تاقیگەی میهرەبانی

تاقیگەی میهرەبانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from تاقیگەی میهرەبانی, Medical Lab, As Sulaymaniyah.

ميدونيك 2013 بۆ فرۆشتن
05/12/2023

ميدونيك 2013 بۆ فرۆشتن

چۆن خۆمان لە سکچون بپارێزینسکچون لە هەموو وەرزەکاندا هەیە بەلام لە هاوین زۆرترە ئەویش لەبەرئەوەی لە هاوین دا پلەی گەرما ...
24/07/2023

چۆن خۆمان لە سکچون بپارێزین
سکچون لە هەموو وەرزەکاندا هەیە بەلام لە هاوین زۆرترە ئەویش لەبەرئەوەی لە هاوین دا پلەی گەرما گونجاوە بۆ گەشەکردنی میکرۆبەکان و زۆربونیان بۆیە لە هاویندا سکچون زۆرترە بەراورد بە وەرزەکانی تری سال بەتایبەت لە مندالاندا بۆ دوربوون لە سکچون پێویستە رەچاوی ئەم خالانەی خوارەوە بکەین:
1-دەست شۆردن پێش نانخواردن و پاش نانخواردن
2- باش شۆردنەوەی هەموو سەوزەیەک پێش خواردنی
3- باش شۆردنەوەی هەموو میوەیە ک بە مەبەستی پاککردنەوەیان لە کەروو بەکتریای زیانبەخش و هەروەها پاککردنەوەیان لە ماددەی کیمیایی کە لەئەنجامی رشاندنی درەختەکان پێوەیان دەمێنێ
4- هەولبدە ین خواردن تەنها بۆ ژەمێک دروست بکەین زۆر دروست نەکەین بمێنێنەوەو گەرم بکرێتەوە لە ژەمێکی تردا.
5- چەند بتوانین خۆمان دوور بگرین لە خواردنی خواردنە خێراکان ( fast food).
6- دوورکەوتنەوە لە خواردنی سەر دانە پۆشراو وە شیرینیەکان، پاقلەمەنیەکان..... هتد
7- بەکارنەهێنانی کەلووپەلی نەخۆش لە کەوچک و قاپ و هەر کەلوپەلێکی تر.
8- خۆدوورگرتن لە بەریەکەوتنی راستەوخۆ لەگەل نەخۆش وەک تۆقەکردن ، ماچکردن... هتد.
9- لە کاتی دەرچوون و سەیران دلنیابوون لە ئەو ئاوەی دەیخۆینەوە زۆر گرنگە.
بەهیوای سوود وەرگرتن

24/07/2023

هۆکارەکانی کەمی ئاسن لە جەستەی مرۆڤدا
1- خوێن لێرۆیشتن : ئەم دیاردەیە لە خانماندا زۆرە بەهۆی ئەوەی لە کاتی سوڕی مانگانە هەندێ خانم رێژەیەکی زۆر خوێنیان لێ دەڕوات یان ماوەی سورەکەیان درێژ دەبێتەوە بەو هۆکارە توشی خوێن لێرۆیشتنی زۆر دەبن لەئەنجامی ئەوەش ئاسن لە خوێنیان داکەم دەبێتەوە، هەروەها لەو کەسانەش داکە برینیان لە کۆئەندامی هەرسدا هەیە توشی خوێنبەربوون دەبن بە هۆیەوە کە زۆر جار هەستپێکراو نی یە و درێژە دەکێشی لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی کەم نوونەوەی ئاسن
2- کەمی ئاسن لە سیستەمی خواردندا:
بێگومان جەستەی مرۆڤ ئاسن لەو خواردنە وەردەگرێت کە دەیخۆین هەرچەندە او خواردنانەی کە دەخۆین دەەلەمەند بن بە ئاسن باشترە بە پێچەوانەوە رێژەی ئاسن لە جەستدا کەم دەبێتەوە.
3- بونی کێشە لە ریخۆڵە : کاتێک ریخۆلە باریکەی مرۆڤ توشی نەخۆشی دەبێت توانای مژینی ئاسنی کەم دەبێتەوە لە ئەنجامدا ڕێژەی ئاسن لە جەستەی مرۆڤدا کەم دەبێتەوە.
4- کەمی ئاسن بەهۆی سکپڕی : ئەو خانمانەی کە لە کاتی سکپری دا تەواوکاریەکانی ئاسن بەکار ناهێنن بەرەو رووی کەمی ئاسن دەبنەوە
5- کەمی ئاسن لەمندالان دا: نزمی رێژەی ئاسن لە جەستەی دایکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی رێژەکە لەو شیرەدا کەم بێتەوە کە دەیدەن بەکۆرپەکانیان بەوەش رێژەی ئاسن جەستەی مندالانی شیرەخۆر کەم دەبێتەوە.
6-کەمی ئاسن لە مرۆڤە روەکیەکاندا :ئەوەش بەهۆی ئەوەی سەرچاوە روەکیەکان دەولەمەند نین بە ماددەی ئاسن.
7- کەمی ئاسن لە خوێن بەخشەکاندا: ئەوەش بە هۆی ئەوەی هەندێک جار خوینبەخشەکان زوو زوو خوێن دەبەخشن کە ئەوەش هەلەیە نابێت نێوانی دوو خوێن بەخشین لە 6مانگ کەمتر بێت.

24/07/2023

کەمی ڤیتامین D3 ونیشانەکانی
نزم بونەوەی ئاستی ڤیتامین D3 لە ئاستی پێویست گاریگەری نەرێنی لە سەر تەندروستی گشتی مرۆڤ جێدەهێڵێت بەتایبەتی تەندروستی ئێسک و ماسولکەکان.
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D3
‌‌‌ ۱- هەستکردن بە ماندویەتی و بێهێزی گشتی‌
٢-بەردەوام خەواڵویی وحەز به خەوکردن
٣-قژهەڵوەرین
٤-ئازاری ماسولکەکان،ئازاری ئێسکەکان،ئازای جومگەکان بەتایبەت ئازاری پشت.
٥- لاوازی سیستەمی بەرگری وزۆر توش بوون بە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە بەتایبەت پەتا وەرزیەکان.
٦-هێواش سارێژبونی برین
٧-لاوازی سێکسی
٨- خەمۆکی و ڕاڕایی لە کاتی زۆر نزمی ڤیتامینەکە.

23/07/2023

بۆچی پێویستە وەرزش بکەین
وەرزش کردنی رۆژانە سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ من هەندێکیان لێرە باس دەکەم
1-وەرزش کردن سوری خوێن چالاک دەکات بەمەش ڤیتامین و مادە پێویستەکان بە هەموو جەستە دەگات اوەش مرڤ لە کەمی ڤیتامین و کالسیۆم و رەگەزە پێویستەکان دەپارێزێت
2- وەرزش ماسولکەکانی لەش بەهێز دەکات اوەش وادەکات قورسایی لەسەر ئێسقانەکان و بربرەی پشت کەمبێتەوەو کەمتر توشی گرفتی بربرەی پشت و مل و ئازاری دەست و قاچ ببینەوە
3- وەرزش کردن برێکی زۆر لە کالۆری دەسوتێنێت بەوەش کێشی لەشمان زیاد ناکات وبەدور دەبین لە نەخۆشیەکانی دل و چەوری خوێن و فشاری خوێن و شەکرەو بربرەی پشت.
4- وەرزش کردن جەگەرو گورچیلەکان لە مادەژەهراویەکان پاک دەکاتەوە وبەوەش ئیشی خۆیان بە باشی دەکەن و دوور دەبین لە نەخۆشیەکانی جگەرو گورچیکەکان.

23/07/2023

بەکتریای گەدە H. Pylori
ناوی زانستی ئەم بەکتریایە بریتی یە لە Helicobscter pylori بەکتریایەکی نەخۆشکەرە (pathogenic bacteria) گەدەی مرۆڤ توشی نەخۆشی دەکات سەرەتا بە هەوکردن دەست پێدەکات دواتر ئەگەر چارەسەر نەکرێت برین لە گەدە دروست دەکات دواتر دوور نی یە مرۆڤ توشی شێرپەنجەی گەدە بکات بەتایبەت لەو خێزانانەدا کە بەشێوەیەکی بۆماوەیی ئەو جۆرە لە شێرپەنجەیان تێدا زۆرە.
نیشانەکانی :
1-دیارترین نیشانەی بەکتریاکە بریتییە لە ئازاری سک بەبەردەوامی و سووتانەوەی لەگەلە ئازارەکە لە سەرو ناوک دەبێت ولەکاتی برسێتی زیادەکات وبەنان جواردن یان خواردنەوەی پەرداخێک شیر یان خواردنی ئەو دەرمانانەی کە ترشەلۆکی گەدە کەم دەکەنەوە ئازارەکە کەم دەبێتەوەو یان نامێنێت
2-کێش دابەزین، هەست بە بر سێتی نەکردن
3- رشانەوە، سک هەلاوسان
5- رەنگی پیسایی رەش بوون
ئایە بەکتریاکە دەگوازرێتەوە :
بەکتریای گەدە لە رێگەی خواردن وخواردنەوەی پیس توشی مرۆڤ دەبێت بەتایبەت خواردنە خێراکان هەرلەو رێگەیەشەوە دەگوازرێتەوە، بەکارهێنانی کەلوپەلی نەخۆش یان ماچ کردنی
بەکتریای گەدە چۆن دەستنیشان دەکرێت:
1- پشکنینی پیسایی نەخۆش
2-پشکنینی هەناسەی نەخۆش ( urea breath)
3-وەرگرتنی نمونە لەگەدە لەرێگەی ئامێری هەناو بینیەوە.

بۆچی پێویستە بە خورما ڕۆژو بشکێنینبێگومان لە رەمەزاندا کاتێ بەڕۆژوو دەبین رێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەبێتەوە و زۆر لە رۆژ...
27/03/2023

بۆچی پێویستە بە خورما ڕۆژو بشکێنین
بێگومان لە رەمەزاندا کاتێ بەڕۆژوو دەبین رێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەبێتەوە و زۆر لە رۆژوەوانان لە کۆتایی رۆژدا توشی سەرئێشە دەبن خورما باشترین خواردنە بۆ بەربانگ چونکە ئەو شەکرەی تێیدایە جۆری شەکری سادەیە کە گلوکۆزە راستەوخۆ هەلدەمژرێت و دەگاتە خوێن و مێشک پێویستی بە هیچ گۆرانکاریەک ناکات هەروەها شەکری گلوکۆز تاکە سەرچاوەی ووزەی مێشکی مرۆڤە بۆیە لەکاتی بەربانگ کە خورمامان خوارد هەرزوو هەست بە ئارامی و ئاسودەیی مێشک دەکەین. لەلایەکی ترەوە خورما دەولەمەندە بە ڕیشال کاتێک رۆژووی پێ دەشکێنین بەخێرایی کارلە جولەی ریخۆلەمان دەکات ولە قەبزی و نەخۆشیەکانی قۆلۆن دەمانپارێزێت.
لەخورمادا برێکی زۆر لە دژەئۆکسان هەیە کە هەوکردن لە جەستەمان دا ناهێلێت و بەوشێوەیەش خورما جێگەی دژە بەکتریامان بۆ دەگرێتەوە. اوە سەرارای ئەوەی خورما دەولەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاپێویستەکان دەتوانرێت خورما وەک بەهێزکەروو تەواوکاری ڤیتامینەکان و کانزاکان بخورێت.

قژ هەلوەرین و هۆکارەکانیدکتۆری پێستی امریکی فرانسیسکا فۆسکۆ دەلێت ئەگەر تێکرای قژ هەلوەرین لە نێوان (50 بۆ100) مو بێت رۆ...
26/02/2023

قژ هەلوەرین و هۆکارەکانی
دکتۆری پێستی امریکی فرانسیسکا فۆسکۆ دەلێت ئەگەر تێکرای قژ هەلوەرین لە نێوان (50 بۆ100) مو بێت رۆژانە ئەوە ئاسایەو پێویست بە دلەراوکێ ناکات بەلام ئەگەر زیاتر لەوە بوو ئەوا پێویستی بە بەدواداچون هەیە نابێت فەرامۆش بکرێت. بەشێوەیەکی گشتی هۆکارەکانی قژ هەلوەرێن ئەمانەی خوارەوەن :
1- تێکچونەکانی رژێنی دەرەقی : بە گوێرەی نوێترین لێکۆلینەوەکان بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنەکانی رژێنی دەرەقی hyperthyroidism یان نزم بونەوەی ئاستیان hypothyrodism لە خانماندا بەربلاوە بەتایبەت خانمانی سەروو پەنجا ساڵ بەپێی لێکۆلینەوەکان دەرکەوتووە یەکێک لە نێوان هەر هەشت خانمدا بەرەو رووی تێکچون لە رژێنی دەرەقی دەبنەوە، خۆشبەختانە لە ئێستادا لە تاقیگەکاندا دەتوانرێت بە ئاسانی ئاستی رژێنەکە دیاری بکرێت بەوەش لە کەموو زیادی هۆرمۆنەکانی ئەو رژێنە دلنیا دەبین لە کەمی دا دەتوانرێت بە دەرمان کۆنترۆل بکرێت هەروەهاش لەباری زیادی دا.
2- کەم خوێنی بەهۆی کەمی ئاسن : لە پۆستێکی پێشتر باسم کرد لە کاتی کەم خوێنی بەهۆی کەمی ئاسن مرۆڤ توشی بێهێزی ماندویی و سەرئێشە ولە هەمان کاتدا بەرەو رووی قژ هەلوەرین دەبێتەوە ئەوەش چارەسەری ئاسانە بە ئەنجام دانی شیکاری ئاسن لە تاقیگەکاندا بۆمان دەردەکەوێت کەمە یان نا لە باری کەمی دا دەرمان بەکار دەهێنرێت و کێشە کە چارەسەر دەبێت.
3- نەخۆشیەکانی پێست : لە کاتێک دا پێست رووبەروی هەوکردن دەبێتەوە بەهۆی وردبینە زیندەوەرەکان لە وکاتەدا رەگی موەکانیش باش خواردنیان پی ناگات بۆیە لاواز دەبن و هەلدەوەرن. هەروەها نەخۆشی سەدەفیش کە توشی پێست دەبێت هۆکارە بۆ قژ هەلوەرین
4- نەخۆشی لوپەس : لەم نەخۆشیە دا سیستمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر شانە ساغە کانی جەستە و نەخۆشمان دەکات یەکێکێش لە کاریگەریەکانی لەسەر قژەو دەبێتە هۆی هەلوررینی.
5-کەمی ڤیتامین D3: کاتێک ئاستی ڤیتامین D3 نزم دەبێتەوە خانە کیراتینیەکان کە لەسەر پێستی سەرن ناتوانن وەک پێویست گەشەی موی سەر رێک بخەن ئەوەش دەبێتە هۆی هەلوەرین ی قژ چارەسەری ئەوەش ئاسانە دەتوانرێت شیکاری ڤیتامین D3 بکرێت بۆ دلنیا بوون لە کەمی ڤیتامینەکە لەباری کەمی دا ڤیتامین بەکاردێت و کێشە کە چارەسەردەکرێت .
6- کێش دابەزین: کێش دابەزاندن بەخێرایی هۆکارە بۆ قژ هەلوەرین ئەوەش لەبەرئەوەی موەکان خواردن ی پێویستیان پێ ناگات بە هۆی کەم خواردنی ماددە پێویستەکان.
6-زۆر قژ شۆرین و گرنگی پێدانی : لە کاتێکدازۆر قژمان دەشۆین و وشکە رەوە(مجففە) و ئوتوی قژ زۆر بەکاردەهێنین پلەی گەرمی موەکان بەردەبێتەوەو دەبێتە هۆی لەناوچوونیان.

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 23:00
Tuesday 13:00 - 23:00
Wednesday 13:00 - 23:00
Thursday 13:00 - 23:00
Friday 14:00 - 23:00
Saturday 13:00 - 23:00
Sunday 13:00 - 23:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی میهرەبانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تاقیگەی میهرەبانی:

Share

Category