Bright Eye Center

Bright Eye Center سەنتەری برایت ئای بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو
مركز برايت ئاي لجراحة وأمراض العيون
(1)

سەنتەرەکەمان سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە بۆ هەموو پێداویستیەکانی تەندروستی چاوەکانت
لە سەنتەرەکەمان هەموو پشکنینەکانی چاو ئەنجامدەدرێت هەروەها دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانتان و دروستکردنی هەموو جۆرەکانی چاویلکە و ئەنجامدانی هەموو نەشتەرگەریەکانی چاو و لێزەری لابردنی چاویلکە.

مركزنا هو مصدر موثوق لجميع احتياجات صحة عينيك
في مركزنا ، يتم إجراء جميع اختبارات العين وكذلك تشخيص أمراضك ، وصنع جميع أنواع النظارات ، وإجراء جميع جراحات العيون و لیزر إزالة النظارات.

پسپۆڕی و ئەزموون لە نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری چاودکتۆرە مەیس ئەیاد عبدالدینپسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەرییەکانی چاوخاوە...
13/04/2026

پسپۆڕی و ئەزموون لە نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری چاو

دکتۆرە مەیس ئەیاد عبدالدین
پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەرییەکانی چاو
خاوەنی ئەزموونێکی ورد و شارەزاییەکی بەرفراوانە لە بواری نەشتەرگەرییە جوانکارییەکانی چاودا، ئێستا دەتوانن سوودمەند بن لەم خزمەتگوزارییانە:
🔹 چارەسەری شۆڕبوونەوەی پێڵووی سەرەوەی چاو.
🔹 لابردنی کیس و چەوری ژێر چاو.
🔹 گەڕاندنەوەی سیمایەکی گەنجتر و گەشاوەتر بۆ چاوەکان.

--

بۆ پەیوەندی و ناونیشان
07700640606
07500640606

ناونیشان
سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە، بەرامبەر گردی زەرگەتە.

تۆڕەی چاو لە زانستی پزیشکیدا تەنها وەک ئەندامێکی بینین سەیر ناکرێت، بەڵکو بە تاکە "پەنجەرەی بایۆلۆژی" دادەنرێت کە تێیدا ...
11/04/2026

تۆڕەی چاو لە زانستی پزیشکیدا تەنها وەک ئەندامێکی بینین سەیر ناکرێت، بەڵکو بە تاکە "پەنجەرەی بایۆلۆژی" دادەنرێت کە تێیدا مولوولەکانی خوێن و شانە دەمارییەکان بە ڕوونی و بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی نەشتەرگەری دەبینرێن.

ئەمڕۆ لە ڕێگەی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای وێنەگرتنی تۆڕەی چاو (Fundus Camera) و تێکەڵکردنی لەگەڵ زیرەکی دەستکرد (AI)، قۆناغێکی نوێ لە دەستنیشانکردنی پێشوەختە دەستی پێکردووە. ئەم سیستەمە زیرەکانە دەتوانن لە ڕێگەی شیکردنەوەی وێنەی تۆڕەی چاو، نیشانە هەرە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکانی وەک (دڵ، گورچیلە و کۆئەندامی دەمار) دیاری بکەن.
ئەم پێشکەوتنە بە شۆڕشێکی پزیشکی لە سەدەی ٢١دا دادەنرێت،چونکە زانیارییە وردەکان زۆر خێراتر و بە تێچوویەکی کەمتر لە پشکنینە تاقیگەییە ئاڵۆزەکان دەخاتە ڕوو.

گرنگی ئەم تەکنەلۆجیایە لەوەدایە کە دەتوانێت مەترسییەکان پێشبینی بکات زۆر پێش ئەوەی نیشانە کلینیکییەکان لە ئەندامەکانی تری جەستەدا دەربکەون، ئەمەش دەرفەتێکی زێڕین دەڕەخسێنێت بۆ ڕێگریکردن و پاراستنی تەندروستی پێشوەختە.

ئەزموون و دەستنیشانکردنی ورد، کلیلی ڕزگارکردنی بیناییە! ئەمە کەیسێکی مەترسیداری (Orbital Cellulitis)ە کە دەبێتە هۆی دەرب...
09/04/2026

ئەزموون و دەستنیشانکردنی ورد، کلیلی ڕزگارکردنی بیناییە!

ئەمە کەیسێکی مەترسیداری (Orbital Cellulitis)ە کە دەبێتە هۆی دەربەڕینی چاو. پشتگوێخستنی ئەم حاڵەتە مەترسی کوێربوونی هەمیشەیی یان گواستنەوەی هەوکردنەکەی بۆ پەردەی مێشک هەیە.
بەهۆی دەستنیشانکردنی ورد و چارەسەری ڕاست و گونجاو و ئەزموونی پزیشکییەوە، نەخۆشەکە "بەبێ نەشتەرگەری" و تەنها بە چارەسەری دەرمانی لە ماوەی هەفتەیەکدا بە تەواوی چاکبووەوە.
دەستنیشانکردن و سەرپەرشتی چارەسەر: دکتۆر بەختیار قادر جاف

--
ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
پەیوەندی: 07700640606 | 07500640606

زانست لە خزمەت پاراستنی بینیندازۆر کات لە نەشتەرگەرییەکانی تۆڕی چاودا، پزیشک ناچارە "سلیکۆن" بەکاربهێنێت وەک پاڵپشتێک بۆ...
07/04/2026

زانست لە خزمەت پاراستنی بینیندا

زۆر کات لە نەشتەرگەرییەکانی تۆڕی چاودا، پزیشک ناچارە "سلیکۆن" بەکاربهێنێت وەک پاڵپشتێک بۆ چاکبوونەوەی چاو. بەڵام دوای ماوەیەک ئەم سلیکۆنە دەست دەکات بە پارچەپارچە بوون و گۆڕان بۆ ملیۆنان بڵقی ورد و تێکچوو ، کە وەک تەمێکی لێڵ لەناو چاودا بڵاو دەبنەوە.

دەرهێنانی ئەم بڵقە وردانە بە ڕێگەی ئاسایی، هەم کاتی زۆری دەویست و هەم بە تەواوی پاک نەدەبووەوە، ئەمەش مەترسیی بەرزبوونەوەی پەستانی چاوی دروست دەکرد.

داهێنانە نوێیەکەی دکتۆر ( عومەر عوسمان ) چییە؟
لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا کە لە گۆڤارە جیهانییەکان بڵاوکراوەتەوە، دکتۆر (عومەر عوسمان) بە تەکنیکێکی نوێ ئەم کارە ئەنجام دەدات. ئەویش بە بەکارهێنانی شلەیەکی قورس (PFCL) کە وەک هێزێکی پاڵپێوەنەر کار دەکات ئەم شلەیە هەموو بڵقە ورد و تێکچووەکانی سلیکۆنەکە لە یەک شوێن کۆدەکاتەوە و بە ئاسانی بەرەو دەرەوەی چاو ڕەوانەیان دەکات.

جێگەی شانازییە کە پزیشکانی ئێمە لە ڕیزی پێشەوەی داهێنانە جیهانییەکانن بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە چاوی نەخۆشەکانیان بکەن.

--
ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
پەیوەندی: 07700640606 | 07500640606

06/04/2026

گلێنەی چاو پەنجەرەیەک بۆ بینینی جیهان

منداڵانی ئۆتیزم خاوەن بەهرە و جیهانێکی تایبەت بە خۆیانن، ئێمە هاوڕێ و پاڵپشتی هەموو ئەو منداڵانەین کە بە چاوێکی جیاواز س...
05/04/2026

منداڵانی ئۆتیزم خاوەن بەهرە و جیهانێکی تایبەت بە خۆیانن، ئێمە هاوڕێ و پاڵپشتی هەموو ئەو منداڵانەین کە بە چاوێکی جیاواز سەیری ژیان دەکەن.

با پێکەوە بیناییەکی ڕووناک و داهاتوویەکی پڕ لە ئومێدیان بۆ دابین بکەین

نەشتەرگەری خێلی تەنها بۆ ڕاستکردنەوەی چاوەکان نییە، بەڵکو بۆ گەڕاندنەوەی زەردەخەنە و متمانە بەخۆبوونە بۆ داهاتووی منداڵە...
01/04/2026

نەشتەرگەری خێلی تەنها بۆ ڕاستکردنەوەی چاوەکان نییە، بەڵکو بۆ گەڕاندنەوەی زەردەخەنە و متمانە بەخۆبوونە بۆ داهاتووی منداڵەکەت. سەیری دەرکەوتنی جوانییە ڕاستەقینەکەی چاوەکانی بکە پاش نەشتەرگەری!

ئەم ئەنجامە لەلایەن پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری خێلی (د. ئەدیب ئەقراوی) ئەنجام دراوە.

بۆ پشکنین و وەرگرتنی کات پەیوەندیمان پێوە بکە:
07700640606
07500640606

--

ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.

30/03/2026

( د. تارا محمود حەسەن ) باس لە قۆناغەکانی چارەسەری خێلی دەکات لە منداڵاندا. لە سەنتەری ( برایت ئای ) ئێمە هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ منداڵەکەتانین تا بیناییەکی تەندروست و سروشتی بۆ دەگەڕێنینەوە.

--

ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
پەیوەندی: 07700640606 | 07500640606

بەشێک لە فیدباک و نامەی چارەخوازە ئازیزەکانمان بۆ دکتۆر عومەر عوسمان (پسپۆڕی وردی تۆڕەی چاو).متمانەی ئێوە بەردەوامیی ئێم...
28/03/2026

بەشێک لە فیدباک و نامەی چارەخوازە ئازیزەکانمان بۆ دکتۆر عومەر عوسمان (پسپۆڕی وردی تۆڕەی چاو).
متمانەی ئێوە بەردەوامیی ئێمەیە لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی پزیشکی

--

ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
پەیوەندی: 07700640606 | 07500640606

26/03/2026

متمانەی ئێوە سەلمێنەری ئەو کوالێتی و وردبینییە پزیشکییەیە کە لە سەنتەرەکەمان پەیڕەوی دەکەین. گوێبیستی ئەزموونی یەکێک لە چارەخوازە ئازیزەکانمان بن دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئاوی سپی و گەڕانەوەی بیانیی ڕوون بۆی

---
ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
پەیوەندی: 07700640606 | 07500640606

شانازییەکی گەورەیە کە ڕایبگەیەنین، توێژینەوەیەکی زانستیی نوێی دکتۆر عومەر عوسمان (پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری ت...
24/03/2026

شانازییەکی گەورەیە کە ڕایبگەیەنین، توێژینەوەیەکی زانستیی نوێی دکتۆر عومەر عوسمان (پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری تۆڕەی چاو) لە گەورەترین و بەناوبانگترین بنکەی زانیاریی پزیشکی جیهانی (PubMed) بڵاوکرایەوە.

ئەم توێژینەوەیە باس لە حاڵەتێکی پزیشکیی زۆر دەگمەن دەکات کە بە سەرکەوتوویی دەستنیشان و چارەسەر کراوە. نەخۆشەکە دوای گواستنەوەی بڕێکی زۆری خوێن بۆی، تووشی گیرانی هاوکاتی خوێنبەر و خوێنهێنەری چاوی ببوو، کە بەهۆیەوە ئاستی بینینی گەیشتبووە نزمترین ئاست (تەنها ژماردنی پەنجەکانی دەست).

بەهۆی دەستنیشانکردنی وردی هۆکارەکە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست لەلایەن دکتۆر عومەر عوسمان، بینایی بۆ نەخۆشەکە گەڕایەوە و باشتربوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. بڵاوکردنەوەی ئەم سەرکەوتنە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، سەلمێنەری لێهاتوویی پزیشکەکانمانە لە چارەسەرکردنی ئاڵۆزترین حاڵەتەکان کە پێویستیان بە وردبینییەکی زۆر هەیە.

لینکی توێژینەوەکە لە PubMed:
https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/41835312/

متمانەی ئێوە، گەورەترین سەرکەوتنی ئێمەیەگەڕانەوەی ڕووناکی بۆ چاوەکانتان و بینینی زەردەخەنەی ڕەزامەندیتان، ئامانجی سەرەکی...
22/03/2026

متمانەی ئێوە، گەورەترین سەرکەوتنی ئێمەیە

گەڕانەوەی ڕووناکی بۆ چاوەکانتان و بینینی زەردەخەنەی ڕەزامەندیتان، ئامانجی سەرەکیی ئێمەیە لە سەنتەری (برایت ئای).

ئەمە فیدباک و پەیامی پڕ لە دڵسۆزیی یەکێک لە نەخۆشە ئازیزەکانمانە، دوای ئەوەی نەشتەرگەری (ئاوی سپی) بە سەرکەوتوویی لە سەنتەرەکەمان بۆ ئەنجام دراوە.

---

ناونیشان: سلێمانی، ئاشتی، ناو شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە.
پەیوەندی: 07700640606 | 07500640606

Address

Anwar Sheikha Medical City
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 20:00
Tuesday 08:00 - 20:00
Wednesday 08:00 - 20:00
Thursday 08:00 - 20:00
Saturday 08:00 - 20:00
Sunday 08:00 - 20:00

Telephone

+9647700640606

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bright Eye Center posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share