Saya Laboratory

Saya Laboratory نرخی گونجاو و کوالیتی به‌رز

تیمی شارەزامان هەیە بۆ سەردان کردنی نەخۆشەکانتان و وەر💉🚑

ئەنجامدانی پشکنینەکانتان بە کوالیتی بەرز و نرخی گونجاو بە ئێمە بسپێرن
تیمی شارەزامان هەیە بو سەردان کردنی نەخۆشەکانتان و وەرگرتنی پشکنینەکان لەناو ماڵەکانتان یاخود شوێنی کارەکانتان بێ بەرامبەر�
�07501410604
�07703222366

💥💥💥تاقیگەی سایە هەڵدەستێت بە داشکاندنی %٣٠ بۆ سەرجەم پشکنینەکان تا بەرواری ١/٥/٢٠٢٥٠٧٧٣٠٤١٠٦٠٤٠٧٥٠١٤١٠٦٠٤
19/04/2025

💥💥💥
تاقیگەی سایە هەڵدەستێت بە داشکاندنی %٣٠ بۆ سەرجەم پشکنینەکان تا بەرواری ١/٥/٢٠٢٥
٠٧٧٣٠٤١٠٦٠٤
٠٧٥٠١٤١٠٦٠٤

ئاسن پێکهاتەیەکی سەرەکیە لە خڕۆکە سورەکانی خوێندا ، بەرپرسیارە لە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ هەموو ئەندامەکانی لەش، بەڵام ئەگ...
21/11/2023

ئاسن پێکهاتەیەکی سەرەکیە لە خڕۆکە سورەکانی خوێندا ، بەرپرسیارە لە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ هەموو ئەندامەکانی لەش، بەڵام ئەگەر ڕۆژانە بەڕێژەیەکی کەم ئاسن وەربگیرێت دەبێتە کەم خوێنی.

٭کەم خوێنی لە ئێستادا بووە بە یەکێک لە هەرە کێشە بڵاوەکان بەتایبەت لە مناڵان و ئافرەتانی دووگیان و ئەو ئافرەتانەی نەزیفن، کە دەتوانرێت لەڕێی فەحسی CBC و Ferritin و S.Iron دەستنیشان بکرێت ، هەندێک لەو نیشانانەی کە ئاماژەن بۆ کەمی خوێن :-

1. لاوازی و کەمی توانای جەستە.
2. هەڵوەران و وشک بوون و پچڕانی تاڵەکای قژ.
3. کەمی تەرکیز و بیرکردنەوە.
4. سەر ئێشە و گێژبوون و کەمی هاوسەنگی.
5. ناڕێکی و خێرا لێدانی دڵ.
6. ئازاری لەپڕ و ڕەق بوون و گرژ بوونی ماسولکەکانی قاچ بەتایبەت لە کاتی نوستنی شەواندا.
7. لاوازی و ناسکی نینۆکەکان.
8. بێڕەنگی و زەردووی و قڵیشانی لێو و برینی ناو دەم.
9. هەندێک لە نیشانەکانی تر وەکو ساردی دەست و قاچەکان ، قەلەقی وخەمباری ، زیاتر نەخۆش کەوتن بەهۆی لاوازی بەرگری لەشەوە..

دەرئەنجامی ئەم شیکارییە دەرخەری چییە ؟
ئەگەر لە ئەم فەحسەدا ڕێژەکەی نزمتر بوو لەڕێژەی ئاسایی ئەوا دەرخەری کەمخوێنییە بەهۆی کەمی ماددەی ئاسن کە ناسراوە بە (iron deficiency anemia) کە باوترینی جۆرەکانی کەمخوێنییە و تێیدا بەشێوەیەکی تەواوەتی و پێویست خڕۆکە سوورەکانی خوێن درووست نابن ، کەمخوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسن هۆکارە بۆ درووستبونی کێشە و ناتەواویەکانی دڵ .
بەڵام ئەگەر لە ئەنجامی ئەم فەحسەدا ڕێژەی فیریتین زیاتربوو لە ڕێژەی ئاسایی خۆی ئەوا دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژەیی ئاسن لە لەشدا بەرزە .
* ئەو حاڵەتانەی کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاسن بریتین لە :-
🔴- نەخۆشییەکانی جگەر..
🔴- حاڵەتی ( Hemochromatosis )کاتێک ڕوودەدات کە ڕێژەی ئاسنی خەزنکراو لە لەشدا بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزبێتەوە (iron overload) ، ئەو ماددە ئاسنە زیادەیە کەڵەکەدەبێت لە شانەکانی جگەردا و دەبێیە هۆی هەوکردنی درێژخایەنی جگەر و نەخۆشی جگەر و عجزی جگەر ،هەروەها ئەم ماددە ئاسنە زیادەیەش زۆرجار لە پەنکریاس و دڵدیشدا کۆدەبێتەوە و دەبێیە هۆی درووستبونی گرفت.

تیمی شارەزامان هەیە بو سەردان کردنی نەخۆشەکانتان و وەرگرتنی پشکنینەکان لەناو ماڵەکانتاندا بێ بەرامبەر🚑

سلێمانی-ابراهیم احمد
☎️07501410604
☎️07730410604

شيكارى B-hcgتاقیکردنەوەی خوێنی hCG ئاستی هۆرمۆنی ئێچ سی جی کە لە نمونەی خوێنەکەتدا هەیە پێوانە دەکاتئەم تێستە بە ئامێری ...
12/11/2023

شيكارى B-hcg

تاقیکردنەوەی خوێنی hCG ئاستی هۆرمۆنی ئێچ سی جی کە لە نمونەی خوێنەکەتدا هەیە پێوانە دەکات
ئەم تێستە بە ئامێری cobass و چەن ئامێرێکی تری semiautomatic ئەکرێ و هەروەها rapid β hCG Test یش هەیە .

ناوەکانی دیکە :

• beta-hCG blood test

• quantitative blood pregnancy test (titer)

• quantitative hCG blood test (titer)

تاقیکردنەوەی خوێنی hCG ئەنجام دەدرێت بۆ:

پشتڕاستکردنەوەی دووگیانی

دیاریکردنی تەمەنی نزیکی کۆرپەلە

دیاریکردنی دووگیانی نائاسایی، وەک ectopic pregnancy

دیاری کردنی داون سیندرۆم

بۆ چ مەبەستێکی ترβ hCG بەکاردێ ؟

β hCG

بە Tumor marker دادەنرێت، واتە ئەو مادەیە (hcg) کە بە جۆرێک لە توومەرەکانوە دەردەدرێ . بۆیە، لە هەندێک حاڵەتدا، لەوانەیە تێستی خوێنی hCG بۆ هەڵسەنگاندنی هەندێک جۆری شێرپەنجە بەکار بهێنرێت.

شێرپەنجەکان کە دەتوانن ئاستی hCG بەرزتر لە ئاسایی بکەن بریتین لە:

شێرپەنجەی ڕەحم و کۆریۆکارسینۆم

شێرپەنجەی سییەکان

شێرپەنجەی مەمک

شێرپەنجەی هێلکەدان

لە پیاواندا

هەرچەندە ئێچ سی جی لە نزیکەوە پەیوەندی بە ئافرەتی دووگیانەوە هەیە، بەڵام هۆرمۆنەکە هەروەها دەتوانێت لە پیاواندا هەبێت. تاقیکردنەوەیەکی خوێنی hCG دەتوانێت ئاماژە بەوە بکات کە پیاوێکtesticular cancer ی هەیە

ئەنجامەکان چی ئەگەێنن ؟
گەر β hCG لە5 mlU/mL کەمتر بوو ئەوا Negative ە بۆ دووگیانی

گەر لە 5 mlU/mL زیاتر بوو ئەوا positive بۆ دووگیانی

گەر بڕەکە زۆر زۆر بوو گەورەتر لە 100٫000 mlU/mL بوو ئەوا نیشانەی بونی گرێی شێرپەنجەییە .

کەمیی ئەم هۆڕمۆنە چی دەگەێنێ ؟

هەڵەیەک لە سوڕی ماوەی دوگیانی
دووگیانیەکی بە کێشە
بونی کۆرپە لە دەرەوەی ڕەحم.

تیمی شارەزامان هەیە بو سەردان کردنی نەخۆشەکانتان و وەرگرتنی پشکنینەکان لەناو ماڵەکانتاندا بێ بەرامبەر🚑

سلێمانی-ابراهیم احمد
☎️07501410604
☎️07703222366

Address

Ibrahim Ahmad
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Saya Laboratory posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share