دەرمانخانەی ماد - MAD Pharmacy

دەرمانخانەی ماد - MAD Pharmacy دەرمانخانەی ماد بە سەرپەرشتی پزیشکی دەرمانساز بەڕێوەدەبرێت.

دەرمانخانەی ماد پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانتان لێدەکات و هیوای جەژنێکی پڕ خێر و خۆشی و ئاسودەیی بۆ هەموو لایەک دەخوازێت
09/04/2024

دەرمانخانەی ماد پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانتان لێدەکات و هیوای جەژنێکی پڕ خێر و خۆشی و ئاسودەیی بۆ هەموو لایەک دەخوازێت

  pharmacy
11/11/2023

pharmacy

11/11/2023
04/10/2023

#دەرمانخانە #تەندروستی

29/09/2023

#دەرمانخانە #تەندروستی

دەرمانخانەی ماد بە سەرپەرشتی پزیشکی دەرمانساز بەڕێوەدەبرێت.

لوشن مرطب سيرافي  ❤  MOISTURIZING LOTION غني بالهاليرونيك اسيد Hyaluronic Acid و بفيتامين B3  Niacinamid غني بمادة Ceram...
29/09/2023

لوشن مرطب سيرافي ❤
MOISTURIZING LOTION

غني بالهاليرونيك اسيد Hyaluronic Acid و بفيتامين B3 Niacinamid
غني بمادة Ceramide اللي يحافظ على الجدار الطبيعي للبشرة✨
موصى به من قبل اطباء الجلد 👨‍🔬
هذا اللوشن ليس فقط مرطب وانما يعيد ترميم وبناء طبقة الجلد الخارجية
ممكن استخدامه للوجه والجسم
يحافظ على رطوبةً البشرة لفترة طويلة
مناسب للبشرة الجافة
#دەرمانخانە #تەندروستی

📍 سلێمانی – شەقامی سەرەکی ئیبراهیم پاشا – تەنیشت مزگەوتی سەڵاحەدین      #دەرمانخانە      #تەندروستی  #دەرمانخانە
29/09/2023

📍 سلێمانی – شەقامی سەرەکی ئیبراهیم پاشا – تەنیشت مزگەوتی سەڵاحەدین

#دەرمانخانە #تەندروستی #دەرمانخانە

دو جۆر كۆلیسترۆڵ لە خوێندا هەیە، جۆری كۆلیسرۆڵی باش پێویستە لە خوێندا بەرز بكرێتەوە، جۆری كۆلیسترۆڵی خراپ پێویستە نزم بك...
31/07/2023

دو جۆر كۆلیسترۆڵ لە خوێندا هەیە، جۆری كۆلیسرۆڵی باش پێویستە لە خوێندا بەرز بكرێتەوە، جۆری كۆلیسترۆڵی خراپ پێویستە نزم بكرێتەوە، چەند خویەكی رۆژانەش یارمەتیت دەدات بۆ ئەم مەبەستە.

1. وەرزش بكە
ئەنجامدانی چالاكی جەستەی سودی زۆری هەیە بۆ زیادبونی كۆلیسترۆڵی باش لە جەستەدا، رێگری دەكات لە توشبون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

2. واز لە جگەرەكێشان بهێنە
جگەرەكێشان هۆكاری توشبونە بە زۆر نەخۆشی، رێژەی كۆلیسترۆڵی خراپ زیاد دەكات و زیانبەخشە بۆ دڵ، سییەكان و دەمارەكان.

3. خواردنی تەندروست بخۆ
گرنگی بە خواردنی تەندروستبدە، بەتایبەتی سەوزە، میوە، چەرەسات، ماسی و مریشك، دوربكەوەرەوە لەو خواردنانەی رێژەیەكی زۆر لە خوێ و شەكری تێدایە.

4. كێشی جەستەت كەمبكەرەوە
هۆكاری بەرزیی رێژەی كۆلیسترۆڵی خراپ، زۆركات بەهۆی قەڵەویی و كێشی زیادەی جەستەیە، هەربۆیە هەوڵبدە كێشی جەستەت بە هاوسەنگی رابگرە.
__________________
دەستکەوتمان، باشترین چارەسەری تۆیە.

📍 سلێمانی – شەقامی سەرەکی ئیبراهیم پاشا – تەنیشت مزگەوتی سەڵاحەدین

#دەرمانخانە #تەندروستی #دەرمانخانە

ئەو كەسانەی تازە دەبن بە دایك و باوك، توشی جۆرێك لە دڵەڕاوكێ دەبن كاتێك منداڵەكانیان دەگری و ناتوانن ژیری بكەنەوە، یان ل...
30/07/2023

ئەو كەسانەی تازە دەبن بە دایك و باوك، توشی جۆرێك لە دڵەڕاوكێ دەبن كاتێك منداڵەكانیان دەگری و ناتوانن ژیری بكەنەوە، یان لە هۆكاری گریانەكە تێناگەن.

دكتۆر پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان هۆكارەكانی گریانی منداڵی تازە لەدایكبونی بڵاوكردوەتەوە.

1. گریانی ئاسایی؛ لە تەمەنی 2 هەفتەییدا گریان بۆماوەی 2 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و لە تەمەنی 6 هەفتەییدا گریان 3 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ئاساییە، دواتر وردە وردە گریانەکە کەم دەکاتەوە بۆ کاتژمێرێک لە ڕۆژێکدا لە تەمەنی 3 مانگیدا.

لەوانەیە هۆکاری گریانی ئاسایی یەکێک لەمانە بێت.

- پێداویستی فسیۆلۆجی منداڵەکە بۆ نمونە برسی بێت.
- گریانەکە بۆ لەباوەش گرتن یان گرنگی پێدانی زیاتر بێت.
- لەوانەیە ئاسودە نەبێت بە دایبیەکەی بەوەی کە تەڕ بێت یان توند بێت، هەندێ جار سەرما یان گەرمای بێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری جلوبەرگی منداڵەکە بین.

2. لەوانە هۆکاری تر هەبێت بۆ گریانی منداڵەکە وەکو نەخۆشی (هەوكردنی گوێچکە، سوتانەوە بە دایبی)، یان هەندێجار هەستیارە بەشیری قوتو، یان هەندێ پێکهاتە کە لە شیری دایکیا هەیە و دەگوازرێتەوە بۆ مناڵەکە لەڕێگەی شیرەوە وەکو خواردنی توند(بیبەر)، چوکلیات.

3. گریانی زۆری مناڵ کە پێی دەڵێن کۆلیک، گریانێکە بۆ زیاتر لە 3 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بۆ 3 ڕۆژ زیاتر لە هەفتەیەکداو تا تەمەنی 3 مانگ.
__________________
دەستکەوتمان، باشترین چارەسەری تۆیە.

📍 سلێمانی – شەقامی سەرەکی ئیبراهیم پاشا – تەنیشت مزگەوتی سەڵاحەدین

#دەرمانخانە #تەندروستی #دەرمانخانە

ئەو كەسانەی حەز بە خواردنەوەی گازیی دەكەن، بۆئەوەی كێشی جەستەیان زیاد نەكات، خواردنەوە دایتەكان دەخۆنەوە، دكتۆر ڕێباز حا...
29/07/2023

ئەو كەسانەی حەز بە خواردنەوەی گازیی دەكەن، بۆئەوەی كێشی جەستەیان زیاد نەكات، خواردنەوە دایتەكان دەخۆنەوە، دكتۆر ڕێباز حاجی علی، پسپۆری نەخۆشیەکانی شێرپەنجە زیانەكانی ئەم خواردنەوەیەی بڵاوكردوەتەوە.

ئەسپارتام شەکرێکی دەستکردە بۆ شیرین کردنی تامی نزیکەی 6000 جۆری خواردن و خواردنەوەی لەقوتونراو بەکاردێت تەنانەت لە هەندێ دەرمانی پزیشکیش بەکاردێت، ئەو خواردنەوانەی کە وا ناسراون ڕێژەی شەکریان سفرە ئەسپارتامیان تێدایە.

بەشی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر ئەو ماددانەی ڕەنگە ببنە هۆی توشبون بە شێرپەنجە لە WHO ئەمساڵ ڕایگەیاند، کە شەکری ئەسپارتام ڕەنگە ببێتە هۆی توشبون بە شێرپەنجە ئەویش لە دەرئەنجامی جەند لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئاژەڵ.

وە لە فرەنساش توێژینەوەیەک کراوە کە نزیکەی 100 هەزار گەنج چاودێری کراون کە زۆر شەکری دەستکردیان بەکارهێناوە چانسی توشبونیان بە شێرپەنچە زیاتر بوە.

بۆیە ئەم بابەتە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر و بەهێزترە، پێویستە هاوڵاتیان ئاگادار بن و بە ڕێژەیەکی کەم ئەو مادانە بەکاربهێنن کە ئەسپارتامیان تێدایە.
__________________
دەستکەوتمان، باشترین چارەسەری تۆیە.

📍 سلێمانی – شەقامی سەرەکی ئیبراهیم پاشا – تەنیشت مزگەوتی سەڵاحەدین

#دەرمانخانە #تەندروستی #دەرمانخانە

زەنجەفیل: ماددەی " جینجیرێۆڵ " و "شۆگۆڵ"ی تیادایە، کەپێکھاتەی کیمیاوین کە ڕێگری دەکەن لەھەوکردن، ھەروەھا جگە لەوە ھەندێک...
27/07/2023

زەنجەفیل:
ماددەی " جینجیرێۆڵ " و "شۆگۆڵ"ی تیادایە، کەپێکھاتەی کیمیاوین کە ڕێگری دەکەن لەھەوکردن، ھەروەھا جگە لەوە ھەندێک توێژینەوە دەڵێن کە کاریگەری ھەیە لەسەر نیشانەکانی داخورانی جومگەکان و ئازار و ئاوساویی کەمدەکاتەوە.
__________________
دەستکەوتمان، باشترین چارەسەری تۆیە.

📍 سلێمانی – شەقامی سەرەکی ئیبراهیم پاشا – تەنیشت مزگەوتی سەڵاحەدین

#دەرمانخانە #تەندروستی #دەرمانخانە

هەستكردن بە ئازار لە كاتی خواردنەوەی گەرم یان سارد واتای هەستیاریی ددانەكانە، دەكرێت بەهۆی خواردنی ترش یان لێكخشاندنی دد...
26/07/2023

هەستكردن بە ئازار لە كاتی خواردنەوەی گەرم یان سارد واتای هەستیاریی ددانەكانە، دەكرێت بەهۆی خواردنی ترش یان لێكخشاندنی ددانەكان لە كاتی نوستندا دروستبێت، بۆئەوەی ئازارەكەی كەمبكەیتەوە، دەتوانیت ئەم رێگایانە تاقیبكەیتەوە.

1. بە وریایی دانەكان بشۆ، لایەنی كەم دو خولەك لە شتنی بەردەوام بە، بەكارهێنانی فڵچەی نەرم هەستیارییەكەی كەمدەكاتەوە.

2. رۆژانە دوجار ددانەكان ددانەكانت بشۆ، بەڵام هەویری ددانێك بەكاربهێنە كە تایبەت بێت بە ددانی هەستیار.

3. دوربكەوەرەوە لە خواردن و خواردنەوەی ترش، چونكە زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت و ددان هەستیار دەكات.

4. تا چاك دەبیتەوە ددانەكانت سپی مەكەرەوە لە ماڵەوە یان دەرەوە، چونكە سپیكردنەوە ددانەكان هەستیاردەكات.

5. كیفی ددان بەكاربهێنە لە كاتی نوستن، بەتایبەت ئەگەر ددانەكان لێكدەخشێنیت.

6. ئەگەر بۆت چارەسەر نەكرا، سەردانی پزیشكی ددان بكە بۆئەوەی چارەسەرێكی باشترت بۆ دابنێت.
__________________
دەستکەوتمان، باشترین چارەسەری تۆیە.

📍 سلێمانی – شەقامی سەرەکی ئیبراهیم پاشا – تەنیشت مزگەوتی سەڵاحەدین

#دەرمانخانە #تەندروستی #دەرمانخانە

Address

Malkani 95, Block 206, Ibrahim Pasha Street
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 13:00 - 01:30
Tuesday 13:00 - 01:30
Wednesday 13:00 - 01:30
Thursday 13:00 - 01:30
Friday 13:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 01:30
Sunday 13:00 - 01:30

Telephone

+9647515180046

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی ماد - MAD Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to دەرمانخانەی ماد - MAD Pharmacy:

Share

دەربارەی دەرمانخانەی ماد

کوردی/عربي/English/Turkçe دەرمانخانەی ماد بە سەرپەرشتی پزیشکانی دەرمانساز د. داریان و د.محمد بەڕێوەدەبرێت.

ئەرکی ئێمە لە دەرمانخانەی ماد ھەوڵدانە بۆ دابینکرنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم نەخۆش و کڕیارانمان بە شێوەیەکی بێ ھاوتا، ئەرکمانە ژینگەیەکی ئارام بەخشتان بۆ دابین بکەین لە کاتی وەرگرتنی دەرمان و کۆزمەتیک و پێداویستی پزیشکیت، مەبەستمانە ھەمیشە نوێکاری دەستەبەر بکەین و ھەمیشە باشترین دەرمان و کۆزمەتیک و پێداویستی پزیشکی لەگەڵ ڕێنمای پزیشکی دابین بکەین. دەتوانیت دڵنیا بیتەوە لە کوالیتی کارکردنمان کە باشترینە لە بواری کارکردنماندا.

ناونیشان: سەرەتای شەقامی ئیبراھیم پاشا، تەنیشت مزگەوتی سەڵاحەدین، سلێمانی.

ژمارەی مۆبایل: ٠٧٧٠٩١٧١٦١٦ - ٠٧٧٤٠٩٠٩٧٠٥