Harem Hospital نەخۆشخانەی هەرێم

Harem Hospital نەخۆشخانەی هەرێم هیوایەک بۆ ژیان

خۆڵبارین چییە؟ خۆڵبارین دیاردەیەکی سروشتییە، بایەکی بەهێزی پڕ لە گەردیلەی لم و خۆڵە، بایەکی بەهێز ئەم گەردیلانە لە شوێنێ...
20/09/2025

خۆڵبارین چییە؟
خۆڵبارین دیاردەیەکی سروشتییە، بایەکی بەهێزی پڕ لە گەردیلەی لم و خۆڵە، بایەکی بەهێز ئەم گەردیلانە لە شوێنێکی تر دەهێنێت و بە ئاڕاستەی با بڵاودەبنەوە، لە ناوچە وشک و نیمچە وشکەکانەوە پەیدا دەبێت، خۆڵبارین کاریگەری خراپی ژینگەیی و تەندروستی جێدەهێڵێت.

کاریگەرییە تەندروستییەکان
خۆڵبارین گەردیلەی لم و خۆڵی گەورە لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت و ئەو ڤایرۆسانە لەگەڵ کەشوهەوادا کارلێک دەکەن و دەبێتە هۆی پیسبوونی هەوا و بڵاوبونەوەی نەخۆشی. یەکێک لە کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی خۆڵبارین پەکخستنی سییەکانە بەتایبەت لەو کەسانەدا کە تەنگەنەفەسییان هەیە، دەنکۆڵەکانی خاک لە ڕێی لووت و دەمەوە دەچنە قوڵترین بەشی کۆئەندامی هەناسە و لە توانایاندا هەیە زیان بە سەرجەم بەشەکانی کۆئەندامی هەناسە بگەیەنن، زۆری بەرکەوتن و مانەوە لە کاتی خۆڵباریندا دەبێتە هۆی بەڕیشاڵبوونی سییەکان و لە ئەگەری چارەسەر نەبوونی دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سییەکان، خۆڵبارین زیان بە چاوەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردنی کۆرنیە و سپێنەی چاو و وشکبوونی چاو، زۆری بەرکەوتن دەتوانێت گەشە بکات و ببێتە هۆی کوێری، هەروەها زۆری بەرکەوتنی خۆڵبارین ڕەنگە کاریگەری خراپ بکاتە سەر دڵە لوولە کۆئەندام و تێکەڵ بە سوڕی خوێن ببێت، بە شێوەیەکی گشتی منداڵان و بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی دڵ و سییەکان و شەکرەیان هەیە دەکرێت کاریگەرییە تەندروستییەکان زیاتر تیایاندا سەر هەڵبدات لە کاتێکدا کەسانی تەندروستیش بەدەر نین لە توشبوون بە کێشه تەندروستییەکان.

خۆپاراستن لە خۆڵبارین
- مانەوە لە ماڵدا: یەکێک لە ڕێگاکانی خۆپارێزی مانەوەیە لە ماڵدا ئەگەر پێویستیش بوو بچنە دەرەوە زوو بگەڕێنەوە و دەرگا و پەنجەرەکان بە داخراوی بهێڵنەوە.
- ئاگاداربوون لە کەشوهەوا: ئاگاداربوون لە کەشوهەوا بە تایبەت لە وەرزی خۆڵباریندا بۆ ئەوەی زوو کاروباری ڕۆژانەتان بەڕێ بکەن و بگەڕێنەوە ماڵەوە.
- بەکارنەهێنانی ئامێرە هەواییەکان: تا دەتوانن لە کاتی خۆڵباریندا ئامێرە هەواییەکان بەکارمەهێنن چونکە دەبێتە هۆی بڵاوبونەوە و هاتنە ژوورەوەی تۆز و خۆڵ و پاککردنەوەیان تا کەمترین زیانتان پێ بگات.
- بەکارهێنانی پارێزەر: کاتێک لە دەرەوەیت پێویستە دەمامک بەکاربهێنیت و بە بەردەوامی بیگۆڕیت، یاخود خاولییەکی تەڕ بەکاربهێنیت کە ڕێگری لە هەڵمژینی تۆز و خۆڵ دەکات، بەکارهێنانی چاویلکەی پارێزەر بۆ پارێزگاریکردن لە چاوەکان تا کەمترین زیانیان پێ بگات.
- بەکارهێنانی ئاو: پێویستە ئاوی زۆر بخورێتەوە و لە کاتی بەرکەوتنی خۆڵبارین زوو زوو دەموچاو و چاوەکان تەڕ بکرێت.

قەڵغانى سوپاس و پێزانین پێشکەشى دکتۆر ڕابەر حامد ڕەسوڵ کرادوای ئەوەی (دکتۆر ڕابەر حامد ڕەسوڵ/بەرپرسی پێشووی پزیشکانی قاو...
16/09/2025

قەڵغانى سوپاس و پێزانین پێشکەشى دکتۆر ڕابەر حامد ڕەسوڵ کرا

دوای ئەوەی (دکتۆر ڕابەر حامد ڕەسوڵ/بەرپرسی پێشووی پزیشکانی قاوش)، وەک پزیشکى نیشتەجێى دێرین لە پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و دەمار وەرگیرا، پۆستەکەی بە (دکتۆر ئەبوبەکر عەبدوڵڵا یوسف) سپێردرا و پڕۆسەی دەستاودەستکردنی بەرپرسیارییەتی ئەنجامدرا.

لە بۆنەیەکدا، قەڵغانی سوپاس و پێزانین پێشکەشی دکتۆر ڕابەر کرا بۆ هەوڵ و ماندووبوونی لە ماوەی ڕابردوودا و بەدڵسۆزییەوە ئەرکەکانی بەجێگەیاند، هەروەها پیرۆزبایی لە د. ئەبوبەکر کرا بەبۆنەی پۆستە نوێیەکەی.

15/09/2025


چیرۆکی شیفای ئەم جارەمان، شیفای چارەخوازێکە کە نزیک بوو لە مردنەوە بەهۆی ئەو حاڵەتە ناتەندروستەی بەسەریدا هاتبوو..
بزانن لە نەخۆشخانەی هەرێم چی بۆ دەکرێت، تا لەو مەترسییە ڕزگاری ببێت و چارەسەری بۆ دەکرێت تا گەڕانەوەی بۆ ماڵەوەی بەپێی خۆی..!

بێنەری ڤیدیۆکە ببن ..

📞 بۆ پەیوەندی بەبەشی هەناوبینی: 07730143801

کۆڵ سەنتەری Call Center ٢٤ کاتژمێر ::
053 3340387
053 3340388


📍نەخۆشخانەی هەرێم سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تەنیشت شارەوانی ڕۆژهەڵات.

کلینیکەکەی دەکاتە بێبەرامبەربەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر "صلی الله علیه وسلم " دکتۆر (هاوکار علی / پسپۆڕی نەشتەرگە...
04/09/2025

کلینیکەکەی دەکاتە بێبەرامبەر

بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر "صلی الله علیه وسلم " دکتۆر (هاوکار علی / پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ ولووت و گوێ) ڕۆژی 5شەممە بەرواری 4 / 9 کلینیکەکەی دەکاتە بێبەرامبەر، هیوای لەشساخی بۆچارەخوازەکانمان دەخوازین..

📞بۆ پەیوەندی بە کلینیکی د.هاوکار: 07730143810


03/09/2025


دەزانن کارمەندی نمونەیی مانگی ٨ مان کێیە؟

مەڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ کارمەندی نمونەیی مانگی ( ٨ ) بەڕێز: ( لەشکر عوسمان عەلی / ڕیجیستەر نێرس لە بەشی فریاکەوتن) هیوای سەرکەوتنی بۆدەخوازین...
وەک بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکەمان دەسخۆشیمان هەیە بۆی و هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین.

سەنتەری پەیوەندی کردن (CALL CENTER)ی نەخۆشخانە:
0533340387
0533340388
ناونیشان:
سلێمانی -شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تەنیشت شارەوانی ڕۆژهەڵات.

کلینیکەکەی دەکاتە بێبەرامبەربەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر "صلی الله علیه وسلم " دکتۆر (هێمن محمود / پسپۆڕی نەشتەرگە...
02/09/2025

کلینیکەکەی دەکاتە بێبەرامبەر

بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر "صلی الله علیه وسلم " دکتۆر (هێمن محمود / پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری قەڵەوی) ڕۆژی 4شەممە بەرواری 3 / 9 کلینیکەکەی دەکاتە بێبەرامبەر، هیوای لەشساخی بۆچارەخوازەکانمان دەخوازین..

📞بۆ پەیوەندی بە کلینیکی د.هێمن: 07730143804


یانەی وەرزشی نەورۆز هەمیشە نەخۆشخانەکەمان هەڵدەبژێرێت بۆ پشکنینی یاریزانەکانیانلەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەکی تر لە یاریزان...
01/09/2025

یانەی وەرزشی نەورۆز هەمیشە نەخۆشخانەکەمان هەڵدەبژێرێت بۆ پشکنینی یاریزانەکانیان

لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەکی تر لە یاریزانانی یانەکە سەردانی نەخۆشخانەی هەرێمیان کرد بە مەبەستی پشکنین بۆ ئامادەسازی بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق..



  سەنتەری ددانی نەخۆشخانەکەمانی هەڵبژارد🔺بۆ پشکنینی ددانی منداڵە چاوگەشەکانیان سەنتەری ددانی نەخۆشخانەی هەرێم هەموو خزمە...
26/08/2025

سەنتەری ددانی نەخۆشخانەکەمانی هەڵبژارد

🔺بۆ پشکنینی ددانی منداڵە چاوگەشەکانیان سەنتەری ددانی نەخۆشخانەی هەرێم هەموو خزمەتگوزارییەکیان پشکنینی ددنیان پێشکەش بە دایەنگەی گۆیژەی ناحکومی کرد، لەلایەن ( دکتۆرە لاڤە نیازی / پسپۆڕی ددانی منداڵان )

🔶ئێوەش دەتوانن سەنتەری ددانی نەخۆشخانەکەمان هەڵبژێرن بۆ پشکنین و چارەسەری ددانی منداڵەکانتان
لـــــــــــــــــــــــــــــــەبـــــــــــــــــــــــــــــــــەر بـــوونی:
✅بەشێکی سەربەخۆ تایبەت بە ددانی منداڵان
✅پزیشکی پسپۆڕو تایبەتمەند بە ددانی منداڵان
✅کەشێکی ئارام و بێ ترس بۆ منداڵەکانتان
✅نرخی گونجاوو کوالێتی بەرزی کارکردن
✅شوێنی لەباری سەنتەرەکەمان لە ناو شاری سلێمانی کە ئاسانە بۆ گەیشتن و گەڕانەوەتان

📞بۆ پەیوەندی بە سەنتەری ددان:
07702920077 - 07502920077




سەنتەری پەیوەندی کردنی نەخۆشخانە:
☎️ 0533340387
☎️0533340388
📍نەخۆشخانەی هەرێم سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تەنیشت شارەوانی ڕۆژهەڵات.

25/08/2025

⬅بینینی خوێن لە پیسایی منداڵدا..
🔺هۆکارەکانی چین؟
🔺ڕەنگەکانی خوێنەکە چی چی ن نیشانەن بۆچی؟
🔺لەم کاتەدا دایک و باک دەبێت چ هەنگاوێک هەڵبگرن؟

🔶( دکتۆر شوان فخرالدین / پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان و تازەلەدایکبووان) وەڵامی ئەو پرسانە دەداتەوە.

📞بۆ پەیوەندی بە کلینیکی د.شوان : 07761887232

سەنتەری پەیوەندی کردنی نەخۆشخانە:
☎️ 0533340387
☎️0533340388
📍نەخۆشخانەی هەرێم سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تەنیشت شارەوانی ڕۆژهەڵات.

23/08/2025

: ( نەخۆشییەکانی کۆم )
🔶تایبەت بە خانمان
🔶نەخۆشییەکانی کۆم چی؟
🔶 و نیشانەو هۆکارو چارەسەرییەکانی چین؟

🔺( دکتۆرە دالیا طارق عزیز / پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی ) بە وردی باس لە نەخۆشییەکانی کۆم دەکات.

📞بۆ پەیوەندی بە کلینیکی د.دالیا: 07769653574

سەنتەری پەیوەندی کردن (CALL CENTER)ی نەخۆشخانە:
0533340387
0533340388
ناونیشان:
سلێمانی -شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تەنیشت شارەوانی ڕۆژهەڵات.

20/08/2025

⬅کاتێک نەشتەرگەری منداڵبوونت هەڵبژارد، ئاگاداری ئەم خاڵانە ببە..

🔺( دکتۆرە هەوری محمدامین / پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی ) پێتان دەڵێت

📞بۆ پەیوەندی بە کلینیکی د.هەوری: 07726151299 - 07508160262


18/08/2025


🔺منداڵەکەت هەر گرفتێکی دواکەوتنی قسەکردنی هەیە
🔺یان گەرە ساڵان گرفتی ئاخاوتنیان هەیە
🔶ئێمە لێرەین هەموو گرفتەکان بەرەو چارەسەر ببەین
📞 بۆ پەیوەندی : 07730143848
سەنتەری پەیوەندی کردن (CALL CENTER)ی نەخۆشخانە:
0533340387
0533340388
ناونیشان:
سلێمانی -شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تەنیشت شارەوانی ڕۆژهەڵات.

Address

As Sulaymaniyah
00964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Harem Hospital نەخۆشخانەی هەرێم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram