Dr Frmesk Mohamed Clinic کلینیکی دکتۆرە فرمێسك محمد

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • Dr Frmesk Mohamed Clinic کلینیکی دکتۆرە فرمێسك محمد

Dr Frmesk Mohamed Clinic کلینیکی دکتۆرە فرمێسك محمد (بۆردی عێراقی) لەنەخۆشییەكان و نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ‌ و جوانكاری لووت و گوێ ونەشتەرگەری جیوبەکان بەناظور

ئەنجامدانی نەشتەرگەری پاککردنەوەی جیوبەکان و لابردنی گۆشتی زیادەی ناو لووت بە ناظور بۆ چارەخوازێك کە کێشەی لووت گیران و ...
24/07/2025

ئەنجامدانی نەشتەرگەری پاککردنەوەی جیوبەکان و لابردنی گۆشتی زیادەی ناو لووت بە ناظور بۆ چارەخوازێك کە کێشەی لووت گیران و بۆن کردن و تام کردنی هەبوو ، سوپاس بۆ خودا ئێستا هەناسەی باشە و هەستی بۆن و تامی بۆ گەراوەتەوە 🥰

دکتورە فرمێسك محمد محمود
دکتۆرا (بوردی عیراقی) لە نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ و جوانکاری لوت و گوێ و نەشتەرگەری جیوبەکان بە ناظور
کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری کوردستان - شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیك فلکەی گۆزەکان
٠٧٧٠٤٠٣٣٢٣١

24/07/2025
10/07/2025

نەشتەرگەری جوانکاری و رێکردنەوەی خواری کۆلەکەی لووت گونجاو لەگەڵ روخسار 🥰

‎دکتورە فرمێسك محمد محمود
‎دکتۆرا (بوردی عیراقی) لە نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ و جوانکاری لوت و گوێ و نەشتەرگەری جیوبەکان بە ناظور
‎کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری کوردستان - شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیك فلکەی گۆزەکان
٠٧٧٠٤٠٣٣٢٣١

‎چۆن بزانم پەردەی گوێم دڕاوە ❓👇👇👇👇👇‎د.فرمێسک محمد محمود‎دكتۆرا (بۆردی عێراقی) لەنەخۆشییەكان و نەشتەرگەری قورگ و لووت و گ...
26/06/2025

‎چۆن بزانم پەردەی گوێم دڕاوە ❓
👇👇👇👇👇
‎د.فرمێسک محمد محمود
‎دكتۆرا (بۆردی عێراقی) لەنەخۆشییەكان و نەشتەرگەری قورگ و لووت و گوێ‌ و جوانكاری لووت و گوێ

‎🔺🔺 دڕانی پەردەی گوێ بریتیە لە دروستبونی کون لە پەردەی ناوەوەی گوێ ، بە گشتی دوای چەند هەفتەیەک چاک دەبێتەوە و لەوانەیە چارەسەریشی پێویست نەبێت

‎🔺🔺 ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو ئەوا باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت چونکە مانای وایە پەردەی گوێت دڕاوە:
‎✅ لەپڕ نەمانی بیستن یان قورسی بیستن لەو گوێیەی پەردەکەی دڕاوە تاخود کون بووە
‎✅ ئازاری گوێ
‎✅ خورانی گوێ
‎✅ کۆبونەوەی دەردراو و هاتنەدەرەوەی لە گوێ
‎✅ بەرزبونەوەی پلەی گەرمی
‎✅ دروستبونی دەنگ لە گوێدا

‎🔺🔺 بە گشتی دڕانی پەردەوی گوێ مەترسیدار نییە ، ئەگەر هۆکارەکەی بۆ نمونە میکرۆب بێت پێویستە چارەسەری دژەمیکرۆب بەکاربێت ، دواتر ووردە ووردە دڕانەکە چاک دەبێتەوە و نیشانەکان کەم دەبنەوە و نامێنن

‎ناونیشان/ تەلاری پزیشکی هاوکاری کوردستان
‎ـ سلێمانی - شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فولکەی گۆزەکان

11/06/2025
جەژنی قوربان لە هەموو موسوڵمانان پیرۆز بێت دڵخۆش و تەندروست باش بن 🥰
06/06/2025

جەژنی قوربان لە هەموو موسوڵمانان پیرۆز بێت
دڵخۆش و تەندروست باش بن 🥰

‎بەشداریکردنم لە پێنجەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ  نەخۆشیەکانی قورگ و  لووت وگوێ لە شاری هەولێر Attended the 5th Inter...
22/05/2025

‎بەشداریکردنم لە پێنجەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشیەکانی قورگ و لووت وگوێ لە شاری هەولێر

Attended the 5th International Conference & Exhibition of the Iraqi Kurdistan Society of Otorhinolaryngology – Head & Neck Surgery

هەستیاری لووت Allergic Rhinitis چییە؟ ڕێگا چارەسەرەکانی کامانەن؟نەخۆشی هەستیاری لووت بریتییە لە بوونی دوو یان زیاتر لە ی...
26/04/2025

هەستیاری لووت Allergic Rhinitis چییە؟ ڕێگا چارەسەرەکانی کامانەن؟
نەخۆشی هەستیاری لووت بریتییە لە بوونی دوو یان زیاتر لە یەکێک لەم نیشانانە:
- پژمینی زۆر و لوت گیران و ئاو هاتن لە لووت و چاو وە خورانی لووت و چاو و گەروو لەکاتی بەرکەوتنی دوکەڵ و تۆز و بۆن و گەرمی و ساردی و هەروەها دەنکە هەڵاڵەو توێشکی ئاژەڵ و وردە مێرووی ناو تۆز.
لەکاتی بەرکەوتنی ناوپپۆشی لووت بەو تەنانەی کە هەستیاری پێی هەیە، چەند ماددەیەک دەردەدرێن گرنگترینیان (هیستامینە)، دەبێتە هۆی ئەو نیشانانە کە باسکران.
بۆماوەیی دەورێکی سەرەکی هەیە لە دەرکەوتنی هەستیاری لووت.
هەستیاری لووت دوو جۆری هەیە:
- هەستیاری وەرزی: کە لەوەرزێکی دیاریکراو توشی دەبێت، لێرە زیاتر بەهۆی هەستیاری بە دار و درەخت و گژوگیا دەبێت و لەوەرزی بەهار ڕودەدات.
- هەستیاری بەردەوام: نەخۆش بە درێژایی ساڵ کێشەی دەبێت، زیاتر بەهۆی ئەو تۆز و زیندەوەرانە دەبێت کە بەردەوام لەگەڵمانن.
ڕێگاکانی چارەسەر بریتییە لە:
- خۆپاراستن:
گرنگترین هەنگاو لە چارەسەری هەستیاری لووت خۆپارێزییە، دەبێت کەسی نەخۆش هۆکارەکانی توشبوون بە هەستیاری دیاری بکات و بەگوێرەی توانا خۆی لێیان بەدوربگرێت. وەک دورکەوتنەوە لە تۆز و دوکەڵ و بۆن، دەرنەچون لە کەشی تۆز و خۆڵ، هەروەها پۆشینی دەمامک لەکاتی پێویست
- دەرمانی دژە هیستامین:
ئەوانە چەند جۆرە دەرمانێکن لەشێوەی حەب و سپرای لووت هەن خێرا کاردەکەن و ئەگەر ڕۆژانە لە هەمان کاتدا بەکار بهینرێت باشتر نیشانەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن.
- سپرای ستیرۆیدی:
ئەمایان دەرمانێکی سەرەکی هەستیاری لووتە، کارکردنی خێرا نییە و دوای نزیکی دوو هەفتە هەست بە کاریگەرییەکەی دەکرێت.
- دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی حەب یان دەرزی ستیرۆیدی لەبەر بوونی زیانی لاوەکی زۆر و مەترسیدار.
لەگەڵ هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەموولایەک.
دکتۆرە فرمێسک محمد محموود
دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ و جوانکاری لوت و گوێ.

جەژنی رەمەزان لە هەموو موسوڵمانان پیرۆز بێت تەندروست باش و دڵخۆش بن
30/03/2025

جەژنی رەمەزان لە هەموو موسوڵمانان پیرۆز بێت
تەندروست باش و دڵخۆش بن

پێش ٣ ساڵ ٢٢-٢-٢٠٢٢ بەهیوای سوود بینین  🥰
23/02/2025

پێش ٣ ساڵ ٢٢-٢-٢٠٢٢
بەهیوای سوود بینین 🥰

‎چەندە ئامۆژگاریەکی گرنگ بۆ پاراستنی توانای بیستن‎- پەنجەرە و دەرگاکان دابخە بۆ ڕێگریکردن لە ژاوەژاوی  ‎هاتوچۆ. ‎- بەرکە...
20/02/2025

‎چەندە ئامۆژگاریەکی گرنگ بۆ پاراستنی توانای بیستن

‎- پەنجەرە و دەرگاکان دابخە بۆ ڕێگریکردن لە ژاوەژاوی
‎هاتوچۆ.

‎- بەرکەوتن بە دەنگە بەرزەکان کەم بکەرەوە، و پشوو
‎بدە لە بەرکەوتنی درێژخایەن بە دەنگە بەرزەکان.

‎- لەکاتی بەشداریکردن لە چالاکییە ژاوەژاوەکاندا ئامێری پاراستنی بیستن بەکاربهێنە، ئەو ئامێرانە هەڵبژێرە کە لەگەڵ گوێچکەکاندا بگونجێت.

‎- دووربکەوەرەوە لەزۆر بەکارهێنانی بیستۆک.

‎- دوور بکەوەرەوە لە ئاهەنگە دەنگ بەرزەکان، چوون بۆ بۆنە و کۆنسێرتەکانی مۆسیقا و گۆرانی بە دەنگی بەرز یەکێکە لەو شتانەی کە کاریگەری کوشندەی لەسەر هەستی بیستن هەیە و وردە وردە لاوازی دەکات.

‎- ئەو بیستۆکەی بەکاریدەهێنیت با کوالێتیەکی باشی هەبێت و دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی شتی بێ کوالێتی

‎- پاک ڕاگرتنی پاکوخاوێنی گوێچکەکان بە وریایەوە
‎- پابەندبوون بە وەرزشکردن
‎ڕاهێنانی لەشجوانی و ڕاهێنانی کاردیۆ، وەک ڕاکردن و ڕۆیشتن و پاسکیلسواری، کاریگەرییەکی نایابی هەیە لەسەر باشترکردنی هێزی هەستی بیستن

‎پێویستە بەردەوام پشکنینی گوێیەکانت و توانای «
‎بیستن ئەنجام بدەی بۆ دوورکەوتنەوەت لە هەر کێشەیەک

بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان

دکتۆرە فرمێسك محمد محمود
دکتورا (بۆرد) لە نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ و جوانکاری لوت و گوێ

‏‎‏‎ 🕰 لە کاتژمێر ٣ی نیوەڕۆ تا ٦ شەو کراوە
☎️ ٠٧٧٠٤٠٣٣٢٣١
‏‎‏‎ناونیشان📍: سلێمانی- شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیك فلکەی گۆزەکان

Address

Penjwin

Opening Hours

Monday 14:00 - 19:00
Tuesday 14:00 - 19:00
Wednesday 14:00 - 19:00
Thursday 14:00 - 19:00
Saturday 14:00 - 19:00
Sunday 14:00 - 19:00

Telephone

+9647704033231

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Frmesk Mohamed Clinic کلینیکی دکتۆرە فرمێسك محمد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share