکان )
🔸سەرچاوەیەکی دروست کردنی ڤیتامین D یە .
ئایا کۆلیستڕۆڵ زیان بەخشە بۆ جەستە ❓❓🤔
نەخێر ، بەڵکو پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ ئەنجامدانی زیندەچالاکییەکان لە ڕێژەی ئاساييدا.
مەبەست لە کۆلیستڕۆڵی باش و خراپ چیە ❓❓🤔
✅چەوری چڕی زۆرHDL : کە پیشی دەوترێت کۆلیسترۆڵی باش ، کە چەوری لە بەشەکانی جەستەوە دەباتەوە بۆ جگەر بۆ بەکارهێنان یان کردنەدەرەوەی.
✅چەوری چڕی کەم LDL : کە پێشی دەوترێت کۆلیسترۆڵی خراب ،کە بەرپرسە لە گواستنەوە چەوری هەرسکراو بۆ بەشەکانی لەش و لە ئەگەری زۆربوونیدا لە بۆری خوینەکاندا دەنیشێت و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی خوێن دروست دەکات .
✅چەوری چڕی زۆر نزم VLDL : پێشی دەڵێن کۆلیسترۆڵی خراپ
✅چەوری سیانی TG : بەرزی لەمیشدا هۆکارە بۆ گیرانی بۆرییەکانی خوێن .
هۆکارەکانی بەرزی چەوری خوێن چین❓❓🤔
🔷جگەرە كێشان.
🔷بەرزە پەستانی خوێن.
🔷 نەخۆشیەكانی دڵ و گورچیلە.
🔷 كێشە لە غوددەی دەرەقی.
🔷 هۆكاری تەمەن و بۆ ماوەیی.
نیشانەكانی بەرزی چەوری خوێن چین❓❓🤔
نیشانەیەكی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەكاتی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن كۆمەڵێك شت روو دەدات وەكو بەرز بوونەوەی فشار⬆️ یان نەخۆشییەكانی دڵ یان هەستكردن بە ئێشانی پاشە سەر بۆیە تاكو بە شێوەیەكی رۆتینی لە تاقیگەدا پشكنینی خوێن نەكرێت دەرناكەوێت،
⚠️⚠️ بۆیە لەسەر هەموو تەمەن (20) ساڵ بەرەو سەرەوەو ئەوانەی جگەرەو نێرگلە دەكێشن پێویستە بە سێ مانگ جارێك پشكنینی خوێن بۆ چەوری بكەن.
ئاڵۆزییەكانی چەوری بەرزی خوێن چین❓❓🤔
دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و نۆرە دڵی و جەڵدەی مێشك و گیرانی دەمارو مولولەكانی خوێن.
⚠️⚠️پێویستە لەسەر نەخۆش ٨بۆ ۱۰ کاتژمێر هیچ شتێك نەخوات پێش ئەنجامدانی ئەم پشکنینانە
✅✅دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ ئەنجامدانی ئەم پشکنینانە لە تاقیگەی اطلس بە کوالیتی بەرز و نرخێکی گونجاو
📍ناونیشان سلێمانی ڕزگاری بەرامبەر مزگەوتی حەزرەتی ابرهیم
📞07731720002
⌛تاقیگەمان هەموو ڕۆژ کراوەیە لەکاتژمێر 1 نیوەڕۆ بۆ 12 شەو
⚠️⚠️بۆ ئەوکەسانەش کە ناتوانن سەردانی تاقیگەکەمان بکەن ستافێکی تایبەتمان هەیە بۆ ڕاکێشانی خوێن لە ماڵاندا⚠️⚠️