26/01/2023
نەخۆشی فرە جوڵەیی ADHD
(Attention Deficit / Hyperactivity Disorder)
یەکێکە لە نەخۆشیە هەرە باوەکانی گەشەی مێشك لە مناڵان. بە گشتی سەرەتا لە منداڵیەوە دیاری دەکرێت و تا تەمەنی گەنجێتی و سەرووتر بەردەوام دەبێت.
توشبووانی ADHD بە زۆری کێشەیان لە تەرکیز کردن و کۆنترۆڵکردنی هەڵسوکەوتی سەرەڕۆ Impulsive Behaviour (ڕەفتارکردن پێش بیرکردنەوە لە ئەنجام) هەیە یاخود بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر چالاكن. (سێ جۆری سەرەکی هەیە بەڵام ئەمڕۆ وەك بەرچاوڕوونیەك بەیەکەوە باسیان دەکەم)
➥ Signs & Symptoms
1. بەوردی سەرنج ناداتە وردەکاریەکان / هەڵەی کەمتەرخەم لە قوتابخانە و کاردا دەکات
2. قسە و ڕێنمایی لەبیر دەکات و كەلوپەلەکانی بزر دەکات
3. درێژی ماوەی سەرنجدانی کورتە و بە ئاسانی هزری دەڕوات / بە شتێکی ترەوە سەرقاڵدەبێ
4. توانای بەهێمنی دانیشتنی نیە بە تایبەتی لە شوێنی ئارام و بێدەنگ
5. بڕینی قسە بە کەسانی دەوروبەر
6. جوڵەی شێتەگیرانە لەگەڵ دەست یاخود لاق لێکدان
(سێ نیشانەی یەکەم جۆری یەکەم دیاردەکەن و سێی ئەخیریش جۆری دووەم، جۆری سێیەمیش تێکەڵەیەکی هەردووکیانە. جگە لەم نیشانانە دەیانی تریش لەخۆ دەگرێت بەڵام ئەمانە لە هەرە باوەکانن)
هۆکارەکان:
تاوەکو ئێستا دیارنیە هۆکاری سەرەکی چیە بەڵام زانایان لەو باوەڕەدان بۆ ماوەیی، کێشی نزم لە کاتی لە دایكبوون، زیانگەیشتن بە مێشك، منداڵبوونی پێشوەخت و خواردنەوەی ئەلکهول لە کاتی سکپڕی ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە.
چارەسەرکردن:
؛ADHD وەك هەر نەخۆشیەکی مێشك چاکبوونەوەی ١٠٠٪ ی نیە بەڵام دوو جۆرە چارەسەر Treatment’ی هەیە.
① دەرمان Medicine کە تەنها لە ڕێگەی ڕەچەتەی دکتۆرەوە وەردەگیرێ. ئەوانیش پێنج جۆرن :
➤methylphenidate
➤lisdexamfetamine
➤dexamfetamine
➤atomoxetine
➤guanfacine
② گفتوگۆی دەروونی Therapy کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە شێوازی جۆراوجۆر دکتۆری شارەزا لە ناخ و دەروونی کەسەکە دەکۆڵێتەوە و بە هەر شێوازێك جگە لە دەرمان هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات وەك :
➣Psychoeducation :
پەروەردەکردنی کەسی توشبوو لەسەر کێشەکە تا شارەزایی وەرگرێت و ترسی لێی نەبێت
➣ Behavioural Therapy :
چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەڵسوکەوت و ڕەفتار لەخۆ دەگرێت
➣ Parent Training :
پەروەردەکردنی دایباب لە سەر ADHD تا ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵەکانی ئاسانتر بکرێتەوەو لێکتێگەیشتن هەبێت
➣ Social Skills Training :
پەرەپێدانی لایەنی کۆمەڵایەتی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان خۆی و دەوروبەری
➣ Cognitive Behavioural Therapy :
لێرەدا کەسی توشبوو چۆنیەتی بیرکردنەوی خۆی لەسەر هەر بابەتێك بە ڕوونی لەگەڵ کەسی پسپۆر باسدەکات و ئەویش هەوڵدەدات بیروڕای چارەسەربکات و بگۆڕێت تا لە کردەوەشیدا ڕەنگ بداتەوە.
وەرگیراوە