هونەری یۆگا & ئایورڤێدا

هونەری یۆگا & ئایورڤێدا ناوەندی سروشتی یۆگا و ئایۆرڤیدا

بەرنامەی وانەکانی یۆگا لەمانگی ڕەمەزاندا١شەممە و ٣شەممە کاتژمێر ١١:٠٠ تا ١:٠٠  پێش نیوەڕۆ٢شەممە و ٤ شەممە کاتژمێر. ١١:٠٠...
27/02/2025

بەرنامەی وانەکانی یۆگا لەمانگی ڕەمەزاندا

١شەممە و ٣شەممە کاتژمێر ١١:٠٠ تا ١:٠٠ پێش نیوەڕۆ

٢شەممە و ٤ شەممە کاتژمێر. ١١:٠٠ تا ١:٠٠ پێش نیوەڕۆ
١شەممە و ٤ شەممە کاتژمێر ٣:٠٠ تا ٥:٠٠ عەسر

ناونیشان:سلێمانی -بەختیاری کۆن-پشت گۆشتفرۆشی ئامەد
٠٧٧١٩٦٣٣٩١١📞

30/01/2025

لە بەرواری ٢٠٢٥/٢/٢ ئایۆرڤیدا دەبێتە مەنهەجێکی سەرەکی لە کۆمەڵەکەمان لەگەڵ وتنەوەی وانەکانی یۆگا ئایۆرڤێداش پەیڕەو دەکرێت و دەبێتە بەشێکی سەرەکی وانەکانمان بەکاتی بەیانیان و ئێواران،بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن .

بابەتی مەنهەجەکە:

١-بۆچی ئایۆرڤێدا و یۆگا ؟
٢-هەموو شتێک لە هۆشیاری درووست بووە.
٣-هێزی تایبەت.
٤-خۆبەڕێوە بردن.
٥-سێ گۆناکە.
٦-پێنج توخمەکە.
٧-حەوت داتوو و ئوجاس.
٨-دەستوری تاکە کەسی.
٩-لەگەڵ تەمەنتدا بگونجێ.
١٠-فیزیۆلۆژیای جیاواز.
١١-هۆرمۆنی ئارامگرتن ئازاد بکە.
١٢-مەڵبەندەکانی وزە بناسە.
١٣-ئێمە کاریگەریمان لەسەر یەکتر هەیە.
١٤-پەرەسەندنی گەردونی.
١٥-لە چ جۆرە جەستەیەکدایت؟
١٦-تایبەتمەندیەکانی دۆشاکان.
١٧-ناهاوسەنگی و کێشە دەرونیەکان.
١٨.چۆن ناهاوسەنگی سەرهەڵدەدات؟
١٩-چۆن توشی نەخۆشی دەبین؟
٢٠-قۆناغەکانی نەخۆشی.
٢١-ناهاوسەنگی دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.
٢٢-کەم خەوی و چارەسەرکردنی.
٢٣-خواردن و وەرزشی گونجاو بۆ هەر یەکێک.
٢٤-فشاری زانیاری؟
٢٥-خۆراکی نادرووست؟
٢٦-ڕێجیم و چۆنێتی خواردنمان.
٢٧-ئاگنی -ئەو ئاگرەی لەناوماندا دەسوتێت؟
٢٨-کێشی گونجاو بۆ تۆ؟
٢٩-ئاما-ئەو خاشاکانەی کە دەبێت پاک بکرێنەوە.
٣٠-ڕاهێنانی تایبەت بۆ تایپە جیاوازەکان؟
٣١-هەناسەی تایبەت بۆ تایپە جیاوازەکان.
٣٢-مێدیتەیشنی جیاواز بۆ تایپە جیاوازەکان.
٣٣-هۆکاری جیاوازیە کەسیەکان.
٣٤-ململامێ ناوخۆیەکانمان؟
٣٥-چۆن یۆگا ئایۆرڤێدا لە چارەسەردا بەکار دەهێنێت؟
٣٦-دروستکردنی زەیتەکانی مەساژ تایبەت بە تایپەکان.
٣٧-مارما چی یە؟
٣٨- شێوازەکانی چارەسەری مارما؟
٣٩-مارما ناسی لەسەر قۆڵ و قاچ و سنگ،سک،پشت ،سەرو مل و ڕوخسار.
٤٠-جیاوازی دۆشای منداڵ و گەورە؟
٤١-گیاناسی ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا.
٤٢-چارەسەری گیایی.
٤٣-دەرکەوتنی هۆشیاری لە ناو ڕووەکەکاندا.
٤٤-پانزە وزە سەرەکیەکە.
٤٥-سیستەمی جەستەییsrotas؟
٤٦-ئاگنی و ڕووەک.
٤٧-گیا پاککەرەوەکان؟
٤٨-چۆنێتی ئامادەکردن و بەکارهێنانی گیاکان.
٤٩-زەیتی دەرمانی؟
٥٠-دەستوری مرۆڤ؟
٥١-حەوت داتووەکە لە ڕووەکەکاندا؟
٥٢-هەناسەی ڕووەک.
٥٣-باسی شەش تامەکە؟
٥٤-بەشی چێشتخانەی ئایۆرڤێدا.
٥٥-مینیوی ڕۆژانەی دۆشاکان؟
٥٦-کێشەکانی هەرسکردن؟
٥٧-ئایۆرڤێدا لە جوانکاری تەندروستدا.
٥٨–سموزەکان.
٥٩-تەندروستی خانمان
٦٠-چەورییەکان و شەکرەکان.
٦١-چارەسەری نەخۆشیەکانی تر..
٦٢-بابەتی عەقڵ؟
٦٣-کاریگەری مانترا لە چارەسەردا؟

ناوەندی سروشتی یۆگا و ئایۆرڤیدا

باكتی یۆگاسوامی ڤیڤه‌كه‌ناندالێهاتووییه‌كانی فێرخواز و مامۆستائێستا، چۆن بزانین كه‌سێك مامۆستا (مورشید) یه؟ وه‌كو چۆن پێ...
09/01/2025

باكتی یۆگا
سوامی ڤیڤه‌كه‌ناندا
لێهاتووییه‌كانی فێرخواز و مامۆستا

ئێستا، چۆن بزانین كه‌سێك مامۆستا (مورشید) یه؟ وه‌كو چۆن پێویستیمان به‌ مه‌شخه‌ڵ نیه‌ بۆ بینینی خۆر، ئاواش پێویستمان به‌ ڕووناكی مۆم نیه‌ بۆ ناسینه‌وه‌ی مامۆستا. وه‌كو چۆن كاتێك خۆر هه‌ڵهات، یه‌كسه‌ر درك به‌ ڕاسته‌قینیه‌یی خۆر ده‌كه‌ین، ئاواش كاتێك مامۆستایه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت بۆ یارمه‌تیدانی ئێمه‌؛ ڕۆحمان ڕاسته‌وخۆ بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ڕاستی ده‌ستی كردووه‌ به‌ ڕووناك كردنه‌وه‌ی ئێمه‌. به‌ڵگه‌ی ڕاستی ته‌نها ڕاستی بوونیه‌تی! ڕاستی پێویستی به‌ هیچ به‌ڵگه‌ و شایه‌دێك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه‌ ڕاستییه‌، ڕاستی له‌خودی خۆیدا ڕاستییه‌. ڕاستی هه‌موو سنوره‌كان ده‌بڕێت و ده‌چێته‌ ناوه‌وه‌ی سروشتی ئێمه‌وه‌، و له‌ بوونی ڕاستیدا، هه‌موو گه‌ردوون دێته‌ قسه‌ و ده‌ڵێت، ''ئا ئه‌مه‌یه‌ ڕاستی.'' ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ حیكمه‌ت و ڕاستیان وه‌كو ڕووناكی خۆر ده‌دره‌وشێته‌وه‌ باشترین شتێكه‌ كه‌ جیهان تاكو ئێستا به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. هه‌رچه‌نده‌، هه‌ندێك جار ڕه‌نگه‌ یارمه‌تی له‌ مامۆستایه‌ك وه‌رگرین كه‌ خاوه‌نی حیكمه‌ت و ڕاستی كه‌میش بێت، گه‌ر دان به‌ خۆماندا بگرین و هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌كه‌ین و بڕیار نه‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ ڕێنمایی و حیكمه‌تی لێ وه‌رده‌گرین؛ به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێویسته‌ تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكراو، مه‌رجی دیاری كراو، هه‌بێت له‌ مامۆستا‌ و له‌ فێرخوازیشدا.

ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ فێرخوازدا هه‌بن، پاكێتی و بێگه‌ردییه‌‌، تینوێتی ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ حیكمه‌ت، و كۆڵنه‌دانه‌. مرۆڤێك كه‌ ڕۆحی پاك نه‌بێت ناتوانێت به‌ ڕاستی ئازاد بێت. بێگه‌ردی له‌ بیركردنه‌وه‌دا، له‌ قسه‌كردندا، و له‌ كردار دا به‌ ڕاستی پێویسته‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ئازاد بێت. سه‌باره‌ت به‌ تینوێتی بۆ حیكمه‌ت و زانین، یاسایه‌كی كۆنه‌ كه‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌و شته‌ به‌ ده‌ست دێنین كه‌ ده‌ی خوازین. هیچ یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ناتوانێت شتێك به‌ ده‌ست بێنێت گه‌ر دڵی له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ جێگیر نه‌كردبێت و نه‌یه‌وێت. كارێكی هێنده‌ ئاسان نیه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ ته‌صه‌وری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاین (وه‌كو پێشتر وتمان ئاین له‌ لای ڤیڤه‌كه‌ناندا، ڕێگه‌ی ئازادیه‌، وه‌رگێڕ) به‌ ڕاستی هه‌ناسه‌ بدات. گوێگردن له‌ قسه‌ ئاینییه‌كان یان خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌ ئاینییه‌كان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ نین كه‌ ویستێكی ڕاسته‌قینه‌ بۆ ئازادبوون له‌ دڵدا بوونی هه‌یه‌؛ پێویسته‌ ململانێیه‌كی به‌رده‌وام، جه‌نگێكی به‌رده‌وام، هه‌وڵێكی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سروشتی مادیدا هه‌بێت، تاكو ده‌گه‌ین به‌ ویستی باڵا و سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست دێت. ئه‌مه‌ بابه‌تێكی یه‌ك ڕۆژ یان دوو ڕۆژێك نیه‌، به‌ڵكو ساڵانێكی ده‌وێت، هه‌ندێك جار هه‌موو ته‌مه‌نی پێویسته‌. هه‌ندێك جار سه‌ركه‌وتن ڕه‌نگه‌ به‌ خێرایی به‌ ده‌ست بێت، به‌ڵام پێویسته‌ ئاماده‌بین بۆ چاوه‌ڕوانی زۆر ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار چاوه‌ڕوانی بێ كۆتای ده‌وێت. ئه‌و فێرخوازه‌ی كه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ ڕۆحی كۆڵنه‌دانی هه‌یه‌، له‌ كۆتایدا سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌گات به‌ خودناسی (ئاگایی باڵا یا خودا).

سه‌باره‌ت به‌ مامۆستا، پێویست دڵنیا بین كه‌ مامۆستاكه‌ زانین و مه‌عریفه‌ی هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ڕۆحی كتێبه‌ پیرۆزكان. هه‌موو جیهان ئینجیل، ڤێداكان، و قورئان ده‌خوێننه‌وه‌؛ به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی وشه‌، ڕسته‌سازی، زاراوه‌، ئیتیمۆلۆجی، فیلیۆلۆجی ده‌ی خوێننه‌وه‌- كه‌ دیووه‌ بێ ڕۆح و وشكه‌كانی ئاینن. ئه‌و مامۆستایه‌ی كه‌ زۆر گرنگی ده‌دات به‌ وشه‌كان، و ڕێگه‌ ده‌دات كه‌ هۆش و بیر له‌ هێزی وشه‌كان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ ڕۆحیه‌تی وشه‌كان. ته‌نها زانینی ڕۆحی كتێبه‌ پیرۆزه‌كانه‌ كه‌ مامۆستای ئاینی ڕاسته‌قینه‌ دروست ده‌كات. تۆڕی وشه‌كانی كتێبه‌ پیرۆزه‌كان وه‌كو دارستانێكی گه‌وره‌ وایه‌، كه‌ تێیدا هۆش و بیری مرۆڤ ون ده‌بێت و هیچ ڕێگایه‌ك بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و دارستانه‌ شكا نابات. ''تۆڕی وشه‌كان دارستانێكی گه‌وره‌یه‌؛ هۆكاری سه‌رگه‌ردانی هۆش و بیره‌.'' میتۆدی هه‌مه‌چه‌شنی پێكه‌وه‌ به‌ستنی وشه‌كان، قسه‌كردن به‌ زمانێكی جوان، ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی كتێبه‌ پیرۆزه‌كان ته‌نها بۆ نیشاندانی دژیه‌كی و چێژبینینی فێرخوازه‌، هیچ ڕۆڵێكیان نیه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانی تێگه‌یشتن و هه‌ستی ڕۆحیدا.

ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م میتۆدانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌گرنه‌به‌ر بۆ گه‌یاندنی ئاین به‌ كه‌سانی تر ته‌نها ده‌یانه‌وێت پۆز لێده‌ن به‌و شته‌ی كه‌ ده‌یزانن، تاكو جیهان ڕێزیان لێ بنێت وه‌كو لێكۆڵه‌رێكی گه‌وره‌. دواتر، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هیچ كام له‌ مامۆستا (مورشید) گه‌وره‌كانی جیهان ئه‌م شێوازه‌ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان ناگرنه‌ به‌ر؛ هیچ هه‌وڵێك ناده‌ن بۆ به‌كارهێنانی وشه‌كان بۆ سه‌رقاڵكردنی بیر و هۆشی كه‌سانی تر و هیچ كاتێك یاری ناكه‌ن له‌سه‌ر مانا و ڕیشه‌ی وشه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆر به‌ باشی گه‌یشتون به‌ حیكمه‌تی ده‌قی كتێبه‌ پیرۆزه‌كان. له‌ كاتێكدا، ئه‌وانه‌ی كه‌ مامۆستای ڕاسته‌قینه‌ نین وشه‌یه‌ك ده‌هێننن، كتێبێكی سێ به‌رگ (مجلد) ی ده‌نووسن له‌سه‌ر ڕیشه‌ی وشه‌كه‌، ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ یه‌كه‌م جار وشه‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌، و ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ یه‌كه‌م جاریش به‌كاریهێناوه‌ چی ده‌خوارد و ده‌خوارده‌وه‌، و چه‌ند ده‌خه‌وت، و ئیتر له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ بێ مانایانه‌. بهاگاڤان ڕاماكریشنا زۆرجار چیرۆكی هه‌ندێك مرۆڤی ده‌گێڕایه‌وه‌ كه‌ ڕۆیشتبوونه‌ ناو كێڵگه‌یه‌كی مانگۆوه‌ و خۆیان سه‌رقاڵ كردبوو به‌ ژماردنی گه‌ڵا و لق و پۆپه‌كانی دره‌خه‌ته‌كانی مانگۆوه‌‌- لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕه‌نگه‌كانیان ده‌كرد، قه‌باره‌یان به‌راورد ده‌كردن به‌ یه‌كتری، و هه‌موو شتێكیان تۆمار ده‌كرد ده‌رباره‌یان، و پاشان ده‌ستیان ده‌كرد به‌ گفتوگۆ كردن سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌، و ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو بۆیان. به‌ڵام، یه‌كێك له‌وانه‌ زۆر هه‌ستیار تر بوو له‌وانی تر و هیچ گرنگی به‌و بابه‌تانه‌ نه‌ده‌دا، و به‌ڵكو ده‌ستی كرد به‌ خواردنی مانگۆ، ئایا ئه‌وه‌ی كه‌ مانگۆكه‌ ده‌خوات له‌ وانی تر حه‌كیم تر نیه‌؟ كاری بژاردنی گه‌ڵا و لق و پۆپه‌كانی دره‌ختی مانگۆكه‌ و تۆماركردنی تێبینییه‌كانی ده‌رباره‌یان بۆ ئه‌وانی تر جێ بێڵێت. ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ شوێنی گونجاوی خۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام لێره‌دا، له‌ بواری ڕۆحانیه‌تدا، گرنگیان نیه‌. هه‌رگیز ناتوانیت مرۆڤێكی ڕۆحی بدۆزیته‌وه‌ له‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ له‌و جۆرانه‌ن له‌ بری خواردنی مانگۆكه‌ خۆیان خه‌ریك كردووه‌ به‌ بژاردنی لق و پۆپه‌كانی دره‌خته‌كه‌وه‌‌. ئاین (ئازادی)، باڵاترین مه‌به‌سته‌، گه‌وره‌ترین شكۆمه‌ندی مرۆڤه‌، كاری زۆری ناوێت له‌ جۆری كاری بژاردنی گه‌ڵا و لق و پۆپه‌كانی دره‌ختی مانگۆ. گه‌ر ده‌ته‌وێت ببیت به‌ باكتی یۆگی، پێویست ناكات بزانیت كه‌ كریشنا له‌ ماتهورا له‌ دایك بووه‌ یان چی وت له‌ ڤراجا، یان چی كردووه‌، یا ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ ته‌واوه‌تی كه‌ی بوو كه‌ گیتای دا به‌ ئه‌رجونا. ته‌نها، پێویسته‌ هه‌ست بكه‌یت به‌ وانه‌ جوانانه‌كان‌ ده‌رباره‌ی ئه‌رك و خۆشه‌ویستی كه‌ له‌ گیتادا هاتوون. هه‌رچی شتێكی تر ده‌رباره‌ی ورده‌كاریه‌كان و نووسه‌ره‌كه‌ی ته‌نها بۆ چێژ و خۆشی فێرخوازه‌، و هیچ گرنگییه‌كی ئه‌و تۆی نیه‌ له‌ بواری ڕۆحانیه‌تدا. ڕێگایان بده‌ن چیان ده‌وێت با هه‌یان بێت. پێیان بڵێن، ''شانتی، شانتی (ئارامی، ئارامی)، بۆ مشتومڕه‌كانیان، و با ئێمه‌ش خۆمان سه‌رقاڵی خواردنی مانگۆكه‌ بكه‌ین.''

مه‌رجی دووه‌م كه‌ پێویست له‌ مامۆستا (مورشید) دا هه‌بێت بێ تاوانییه‌. هه‌ندێك جار پرسیار ده‌كرێت، ''بۆچی پێویسته‌ ئێمه‌ گرنگی به‌ كه‌سایه‌تی و كاره‌كته‌ری مامۆستا بده‌ین؟ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ بڕیار بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یڵێن و ته‌نها ئه‌وه‌ وه‌رگرین.'' ئه‌مه‌ ڕاست نیه‌. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت شتێك ده‌رباره‌ی جووڵه‌، یا كیمیا، یان هه‌ر زانستێكی ڕووت، فێری من بكات، گرنگ نیه‌ كه‌سه‌كه‌ چیه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ زانسته‌ ڕووته‌كان داوای ده‌كه‌ن ته‌نها هۆش و بیره‌؛ به‌ڵام له‌ زانستی ڕۆحیدا، ئه‌مه‌ مه‌حاڵه‌، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆ كۆتایی، چونكه‌ ناكرێت هیچ ڕووناكییه‌ك له‌ ڕۆحی كه‌سێكدا هه‌بێت كه‌ پاك نه‌بێت. چی ئاین یان ئازادییه‌ك كه‌سێكی ناپاك ده‌توانێت بیگه‌یه‌نێت؟ كه‌سی ناپاك (كه‌سێكه‌ هه‌ڵه‌ و تاوان بكات) ناتوانێت هیچ ڕاستییه‌كی ڕۆحی چنگ بكه‌وێت و ناشتوانێت بیگه‌یه‌نێت به‌ كه‌سانی تر. دیدگای خودا یان ورده‌كاری باڵا هه‌رگیز نایه‌ت تاكو ڕۆح پاك نه‌بێت. بۆیه‌، بۆ مامۆستای ئاینی، پێویسته‌ سه‌ره‌تا بزانین كه‌ كێیه‌، و پاشان بزانین كه‌ چی ده‌ڵێت.

پێویسته‌ مامۆستا به‌ ته‌واوی پاك بێت، و پاشان، به‌های وشه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون، له‌به‌رئه‌وه‌ی مامۆستا ته‌نها گوێزه‌ره‌وه‌یه‌كه‌. ده‌توانێت چی بگوازێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا مامۆستا پاكێتی ڕۆحی نه‌بێت له‌ خۆیدا؟ پێویسته‌ شه‌پۆلێكی شایسته‌ی ڕۆحی له‌ هۆش و ده‌رونی مامۆستادا بوونی هه‌بێت، تاكو به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ فێرخواز. ئه‌ركی مامۆستا له‌ ڕاستیدا كاری گواستنه‌وه‌ی شتێكه‌، نه‌ك ته‌نها جوڵاندنی بیر و هۆش یان وزه‌كانی تری فێرخواز. شتێكه‌ كه‌ راسته‌قینه‌یه‌ و جێگه‌ی ستایشه‌ وه‌كو كاریگه‌ریه‌ك كه‌ له‌ مامۆستاكه‌وه‌ دێت و ده‌گات به‌ فێرخواز. له‌ ئه‌نجامدا، پێویسته‌ مامۆستا پاك و بێگه‌رد بێت و بێ به‌ری بێت له‌ تاوان و هه‌ستی تاوانكاری.

مه‌رجی سێیه‌م په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ پاڵنه‌ره‌كه‌وه‌. نابێت مامۆستا په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت بۆ مه‌به‌ستی خۆپه‌رستی، وه‌كو پاره‌، ناو، یا ناوبانگ؛ كاری مامۆستا ده‌بێت پڕ بێت له‌ خۆشه‌ویستی، خۆشه‌ویستییه‌كی پاك بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی. ته‌نها ناوه‌ندێك كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ هێزی ڕۆحی ده‌گوێزرێته‌وه‌ (خۆشه‌ویستی) ه‌. هه‌ر مه‌به‌ستێكی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی، وه‌كو ویستی به‌ ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت یان ناو و ناوبانگ، ڕاسته‌وخۆ ناوه‌ندی گواستنه‌وه‌ی ڕۆحانیه‌ت وێران ده‌كات. خودا خۆشه‌ویستییه‌، و ته‌نها كه‌سێك كه‌ ده‌زانێت خودا خۆشه‌ویستییه‌ ده‌توانێت ببێته‌ مامۆستا (مورشید یا گوورو) كه‌ به‌ره‌كه‌ت و ڕێگای خودا بۆ مرۆڤه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو.

كاتێك بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ مامۆستاكه‌ت هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدایه‌، تۆ له‌ سه‌لامه‌تیدا ده‌بیت؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێت، هیچ كاتێك سه‌لامه‌ت نابیت گه‌ر له‌م مامۆستایه‌وه‌ فێربیت، چونكه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌ ڕێگای نا سه‌لامه‌تدا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت به‌ره‌كه‌ت و ئارامی بگه‌یه‌نێت به‌ دڵت، ئه‌وا به‌ دڵناییه‌وه‌ هه‌ستی خراپه‌ت پێ ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م مه‌ترسییه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌موو ڕێگاكان ڕووبه‌ڕووی بینه‌وه‌:- ''ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ له‌ كتێبه‌ پیرۆزه‌كانه‌وه‌ فێربووه‌، بارگاوی نه‌بووه‌ به‌ حه‌ز و ئاره‌زوو، ئه‌و كه‌سه‌ باشترین دانای ناسینی خودایه‌،'' هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌بێته‌ مامۆستایه‌كی ڕاسته‌قینه‌.

له‌وه‌ی تاكو ئێستا وتراوه‌، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی ناكرێت و نابێت كه‌ وانه‌كانی ئاین (ڕێگای ئازادی) و خۆشه‌ویستی له‌ هه‌موو شوێنێك و له‌ لایه‌ن هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌ بوترێته‌وه‌. ''وتاری كاریگه‌ر ئامێز، كتێبێك له كانیاوه‌كان، و چاكه‌ له‌ هه‌موو شتێكدا،'' هه‌موویان وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی شیعری ڕاستن: به‌ڵام به‌ ئه‌ندازه‌ی یه‌ك ده‌نكه‌ گه‌نم، ڕاستی ناكرێت بگه‌یه‌نرێت به‌ كه‌سێك گه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا خۆی هه‌ڵگری بڕێكی زۆر كه‌می ڕاستی نه‌بێت. به‌رد و كانیاوه‌كان بانگی كێ بكه‌ن؟ گه‌ر كه‌سێك نه‌بێت كه‌ لۆتوسی ناخی پیرۆزی هه‌نووكه‌ شانبه‌شانی ژیان نه‌ڕوات. و ئه‌و ڕووناكییه‌ی كه‌ ده‌بێت هۆی كرانه‌وه‌ی گوڵی لۆتوس هه‌میشه‌ له‌ مامۆستایه‌كی باش و داناوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت. كاتێك دڵیش كرایه‌وه‌، ئیتر له‌بار ده‌بێت بۆ فێربوون له‌ به‌رد و كانیاوه‌كان، ئه‌ستێره‌كان یا خۆر یا مانگ، یاخود له‌ هه‌ر شتێكی تره‌وه‌ كه‌ له‌ ناو گه‌ردوونی پیرۆزدا بوونی هه‌یه‌؛ به‌ڵام دڵێكی داخراو هیچ شتێك له‌و شتانه‌دا به‌دی ناكات، ته‌نها به‌رد و كانیاوه‌كان ده‌بینێت. كوێرێك ده‌كرێت بچێته‌ مۆزه‌خانه‌، به‌ڵام هیچ سوودێكی نابێت بۆی؛ پێویسته‌ چاوه‌كانی سه‌ره‌تا كراوه‌ بن، و ئه‌و كاته‌ ده‌توانێت ئاماژه‌كانی ناو مۆزه‌خانه‌كه‌ شتی فێر بكه‌ن.

ئه‌وه‌ی چاوی فێرخواز ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاین (ڕێگای ئازادی) مامۆستایه‌. له‌گه‌ڵ مامۆستادا، په‌یوه‌ندیمان وه‌كو په‌یوه‌ندی نێوان باوان و نه‌وه‌كانه‌. بێ بوونی (باوه‌ڕ، خۆنه‌ویستی، ملكه‌چبوون، و ڕێزگرتن) له‌ ناو دڵماندا به‌رامبه‌ر به‌ مامۆستای ئاینی (مامۆستای ڕێگای ئازادی یان مامۆستایانی یۆگا، وه‌رگێڕ)، هیچ گه‌شه‌كردنێكی ڕۆحی له‌ ئێمه‌دا ڕوونادات؛ و ڕاستییه‌كی گرنگیش هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌ نێوان مامۆستا و فێرخوازدا خۆی ده‌رخست، ئه‌و كاته‌ مرۆڤی ڕۆحانی گه‌وره‌ ده‌رده‌كه‌ون؛ له‌ كاتێكدا له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ بوونی نیه‌، مامۆستا ته‌نها ده‌بێت وانه‌بێژێك- ده‌بێته‌ مامۆستایه‌ك كه‌ ته‌نها چاوه‌ڕێی (پێنج دۆلارییه‌ك) ده‌كات، و فێرخوازیش ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مێشكی پڕ بكرێت له‌ وشه‌كانی مامۆستا، و هه‌ر یه‌كه‌شیان ملی ڕێگه‌ی خۆیان ده‌گرن كاتێك كاریان له‌گه‌ڵ یه‌ك ته‌واو بوو. له‌ دۆخێكی وادا ڕۆحانیه‌ت ده‌بێت ڕێژه‌یه‌كی نه‌زانراو. هیچ كه‌سێك بوونی نابێت كه‌ ڕۆحانییه‌ت بگوازێته‌وه‌ و هیچ كه‌سێكیش بوونی نابێت كه‌ وه‌ری بگرێت: ئه‌و مرۆڤانه‌ پێیان وایه‌ ده‌توانن به‌ دۆلاره‌كانیان ڕۆحانییه‌ت به‌ ده‌ستبهێنن. ئایا ڕێگای گه‌یشتن به‌ خودا هێنده‌ ئاسان به‌ ده‌ست دێت! به‌ڵام، به‌ داخه‌وه‌ به‌و جۆره‌ نیه‌.

ئایین (ڕێگای ئازادی) كه‌ باڵاترین مه‌عریفه‌ت و داناییه‌، ناتوانرێت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكرێت، و ناشتوانرێت له‌ كتێبه‌كانه‌وه‌ به‌ ده‌ستبێت. گه‌ر سه‌ر به‌ هه‌موو كون و قوژبنێكی جیهاندا بكه‌یت، گه‌ر ڕووبكه‌یته‌ چیای هیمالایا (یان شاخه‌كان)، یان ئه‌لپ، یان چیاكانی قه‌وقاز، گه‌ر سه‌ر بكه‌یت به‌ ژێر ده‌ریادا و یاخود ڕووبكه‌یته‌ بانی تبت و یان بیابانی گۆبی، ناتوانێت ڕۆحانییه‌ت به‌ ده‌ستبێنیت، گه‌ر دڵت ئاماده‌ نه‌بێت بۆ وه‌رگرتنی و مامۆستاكه‌ش ده‌رنه‌كه‌وتبێت. كاتێك به‌ڵێنی ئاسمان بۆ ده‌ركه‌وتنی مامۆستاكه‌ هات، به‌ ساده‌یی و وه‌كو منداڵ خزمه‌تی بكه‌، دڵت بۆ كاریگه‌رییه‌كانی بكه‌ره‌وه‌، و خودا له‌ودا ببینه‌ كه‌ خۆی مانیفێست كردووه‌. ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ وه‌ها خۆشه‌ویستییه‌ك و ڕێزێكه‌وه‌ به‌ دوای ڕاستیدا وێڵن، بۆ ئه‌وان، خودا ڕاستی خۆی به‌یان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ ڕاستی، چاكه‌، و جوانی.

وەرگێڕانی: هاوکار علی

#ئایۆرڤیدا #یۆگا

باكتی یۆگاسوامی ڤیڤه‌كه‌نانداپێویستی بوونی مورشید (گورو)چاره‌نووسی هه‌موو ڕۆحێك كه‌ماڵه‌، و هه‌رچی بوونێك، له‌ كۆتایدا، ...
04/01/2025

باكتی یۆگا
سوامی ڤیڤه‌كه‌ناندا
پێویستی بوونی مورشید (گورو)

چاره‌نووسی هه‌موو ڕۆحێك كه‌ماڵه‌، و هه‌رچی بوونێك، له‌ كۆتایدا، ده‌گاته‌وه‌ به‌ كه‌ماڵ. هه‌رچی بین ئێستا به‌رئه‌نجامی كار و بیره‌كانمانه‌ له‌ ڕابردوودا؛ و له‌ داهاتوودا، ببین به‌ هه‌رچی به‌رئه‌نجامی كار و بیره‌كانی ئێستامان ده‌بێت‌. به‌ڵام، دیاریكردنی چاره‌نووسمان نابێته‌ ڕێگر له‌ وه‌رگرتنی یارمه‌تی ده‌ره‌كی؛ نه‌خێر، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا، یارمه‌تی ده‌ره‌كی پێویسته‌. كاتێك یارمه‌تی ده‌ره‌كی هه‌بێت، وزه‌ باڵاكان و توانا ڕۆحییه‌كان خێراتر به‌ ده‌ست دێن. ژیانی ڕۆحی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ له‌ بێ ئاگایی، گه‌شه‌كردنی ڕۆحی ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ ژیان، و مرۆڤ له‌ كۆتایدا به‌ره‌كه‌تدار و كامڵ ده‌بێت.

پاڵنه‌ری خێراكردنی به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌ی ڕۆحی ناتوانن له‌ كتێبه‌كانه‌وه‌ به‌ ده‌ست بێن. ڕۆح ده‌توانێت به‌ ته‌نها له‌ ڕۆحێكی تره‌وه‌ كاریگه‌ری وه‌رگرێت. ده‌كرێت به‌ درێژایی ژیانمان خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان بین، ده‌كرێت زۆر بلیمه‌ت بین، به‌ڵام له‌ كۆتایدا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ ڕووی ڕۆحییه‌وه‌ گه‌شه‌مان نه‌كردووه‌. ئه‌وه‌ ڕاست نیه‌ كه‌ زیره‌كی (گه‌شه‌كردنی عه‌قڵی) شان به‌ شانی گه‌شه‌كردنی ڕۆحی هه‌نگاو ده‌نێت له‌ مرۆڤدا. ته‌نانه‌ت، له‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانه‌وه‌ زۆرجار توشی ئه‌و وه‌همه‌ ده‌بین كه‌ یارمه‌تی ڕۆحی خۆمان داوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ین له‌سه‌ر كاریگه‌ری خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان له‌سه‌ر ئێمه‌، له‌ زۆربه‌ری حاڵه‌ته‌كاندا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ته‌نها عه‌قڵ و هۆش سودی بینیه‌وه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ كتێبه‌كان نه‌ك ڕۆحمان. كتێبه‌كان به‌ ته‌نها نه‌گونجاون بۆ گه‌شه‌كردنی ڕۆحی، و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ده‌توانێت به‌ باشی قسه‌ له‌باره‌ی بابه‌ته‌ ڕۆحییه‌كانه‌وه‌ بكات، به‌ڵام كاتێك دێینه‌ سه‌ر كردار و بوونی ژیانێكی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆحی، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زۆر كه‌م و كوڕیمان هه‌یه‌. بۆ خێراتركردنی گه‌شه‌كردنی ڕۆحی، پێویسته‌ كاریگه‌ری و شه‌پۆله‌كه‌ له‌ ڕۆحێكی تره‌وه‌ پێمان بگات.

ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌توانێت شه‌پۆل و كاریگه‌ری ڕۆحی له‌سه‌ر ڕۆحێكی تر دروست بكات پێی ده‌وترێت گورو (مورشید)، مامۆستا؛ و ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ كاریگه‌ری و شه‌پۆلی گورو یان مامۆستاكه‌ ده‌گات به‌ ڕۆحی پێی ده‌وترێت شیشیا، فێرخواز یا قوتابی. بۆ گه‌یاندنی كاریگه‌ر و شه‌پۆل بۆ هه‌ر رۆحێك، له‌ سه‌ره‌تاوه‌، ئه‌و ڕۆحه‌ی كه‌ شوپۆله‌كه‌ ده‌نێرێت بۆ ڕۆحێكی تر پێیوسته‌ وزه‌ی (گواستنه‌وه‌ شه‌پۆل) كه‌ی هه‌بێت بۆ ڕۆحێكی تر یان مرۆڤێكی تر، و ئه‌و ڕۆحه‌ی كه‌ شوپۆله‌كه‌ وه‌رده‌گرێت پێویست ئاماده‌ بێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ ڕۆحییه‌. تۆوه‌كه‌ پێویسته‌ زیندوو بێت، و ئه‌و زه‌وییه‌ی كه‌ تۆوه‌كه‌شی تێدا ده‌چێنین پێویسته‌ كێڵدرابێت؛ و كاتێك ئه‌م دوو مه‌رجه‌ به‌ دی هاتن، گه‌شه‌كردنی ڕه‌سه‌نی ئاینی (بیرمان نه‌چێت له‌ لای ڤیڤه‌كاناندا، به‌ كه‌سێك ده‌وترێت پیاوی ئاینی كه‌ ئازاد بووه‌، و ئاینیش بۆ خۆی یانی ڕێگه‌ی ئازادبوونی مرۆڤه‌ له‌ ڕووی ڕۆحیه‌وه‌ (واته‌ گه‌یشتنه‌وه‌ به‌ مۆكشا كه‌ هه‌مان مه‌به‌ستی یۆگایه‌)، وه‌رگێڕ) به‌ ده‌ست دێت. ''گورو (مامۆستا) پێویسته‌ كه‌سێكی به‌ توانا بێت و گوێگره‌كه‌شی (قوتابی) پێیوسته‌ زیره‌ك بێت''، و كاتێك هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مامۆستا و قوتابی به‌ توانا و لێهاتوو بوون، ئاكامه‌كه‌ی به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌ی ڕۆحی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا هیچ ئه‌نجامێكی گه‌شه‌كردنی ڕۆحی به‌ دواوه‌ نابێت. ته‌نها ئه‌وانه‌ مامۆستای ڕاسته‌قینه‌ن كه‌ به‌ توانان، و ته‌نها ئه‌وانه‌ش قوتابی ڕاسته‌قینه‌ن كه‌ گوێگرێكی باش و به‌ ئومێدن. جگه‌ له‌م جۆره‌ له‌ مامۆستا و قوتابی، ئه‌وانه‌ی تر ته‌نها خه‌ریكی یارین له‌گه‌ڵ ڕۆحدا. ته‌نها كه‌مێك به‌ ئاگا ده‌بنه‌وه‌، و ته‌نها تروسكاییه‌كی بچووكی به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌ی ڕۆحی له‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌واندا دا ده‌گیرسێت، و له‌ لێواری ده‌ره‌وه‌ی ئاسۆی ئاین (ئازادی) دا وه‌ستاون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گومانی تێدا نیه‌، كه‌ ئه‌م تروساكاییه‌ بچووكه‌ش به‌ تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر تینوێتی ڕاسته‌قینه‌ بۆ ئاین (ئازادی)؛ و ئه‌وه‌ش یاساییه‌كی سروشتییه‌ كه‌ هه‌ر زه‌وییه‌كه‌ ئاماده‌بوو، تۆوه‌كه‌ ده‌چێنرێت و ده‌ڕوێت؛ و هه‌ر كه‌ ڕۆحیش تینوی به‌ ده‌ستهێنانی ئاین (ئازادی ڕۆحی) بوو، مامۆستا یان مورشیدی خاوه‌ن وزه‌ی گواستنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ڕۆحی پێویسته‌ هه‌بێت و ده‌رده‌كه‌وێت بۆ یارمه‌تی دانی ئه‌و ڕۆحه‌ (مرۆڤه‌). كاتێك هێزی ڕاكێشانی مامۆستاكه‌ بۆ ڕاكێشانی ڕۆحی قوتابی به‌هێز و كامڵ بوو، ئه‌وا ده‌ركه‌وتنی هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی قوتابیش له‌سه‌ر كات ده‌وه‌ستێت.

سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، به‌ دڵناییه‌وه‌، مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌ ڕێگه‌كه‌دا هه‌یه‌. بۆ نموونه‌، هه‌ندێك جار هه‌ستی كاتی وه‌رده‌گرین و پێمان وایه‌ كه‌ به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆحیمان به‌ ده‌ستهێناوه‌. پێویسته‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ خۆماندا هه‌ڵسه‌نگێنین كه‌ ئایا به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌ یا هه‌ستی كاتیه. زۆر جار له‌ ژیاندا، كه‌سێكمان ده‌مرێت كه‌ زۆرمان خۆشویستووه‌؛ لێدانێكی زۆر توندمان به‌رده‌كه‌وێت؛ پێمان وایه‌ ئیتر ژیان كۆتای هاتووه‌ و ده‌مانه‌وێت له‌ ڕووی ڕۆحیه‌وه‌ باڵاتر و دڵنیا تر بین. به‌ڵام، له‌ دوای چه‌ند ڕۆژێك كاتێك كاریگه‌ری شوپۆله‌كه‌ نامێنێت، و ده‌بینه‌وه‌ به‌وه‌ی پێشووتر (وه‌كو كورد، ده‌ڵێت نه‌ بای دیوه‌ نه‌ باران، وه‌رگێر). زۆربه‌مان پێمان وایه‌ ئه‌و ویسته‌ی كه‌ به‌هۆی له‌ ده‌ستدانی ئازیزكه‌مانه‌وه‌ بۆمان دروست بووه‌ بۆ به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌ی ڕۆحی تینوێتی ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ ئاین و ئازادی. به‌ڵام، تاكو ئه‌و هه‌ست كاتییانه‌ به‌ هه‌ڵه‌ماندا به‌رن، ناتوانین به‌ر به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ و به‌رده‌وامی ڕۆح بكه‌وین، و ناشتوانین بگه‌ین به‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی ڕۆحیمان پێ ده‌دات. بۆیه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی گله‌ی بكه‌ین له‌ گه‌ڕانه‌كه‌مان به‌ دوای ڕاستیدا و پێمان وابێت زۆر ئاره‌زووی ڕاستی ده‌كه‌ین، ئه‌ركی یه‌كه‌ممان پێویسته‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ سه‌یری ڕۆحی خۆمان بكه‌ین و بزانین ئایا ویسته‌كه‌ بۆ ڕاستی له‌ دڵه‌وه‌یه‌ یاخود نا. ئه‌وسا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ئێمه‌ ئاماده‌ نین بۆ وه‌رگرتنی ڕاستی و ویسته‌كه‌ش ڕاسته‌قینه‌ نیه‌ بۆ به‌ ئاگاهاتنه‌وه‌ی ڕۆحی.

به‌ڵام، هێشتا، مه‌ترسی گه‌وره‌تر هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مامۆستا یان گوروه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌. زۆر مامۆستامان هه‌یه‌ كه‌ له‌ نه‌زانیدا نقوم بوون، و به‌هۆی ئیگۆی شانازی كردن و غروریه‌وه‌، پێیان وایه‌ زۆر شت ده‌زانن، و هه‌ر به‌مه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستن، به‌ڵكو ڕێگه‌ به‌ خۆیان ده‌ده‌ن كه‌ به‌رپرسیارێتی خه‌ڵكی تریش بخه‌نه‌ سه‌ر شانیان؛ به‌م جۆره‌ كوێر ڕابه‌رایه‌تی كوێر ده‌كات، و هه‌ردووكیان ده‌كه‌ونه‌ چاڵه‌كه‌وه‌.

''گه‌مژه‌كانی نیشته‌جێی تاریكی، دانای خۆ به‌زلزان، یا دانای پڕ له‌ زانستی بێهوده‌ به‌ملاو ئه‌و لادا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، وه‌كو كوێر سه‌ركردایه‌تی كوێرك ده‌كه‌ن.'' (مونداكا ئوپانیشاد) جیهان پڕبووه‌ له‌و كوێرانه‌. هه‌رموو كه‌سێك ده‌یه‌وێت ببێت به‌ مامۆستا، هه‌ر سواڵكه‌رێك ده‌یه‌وێت ملیۆنێك دۆلار (بڕێك پاره‌ی زۆر) ی چنگ كه‌وێت! وه‌كو چۆن ئه‌و سواڵكه‌رانه‌ گاڵته‌جاڕن، مامۆستای له‌و جۆره‌ش جێگه‌ی پێكه‌نینن.

وەرگێڕانی: هاوکار علی
#ئایۆرڤیدا #یۆگا

خولێکی نوێی سەرەتای یۆگا ڤینیاسا (یۆگا بە پێی سیستەمی ئایۆرڤیدا) لەبەرواری٢٠٢٥/١/٧  بەکاتی بەیانیان  کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ١١:...
03/01/2025

خولێکی نوێی سەرەتای یۆگا ڤینیاسا (یۆگا بە پێی سیستەمی ئایۆرڤیدا) لەبەرواری٢٠٢٥/١/٧ بەکاتی بەیانیان کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ١١:٣٠ دەستپێدەکات ،ئۆفەری ١٥٪ هەتا ٢٠٢٥/١/١٠ بەردەوام دەبێت دەتوانیت بۆناوتۆمارکردن و بەشداریکردن سەردان بکەن یان لە ڕێی FIB بەشداری بکەن بەم ژ.م ٠٧٧١٩٦٣٣٩١١

#یۆگا #ئایۆرڤیدا #وەرزش #تەندوستی 🕯

باكتی یۆگاسوامی ڤیڤه‌كه‌نانداخودناسیمه‌به‌ستی باكتی یۆگابۆ باكتیی یۆگی ئه‌م ورده‌كارییه‌ ئاڵۆزانه‌ پێویستن بۆ به‌هێزكردن...
03/01/2025

باكتی یۆگا
سوامی ڤیڤه‌كه‌ناندا
خودناسی
مه‌به‌ستی باكتی یۆگا

بۆ باكتیی یۆگی ئه‌م ورده‌كارییه‌ ئاڵۆزانه‌ پێویستن بۆ به‌هێزكردنی مه‌به‌سته‌كه‌ی؛ ئه‌م ورده‌كارییانه‌ جگه‌ له‌ به‌هێزكردنی مه‌به‌سته‌كه‌ی هیچ گرنگیه‌كی تری نیه‌ بۆی. چونكه‌ باكتی یۆگی هه‌نگاو به‌ ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌نێت كه‌ به‌ زووی ده‌یگه‌یه‌نێته‌ پشتی سنوره‌ ته‌مومژاوی و گێژاوییه‌كانی عه‌قڵه‌وه‌، و ئاراسته‌ی ده‌كات به‌ره‌و خودناسی. باكتی یۆگی، به‌هۆی میهره‌بانی خوداوه‌، به‌زووی ده‌گاته‌ سنوره‌كانی جێهێشتنی عه‌قڵ و هۆشی بێ توانا و ڕووت. تێگه‌یشتنی ڕاسته‌وخۆ شوێنی عه‌قڵ ده‌گرێته‌وه‌. باكتی یۆگی ئیتر ئه‌وه‌نده‌ بیرناكاته‌وه‌ و باوه‌ڕناهێنێت، به‌ڵكو تێگه‌یشتنی ڕاسته‌وخۆی بۆ دروست ده‌بێت (چونكه‌ هه‌سته‌كانی به‌هۆی بوون له‌ ئێستادا باكتی یۆگی ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن، وه‌رگێر)، و ئه‌وه‌نده‌ پرسیار ناكات و به‌ڵگه ‌ناهێنێته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ست ده‌كات، و ئایا بینینی خودا، هه‌ستكردن به‌ خودا، و خۆشی بینین له‌ خودا، به‌رزتر نیه‌ له‌ هه‌رشتێكی تر؟ به‌ڵێ، باكتی یۆگی ئه‌و (زات، خودا) ه‌ی ناوێت كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ مۆكشا-ئازادی – یش باڵاتره‌؟ ئایا گه‌یشتن به‌ خودا باڵاترین شتێك نیه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ده‌ستی بێنێت؟ كه‌سانێكی زۆر هه‌ن-ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان زۆر باشیشن- كه‌ ته‌نها ڕازین به‌وه‌ی سودی هه‌یه‌ بۆ ئاسوده‌كردنی مرۆڤ له‌ دنیادا. ته‌نانه‌ت هیچ كام له‌ ئاین، خودا، نه‌مری، و ڕۆح سودێكی نیه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌، چونكه‌ پێیان وایه‌ پاره‌ و چێژی جه‌سته‌ییان بۆ فه‌راهه‌م ناكات. بۆ ئه‌و جۆره‌ مرۆڤانه‌ هه‌ر شتێك سودی نه‌بێت بۆ تێركردنی هه‌سته‌كان و ورگیان گرنگی نیه‌. به‌ڵام، هه‌ر سودێك به‌نده‌ له‌سه‌ر خواست. بۆیه‌، ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ پێیان وایه‌ ژیان ته‌نها خواردن، خواردنه‌وه‌، وه‌چه‌خستنه‌وه‌، و مردنه‌، و ته‌نها ئه‌وه‌ به‌ ده‌ست كه‌وت ده‌زانن كه‌ چێژیان پێ ده‌به‌خشێت پێویسته‌ چاوه‌ڕێ بكه‌ن و به‌ له‌دایكبوون و مردنی (ڕی ئینكارنه‌یشن) زۆردا تێپه‌ڕن تاكو فێرده‌بن كه‌ هه‌ست بكه‌ن كه‌ پێویستییه‌كی باڵاتر هه‌یه‌ له‌ چێژ. به‌ڵام، ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ چێژه‌ ڕۆحییه‌كان زۆر به‌نرختره‌ له‌ تێركردنی هه‌ست و چێژه‌ دنیاییه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ پێیان وایه‌ تێركردنی هه‌سته‌كان هیچ نیه‌ ته‌نها یارییه‌كی بێهه‌ستی منداڵانه‌ نه‌بێت ئه‌وانه‌ن كه‌ پێیان وایه‌ هۆكاری بوونی مرۆڤ ته‌نها خودا و خۆشه‌ویستی خودایه‌. سوپاس بۆ خودا تاكو ئێستا هه‌ندێك كه‌س ماون له‌م جهیانی دنیاگه‌راییه‌دا كه‌ پێیان وایه‌ هۆكاری بوونی مرۆڤ ته‌نها خودا و خۆشه‌ویستی خودایه‌ و هیچی تر.

باكتی یۆگا، وه‌كو پێشتر وتمان، دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو ئاست: ئاستی ئاماده‌كاری و ئاستی باڵا. كاتێك ده‌ڕۆینه‌ پێشه‌وه‌، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چۆن له‌ ئاستی سه‌ره‌تایی باكتیدا ناچارین كه‌ زۆر یارمه‌تی به‌رجه‌ستمان پێشكه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین؛ له‌ ڕاستیدا، به‌شه‌ ئه‌فسانه‌یی و سیبمولییه‌كانی هه‌موو ئاینه‌كان گه‌شه‌ندكردنێكی سروشتین بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌ك بۆ ئیلهام به‌خشین به‌ ڕۆح و یارمه‌تیده‌رن بۆ بۆ ڕۆیشن به‌ره‌و خودا. ته‌نانه‌ت ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌، كه‌سانی ڕۆحی ته‌نها له‌و سیستمه‌ ئاینیانه‌دا ده‌رده‌كه‌ون كه‌ تێیدا ئه‌فسانه‌ و سروتی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی تایبه‌ت به‌ گه‌شه‌كردنی ڕۆحی تێدایه‌. شێوه‌ وشكه‌كانی خوداپه‌رستی له‌ ئاینه‌كاندا كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو جوانی، ڕوناكی، و ناسكی ئاینه‌كه‌، و هه‌موو ئه‌و شێوه‌ له‌ خواپه‌رستییانه‌ ئه‌قڵه‌ لاوازه‌كان ده‌كاته‌ گومانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ڕێگای ڕۆیشتن به‌ره‌و خودا. ئه‌و شێوه‌یه‌ له‌ خوداپه‌رستی هه‌وڵدانه‌ بۆ شكاندن و لێدان له‌ بنه‌ماكانی ڕۆحانیه‌ت، و له‌ ڕێگه‌ی تێگه‌یشتنی‌ نه‌زانانه‌ و خورافیانه‌وه‌ له‌ ڕاستی هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو ئه‌و شتانه‌ له‌ ناوبه‌رن كه‌ ژیانبه‌خشن و یارمه‌تیده‌رن بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی دیوه‌ مادیه‌كانی مرۆڤ و به‌خشینی هێز به‌ گه‌شكردنی ڕۆحی مرۆڤ. ئه‌و شێوازانه‌ی ئاین زوو بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی بۆیان ماوه‌ته‌وه‌ قاوغێكی به‌تاڵه‌، چوارچێوه‌ی بێ ناوه‌ڕۆكی وشه‌كان و قسه‌ی بریق و باقه‌، له‌گه‌ڵ مه‌یلێكی كه‌م بۆ په‌یوه‌ندی و گرنگی پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و شته‌ی كه‌ پێی ده‌وترێت ڕۆحی چاكه‌خوازی. زۆربه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ شوێنكه‌وته‌ی ئاینی له‌م جۆره‌ن، بێ ئاگابن یان به‌ ئاگابن، كه‌سانی ماته‌ریالین (ماده‌گه‌ران)، و ئامانجی ژیانیان لێره‌ و له‌و دنیاش ته‌نها بۆ چێژبینینه‌، و چێژیش بۆ ئه‌و جۆره‌ باوه‌ڕدارانه‌ ئه‌لفا و ئۆمێگا (یه‌كه‌م و كۆتا پیتی گریك، وه‌رگێر) ی ژیانی مرۆڤه،‌ و قوربانی و كاری خێرخوازی وه‌كو پاكردنه‌وه‌ی ڕێگاوبان و كه‌ناسی له‌ لای ئه‌و جۆره‌ باوه‌ڕدارانه‌ ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاسوده‌یی مادیه‌، و پێیان وایه‌ كه‌ ئاسوده‌یی مادی (هه‌موو) و (كۆتا) مه‌به‌ستی بوونی مرۆڤه‌؛ و تاكو زووتر شوێنه‌كه‌وته‌ به‌ په‌رۆشه‌كانی ئه‌م جۆره‌ ئاینه‌ تێكه‌ڵه‌ له‌ نه‌زانی و خورافیه‌ت‌ ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نیشان بده‌ن و بچنه‌ پاڵه‌ كه‌سانی بێ دین و ماده‌گه‌راوه‌ (كه‌ پێویسته‌ وا بكه‌ن)، ئه‌وا خزمه‌تێكی باش پێشكه‌ش به‌ جیهان ده‌كه‌ن. بڕێكی كه‌م له‌ موماره‌سه‌كردنی ڕاستی و خودناسی باشتره‌ له‌ هه‌موو قسه‌ زۆر و بێ ماناكانیان. پێم بڵێ ئه‌و عاریفه‌ ڕۆحیه‌ كێیه‌، ته‌نها یه‌ك دانه‌، كه‌ له‌و شێوازه‌‌ ئاینداریه‌‌ وشكه‌ی نه‌زانی و خورافیه‌ته‌وه‌ هاتبێته‌ ده‌ره‌وه‌؛ گه‌ر ناتوانی ته‌نها یه‌ك عاریفم بۆ بدۆزیته‌وه‌ و پێم نیشان بده‌یت كه‌ به‌رهه‌می ئاینداری نه‌زانی و خورافی بێت، ده‌مت دابخه‌، ده‌رگای دڵت بكه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیشكی ڕووناكی ڕاستی بێته‌ ناوته‌وه‌، و وه‌كو منداڵێك دابنیشه‌ له‌به‌رده‌م پێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌زانن له‌ باره‌ی چیه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن (وه‌كو منداڵ كه‌ چۆن گوێ بۆ مامۆستایه‌ك ده‌گرن و له‌ به‌رده‌میدا دا ده‌نیشن، وه‌رگێر)- له‌ باره‌ی چیه‌وه‌؟ له‌ باره‌ی حه‌كیمه‌كانه‌وه‌ (لێره‌دا، وشه‌ی هیندیمان لا برد له‌ بڕگه‌ی (حه‌كیمه‌ هیندییه‌كان)، وه‌رگێڕ). ئێستا، با به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ گوێ بگرین بزانین چیمان پێ ده‌ڵێن.

وەرگێڕانی: هاوکار علی

#ئایۆرڤیدا #یۆگا #تەندروستی

باكتی یۆگاسوامی ڤیڤه‌كه‌نانداده‌رباره‌ی خودا خودا كێیه‌؟ ''هه‌موو بوون له‌و هاتووه‌، له‌ودا به‌رده‌وام ده‌بێت، و له‌ویشد...
27/12/2024

باكتی یۆگا
سوامی ڤیڤه‌كه‌ناندا
ده‌رباره‌ی خودا

خودا كێیه‌؟ ''هه‌موو بوون له‌و هاتووه‌، له‌ودا به‌رده‌وام ده‌بێت، و له‌ویشدا كۆتایی پێ دێت،'' ئا ئه‌وه‌یه‌ خودا. ''ئه‌به‌دی، بێگه‌رد، هه‌میشه‌ ئازاد؛ باڵاترین، زانا به‌ هه‌موو بوون، میهره‌بان، و مورشیدی هه‌موو مورشیده‌كان؛'' و له‌سه‌روو هه‌مووشیه‌وه‌، ''خودای باڵا، به‌ سروشتی خۆی، خۆشه‌ویستیه‌كی بێ وێنه‌یه‌.''
بێ گومان، هه‌موو ئه‌م ته‌عبیرانه‌ پێناسه‌ی خودان‌ له‌ وێنه‌ی (كه‌سی) دا.
ئایا دوو خودا بوونی هه‌یه‌؟ ''خودایه‌ك ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌یه‌ یه‌كێكی تر نیه‌تی.'' ئایا خودا به‌ پێناسه‌ی (سات-چیت-ئاناندا)، (هه‌میشه‌ هه‌بوو-هه‌میشه‌ زانا- هه‌میشه‌ ئازاد)، جیاوازه‌ له‌ (خودای خۆشه‌ویستی) باكتییه‌كان؟ نه‌خێر، (سات-چیت-ئاناندا) هه‌ر هه‌مان (خودای خۆشه‌ویستی) ه‌ كه‌ باكتییه‌كان وه‌سفی ده‌كه‌ن، خودا (كه‌سی و ناكه‌سی له‌ یه‌كێكدا (لێره‌دا، گرنگه‌ له‌ وشه‌ی كه‌سی و ناكه‌سی تێبگه‌ین، كه‌سی مانای خودایه‌ به‌ سیفه‌ته‌كانی، ناكه‌سی مانای خودایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیفه‌ته‌كان، وه‌رگێڕ)). بۆیه‌، ئه‌و خودا كه‌سییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن باكتییه‌كانه‌وه‌ ده‌په‌رسترێت جیاوازی نیه‌ له‌ خودای باڵا (بره‌همه‌ن، الله‌، ئۆم یان هه‌ر ناوێكی تری لێ ده‌نێیت به‌ پێی ئاین و باوه‌ڕی خۆت جیاوازی نیه‌، ته‌نها گرنگه‌ باوه‌ڕت به‌وه‌ هه‌بێت خودا ته‌نها یه‌كه‌ و دووه‌م بوونی نیه‌). هه‌مووی بره‌همه‌نه‌، یه‌ك خودا به‌ بێ دووه‌م؛ ته‌نها بره‌همه‌ن، وه‌كو خودای كه‌سی و ناكه‌سی، بوونی هه‌یه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر ئه‌بستراكته‌ بۆ په‌رستن و خۆشویستن، بۆیه‌ باكتییه‌كان هه‌وڵیان داوه‌ بره‌همه‌ن (خودای باڵا و تاقانه‌) به‌ سیفه‌ته‌كانی بپه‌رستن. بۆیه‌، ئیشوارا (خالق یان باڵاترین بڕیارده‌ر) یان هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ په‌رستن.
له‌ پادای چواره‌می به‌شی چواره‌می سوتراكانیدا، له‌ دوای دانپێدانان به‌و هێزه‌ بێسنوور و حیكمه‌ته‌ی كه‌ ڕۆحی ئازاد له‌ دوای گه‌یشتنی به‌ مۆكشا (ئازادی) به‌ ده‌ستی ده‌هێنێت، ڤیاسا ئه‌م ڕاستییه له‌ سوترایه‌كدا كه‌شف ده‌كات، كه‌ هیچ یه‌كێك ناتوانێت هێزی خه‌لقكردن، به‌ڕێوه‌بردن، و كۆتای پێهێنان به‌ ده‌ستبهێنێت، چونكه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌ ته‌نها بۆ خودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. له‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی سوتراكه‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ شڕۆڤه‌كارانی دوالیستیك (دوانێتی) هه‌رگیز ناتوانن بڵێن ڕۆح، ژیڤا، هێزی بێسنووری هه‌یه‌ و سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ خودای تاقانه‌. شڕۆڤه‌كاری دوالیستیكی مادهواچاریا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕگه‌یه‌دا ده‌كات له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ سوترایه‌ك له‌ ڤاراها پورانا.
له‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م سوترایه‌دا، شڕۆڤه‌كار ڕامانوجا ده‌ڵێت، ''جارێك ئه‌م گوومانه‌ دروست بوو كه‌ ئایا ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌گه‌ن به‌ مۆكشا (كاتێك ڕۆح ئازاد ده‌بێت له‌ كارماكان و ده‌گاته‌وه‌ سامادی ئه‌به‌دی) هێزی تایبه‌ت خودای باڵا به‌ ده‌ستده‌هێنن، كه‌ هێزی خه‌لقكردنی گه‌ردوون و هێزی به‌ڕێوه‌بردنی بوونه‌؟ به‌بێ هێزی خه‌لقكردن و به‌ڕێوه‌بردن، هێزه‌كانی ڕۆحێكی ئازاد ته‌نها بریتیه‌ له‌ هه‌ستكردنی ڕاسته‌وخۆ به‌ خودای باڵا. یه‌كه‌م، به‌ڵگه‌كان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن: شتێكی لۆجیكیه‌ كه‌ ڕۆحی ئازاد هێزی به‌ڕێوه‌بردنی بوون به‌ ده‌ستبێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كتێبه‌ پیرۆزه‌كان وا ده‌ڵێن، ''چونكه‌ كتێبه‌ پیرۆزه‌كان ده‌ڵێن كه‌ ڕۆحی ئازاد هاوشێوه‌بوون له‌گه‌ڵ خودای تاقانه‌ به‌ ده‌ست ده‌هێنێت و هه‌موو ویسته‌كانی به‌دی دێت.'' بۆیه‌، هاوشێوه‌بوون له‌گه‌ڵ خودای تاقانه‌ و به‌دی هاتنی هه‌موو ویسته‌كانی مانای وایه‌ كه‌ رۆحی ئازاد ده‌بێت هێزی خه‌لقكردن و به‌ڕێوه‌ربردنی گه‌ردوون به‌ده‌ست‌ بهێنێت. بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م ئارگیۆمێنته‌، به‌م جۆره‌ وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ پێمان وایه‌ ڕۆحی ئازاد هه‌موو هێزه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنت جگه‌ له‌ هێزی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ردوون. به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ردوون ئاڕاسته‌كردنی هه‌موو شێوه‌ و ژیان و ویسته‌كانی هه‌موو بونه‌وه‌ره‌ هه‌ستیار و بێ هه‌سته‌كانه‌. ڕۆحه‌ ئازاده‌كان، كه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر سروشتی ڕاسته‌قینه‌یان لا ده‌برێت، تێگه‌یشتنی بێ په‌رده‌ی خودای تاقانه‌یان ده‌بێت، به‌ڵام هه‌رگیز هێزی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ردوون به‌ده‌ست ناهێنن. ئه‌مه‌ش به‌ پێی ده‌قی كتێبه‌ پیرۆزه‌كان سه‌لمێنراوه‌، كه‌ ده‌ڵێن، ''له‌ (ئه‌و) ه‌وه‌ هه‌موو شته‌كان هاتوونه‌ته‌ بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ هه‌موو شته‌كان هاتوونه‌ته بوون و‌ ده‌ژین، هه‌ر له‌ ئه‌و جیابوونته‌وه‌ و ده‌شگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و- من ده‌پرسم (ئه‌و) كێیه‌؟ ئه‌وه‌ بره‌همه‌نه‌ (خودای تاقانه‌یه‌). بۆیه‌، ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ردوون بدرێت به‌ هه‌موو ڕۆحه‌ ئازاده‌كان، ئه‌وسا ئه‌م ده‌قه‌ یه‌ك ناگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێناسه‌یه‌ی كه‌ ده‌قه‌كه‌ بۆ خودای تاقانه‌ی كردووه‌ و هێزی به‌ڕێوه‌بردن و خه‌لق كردنی گه‌ردوون ده‌داته‌ پاڵ بره‌همه‌ن. تایبه‌تمه‌ندیه‌ نائاساییه‌كان به‌ ته‌نها پێناسه‌ی یه‌ك شت ده‌كه‌ن؛ له‌ ده‌قه‌كانی وه‌كو، ''ئه‌ی ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، له‌سه‌ره‌تادا، ته‌نها (یه‌ك) هه‌بوو به‌بێ (دووه‌م). ته‌نها ئه‌و ده‌یبینی و هه‌ستیده‌كرد، وتی، ''ژیان ده‌به‌خشم به‌ زۆری تر.'' ئه‌و به‌ ته‌نها گه‌رمی هێنایه‌بوون؛ ''له‌سه‌رتادا، ته‌نها بره‌همه‌ن (خودای تاقانه‌) هه‌بوو. ئه‌و (یه‌كه‌) گه‌شه‌ی كرد. ئه‌و شێوه‌ی به‌ره‌كه‌تداری، كشاترا، به‌دی هێنا. هه‌موو خوداوه‌نده‌كان كشاتراكان (ڤارونا، سۆما، ڕوردا، پارجانیا، یاما، مریتیو، ئیشانا؛ (ئه‌مانه‌ هه‌موو ده‌ركه‌وته‌ی خودان، كاتێك ڕوو ده‌كه‌ینه‌ یه‌كێك له ‌مانه‌، واته‌ ڕوومان كردۆته‌ خودا، ئه‌م ده‌ركه‌وتانه‌ له‌ لای هه‌ندێك له‌ موسوڵمانه‌كان، به‌ فریشته‌ داده‌نرێن. هه‌ندێكی تر له‌ موسوڵمانه‌كان پێیان وایه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌لاله‌ت له‌ ناوه‌كانی خودا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكیش له‌ موسوڵمانه‌كان به‌ ته‌واوی و به‌ بێ بیركردنه‌وه‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌رگێڕ).
ئاتمان له‌ ڕاستیدا به‌ ته‌نها بوو له‌ سه‌ره‌تادا؛ هیچ شتێك شه‌پۆلی نادا؛ ئه‌و (ئاتمان، لێره‌دا، ده‌بێت به‌ ئاگا بین كه‌ ده‌ڵێن ئاتمان، به‌ پێی ئادڤایتا، واته‌ هه‌موو بوون له‌ یه‌كبوونێكی ته‌واودا له‌گه‌ڵ خودا، وه‌رگێڕ) بیری كرده‌وه‌ كه‌ جیهان به‌دی بێنێت (گه‌شه‌ی پێبدات له‌ زاتی خۆی، وه‌رگێڕ)؛ دواتر، جیهانی به‌دی هێنا'
ئێستا، هه‌وڵی تێگه‌یشتن ده‌ده‌ین له‌وه‌ی كه‌ لایه‌نگرانی قوتابخانه‌ی ئه‌دڤایتا چی ده‌ڵێن ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌. بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چۆن سیستمی ئه‌دڤایتا به‌ ڕوونی پارێزگاری له‌ هه‌موو ئومێد و خواسته‌كانی دوالیستیكه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا، پێشنیاری وه‌ڵام و چاره‌سه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن بۆ بابه‌ته‌كه‌، به‌ هاوئاهه‌نگبوون له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی باڵای خوداییانه‌ی مرۆڤ. ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌خوازن پارێزگاری له‌ هۆش (هزر) ی خۆیان بكه‌ن له‌ دوای ئازاد بوونیان، و جیاواز بمێننه‌وه‌، ده‌رفه‌تێكی زۆریان هه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانیان و چێژبینین له‌ به‌ره‌كه‌تی خودای باڵا. ئه‌مانه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ بهاگاڤاتا پورانا دا باسیان لێوه‌ ده‌كرێت، و له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌ڵێت، ''ئه‌ی پاشا، له‌ گه‌وره‌یی سیفاته‌كانی خودای تاقانه‌ و باڵاوه‌یه‌ كه‌ حه‌كیمه‌كان (ڕۆحه‌ ئازاده‌كان) ته‌نها چێژ له‌ بوونی باڵای خۆیان ده‌بینن، و له‌ باشی خوداوه‌یه‌ كۆت و به‌نده‌كانیان لێ بۆته‌وه‌، و ته‌نانه‌ت خودای باڵایان خۆشده‌وێت ته‌نها له‌ پێناوی خۆشه‌ویستیدا و به‌س.'' ئه‌مانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه‌ سانكهیا باسیان لێوه‌ ده‌كات و له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌ڵێت له‌ دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه‌وه‌ به‌ یه‌كبوون له‌گه‌ڵ سروشدا له‌م خووله‌ی بووندا، له‌ دوای به‌ ده‌ستهێنانی كه‌ماڵ، ئه‌وانه‌، له‌ خوولێكی تری بووندا، ده‌بن به‌ خوداوه‌نده‌كانی سیستمی جیهان، به‌ڵام هیچ كام له‌و ڕۆحه‌ ئازادانه‌ یه‌كسان نابن به‌ خودا (ئیشوارا).
''ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ن به‌و شوێنه‌ی كه‌ تێیدا نه‌ به‌دیهێنان، نه‌ به‌دیهێنراو، نه‌ به‌دیهێنه‌ر هه‌یه‌، ئه‌و شوێنه‌ی كه نه‌‌ زانا، نه‌ زانین، نه‌ زانراو هه‌یه‌، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ نه‌ (من)، نه‌ (تۆ)، نه‌ (ئه‌و) هه‌یه‌، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بكه‌ر، نه‌ كردار، نه‌ به‌ركار هه‌یه‌، له‌و شوێنه‌دا، كێ كێ ده‌بینێت؟'' ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ (ڕۆحه‌ ئازادانه‌) ده‌ڕۆنه‌ پشتی هه‌موو شتێكه‌وه‌، بۆ شوێنێك، ''كه‌ نه‌ وشه‌ هه‌یه‌ نه‌ بیر و هۆش''، ده‌گه‌نه‌ شوێنێك كه‌ شروتیه‌كان له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن، ''نه‌ ئه‌مه‌، نه‌ ئه‌مه‌''؛ به‌ڵام، ئه‌وانه‌ی كه‌ ناگه‌ن به‌م شوێنه‌ یان مه‌كانه‌ته‌ به‌ ناچاری دیدگای سیانه‌كیان بۆ ده‌مێنه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خودای باڵا .
ئێستا با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئاچاریا شانكارا، كه‌ ده‌ڵێت، ''ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌رستنی خوداوه‌ند به‌ سیفه‌ته‌كانی (ده‌ركه‌وته‌كانی) ده‌په‌رستن و به‌ یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ خوداوه‌ندی تاقانه‌ و باڵا، به‌ڵام هۆش و بیریان ده‌مێنێته‌وه‌، ئایا شكۆمه‌ندیان سنورداره‌ یان بێ سنوور؟ ئه‌م پرسیاره‌ خۆی قوتده‌كاته‌وه‌، و ئێمه‌ش به‌ شێوه‌ی ئارگیۆمێنت وه‌ری ده‌گرین: شكۆمه‌ندیان بێسنووره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌قی كتێبه‌ پیرۆزه‌كان وا ده‌ڵێن، ''ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌گه‌نه‌وه‌ به‌ مه‌كانه‌تی باڵای خۆیان؛' هه‌موو فریشته‌كان ڕۆحه‌ ئازادبووه‌كان ده‌په‌رستن.' چونكه‌ 'ئه‌و ڕۆحه‌ ئازاده‌ هه‌موو ویسته‌كانی تێربووه‌ له‌ هه‌موو جیهانه‌كاندا.' وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م ئارگیۆمێنته‌، ڤیاسا ده‌نوسێت، 'ڕۆحی ئازاد جگه‌ له‌ هێزی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ردوون (وه‌كو هێزی خلق كردنی گه‌ردوون)، هه‌موو هێزه‌كانی تر (وه‌كو ئه‌نیما (زانین ده‌رباری بوونی خودی ڕاسته‌قینه‌ی باڵا)، هتد، به‌ده‌ست ده‌هێنێت، چونكه‌ هێزی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ردوون (خه‌لق كردن) ته‌نها بۆ خودای تاقانه‌ یە. به‌ڵام بۆچی؟ چونكه‌، به‌پێی ده‌قی هه‌موو كتێبه‌ پیرۆزه‌كان بێ جیاوازی، ئه‌م هێزه‌ دراوه‌ به‌ خودای تاقانه‌ و باڵا، و هیچ كاتێك له‌ باسكردنی خالقیه‌تی (بكه‌ری خه‌لق كردن) گه‌ردووندا باسی ڕۆحی ئازادبوو نه‌كراوه‌. هه‌موو ده‌قه‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌. له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا، له‌ باسكردنی خودای تاقانه‌ و باڵادا، ئاوه‌ڵناوی (هه‌میشه‌-كامڵ) به‌كارهاتووە له‌ ئه‌نجامدا، ویسته‌كانی ڕۆحی ئازادبوو به‌نده‌ له‌سه‌ر ویستی خودای باڵا و تاقانه‌.''
بۆیه‌، باكتی پێویسته‌ ته‌نها ئاڕاسته‌ی زاتی بره‌همه‌ن (خودای باڵا) بكرێت به‌بێ ده‌ركه‌وته‌كانی. ''ڕێگاكه‌ (خۆشه‌ویستییه‌كه‌) زۆر زه‌حمه‌ت تر ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ هۆش و ده‌رونیان په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به‌ ڕه‌هاوه‌!'' (چونكه‌ نا ڕه‌ها له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌هادا ده‌سته‌وه‌ستانه‌، وه‌رگێڕ) باكتی پێویسته‌ به‌ ئارامی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی سروشتی ئێمه‌دا سه‌ربكه‌وێت .گه‌وره‌ترین ده‌روونناس كه‌ جیهان به‌خۆیه‌وه‌ بینی بهاگاڤان كاپیلایە، زۆر له‌ مێژه‌ ئه‌وه‌ی نیشانداوه‌ كه‌ ئاگایی مرۆڤ یه‌كێكه‌ له‌ توخمه‌كانی دروستی بوونی بابه‌ته‌كانی هه‌ستكردن و تێگه‌یشتنی ئێمه‌، جا ده‌ره‌كی بێت یا ناوه‌كی. هه‌موو بابه‌ته‌كانی تێگه‌یشتن و هه‌ستكردنی ئێمه‌، هه‌ر له‌ جه‌سته‌مانه‌وه‌ بۆ ئیشوارا، بریتیه‌ له‌ ئاگایی و شتێكی تر، جا هه‌ر شتێك بێت؛ و ئه‌م پێكهاته‌ حه‌تمییه‌ ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ به‌ ساده‌یی پێی ده‌ڵین (راستی- Reality). هه‌موو ڕاستییه‌ك كه‌ بكرێت هۆش و بیری مرۆڤ بیزانێت ئه‌و ڕاستییه‌یە یان هه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌بێت.ئه‌م شته‌ وه‌كو ململانێی ڕۆژئاوایه‌ له‌سه‌ر ئایدیالیز و ریالیزم، كه‌ ململانێیه‌كی ترسانه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌نها یارییه‌ك له‌سه‌ر وشه‌ی (ڕاستی).‌ ئیشوارا وه‌كو هه‌ر شتێكی تر له‌م گه‌ردوونه‌دا ڕاستیه‌؛ و له‌ دوای ئه‌وه‌ش، وشه‌ی ڕاستی هیچ نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ تاكو ئێستا ئاماژه‌ی پێكراوه‌، وه‌كو چه‌مكی فه‌لسه‌فی (ئیشوارا).

وەرگێران:هاوکار علی

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647719633911

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هونەری یۆگا & ئایورڤێدا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to هونەری یۆگا & ئایورڤێدا:

Share