Elaf Pharmacy

Elaf Pharmacy Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Elaf Pharmacy, Medical and health, Hawkari, As Sulaymaniyah.

پشکنینی بێ بەرامبەر بۆ منداڵەکانتان؛لەگەشەی منداڵەکەت دڵنیابەرەوە، ئەم ئێڤێنتە بێ بەرامبەرە!رۆژی دوو شه‌مه‌ ١/٤/٢٠٢٤ ک...
26/03/2024

پشکنینی بێ بەرامبەر بۆ منداڵەکانتان؛
لەگەشەی منداڵەکەت دڵنیابەرەوە، ئەم ئێڤێنتە بێ بەرامبەرە!
رۆژی دوو شه‌مه‌ ١/٤/٢٠٢٤ کاتژمێر ٨ بۆ ١١ ی شەو ، ئیڤێنتێکمان هەیە لە (صیدەلەی ئیلاف) ، تایبەتە بە پێوانی گەشەی مناڵەکەت و پێوانی ڕێژەی ماددەخۆراکییەکان لە جەستەی مناڵەکەتدا.
لەلایەن ستافێکی پزیشکیەوە هەڵدەستن بە پێوانەکردنی گەشە و بڕی ماددە خۆراکییەکانی لەشی منداڵەکەت بە ئامێری inbody machine بە ئامادەبوونی شارەزای بواری خۆراک و پێدانی ئامۆژگاری خۆراک و دڵنیاکردنەوەت لە گەشەی منداڵەکەت.
ئەم ئامێرە هێزی ماسولکە و ڕێژەی چەوری و ئاو و گەشەی منداڵەکەت دەپێوێت، بەپێی ئەو پشکنینە لە بوونی هەرکێشەیەک لەلایەن ستافێکی پزیشکی خۆبەخشەوە ڕێنمایی دەکرێن.

تێبینی:
+ ئەم پشکنینە بێ بەرامبەرە.
+ تەنها بۆ تەمەنی ٣ تا ١٣ ساڵان ئەگونجێت.
+ خوێن وەرناگیرێت و پشکنینەکە زۆر بێ ئازار و زۆر سەلامەتە.

30/12/2023

دەرمانخانەی ئیلاف ( متمانە ، کوالیتی ، خزمەت )
‏‎
🏥دەرمانخانەی ئیلاف
شەقامی هاوکاری ~نزیک مەکتەبی پیرەمێد
کاتژمێر ۱نیوەڕۆ تا ۱ شەو کراوەیە کراوەیە 🏪

‎ #دەرمانخانەی #ئیلاف #جوانکاری #پێست #قژ #پێداویستی #پزیشکی
‏‎‏

کێشەی کەمخەویت هەیە یان شەوانە خەوت لێناکەوێت؟ 🥱یاخود خەوت تێکچووە و ئەتەوێت ڕێکی بکەیتەوە؟ 😴لە دەرمانخانەی ئیلاف باشتری...
09/11/2023

کێشەی کەمخەویت هەیە یان شەوانە خەوت لێناکەوێت؟ 🥱
یاخود خەوت تێکچووە و ئەتەوێت ڕێکی بکەیتەوە؟ 😴
لە دەرمانخانەی ئیلاف باشترین جۆرەکانی Melatonin بەردەستە بە گونجاوترین نرخ ✨
گەیاندنیش بەردەستە 🚗🙌
----------------------------------------
دەرمانخانەی ئیلاف
📞07719903145
📍سلێمانی/ شەقامی هاوکاری-فەرعی قوتابخانەی پیرەمێرد

نەخۆشی پاشا یاخود دەردە پاشا بریتیە لە کۆبونەوەی یوریک ئەسید لە جومگەکاندا بەتایبەتی جومگەی پەنجە گەورەی پێ  بەهۆی تێکچو...
29/10/2023

نەخۆشی پاشا یاخود دەردە پاشا بریتیە لە کۆبونەوەی یوریک ئەسید لە جومگەکاندا بەتایبەتی جومگەی پەنجە گەورەی پێ بەهۆی تێکچوونی زیندەچالاکی لەش کاتێک کەسەکە پڕۆتین دەخوات ئەم دەیکات بە یوریک ئەسید کە پێویسته‌ بکرێتە دەرەوەی لەش، بەڵام لەم کەسانەدا بڕێکی زۆر کەمی لێ دەکرێتە دەرەوەی لەش و ئه‌وی دیكه‌ی‌ لە لەشدا دەمێنێتەوە.

هۆکاری نەخۆشی پاشا یان گاوت یان دا‌ء ملوك:
- بەهۆی ئەوەی لەش ناتوانێت ئەو یوریک ئەسیدەی کە زیادەیە یان پێویست نیە بۆ لەش بیکاتە دەرەوە ئەوا ئەم توشی ئەم نەخۆشیە دەبێت.
- زۆر خواردنی گۆشت و ئەو خۆراکەنەی کە بڕێکی زۆر پڕۆتینی تێدایە چونکە زیاد خواردنیان پرۆتینەکە دەگۆڕێت بۆ یوریک ئەسید.
- زیاتر لە پیاواندا باوترە و ڕوودەدات وەک لە ئافرەتاندا.
- ئەو کەسانەی قەڵەون زیاتر تووشدەبن.
- کەسانێک کە جوڵەیان نییە و وەرزش ناکەن ئەگەری توشبوونیان زیاترە بە بەراورد بە کەسانیک کە وەرزش دەکەن.
-ئەو کەسانەی کە مادە کحوولیەکان دەخۆنەوە ئەگەری زیاتری تووشبوونیان هەیە.

نیشانەکانی نەخۆشیەکە:
-ئازاری زۆری جومگەکە
-سووربوونەوەی جومگەکە
- هه‌وكردنی جومگەکە
-ئاوسانی جومگەکە
-هەستکردن بە ماندویەتی
-سڕبوونی پەنجە گەورەی پێ

چارەسەرەکانی:
-دوورکەوتنەوە لە خواردنی گۆشتی سوور و خواردنە پرۆتیینیەکان.
-بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەوکردن و دەرمانی ئازار یان ئەو دەرمانانەی دژی ڕۆماتیزم و هەوکردنی جومگەن.
-ئەو جومگەیەی توش دەبێت دەبێت پاک ڕابگیرێت و نەهێڵرێت زۆر سەرمای ببێت.
-ئەو کەسانەی تووشبوون و کێشیان زیادە دەبێت کێشیان دابگرن.
----------------------------------------
دەرمانخانەی ئیلاف
📞07719903145
📍سلێمانی/ شەقامی هاوکاری-فەرعی قوتابخانەی پیرەمێرد

28/10/2023

دەرمانخانەی ئیلاف 💊💉
ڕۆژانە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ کراوەیە تا ١٢:٣٠ی شەو
هەموو جۆرە دەرمانێک و بابەتەکانی کۆزمەتیک بەردەستە لە ئیلاف
بە گونجاوترین نرخ و بەرزترین کوالیتی
📞07719903145

📍سلێمانی/ شەقامی هاوکاری-فەرعی قوتابخانەی پیرەمێرد

قۆڵۆن نەخۆشییەکی باوە و لە ١٠% بۆ ٢٠% ى هاوڵاتیان ئەم نەخۆشییەی هەیە، بەڵام ڕێژەکە زیاتر لە ئافرەتاندا بوونى هەیە و زۆری...
26/10/2023

قۆڵۆن نەخۆشییەکی باوە و لە ١٠% بۆ ٢٠% ى هاوڵاتیان ئەم نەخۆشییەی هەیە، بەڵام ڕێژەکە زیاتر لە ئافرەتاندا بوونى هەیە و زۆرینەى کات ئەم نەخۆشیە لەکاتى گەنجیدا توشى مرۆڤ دەبێت و نیشانەکانیشى لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە جیاوازە.
نەخۆش هەست بە ئازاری ناوسک ئەکات زیاتر وەک پێچ، کرژبوون، ئاوسانی سک، غازات، گۆڕانکاری لە جوڵەی ریخۆڵەکان، قەبزی، یان سکچون.
نیشانەکان هەندێک جار لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، زۆربەی جار ئازارەکە هەموو ناوسک و زیاتریش بەشی خوارەوەی سک بەرەو لای چەپ دەگرێتەوە.
زۆر جار جۆری خواردن کاریگەری ئەکاتە سەر زیادبونی ئازار، کە دەبێتە هۆى دروستبوونى دڵەکزە، هێڵنج، توندبونی گەدە و ڕشانەوە ئەمانەش بەشێکن لە نیشانەکانى کەسانى توشبوو بە نەخۆشیەکە.

تائێستا دەستنیشانی تەواوی دروستبوونی نەخۆشی قۆڵۆن نەکراوە، بەڵام ئەمانەى خوارەوە هەندێک پاڵنەرو هۆکارن بۆ توشبوونى هاوڵاتیان بە نەخۆشى قۆڵۆن:

یەکەم- نانخواردنی بەپەلە.
دووەم- خواردنەوە گازییەکان و کافایین.
سێیەم- پاقلەمەنییەکان وەک پاقلە، نۆک، لۆبیا، فاسۆلیا.
چوارەم- خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
پێنجەم- جگەرەکێشان.

چارەسەری کۆڵنجی قۆلۆن:
١.دەبێت نەخۆشەکە واز لە زۆر خۆری بێنێت،کەم خۆری دایم خۆربێت،بە پەلە نان نەخوات،خواردن بۆ ماوەیەک لە ناو دەمیدا بھێڵیتەوە،بۆ ئەوەی خواردنەکە بە جوین ورد بکات و لەگەل لیکی ناو دەم تێکەڵاو ببێت،دەبێت ھەمو تێبگەین پرۆسەی ھەرسکردنی خواردن لە ناو دەمدا دەستپیدەکات،ئەگەر ئەو پرۆسەیە لە ناو دەمدا بە باشی بەرێوە نەچێت و کاتی خۆی پێنەدرێت،پرۆسەی ھەرسکردنی خواردن تێکدەچێت و کۆئەندامی ھەرس سەری لێتێکدەچێت.
٢.ئەو خواردنانەی کە بە نەخۆشەکە ناکەوێت و گازاتی پێدروست دەکات،دەبێت نەخۆشەکە بە کەمی بەکاریان بھێنێت یان ھەر بەکاریان نەھێنێت.
٣.ئەو کەسانەی دوچاری نیگەرانی و دلەراوکێ و باری دەرونی ناجێگیر دەبن دەبێت پزیشک بیانبینیت رێنمایی و چارەسەری گونجاویان بۆ دەستنیشان بکات.

----------------------------------------
دەرمانخانەی ئیلاف

📞07719903145

📍سلێمانی/ شەقامی هاوکاری-فەرعی قوتابخانەی پیرەمێرد

سوده‌كانی‌ ئۆمیگا ٣    1.پاراستنی دڵ: ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن و دابه‌زاندنی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆلیستر...
24/10/2023

سوده‌كانی‌ ئۆمیگا ٣

1.پاراستنی دڵ: ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن و دابه‌زاندنی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆلیسترۆلی خوێن، كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ، چالاك كردنی‌ سوڕی خوێن.
2. بۆپێست وقژ: بۆ باشكردنی‌ ته‌ندروستی‌ پێست و قژ و نینۆكه‌كان به‌سوده‌، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌وكردنی‌ پێست وئه‌كزیما و نه‌خۆشیه‌كانی‌ پێست، و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ قڵیشاندنی‌ لێو و شێداركردنی‌ قژی وشك و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵوه‌رین.
3.ئاسوده‌كردنی‌ مێشك وزیادكردنی‌ تواناكانی‌: ده‌توانرێت سودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ به‌هێزكردنی‌ توانای‌ مێشك و بیركردنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ بۆمنداڵ زۆر به‌سوده‌.

كۆمه‌ڵێك سودی‌ دیكه‌ی‌ هه‌یه‌ وه‌ك:
1.یارمه‌تی‌ جه‌سته‌ده‌دات بۆبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ له‌توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات و مه‌مك .
2.له‌كاتی‌ خواردنی‌ ئۆمیگا سێ هه‌ست به‌تێربوون ده‌كرێت بێئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وبوون.
3.په‌نكریاس چالاكده‌كات و ئه‌مه‌ش به‌سوده‌ بۆ نه‌خۆشانی‌ شه‌كره‌.
4.پارێزگاری له‌چاو ده‌كات، له‌وشكبونه‌وه‌ ده‌یپارێزێت.
5.به‌هێزكردنی‌ توانای‌ بیستن و بینینی‌ منداڵ به‌تایبه‌تی‌ كاتێك دایك له‌كاتی‌ شیر پێدان ئۆمیگا سێ بخوات.

ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ئۆمیگا سێ له‌پێكهاته‌یاندا هه‌یه‌:
ماسی سالمۆن، تۆوی‌ كه‌تان، بندق، گوێز، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ئێستادا له‌ده‌رمانخانه‌ی ئیلاف چەندین جۆری جیاوازی ئۆمیگا سێ بەردەستە بە بەرزترین کوالیتی و گونجاوترین نرخ.
----------------------------------------
📞07719903145

📍سلێمانی/ شەقامی هاوکاری-فەرعی قوتابخانەی پیرەمێرد

23/10/2023

(دەرمانخانەی ئیلاف)
📞07719903145
📍سلێمانی/ شەقامی هاوکاری-فەرعی قوتابخانەی پیرەمێرد

سوده‌كانی‌ ئۆمیگا ٣    1.پاراستنی دڵ: ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن و دابه‌زاندنی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆلیستر...
22/10/2023

سوده‌كانی‌ ئۆمیگا ٣

1.پاراستنی دڵ: ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن و دابه‌زاندنی‌ ڕێژه‌ی‌ كۆلیسترۆلی خوێن، كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ، چالاك كردنی‌ سوڕی خوێن.
2. بۆپێست وقژ: بۆ باشكردنی‌ ته‌ندروستی‌ پێست و قژ و نینۆكه‌كان به‌سوده‌، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌وكردنی‌ پێست وئه‌كزیما و نه‌خۆشیه‌كانی‌ پێست، و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ قڵیشاندنی‌ لێو و شێداركردنی‌ قژی وشك و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵوه‌رین.
3.ئاسوده‌كردنی‌ مێشك وزیادكردنی‌ تواناكانی‌: ده‌توانرێت سودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ به‌هێزكردنی‌ توانای‌ مێشك و بیركردنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ بۆمنداڵ زۆر به‌سوده‌.

كۆمه‌ڵێك سودی‌ دیكه‌ی‌ هه‌یه‌ وه‌ك:
1.یارمه‌تی‌ جه‌سته‌ده‌دات بۆبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ له‌توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات و مه‌مك .
2.له‌كاتی‌ خواردنی‌ ئۆمیگا سێ هه‌ست به‌تێربوون ده‌كرێت بێئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وبوون.
3.په‌نكریاس چالاكده‌كات و ئه‌مه‌ش به‌سوده‌ بۆ نه‌خۆشانی‌ شه‌كره‌.
4.پارێزگاری له‌چاو ده‌كات، له‌وشكبونه‌وه‌ ده‌یپارێزێت.
5.به‌هێزكردنی‌ توانای‌ بیستن و بینینی‌ منداڵ به‌تایبه‌تی‌ كاتێك دایك له‌كاتی‌ شیر پێدان ئۆمیگا سێ بخوات.

ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ئۆمیگا سێ له‌پێكهاته‌یاندا هه‌یه‌:
ماسی سالمۆن، تۆوی‌ كه‌تان، بندق، گوێز، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ئێستادا له‌ده‌رمانخانه‌ی ئیلاف چەندین جۆری جیاوازی ئۆمیگا سێ بەردەستە بە بەرزترین کوالیتی و گونجاوترین نرخ.
----------------------------------------
ده‌رمانخانه‌ی ئیلاف

📞07719903145

📍سلێمانی/ شەقامی هاوکاری-فەرعی قوتابخانەی پیرەمێرد

هەندێک لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین Eڤیتامین E ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی خڕۆکە سورەکان و دروستبوونیان، هەرو...
21/10/2023

هەندێک لەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین E
ڤیتامین E ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی خڕۆکە سورەکان و دروستبوونیان، هەروەها وەکو دژەئۆکسان لە لەشدا کاردەکات و بەرگری لەشیش دەپارێزێت.
----------------------------------------
(دەرمانخانەی ئیلاف)
📞07719903145
📍سلێمانی/ شەقامی هاوکاری-فەرعی قوتابخانەی پیرەمێرد

Address

Hawkari
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 13:00 - 01:00
Tuesday 13:00 - 01:00
Wednesday 13:00 - 01:00
Thursday 13:00 - 01:00
Friday 13:00 - 01:00
Saturday 01:00 - 01:00
Sunday 13:00 - 01:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Elaf Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share