Zhwan Pharmacy - دەرمانخانــــەی ژوان

Zhwan Pharmacy - دەرمانخانــــەی ژوان تەندروستی تۆ بۆ ئێمە گرنگە ــ صحتك اهم شي لنا ـ your health is important to us

بۆچی دەم تووشی وشک بوونەوە دەبێت؟ئەو حاڵەتەیە کە لیکەڕژێنەکانی ناو دەم لیکی پێویست دروست نەکەن بۆ ئەوەی ناو دەم بە تەڕی ...
30/06/2024

بۆچی دەم تووشی وشک بوونەوە دەبێت؟

ئەو حاڵەتەیە کە لیکەڕژێنەکانی ناو دەم لیکی پێویست دروست نەکەن بۆ ئەوەی ناو دەم بە تەڕی بهێڵنەوە ، زۆرجار ئەم حاڵەتە بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانێکەوە یاخود بە هۆی تەمەن کردنەوە پەیدادەبێت کەمتر بەهۆی کێشە لە لیکە ڕژێنەکاندا پەیدادەبیت.

نیشانەکانی نەخۆشیەکە:

هەستکردن بە وشکبوونی ناو دەم

لیک خەست و لینج دەبێت

خراپ هەناسەدان

بە قورسی شت جوین، قسەکردن، شت قوتدان

وشکبوونی قوڕگ و هەستکردن بە برینداربوونی

وشکبوونی زمان

گۆڕانی تامی ناو دەم

هەبوونی کێشە لە دانانەوەی تاقمی ناو دەم

هۆکارەکان:

بەکارهینانی هەندێک دەرمان

چونەوە تەمەنەوە

وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە

برینداربوونی دەمارەکانی قوڕگ و سەر

چەند حاڵەتێکی تایبەت وەک شەکرە و جەڵدە و زەهایمەر و.. هتد

بەکارهێنانی کهول و توتن

وەرگرتنی زانیاری لە بارەی حاڵەتەکەوە

پشکنینی دەم

پشکنینی خوێن

پشکنینی وێنەی لیکەڕژێنەکان

_________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

تەواوكەری خۆراكی ئۆمێگا-3، زۆر سودی هەیە بۆ تەندروستی، بەتایبەتی ئەگەر بەشێوەیەكی دروست بخورێت.باشترین كاتەكان كەیە بۆ خ...
28/06/2024

تەواوكەری خۆراكی ئۆمێگا-3، زۆر سودی هەیە بۆ تەندروستی، بەتایبەتی ئەگەر بەشێوەیەكی دروست بخورێت.

باشترین كاتەكان كەیە بۆ خواردنی؟

ئۆمێگا-3 ئەگەر لە شێوەی حەب بێت، دەتوانرێت لە هەر كاتێكی رۆژدا بێت بخورێت، بەڵام پێویستە لەگەڵ خواردن بخورێت بە گەدەی بەتاڵ نەخورێت.

خواردنی ئۆمێگا-3 لەگەڵ خواردندا، نیشانەكانی دڵتێكەڵهاتن، رشانەوە و سكچون كەمدەكاتەوە، زیاتر سود بە جەستە دەگەیەنێت.

پزیشكان رێنمایی ئەوە دەكەن، پێویستە ئۆمێگا-3 لەگەڵ خواردنێك بخورێت كە رێژەیەكی زۆر لە چەوری تەندروستی تێدا بێت.

چەوری تەندروست لەم خۆراكانەدا هەیە:
- چەرەسات
- تۆوی شیا
- تۆوی كەتان
- ماسی سەلەمون
- ساردین
- تونا
- ئەڤۆكادۆ_________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

ئەو خۆراکانەی بە خێرایی شەکرەی خوێن کەم دەکەنەوە 1. سەوزە گەڵاتۆخەكانسەوزەكان رۆڵی زۆر گرنگیان لە نزمكردنەوەی شەكری خوێن...
25/06/2024

ئەو خۆراکانەی بە خێرایی شەکرەی خوێن کەم دەکەنەوە

1. سەوزە گەڵاتۆخەكان
سەوزەكان رۆڵی زۆر گرنگیان لە نزمكردنەوەی شەكری خوێن، چونكە دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم.

2. تۆو
تۆوی كەتان، شیا، گوڵەبەڕۆژە، كونجی و كولەكە، سەرچاوەیەكی زۆر دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم، پرۆتین و ئاسن، هەروەها رۆڵی تەواوكەری خۆراكی دەبینن.

3. كاكاو
سەرچاوەیەكی زۆر باشی، پرۆتین، ئاسن، ریشاڵ و مەگنسیۆمە، شەكری خوێن هاوسەنگ دەكاتەوە، تەنانەت میزاجیش باشتر دەكات.

4. بادەم
لەناو چەرەساتەكان، بادەم بە پلەی یەكەم دێت لە دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و لە پلەی دوەمیشدا، گازۆ دێت، تەنها خواردنی چنگێكی بچوك سودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

5. پاقلەمەنییەكان
وەكو فاسۆلیا، نیسك، نۆك و پاقلە، دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، ریشاڵیش یارمەتی كەمبونەوەی شەكری خوێن دەدات._________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

پەیوەندی نەخۆشی شەکرەو میزکردنکاتێک کەسێک تووشی نەخۆشی شەکرە دەبێت ڕێژەی شەکر لە خوێنیدا زیادلەپێویست دەبێت ، بەجۆرێک ئە...
23/06/2024

پەیوەندی نەخۆشی شەکرەو میزکردن

کاتێک کەسێک تووشی نەخۆشی شەکرە دەبێت ڕێژەی شەکر لە خوێنیدا زیادلەپێویست دەبێت ، بەجۆرێک ئەو شەکرەی کە پێویستە وەک وزە بۆ لەش بەکاربهێنرێت ئەوا لەم کاتەدا لەش سودی لێ نابینێت لەبەرئەوەی هۆرمۆنی ئەنسۆلین ناتوانێت کاری خۆی بکات و شەکرەکە کەڵەکە دەبێت . لەم کاتەدا پێویستە شەکرە زیادەکە بکرێتە دەرەوە لە ڕێگای گورچیلەکانەوە . کاتێک شەکر دەچێتە میزەوە ئەوا لەگەڵ خۆیدا بڕێکی زۆر ئاو ڕادەکێشێت واتە کەسەکە زوو زوو و بەبڕی زۆر میز دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی ووشک بوونەە کەوا دەکات دەم ووشک ببێت و زوو زوو ئاوبخواتەوە.

بەکورتی شەکرە دەبێتە هۆی:

1.زۆر میزکردن
2.هەوکردنی میزەڵدان و گورچیلە چونکە شەکرە بەرگری لەش کەمدەکاتەوە
3.دروست بوونی بەرد چونکە ترشی میزەکەیان زۆرە
4.میزەچرکە و ڕانەگرتنی میز ئەمەش بەهۆی کاریگەری شەکرەیە لەسەر دەمارەکانی میزەڵدان کەوا دەکات تتوانی لەخۆگرتنی میزی کەم ببێتەوە.
5.هەستنەکردن بە هاتنەخوارەوی میز واتە کەسەکە لەنوێژدەچێت بێ ئەوەی هەستی پێ بکات.
6.شەوان زۆر میزکردن و تێکچونی خەو

د.کاردۆ حەسەن ژاژڵەیی
پزیشکی نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ

_________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

سپێناخ، یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی سەوزە بۆ تەندروستی لەش، چونکە رێژەیەکی زۆر ڤیتامینی لەخۆگرتووە، وەک ڤیتامین سی و بی، ...
21/06/2024

سپێناخ، یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی سەوزە بۆ تەندروستی لەش، چونکە رێژەیەکی زۆر ڤیتامینی لەخۆگرتووە، وەک ڤیتامین سی و بی، لەهەمانکاتدا ترشی فۆلیک کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەکردنی مێشکی کۆرپەلەدا، بەتایبەت لە مانگی یەکەمدا، هەربۆیە گرنگە سپێناخ بکرێتە پێکهاتەیەکی سەرەکی بۆ ژەمەکانی خانمانی دووگیان._________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

پیاز دژە هەوکردنە،  خواردنی ڕۆژانەی پیاز دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەوکردنی پووک و نەخۆشییەکانی دەم و ددان________________...
19/06/2024

پیاز دژە هەوکردنە، خواردنی ڕۆژانەی پیاز دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەوکردنی پووک و نەخۆشییەکانی دەم و ددان_________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

نەخۆشی ئێسکە نەرمە چییە؟بریتیە لە نەرمبوونەوە و لاوز بوونی ئێسکەکانی منداڵ، زۆرجار بەهۆی نەبوونی ڤیتامین دی بۆ ماوەیەکی ...
17/06/2024

نەخۆشی ئێسکە نەرمە چییە؟

بریتیە لە نەرمبوونەوە و لاوز بوونی ئێسکەکانی منداڵ، زۆرجار بەهۆی نەبوونی ڤیتامین دی بۆ ماوەیەکی زۆر پەیدادەبێت، بە دەگمەن بە بۆ ماوەیی دەگوازرێتەوە. ڤیتامین دی دەبێتە هۆی هەڵمژینی کالیسیۆم و فۆسفۆرەس لە لەشدا، بە نەمانی بڕی پێویستی ڤیتامین دی لەلەشدا ناتوانرێ ڕێژەی ئاسایی کالیسیۆم و فۆسفۆرەس لە ئێسکەکاندا بپارێزرێت.

نیشانەکانی نەخۆشیەکە:
دواکەوتنی گەشە
هەبوونی ئازار لە بڕبڕەی پشت و کەلەکە و قاچەکان
لاوازبوونی ماسولکەکان
ئەستوربوونی ماچەک و قولەپێ
دەرپەڕینی ئێسکی سنگ

هۆکارەکان
نەبوونی بڕی پێویستی ڤیتامین دی کە ئەمەش بەهۆی کەمی بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر یاخود نەبوونی بڕی پێویست لە خۆراکدا دروستدەبێت، هەندێک نەخۆشی زگماکی هەیە کە کاریگەری دەکاتە سەر هەڵمژینی ڤیتامین دی لەلەشدا کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی تر.

_________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

جەژنتان پیرۆزبێت بەهیوای جەژنێکی خۆش و تەندروست باشی بۆ هەموو لایەک عيدكم مبارك _________________دەرمانخانـــــــەی ژوان...
15/06/2024

جەژنتان پیرۆزبێت
بەهیوای جەژنێکی خۆش و تەندروست باشی بۆ هەموو لایەک
عيدكم مبارك

_________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

شووتی یەکێکە لەو میوە هاوینەییانەی زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، بەهۆی تامە خۆش و بەها خۆراکییە بەرزەکەیەوە، بەڵام هەن...
14/06/2024

شووتی یەکێکە لەو میوە هاوینەییانەی زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن، بەهۆی تامە خۆش و بەها خۆراکییە بەرزەکەیەوە، بەڵام هەندێك لە نەخۆشانی قۆڵۆن لە ترسی خراپتربوونی نیشانەکانیان ترسیان لە خواردنی هەیە.

لەم ڕووەوە کاریگەریی شووتی لەسەر نەخۆشیی ریخۆڵە رووندەکەینەوە، بەپێی سایتی (livestrong).

خواردنی شووتی کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەو كەسانە دەبێت کە نەخۆشیی قۆڵۆنیان هەیە، چونکە رێژەیەکی بەرزی FODMAPs لەخۆدەگرێت، کە جۆرێکە لە کاربۆهیدرات کە بە شێوەیەکی خراپ لە ریخۆڵەدا هەڵدەمژرێت.

کاتێک ئەم کاربۆهیدراتانە دەگەنە قۆڵۆن بەبێ ئەوەی هەرس بکرێن، دەبنە خۆراک بۆ بەکتریاکانی ئەوێ.

ئەمەش دەبێتە هۆی تەخمیربوونی ئەم بەکتریایانە و دروستبوونی غازات، هەروەها دروستبوونی نیشانەکانی نەخۆشی قۆڵۆن وەک ئاوسانی سک، ئازاری سک، سکچوون و قەبزی.

تووشبووانی قۆڵۆن دەبێت چی بکەن؟
ئامۆژگاری ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە خۆیان لە خواردنی شووتی بەدووربگرن، یان بە رێژەیەکی سنووردار بیخۆن و چاودێریی کاریگەرییەکانی لەسەر نیشانەکانیان بکەن، ئەمە جگە لەوەی راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری لەسەر خۆراکی گونجاو بۆ ئەو دۆخەیان.

_________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

بۆچی هەست بە گێژی وناهاوسەنگی دەکەیت؟حاڵەتێکە کە هەست بە گێژی و خولانەوە و ناجێگیری و لاوازی دەکەیت هەروەها هەستدەکەیت ک...
12/06/2024

بۆچی هەست بە گێژی وناهاوسەنگی دەکەیت؟

حاڵەتێکە کە هەست بە گێژی و خولانەوە و ناجێگیری و لاوازی دەکەیت هەروەها هەستدەکەیت کە خەریکە دەکەویت بە زەویدا، زۆرێک لە سیستمەکانی لەش بەشداری دەکەن لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لەش وەک ماسولکەکان، ئێسکەکان، جومگەکان، بینین، گوێچکەی ناوەڕاست، دەمارەکان ، دڵ و بۆریەکانی خوێن، بۆیە ناڕێکی لەم ئەندامانەدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی هاوسەنگی

نیشانەکانی نەخۆشیەکە
هەستکردن بە جوڵە و خولانەوە
هەستکرن بە بورانەوە
لەدەستانی هاوسەنگی و ناجێگیری
گێژبوون
شپرزەیی و شێواوی
ناڕێکی لە بینیندا

هۆکارەکان
بە پێی نیشانەکان جیا دەکرێتەوە هۆکارەکانی هەستکردن بە جوڵە و خولانەوە:
جوڵانی کریستاڵەکانی کالیسیۆم لە گوێچکەی ناوەوەدا، نەخۆشی مانییەر ، هەبوونی لوو لەسەر دەماری بیستن و هاوسەنگی ،هەوکردنی دەماری هاوسەنگی بە هۆی ڤایرۆسەوە، برینداربوونی سەر، بەکارهێنانی هۆکارەکانی گواستنەوە وەک بەلەم و ئۆتۆمبێل و فڕۆکە و.. هتد هۆکارەکانی هەستکردن بە ناجێگیری:

1. هەبوونی کێشە لەگوێچکەی ناوەوە
2. برینداربوونی دەمارەکانی قاچ
3. هەبوونی کێشە لە جومگە، ماسولکە، بینین
4. بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
5. هەندێک حاڵەتی نائاسایی دەمار هۆکارەکانی هەستکردن بە بورانەوە

بە خێرای دانیشتن یاخود هەستان کە پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە ، ناڕێکی لە ڕیتمی دڵ و بۆریەکانی خوێن هۆکارەکانی هەستکردن بە گێژبوون ، هەبوونی کێشە لە گوێچکەی ناوەڕاستدا ،هەبوونی کێشەی دەروونی ، بە شێوەیەکی پەلە و نائاسایی هەناسەدان، بەکارهێنانی هەندێک دەرمان._________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

زەردەچەوە، یەکێکە لە پێکهاتە رووەکیەکان کە بە " turmeric" ناسراوە، لەرووی تەندروستیەوە سودێکی زۆری هەیە بۆ لەش، هەربۆیە ...
09/06/2024

زەردەچەوە، یەکێکە لە پێکهاتە رووەکیەکان کە بە " turmeric" ناسراوە، لەرووی تەندروستیەوە سودێکی زۆری هەیە بۆ لەش، هەربۆیە گرنگە لە ئامادەکردنی خواردنەکانتدا بەکاریبهێنیت.

_________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

شێرپەنجەشێرپەنجە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و لەزۆربەی جۆرەکانیدا کوشندەیە، خانە شێرپەنجەییەکان بەوە ناسراون بەبێ کۆنتڕۆڵ داب...
07/06/2024

شێرپەنجە

شێرپەنجە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و لەزۆربەی جۆرەکانیدا کوشندەیە، خانە شێرپەنجەییەکان بەوە ناسراون بەبێ کۆنتڕۆڵ دابەشدەبن و زۆردەبن، هەندێکیان ماددەگەلی شێوەی هۆڕمۆنی دەردەدەن و پێکهاتە و فرمانی جەستە تێکدەدەن، هەندێکیشیان کاتێک لە شوێنێکی جەستە دروستدەبن، خانەکانی نزیکی خۆیان داگیردەکەن و بڵاودەبنەوە.

جۆرەکانی شێرپەنجە

زیاتر لە 100 جۆری شێرپەنجە هەن، کە دەتوانن هەموو بەشێکی جەستە بگرنەوە و بەپێی ئەو شوێن و خانەیەی سەرەتا لێی دەردەکەون ناودەبرێن.
شێرپەنجە بەپێی ئەو شوێنەی کە تێیدا دروستدەبێت چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە و لە خانمان و پیاواندا جۆرەباوەکانی شێرپەنجە جیاوازن

باوترین جۆرەکانی شێڕپەنجە لە خانمان:

باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە خانماندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، سییەکان، گەدە، کۆڵۆن و ملی منداڵدان.

باوترین جۆرەکانی شێڕپەنجە لە پیاوان:

باوترین ئەو جۆرانەی شێرپەنجەی کە لە پیاواندا هەن یەک لەدوای یەک بریتین لە شێرپەنجەی سییەکان، گەدە، جگەر، کۆڵۆن، رێکە و سورێنچک.

هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە:

1- جگەرە
جگەرەکێشان گەورەترین هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەیە، بەوەی حه‌وت هه‌زار مادده‌ی كیمیایی له‌ جگه‌ره‌دا هه‌ن، كه‌ 70 یان رێگە بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه خۆشدەکەن‌.

2- نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان
ڤایرۆسەکانی وەک HPV کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان، هەروەها ڤایرۆسی جگەر HBV وHCV کە تووشی جگەر دەبن، دەبنە هۆی بەشەمێبوون و شێرپەنجەی جگەر.

3- قەڵەوی و شێوازی ژیان
كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت 33%ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌هۆی خۆراكی ناته‌ندروست، ناچالاكی جه‌سته‌یی و قه‌ڵه‌وین.

4-پیسبوونی ژینگە
زۆربوونی کارگەکان، دوکەڵ و هەندێک ماددەی دیکەی وەکو بەنزین هۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگە و سەرەنجام مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان و میزەڵدان زیاددەکەن.

5- بەرکەوتنی تیشک
تیشکە زیانبەخشەکانی وەک تیشكی سەروبنەوشەیی، تیشكی گاما و رادۆن دەبنە هۆی شێرپه‌نجه‌.
زۆربەی خەڵکی نیگەرانن سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆلی مۆبایل و تاوه‌ره‌كانی، به‌ڵام هێشتا به‌ڵگه‌ی روون لەبەردەست نین بۆ سەلماندنی ئەوەی کە مۆبایل و تاوه‌رەکانی ئینتەرنێت ده‌بنه‌هۆی شێرپه‌نجه.

6- بۆماوەیی
تەنها لە 5-10%ی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە بۆماوەیین و لە هەندێک خێزان بڵاوترن.

7- هۆكاری دیكه‌
کەرەستەی ئارایشت و قوڕقوشم دەبنە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە._________________

دەرمانخانـــــــەی ژوان
بە باشترتن کوالیتــــــی و گونجاوترتن نـــــــرخ

ناونیشــــــان :
سلێمانـــــــی : شەقامی قەنــــات ،بەرامبەر طب عەدلی
دەرمانخانە 24 کاتژمێر کراوەیــــە

ژمارە مۆبایل :
☎️ 0770 524 1010

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647705241010

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zhwan Pharmacy - دەرمانخانــــەی ژوان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share