28/12/2025
هۆكاره‌كانی ناڕێكی سوڕی مانگانه
ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن و شێوازی چاره‌سه‌ركردن ❌
🔻 سوڕی مانگانە بریتییە لە دەردانی ڕووپۆشی ناوەوەی منداڵدان کە هەموو مانگێک ئامادە دەکرێت بۆ وەرگرتنی کۆرپەلە. سوڕی مانگانە لە ئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی تر دەگۆڕێت بە گشتی لە نێوان 21 - 35 ڕۆژ ئاساییه.
🔻 خانمان کە بۆ یەکەمجار ئەکەونه سوڕی مانگانەوە، ئەگەری هەیە سوڕی مانگانەی ناڕێک بێت هەتا دوو ساڵ ئینجا ڕێک ببێتەوە، ئەوەش شتێکی ئاساییە و بە گشتی دەست پێ دەکات لە تەمەنی 10 - 16 ساڵ و ڕادەوەستێت لە نێوان تەمەنی 45 - 55 ساڵ.
🔻 هۆکارەکانی ناڕێکی سوڕی مانگانە:
1- گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکانی جەستەدا, ئه‌م خاڵه باوترین هۆكاری تێكچونی سوڕی مانگانه‌یه و سترێس كاریگه‌ری له ڕێژه‌ی دروست بوونی هۆڕمۆنه‌كانی هێلكه‌دان ده‌بێت , وه‌ك: estradiol , progestron ,LH , FSH ,prolactin
2- دابەزینی کێشی لەش بە خێرایی.
3- قەڵەوی و زیادبوونی کێشی لەش بەخێرایی.
4- ئەو کەسانەی کێشەی دەروونی و قەلەقیان هەیە.
5- وەرزشکار وەک یاریزانی تۆپی پێ و ڕاکردن.
6- شیردان، به‌ڵام له‌م دۆخه‌دا ناڕێكی سوڕی مانگانه ئاساییە.
7- دروستبوونی کیسی هێلکەدان.
8- کێشەکانی غوده‌ی ده‌ره‌قی.
9- هه‌وكردنه‌كانی ئافرەتان، چ ئەو هه‌وكردنه بێت كه لە ڕێگەی سێكسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه یان هه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌شی ئافره‌ت بێت.
🔻 ڕێنمایی بۆ خۆ پاراستن:
1- هه‌وڵ بده ئه‌و ڕێگایانه نه‌گریته به‌ر كه ڕاسته‌وخۆ كێش به‌رز ده‌كه‌نه‌وه یان ده‌بنه هۆی لاواز بوون.
2- باری ده‌رونیت ڕێك بكه‌ره‌وه و خۆت توشی دڵه‌ڕاوكێ مه‌كه.
4- وەرزشی ئاسایی بکە 30 خولەک 3-4 رۆژ لە هەفتەیەکدا.
5- خواردنی تەندروست بخۆ .
چارەسەری بە پێی هۆکارەکەی ده‌گۆڕێت❗️
زۆرجار بە بەکارهێنانی حەبی مەنع کۆنترۆل ئەکرێت، بەڵام ئەبێت هۆکاری سەرەکی دەست نیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت و ئەگەر تەنها یەک مانگ سوڕی مانگانەت ناڕێک بوو، جێی مەترسی نییە و ئاساییە، بەڵام ئەگەر سێ مانگ یان زیاتر ناڕێک بوو پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت یان ئه‌گه‌ر نیشانەی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بوو.
📍 ناونیشانی تاقیگەی دایک: سلێمانی - کۆتای شەقامی ئۆرزدی
پەیوەندی کردن: 07715922009 📞