14/03/2026
--- خواردن و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان :
--- هاونیشتمانی بەڕێز ئەو جۆرە خواردن و خواردنەوەی بە درێژایی ساڵ بۆ تەندروستیت باش نیە مسۆگەر لەم مانگەش دا هەر باش نیە و دروست وایە نەخورێت یان کەم بکرێنەوە .
--- مەرجی سەرەکی خۆراکی تەندروست لە ڕووی پڕاکیتەکەوە ئەوەیە بتوانرێت بکڕێت و ئامادەی بکەیت ، تا بەیانی باسی سوودەکانی زەیتی ئەڤۆگادۆ و ماسی سەلموون بکەیت توورێکی قوڕاویی ناهێنێت کە پارەت پێ نەبوو ، دوایی ئەوە پێویستە لەگەڵ حەز و ئارەزوو و کەلتووری ئەو شوێنە بگونجێت ؛ دوای ئەوە بیر لەوە دەکرێتەوە کە پێداویستی ڕۆژانەی لە پێکهاتووە خۆراکیەکان دابین بکات و یارەمەتی خۆپاراستن بات لە تووش بوون بە کێشەی تەندروستی و ڕۆڵی هەبێت لە کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشیە درێژخان و کورت خایەنەکان .
--- خەو پێش خۆراک دێت و شەو دروست کراوە بۆ خەو و موسڵمان پێش کەسانی تر ئەوە دەزانیت .
--- ڕوونە کە شیرینی و شەربەتی گیراوە و ئیشی هەویر و خواردنەوە گازیەکان زیانیان هەیە ؛ نەخواردنیان باشترە بەڵام لانی کەم هەوڵ بدرێت هەموو ڕۆژێ نەخورێن و نەخورێنەوە و بە بڕی کەم بکڕدرێن .
--- خواردنێک نیە کە بخوێت یەکسەر ببێت بە ژەهر و نەخۆشت کا یا بتکوژێت ، ئەوە دەستەواژیەکی چەوتە .
--- جەستەی مرۆڤ توانای ڕزگار بوونی هەیە لەو ماددە زیان بەخشەکانی دەچنە جەستەوە بەڵام مانای ئەوە نیە بێ سنوور بێت و بێبکانە بە دڵی خۆت خواردن و خواردنەوە بخوێت و بێخەم بێت .
--- برنجی سپی و ئاردی سپی ڕوونە باش نین بەڵام لە نەبوونی بەدیل لانی کەم بە بڕی کەم بخورێن و برنج بە پڵاو لێ بنرێت و ڕۆژی یەک جار بخورێت .
--- زۆربەی زەیت و ڕۆنی چێشت لێنان گومانیان لەسەرە بۆیە بڕی کەمیان لێ بەکار بهێنرێت و خواردن گەر کرا بە کوڵاوی لێ بنرێت .
---- ڕێنیمایەکی خواردن و بەرنامە و ڕێجێمکی خورادن نیە گشتگیر بێت و بۆ هەموو کەسەکان بگونجێت ، شتی وا لە زانستی خۆراکا نیە ، خودی شەخسی خۆم ئەو ڕێنمییانەی بڵاویان ئەکەمەوە زۆربەی بۆ ئەو کەسانەیە کە کێشیان زۆرە یان نایەوێت قەڵەو بن و ئیشی قورس ناکەن و جوڵەیان کەمە و وەرزش ناکەن بە بەردەوامی .
---- ڕۆژوو عیباتە واتە ڕۆژووان ئەرکەی ئایبنەیەکەی بە جێ دێنێت ، گەر سوودێکی تەندروستی هەبێت ئەوا وابەستەیە بە پاپەندبوون بە خەوی تەندروست و خۆراکی تەندروست و شێوازی ژیانی تەندروستەوە ؛ هەر چۆن پزیشکی هێژا نوسیووبی ڕۆژووی تەواو و نیوە ڕۆژوو هەیە وا خەریکە چارەکە ڕۆژووش پەیا ببێت .
--- ڕۆژووی زانستی جیاوازە لە ڕۆژووی ئایینی و بەراورد کردنیان کارێکی زانستی نیە و دەچێتە خانەی چەواشەکارییەوە .
--- عەیب و شوورەیی نیە حەزت لە خواردن بێت و خۆت پێ نەگیرێت، بەڵام هەڵەیە دان بە خاڵە لاواز و خووە خراپەکانت دا نەنێت ، مافی خۆتە بە دڵی خۆت خواردن بخوێت وبخوێتەوە و کەی ویستت بخەویت یان هەستیت وەلێ پاساوی چەوتی بۆ مەهێنەوە.
واللە اعلم
هەر تەندروست بن و ڕۆژوو و عیبادەتان قبوڵ بێت
د. کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک