د. ھێمن فاتیح : Dr. Hemin Fatih

د. ھێمن فاتیح : Dr. Hemin Fatih لاپەڕەیەکی تایبەتە بە نەخۆشیە دەروونیەکان، و بەرزکردن لاپەڕەیەکی تایبەتە بە نەخۆشیە دەرونیەکان، و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەروونی.

16/06/2025
17/04/2025
سایکۆسیسی دوای منداڵبوونلەچەند هەفتەیەکی سەرەتای منداڵبووندا، هەندێک دایک دووچاری دۆخێکی توندی دەروونی دەبن، وەک؛ گومانی...
13/04/2025

سایکۆسیسی دوای منداڵبوون

لەچەند هەفتەیەکی سەرەتای منداڵبووندا، هەندێک دایک دووچاری دۆخێکی توندی دەروونی دەبن، وەک؛ گومانی توند، هەلوەسە، تێکچوونی ڕەفتار، کەمبوونەوەی خۆڕاگری، بێ ئۆقرەیی، توندوتیژی، دڵتەنگی، ناڕێکی خەو و خواردن، و لاوازی لە کار و فرمان و خزمەتی منداڵە کۆرپەکەی.

سەرەڕای ئەوەی ئەم جۆرە پەشێویە تاڕادەیەک بە کەمی ئەبینرێت، بە نزیکەیی لە هەر (١٠٠٠) دایکێک کە منداڵی دەبێت یەک بۆ دوو دایک تووشدەبن، بەڵام بە حاڵەتێکی توندی کتوپڕی دەروونی ئەژماردەکرێت، و پێویستە هەرچی زووترە چارەسەری بکرێت تا خودی دایک و منداڵەکە لە کاریگەری خراپی پەشێویەکە دووربن و چارەسەریەکە دەرئەنجامی کاریگەرتری هەبێت.

پەشێویەکە زیاتر لەو دایکانەدا ڕوودەدات کە پێشتر حاڵەتی دەروونی، وەک؛ خەمۆکی توند، پەشێوی مەزاجی دووجەمسەری، ... هتد هەبووە، و هەروەها زیاتر لە دوای لە دایکبوونی مندالی یەکەم، و هۆکاری بۆماوەیی و چەندین هۆکاری خێزانی و ژینگەیی تر دەگونجێت ئەگەری ڕوودانەکەی زیاتر بکەن.

سەرەتایی چارەسەریەکە بە داخڵکردنی نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە دەستپێدەکات، و پاشان لەگەڵ جێگیربوونی حاڵەتەکەی چارەسەریەکان بەرەو کەمبوونەوە دەچن تا ئەوکاتەی دۆخی دایکەکە بە تەواوی جێگیر دەبێت.

د. هێمن فاتیح
پزیشکی دەروونی

24/02/2025

لەڕێی داواکاری گشتییەوە سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆماردەکەین

چارەسەری ئالودەبوون بە خواردنەوەی کحولی بە دوو قۆناغی یەک لە دوای یەک دەبێت. لە قۆناغی یەکەم کە پێ ی ئەوترێت ( پاکبوونەو...
15/01/2025

چارەسەری ئالودەبوون بە خواردنەوەی کحولی بە دوو قۆناغی یەک لە دوای یەک دەبێت.

لە قۆناغی یەکەم کە پێ ی ئەوترێت ( پاکبوونەوە لە ژەهر) لە دوای وەستانی خواردنەوە لە نەخۆشخانە دەبێت و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت بەنزیکەیی هەفتەیەک. لەم قۆناغەدا سەرنج دەخرێتە سەر ئاسان تێپەڕینی قۆناغی وازهێنانەکە و نەهێشتن یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکانی کشانەوە لە ماددە کحولیەکە.

قۆناغی دووەم لە دەرەوەی نەخۆشخانە دەکرێت و بە قۆناغی (ڕاهێنانەوە) ناودەبرێت کە سەرنج دەخرێتە سەر کەمکردنەوە و نەهێشتنی حەزی زۆر (بێزوکردن) بۆ بەکارهێنانەوەی خواردنەوە کحولیەکە لە ڕێگەی چارەسەری دەروونی و دەرمانەوە. شایانی باسە قۆناغی دووەم چەند مانگێک دەخایەنێت و یەکلاکەرەوەیە لە سەرکەوتنی پرۆسەی چارەسەریەکە.

د. هێمن فاتیح
پزیشکی دەروونی

01/12/2024

هەلوەسە

وەرگرتنی زانیاریە بەشێوەیەکی هەڵە لە ڕێگەی هەستەوەرەکانی بیستن، بینین، بۆنکردن، تامکردن، و یان بەرکەوتن کە لە ڕاستیدا بوونی نیە و تەنها لە مێشکی کەسەکەدا دروست دەبێت. هەلوەسە یەكێکە لە نیشانە باوەکانی نەخۆشیە هۆشەنگیەکان بەتایبەت لە سکیزۆفرینیا. شایانی باسە هەلوەسە مەترسی خۆکوژی زیاد دەکات. وەک لەم گرتە ڤیدیۆیەی فیلمی ( ئە بیوتیفڵ مایند) دەردەکەوێت کە جۆن ناش هاوڕێیەکی دەبینێت لە کاتێکدا لە ژوورەکەدا بوونی نیە.

12/11/2024
 #ئۆتیزم بەپێ ی توێژینەوەیەک کە لەسەر ٥،١٠٧ (پێنج هەزار و سەد و حەوت) منداڵ کراوە لە ئوسترالیا، بە وەرگرتنی زانیاری لە د...
07/11/2024

#ئۆتیزم
بەپێ ی توێژینەوەیەک کە لەسەر ٥،١٠٧ (پێنج هەزار و سەد و حەوت) منداڵ کراوە لە ئوسترالیا، بە وەرگرتنی زانیاری لە دایک و باوکیان، دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی شاشە ڕۆژانە زیاد لە (٢) کاتژمێر لە منداڵانی تەمەن خوار (٣) ساڵ ، ئەگەری توشبوون بە شەبەنگی ئۆتیزم بۆ دوو هێندە زیاد دەکات.

د. هێمن فاتیح حمەکریم
پزیشکی پسپۆڕی دەروونی

زۆر سوپاس بۆ بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆرە نەهلە محمد سعید بۆ سازدانی نیوەڕۆخوانێک و ئاهەنگێک بۆ چارەخوازانی نەخۆشخانەی سۆزی دەر...
10/10/2024

زۆر سوپاس بۆ بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆرە نەهلە محمد سعید بۆ سازدانی نیوەڕۆخوانێک و ئاهەنگێک بۆ چارەخوازانی نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی و پێدانی سوپاس و پێزانین بە بەندە.

سیمپۆزیەمی پزیشکیی دەروونی دادیکۆبوونەوەی پزیشکانی دەروونی و دادوەران بۆ هەڵسەنگاندن و چارەسەریی  بابەتە کانی پەیوەست بە...
13/09/2024

سیمپۆزیەمی پزیشکیی دەروونی دادی
کۆبوونەوەی پزیشکانی دەروونی و دادوەران بۆ هەڵسەنگاندن و چارەسەریی بابەتە کانی پەیوەست بە هەردوولا

Address

Ibrahim Pasha Street, Awesar Medical Building
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د. ھێمن فاتیح : Dr. Hemin Fatih posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to د. ھێمن فاتیح : Dr. Hemin Fatih:

Share