01/12/2025
ئایا جیاوازی چیه له له‌نیوان دڵه‌ڕاوكێی ئاسای و دڵه‌ڕاوكێ وه‌ك تێكچوونێكی ده‌روونی؟
ئه‌وه بارودۆخێكی ئاساییه كاتێك خه‌ڵكی ئه‌زموونی نیه‌گه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیانیان ئه‌وه به‌شێكه له سیسته‌می پاراستنی جه‌سته‌مان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كاندا وه له‌هه‌ندێك كاتدا ده‌كرێ دڵه‌راوكێه‌كی سوودبه‌خش بێت به شێوه‌یه‌كی گشتی دڵه‌ڕاوكێی ئاسای تێده‌په‌ڕێت كاتێك ئه‌و فشاره‌ی یان ئه‌و باردۆخه‌ی كه‌سه‌كه‌ی تێدایه تێبپه‌ڕێت ,یاخوود كه‌سه‌كه خۆی له‌گه‌ڵ بگوونجێنێت وه‌كاریگه‌رێكی زۆر توند ناكاته له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیانی كه‌سه‌كه
به‌ڵام
له به‌رامبه‌ردا كاتێك دڵه‌ڕاوكێ وه‌ك تێكچوونێكی ده‌روونی خۆی نیشان ئه‌دات ,به دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیه‌كی توند و به‌رده‌وام ده‌ناسرێته‌وه , ده‌بێته هۆی تێكچوونی به‌رچاو له یه‌كێك لایه‌نه‌كانی ژیانی كه‌سه‌كه (له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی , یاخود پیشه‌ی یاخود ,ژیانی كه‌سییدا APA,2022)كه ده‌كرێ كه‌سه‌كه له حاڵه‌تی ئاسای خۆیدا بێیت و هیچ فشارێكی له‌سه‌ر نه‌بێت به‌ڵام ئه‌زموونی دڵه‌ڕاوێكێكی توند بكات . به‌پێی(DSM-5-) لانیكه‌م كه‌سه‌كه ده‌بێت بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ ئه‌زموونی ئه‌م بارودۆخه‌ی كردبێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی ژیانی دروستكردبێ
به‌م پێیه جیاوازی له نێوان دڵه‌ڕاوكێی ئاسایی و نه‌خۆشی دڵه‌ڕاوكێ له بونی خودی دڵه‌ڕاوكێدا نیه, به‌ڵكو له‌توندی و ماوه‌ی دله‌ڕاوكێكه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردن یان خود كوالێتی
ژیانی تاكه‌كه‌سدایه له‌م كاته‌دا پێوست به بینینی پسپۆڕی
ده‌روونی ئه‌كات یاخود چاره‌سه‌كاری ده‌روونی .
1. American Psychiatric Association. (2022). Diagnostic and statistical manual of mental disorders (5th ed., text rev.). https://doi.org/10.1176/appi.books.9780890425787
2. DSM-5 landing page: https://psychiatryonline.org/doi/book/10.1176/appi.books.9780890425596
چاره‌سه‌كاری ده‌روونی: له‌نیا محمد✍️