04/01/2026
مۆمی گوێ
🟢. مۆمی گوێ چیە👂🕯 ؟ سودی چیە ؟ چی ڕودەدات ئەگەر ئەم مادەیە لەناو گوێدا ڕەق ببێت ؟ 🪨😵
د.دیلان عارف 👨⚕️
🟠 مۆمی گوێ 🕯👂بریتیە لە مادەیەکی مڵ و لینج کە لەلایەن ئەو ڕژێنانەوە دەرەدرێن کە دەکەونە ناو کەناڵی گوێ .👂
🟠 ئەم مادە مۆمیە🕯 دەوری گرنگ دەبینێت لەپاراستنی کەناڵی گوێ👂 لە بەکتریا و میکرۆبەکان 🦠و تەپوو تۆز و چەندین تەنی بێگانە کە زیان بە پەردەی گوێ دەگەیەنن .👂🔴
🟠 لە هەندێک کەسدا👨👩👧👦 سروشتییەن ئەم مادەیە زیاتر دروست دەبێت کە ئەبێتە هۆی گیرانی کەناڵی گوێ .👂😵
🟠 ڕەقبوونی مۆمی گوێ ئەکرێ توشی هەموو کەس ببێت 👨👩👧👦بەڕێژەی ١٠% منداڵان👶 و لە ٥% لە کەسانی سەرو ٥٥ ساڵدا .🧓
🟡 هەندێک هۆکاری ڕێخۆشکەر هەن بۆ حاڵەتەکە وەک :- 👇👇
،
🟢 ئەوکسانەی بەردەوام سەماعەی پزیشکی🎧 بەکارەهێنن .
،
🟢 یاخود ئەو کەسانەی کە کەناڵی گوێان تەسکە👂 یاخود ڕێژەیەکی زۆری موو هەیە لە گوێیاندا .
🟢 ئەو کەسانەی کە گوێپاکەرەوە زۆر بەکاردەهێنن کە بەهۆیەوە مادەکە زیاتر دەچێتە قوڵای کەناڵی گوێوە .😵👂
🟢 بوونی هەندێک جۆری نەخۆشی پێست وەک ئەگزیما .😖
،
🌺 نیشانەکان ی ڕەقبوونی مۆمی گوێ :- 👇👇
1️⃣ کەسەکە هەست بە قورسی دەکات لە ناو گوێیدا .😖👂
2️⃣ کەمبوونەوەی هەستی بیستن👇👂 و ئازار لە گوێدا .
3️⃣ هەندێک جار سەرسوڕان و گێژبوون 😴🤕
💊 لەم حاڵەتەدا کەسەکە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ 👨⚕️بکات بۆ پاکردنەوە و شتنی ناو گوێ👂 بە ڕێگای زانستی .
،
،دکتۆر دیلان عارف عەلی👨⚕️
پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و گوێ و لووت
نەشتەرگەری سەر و مل، جوانکاری لووت و گوێ .
،
📍ناونیشان - سلێمانی🌆 - تووی مەلیک🛣 - تەلاری یاسەمین🏥 - تەنیشت گەصی سازی
07730001011 ☎️
#جیوب