21/11/2025
کۆنفرانس و کۆمەڵە زانستییە جیهانییەکان لە ئەمڕۆدا سەرچاوەی زانستن!
ئەوان سەرپەرشتی گایدلاین و تێکستبووکە زانستییەکان دەکەن کە تێیدا جیهان ئاراستە دەکەن بۆ چۆنییەتی پراکتیزە کردنی زانستی پزیشکی.
سوپاس بۆ پەروەردگاری باڵادەست، وردە ورد رێنمونیمان دەکات کە چۆن بتوانین رۆڵی سەرەکی ببینین لەو کۆنفرانس و کۆمەڵە زانستییانەداو لە داهاتوودا ئێمەش بەشێک بین لەو کەسانەی جڵەوی زانست دەگرینەدەست، نەک تەنها جێبەجێکاربین بەڵکو سەرپەرشتیار بین لە زانستی پزیشکیدا!