تەلاری پزیشکی هەرمان

تەلاری پزیشکی هەرمان harman medical building

سترێس چی لە روخساری مرۆڤ دەکات؟سترێس و دڵەڕاوکێ کۆمەڵێک کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و دەروونی کەسەکان هەیە و بەشێک لەو ...
20/04/2026

سترێس چی لە روخساری مرۆڤ دەکات؟

سترێس و دڵەڕاوکێ کۆمەڵێک کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و دەروونی کەسەکان هەیە و بەشێک لەو کێشانەی رووبەڕووی پێست دەبێتەوە هۆکارەی سترێسی لەڕادەبەدەرە.

ناسکبوونەوەی موو: سترێسی دەبێتە هۆی ئەوەی مووەکانتان لە قۆناغی یەکەمی گەشە‌کردندا بچەن ناو قۆناغی پشوودانەوە و ئەمەش رووتانەوەی قژی لێدەکەوێتەوە و سووڕە سروشتیەکەی تێک دەچێت.

وشکبوونی پێست: زۆربەمان بە رادەی پێویست ئاو ناخۆینەوە. لەلایەکەوە سترێس دەبێتە هۆی وشکبوونی پێست و دۆخەکە خراپتر دەکات. ئەگەر سترێستان هەیە واتە بە رادەی پێویست ئاو ناخۆنەوە و بەم جۆرە پێستتان وشک دەبێت. ئەو کەسانەی سترێستان هەیە دەبنە هۆگری قاوە و کۆلا و یان تووشی کەمخەوی دەبن.

پەڵەی رەشی ژێر چاو: تێکچوونی سیستمی خەو کە لە ئەنجامی سترێس و دڵەڕاوکێدا دروست دەبێت هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی شلەمەنیەکان لە ژێر پێڵوودا و ئەم بەشە تووشی ئاوسان دەبێت و بە شێوەی پەڵەی ڕەش خۆی دەردەخات.

چرچبوونی دەوروپشتی چاو: سترێس هۆکارە بۆ پیربوونی خێرا و ئەمەش لە خەوتنی ناتەندروستەوە سەرچاوە دەگرێت. حاڵەتی چاوەکانتان دەگۆڕدرێت و جوانیی برۆکانتان کەم دەبێتەوە و هەر ئەوەش نیشانەکانی گەنجێتی لە ئێوەدا کەم دەکاتەوە.

#وەرگیراوە

دکتۆرجمال معروف شریفپسپۆری مێشک و دەماری منداڵان07710160028077301803460533200076ناونیشان/   - سەرەتای شەقامی توویمەلیک -...
18/04/2026

دکتۆر
جمال معروف شریف
پسپۆری مێشک و دەماری منداڵان
07710160028
07730180346
0533200076

ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

16/04/2026

ئایە پشت بە زیرەکی دەستکرد بگرین بۆ زانیاری سەبارەت بە نەخۆشی دەروونی

پرۆفیسۆر نزار محمد محمد امین
پسپۆری نەخۆشیە دەروونیەکان
07703033399
07507951101
ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

15/04/2026

کاتێک گورچیلەکان سست دەبن و لە کار دەکەون، هیوادار بن! یەکێک لە چارەسەرەکان بریتییە لە شوشتنی خوێنی جەستە لە ڕێگەی ئامێری دیالیزەوە. لەم ڤیدیۆیەدا کە لە سەنتەرەکەمان لە وڵاتی ئەڵمانیا گیراوە، باس لەم پڕۆسەیە دەکرێت.

بە هیوای دووربوون لە نەخۆشی بۆ هەمووان

بەم نزیکانە، لە تەلاری پزیشکی هەرمان، لە خزمەت چارە خوازانیدا دەبێت.
ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

ئەی دکتۆر بۆ ئەڵێن ئەو دەرزی کێش دابەزاندنە خراپە؟هەفتە نییە گوێم لەم ووتەیە نەبێت کە بە داخەوە هەندێک لە نەخۆشەکان تۆقێ...
12/04/2026

ئەی دکتۆر بۆ ئەڵێن ئەو دەرزی کێش دابەزاندنە خراپە؟

هەفتە نییە گوێم لەم ووتەیە نەبێت کە بە داخەوە هەندێک لە نەخۆشەکان تۆقێنراون بەوەی دەرمانی کێش دابەزاندن لە جۆری دەرزییەکە یان قەڵەمەکان گوایە خراپە.

جارێ بیر بکەرەوە، دەرمان چۆن ئەبێت خراپ بێت؟

دەرمان، هەموو دەرمانێکیش هەروایە، دەکرێت کاریگەری لاوەکی هەبێت، بەڵام ووشەی (خراپە) واتە ژەهرە، ئەمەش هەڵەیە.

هەر دەرمانێک کە لە ووڵاتە پێش کەوتووەکان درووست بکرێت، دەبێت سوودەکانی چەندەها قات زیاد بێت لە زیانەکانی گەر شتێک زیانیشی هەبێت چارەسەر دەکرێت.

ئەو ووڵاتانە هەر لەبەر من و تۆ نییە، بەڵکو لەبەر خۆشیان و لەبەر ناوبانگی کۆمپانیاکانیشە. هەموو دەرمانێکیش کە درووست دەکرێت لە ژێر چاودێری دەمێنێتەوە تەنانەت لە پاش دەیان ساڵیش.

ئەی بۆ ئەڵێن خراپە؟
وەڵام: قسەی لا بەلای خەڵکانێکە
ووتەی هەندێک تەندرووستکار کە خۆی لە زانستەکە بێ ئاگایە

ڕاستیی: بەڵێ، ئەم دەرزیانە دەکرێت کاریگەری لاوەکی درووست بکات.و بە دەگمەنیش دەکرێت کاریگەری زیان لێ کەوتن درووست بکات، بەڵام ئەمانە زۆر دەگمەنن گەر بێت و لە ژێر چاودێری پزیشک بەکار بێت.

ئەمە بۆ هەموو دەرمانێکی دیکەش هەر ڕاستە.

دکتۆر هەڤاڵ احمەد حمەپسپۆڕی نەخۆشییەکانی قورگ و لووت و گوێ٠٧٧٠٩٥٨٠٠٣٠ناونیشان/   - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆش...
11/04/2026

دکتۆر هەڤاڵ احمەد حمە
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قورگ و لووت و گوێ
٠٧٧٠٩٥٨٠٠٣٠
ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

09/04/2026

کاریگەرییە نەرێنییەکانی ترس لە نەخۆشخانە و کەرەستە پزیشکییەکان.

پرۆفیسۆر نزار محمد محمد امین
پسپۆری نەخۆشیە دەروونیەکان
07703033399
07507951101
ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

سوودەكانی وەرزش بۆ تەندروستی مرۆڤ:* كاریگەری هەیە بۆ كەمكردنەوەی لەدەستدانی بیرەوەریی و بیركەوتنەوە.* پتەوبوونی توانای پ...
07/04/2026

سوودەكانی وەرزش بۆ تەندروستی مرۆڤ:

* كاریگەری هەیە بۆ كەمكردنەوەی لەدەستدانی بیرەوەریی و بیركەوتنەوە.
* پتەوبوونی توانای پەیوەندی لەناوچەی لێپرسراو لەبیرەوەریی لەمێشك.
* كەمبوونەوەی خەمۆكی و چالاكبوونی دڵ.
* زیادبوونی هاتوچۆی سووڕی خوێن و پێدانی ووزە و ئۆكسجینی زیاتر بە مێشك.

#وەرگیراوە

هەوکردنی میزەڵدان و میزەڕۆدوو خاڵ گرنگە لە بیرتان بێت:۱ـ لە کچ و ژناندا، گەر هەوکردنەکە کێشەی دیکەی لەگەڵ نەبێت، باشترە ...
05/04/2026

هەوکردنی میزەڵدان و میزەڕۆ

دوو خاڵ گرنگە لە بیرتان بێت:

۱ـ لە کچ و ژناندا، گەر هەوکردنەکە کێشەی دیکەی لەگەڵ نەبێت، باشترە دەرمانی دژە میکرۆب تەنها بۆ سێ ڕۆژ بەکار بێت نەک زیاتر.

۲ـ لە پیاواندا، گەر هیچ کێشەیەکیشی نەبێت، باشترە پشکنینی زیاتر بکرێت بۆ دۆزینەوەی هۆکار.

بۆ؟
لە ژناندا، بە هۆی کورتی ڕێڕەوی میزەڕۆ و هەندێک هۆکاری دیکە، ئاساییە جار جار و هەوکردنی میزەڵدان بگرن بە مەرجێک کێشەی دیکەیان لەگەڵ نەبێت.

لە پیاواندا، هەوکردنی میزەڵدان دەگمەنە، کە ڕوویدا ئەبێت پشکنین بکرێت هەتا نەوەک هۆکارێک هەبێت لە پشتی تووش بوون بەو هەوکردنە.

دکتۆرە سمییە عطا نەقشبەندیپسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان ومنداڵ بوون و نەزۆکی چاودێری ژنان و دووگیانی و نەۆکی و بلورینەشتەرگەری...
04/04/2026

دکتۆرە
سمییە عطا نەقشبەندی
پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان ومنداڵ بوون و نەزۆکی چاودێری ژنان و دووگیانی و نەۆکی و بلوری
نەشتەرگەری ژنان و ناوسک بینین و ناو ڕەحم بینین و نازور و جوانکاری بەشی ژنان و لیزر
07726159764
ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

ئەم نیشانانە ئاگادارت دەکەنەوە جەستە پێویستی بە ڕۆیشتنەکاتێک جەستە بۆماوەیەکی زۆر جوڵە و ڕۆیشتنی کەم دەبێت، چەند نیشانەی...
02/04/2026

ئەم نیشانانە ئاگادارت دەکەنەوە جەستە پێویستی بە ڕۆیشتنە

کاتێک جەستە بۆماوەیەکی زۆر جوڵە و ڕۆیشتنی کەم دەبێت، چەند نیشانەیەک دەردەکەون کە ئاگادارت دەکەنەوە جەستەت پێویستی بە ڕۆشتنە ئەوانیش:

-توشبوون بە قەبزی، چونکە ڕۆیشتن و جوڵە ڕۆڵێکی زۆریان لە باشترکردنی کرداری گەدە و ڕیخۆڵەکاندا هەیە و ڕێگری لە قەبزی و ئازاری سک دەکەن.

-نەڕۆیشتن دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری جومگەکان، چونکە لە هەندێک دۆخدا ڕۆیشتن باشترین چاەسەرە بۆ ئازاری جومگەکان.

-توشبوون بە خەمۆکی و کێشە دەروونیەکان یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان، جوڵە و پیاسەکردن یارمەتی باشتربوونی میزاج دەدەن.

-زیادبوونی کێش یەکێکە لە نیشانە سەرەکیەکان، جوڵە و وەرزشکردن بەردەوام یارمەتی سووتانی چەوری و کۆنتڕۆڵکردنی کێش دەدات.

#وەرگیراوە

31/03/2026

اثار العادات الغذائیة علی صحة القولون.

Address

Tui Malik
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەلاری پزیشکی هەرمان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share