Zclinic by Dr. Zana M. Abbas

Zclinic by Dr. Zana M. Abbas د. زانا محمد عباس، پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوا د. زانا محمد عباس, پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و پسپۆر لە نەخۆشیەکانی قژ و نینۆک.

Hydra facial پاکردنەوەی پێست سودەکانی:١- لابردنی پێستی مردوو ٢-لابردنی خاڵ وزیوان ڕەش ژێر پێست٣-تازەکردنەوەو شێدار کردنە...
16/01/2023

Hydra facial پاکردنەوەی پێست سودەکانی:
١- لابردنی پێستی مردوو
٢-لابردنی خاڵ وزیوان ڕەش ژێر پێست
٣-تازەکردنەوەو شێدار کردنەوەی پێست
٤- ڕونکردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی زیپکە

سوودەکانی میزۆ فیلەرمیزۆ فیلەر پێک دێت لە ترشی هیالۆرۆنیک بە ڕێژەی لە ١٠٠٪ کە بۆ نوێ کردنەوەی پێستی ڕووخسار و شێدارکردنە...
08/01/2023

سوودەکانی میزۆ فیلەر

میزۆ فیلەر پێک دێت لە ترشی هیالۆرۆنیک بە ڕێژەی لە ١٠٠٪ کە بۆ نوێ کردنەوەی پێستی ڕووخسار و شێدارکردنەوەی پێست بەکاردێت و ڕۆڵی نییە لە پڕ کردنەوە، میزۆ فیلەر بە یەکێک لە جۆرەکانی میزۆثراپی دادەنرێت بەڵام میزۆثراپی لە پێکهاتیەیدا تەنها ترشی هیالۆرۆنیک نیە بەڵکو چەندین ڤیتامین و کانزا و ترشی ئەمینی تێدایە.

سوودەکانی میزۆ فیلەر
1. زیادکردنی شێداری پێست و پاراستنی لە وشکبوونەوە.
2. باشترکردنی سوڕی خوێن و ڕزگارکردنی پێست لە خانە مردووەکان.
3. هاندانی پێست بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئیلاستین، بەمەش دەرکەوتنی چرچ و لۆچی کەم دەکاتەوە.
4. کەم کردنەوەی کونیلەکانی پێست.
5. یەک ڕەنگ کردنی پێست.
6. توندکردنەوەی پێست.
7. کەم کردنەوەی ڕەشی ژێر چاو.

_______
دکتۆر - زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
‎سلێمانی-شەقامی توویمەلیک-خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ
‎📞07702133839
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ پەیجەکەمان
_______________________

چۆن دەتوانیت ڕزگارت بێت لە مووی زیادە؟مووی زیادە کێشەیەکی باوی خانمانە جا ئەو مووە زیادەیە لە ڕووخسار بێت یان لە لەش، وە...
07/01/2023

چۆن دەتوانیت ڕزگارت بێت لە مووی زیادە؟

مووی زیادە کێشەیەکی باوی خانمانە جا ئەو مووە زیادەیە لە ڕووخسار بێت یان لە لەش، وە کاریگەری لەسەر متمانە بە خۆبوونی خانمان هەیە لە ژیانی ڕۆژانەیانیدا.
چەندین ڕێگا هەیە ۆ لابردنی مووی بەڵام باشترین و سەردەمیانەترین ڕێگا بۆ لابردنی موو بریتیە لە بەکارهێنانی لەیزەر
لەیزەر بریتییە لە ئامێرێک کە تیشکی چڕکراوی ڕووناکی بەکاردەهێنێت بۆ لابردنی مووی نەخوازراو، لە کاتی بەکارهێنانی لەیزەر ڕووناکییەک دەردەکات کە میلانینی مووەکە هەڵیدەمژێت وە وزەی ڕووناکی دەگۆڕێت بۆ وزەی گەرمی کە ئەمەش وا لە سەلکی موو دەکات پڕۆسەی درووست بوونەوەی موو دوا بخات.

تایبەتمەندییەکانی لەیزەر
1. لابردنی مووە ڕەق و درێژەکان بەبێ ئەوەی زیان بە پێست بگەیەنێت.
2. دواخستنی کاتی دووبارە گەشە کردنەوەی موو.
3. بەکارهێنانی سەلامەتە بۆ هەموو بەشەکانی لەش
4. ئازاری کەمە لە کاتی بەکارهێنانی.
5. کاتێکی کەم دەخایەنێت.
6. دەبێتە هۆی نەرم کردنی پێست.

_______

دکتۆر - زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
‎سلێمانی-شەقامی توویمەلیک-خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ
‎📞07702133839
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ پەیجەکەمان
_______________________


کاریگەری دەرزی پڕۆفیلۆ لەسەر پێستدەرزی پڕۆفایلۆ پێک دێت لە ترشی هیالۆرنیک (Hyaluronic acid) کە بەکاردێت بۆ نەهێشتنی چرچ ...
04/01/2023

کاریگەری دەرزی پڕۆفیلۆ لەسەر پێست

دەرزی پڕۆفایلۆ پێک دێت لە ترشی هیالۆرنیک (Hyaluronic acid) کە بەکاردێت بۆ نەهێشتنی چرچ و لۆچی و شێدارکردنەوەی پێست، دەتوانرێت وەک جێگرەوەیەکی سلیکۆن دابنرێت بەڵام جیاوازیەکەیان ئەوەیە کە پڕۆفیلۆ ماددەیەکی شێدارکەرەوەیە نەک پڕکەرەوە وە کار لەسەر هاندانی پێست دەدات بۆ زیاتر بەرهەم هێنانی کۆلاجین و ئیلاستین، کە ئەمەش وەی لێدەکات زیاتر بەکاربهێنرێت بۆ ناوچە هەستیارەکانی پێست وەک مل و ناوچەوان ، چونکە بە شێوەیەکی یەکسان بڵاودەبێتەوە.

کاریگەری دەرزی پڕۆفیلۆ لەسەر پێست :

1. شێدارکردنەوەی پێست.
2. ڕوونکردنەوەی پێست.
3. یەک ڕەنگ کردنی پێست.
4. گەنج کردنەوەی پێست.
5. نەرم کردنەوەی پێست.
6. کەم کردنەوەی چرچی و لۆچی ڕووخسار.

دەرزی پڕۆفیلۆ بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە کە چارەخوازەکەی لە سەروو تەمەنی ١٨ ساڵییەوە بێت، بەڵام نابێت خانمان لە ماوەی دووگیانی یان شیردان یان ئەو کەسانەی کە هەستیاری پێستیان بە ماددەی هیالۆرنیک هەیە بەکاریبهێنن .
_________________________
دکتۆر - زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
‎سلێمانی-شەقامی توویمەلیک-خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ
‎📞07702133839
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ پەیجەکەمان
_______________________

فوائد وتأثيرات أبرة الپروفيلو على الجلد :

تتكوّن أبرة الپروفيلو من حامض الهيالورونيك الذي يستعمل لازالة التجعدات و ترطيب البشرة، يمكن استعماله كبديل للسيلكون لكن يتميز البروفيلو عن السلكون بأنه مادة مرطبة وليست مادة للملئ والحقن حيث تعمل على زيادة انتاج الكولاجين وئيلاستين الجلد، مما يجعله اكثر أستعمالاً للاماكن الحساسة كالرقبة وجبهه الوجه لانها تنتشر بشكل متساوي

فوائد أبرة البروفيلو على البشرة:

١.ترطيب الجلد
٢. تفتيح البشرة وزيادة رونق الجلد
٣.توحيد لون البشرة
٤.ازالة اثار وعلامات الشيخوخة
٥.زيادة نعومة البشرة
٦.تقليل التجاعيد

أبرة البروفيلو مناسبة لكل انواع البشرة ولكل الاشخاص فوق عمر ال ١٨ سنة ، يجب تجنبها اثناء فترة الحمل والرضاعة وللاشخاص المصابين بتحسس لمادة الهيالورونيك

_________________________
دکتور زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
اخصائي امراض الجلد و التجميل و الليزر
سليمانية - شارع تويملك - قرب مستشفى رويال
‎📞07702133839
حقوق النشر خاصة بصفحتنا.

عيد ميلاد مجيد وكل عام وأنتم بخير🤍 ❄️🎄جەژنی سەری ساڵتان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بەخۆشی🤍❄️🎄
31/12/2022

عيد ميلاد مجيد وكل عام وأنتم بخير🤍 ❄️🎄
جەژنی سەری ساڵتان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بەخۆشی🤍❄️🎄

Infantile Haemangioma گمۆڵی بۆریەخوێنی ساواییبریتییە لە کۆبوونەوەو گرمۆڵەبوونی بۆریچکەی خوێن کە گرێیەک پێک دەهێنێت لەژێر...
29/12/2022

Infantile Haemangioma گمۆڵی بۆریەخوێنی ساوایی

بریتییە لە کۆبوونەوەو گرمۆڵەبوونی بۆریچکەی خوێن کە گرێیەک پێک دەهێنێت لەژێر پێستدا و زۆرجار بە هۆی لێکچوونی لە ڕووی شلیک هەر بەو ناوە ئاماژە دەکرێت.
٨٠% ی حاڵەتەکان کێشەیەکی ئەوتۆ درووستناکات، ئەگەر هەبێت زۆر بەهێز نابێت، دوو جۆری هەیە ڕووکەش و قوڵ، هەندێکجار هەردوو جۆرەکەی بەیەکەوە دەردەکەون و ئاوساوی درووست دەکەن.

ئەگەری دەرکەوتنی هەیە لە سێ لە سەدی ی مناڵاندا، کە باوە لە:
کیژۆڵەی نەبەکام، کۆرپەلەی کێش کەم، دووانەو زیاتر.
زۆربەی لە ناوچەی سەرومل دا دەردەکەوێت بەڵام لەهەر بەشێکی تری لەشدا ئەگەر هەیە دەربکەوێت تەنانەت لە ئۆرگانەکانی ناوەوەوی لەشدا.

دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە
جۆری ڕووکەش بەرز و سوور لەسەر ڕووی پێستی نەخۆشەکە دەردەکەوێت، بەڵام جۆری قوڵ پێویستی بە سۆنار و تیشکی موگناتیسیە بۆ دەستنیشانکردنی.

چارەسەر

زۆربەی کات تەنها چاودێری کردن پێویستە چونکە ڕێژەی زۆری گەشەکردنی تا تەمەنی یەک ساڵی یە وە بەتەواوی نامێنێت لەتەمەنی ١٠ساڵیدا، وە لەبەر ئەوەی ڕووی هەیمەنجیۆما زۆر ناسکە و هەندێ جۆری بە کەمترین زەبر خوێنی لێ دێت بۆیە ئەبێت زۆر بە ووریاییەوە مناڵ بشۆرێت و ئاگاداری ئەو سابوون و شامپۆیانە بین کە بۆی بەکاردەهێنرێت تا سەر ڕووەکەی زۆر ووشک نەکاتەوەو برینداری نەکات، هەروەها بپارێزرێت لە تیشکی خۆر ئەگەر بە بەکارهێنانی دژەخۆریش بێت.

بە گشتی بە پێی جۆر و شوێنی دەرکەوتن چارەسەری و پلانی چاودێری کردن دەگۆڕێت، لە چاودێری تیمار و پێچان، و دەرمانی ئازار شکێن و دژە بەکتریا وستیرۆیدەکان و لەیزەر و نەشتەرگەری.
________________________
دکتۆر - زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
‎سلێمانی-شەقامی توویمەلیک-خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ
‎📞07702133839

نموونەی کارێکی لیپ فیلەر لە کلینیکی  د. زانا محمد عباسنموذج عن عملنا، فلر للشفاه في عيادة د.زانا محمد عباس______________...
27/12/2022

نموونەی کارێکی لیپ فیلەر لە کلینیکی د. زانا محمد عباس
نموذج عن عملنا، فلر للشفاه في عيادة د.زانا محمد عباس

_________________________
دکتۆر - زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
‎سلێمانی-شەقامی توویمەلیک-خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ
‎📞07702133839
_________________________
دکتور زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
اخصائي امراض الجلد و التجميل و الليزر
سليمانية - شارع تويملك - قرب مستشفى رويال
‎📞07702133839


تامێسکتامێسک بریتییە لە برین و بڵقی ئاوی لە سەر لێوەکان یان کۆئەندامی زاوزێ، کە بە هۆی ڤایرۆسی (هێرپس – HSV) درووست دەبێ...
24/12/2022

تامێسک
تامێسک بریتییە لە برین و بڵقی ئاوی لە سەر لێوەکان یان کۆئەندامی زاوزێ، کە بە هۆی ڤایرۆسی (هێرپس – HSV) درووست دەبێت.

نیشانەکانی تامێسک
1. هەبوونی تای بەرز.
2. سەرئێشە.
3. هەوکردنی چاو.
4. گرژبوونی ماسوولکەکانی دەم و چاو.
5. هەڵئاوسانی لیمفەکان.

هۆکارەکانی درووستبوونی تامێسک
هۆکاری سەرەکی درووستبوونی تامێسک تووشبوونە بە ڤایرۆسی (HVS) کە دوو جۆری سەرەکی هەیە:
• HVS-1 : ئەم جۆرەیان دەبێتە هۆی درووستبوونی تامێسک لە دەمدا.
• HVS-2: ئەم جۆرەی ڤایرۆسی هێرپس دەبێتە هۆی درووستبوونی تامێسک لە ئەندامی زاوزێدا.
بەڵام چەند هۆکارێک هەن کە دەبنە هۆی گەشەسەندی برینی تامێسک وەک :
• سووڕی مانگانەی خانمان.
• هەڵامەت.
• فشاری دەروونی.
• زۆر بەرکەوتنە بەر تیشکی خۆر.

چارەسەر
بە گشتی ئەو کەسانەی کە تووشی تامێسک دەبن و نیشانەی تووندیان نیە سەردانی پزیشک ناکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر چونکە تامێسک بە گشتی لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی چاک دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر هاتوو تامێسکەکە نیشانەکانی تووند بوو وە بڵاوبوویەوەی پزیشک ڕێنمای نەخۆش دەکات بۆ وەرگرتنی دەرمانە دژە-ڤایرۆسییەکانی وەک :
• Acyclovi
• Famciclovir
• Valacyclovir

_________________________
دکتۆر - زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
‎سلێمانی-شەقامی توویمەلیک-خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ
‎📞07702133839
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ پەیجەکەمان
_______________________

سوودەکانی میزۆ بۆ قژمیزۆ تەکنیکێکی بێ نەشتەرگەرییە کە بەکاردێت بۆ پڕ بوونی قژ و وەستاندنی قژ هەڵوەرین، کە لە ڕێگەی دەرزی...
22/12/2022

سوودەکانی میزۆ بۆ قژ

میزۆ تەکنیکێکی بێ نەشتەرگەرییە کە بەکاردێت بۆ پڕ بوونی قژ و وەستاندنی قژ هەڵوەرین، کە لە ڕێگەی دەرزییەوە دەدرێت لە بێخی سەر کە لە پێکهاتەکەیدا چەندین جۆر ڤیتامین، کانزا و ترشە ئەمینیەکانی تێدایە کە ڕۆڵیان هەیە تەندرووستی قژ.
میزۆ سەڕەڕای ئەوەی کە تەکنیکێکی زۆر کاریگەرە لەگەڵ ئەوەشدا بێ ئازارە، بەپێی قژی چارەخوازەکە جەلسەکانی میزۆ دەگۆڕێت بەڵام بە گشتی ٤-٦ جەلسەیە.

سوودەکانی میزۆ بۆ قژ

1. پڕ بوونی قژ.
2. ڕێگری کردن لە قژ هەڵوەرین.
3. کەم کردنەوەی چالاکی ڕژێنە چەورییەکان.
4. زیادکردنی سووڕی خوێن لە بێخی سەردا.
5. کەم کردنەوەی کڕێشی سەر.

ئێستا لە سەنتەرەکەمان باشترین جۆری پلازمای ئیتاڵی تێکەڵ بە مادەی بابۆتین بۆ نەهێشتنی هەڵوەرین و بەهێزکردنی قژ
_________________________
دکتۆر - زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
‎سلێمانی-شەقامی توویمەلیک-خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ
‎📞07702133839
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ پەیجەکەمان
_______________________

فوائد الميزو للشعر

هي تقنية غير جراحية تستخدم لزيادة كثافة الشعر و منع تساقطه ، و التي تحقن في فروة الرأس حيث تكتوي تركيبتها على المثير من الفيتامينات و المعادن و الاحماض الامينية التي تعمل على زيادة صحة الشعر .
بغض النظر عن كونها تقنية فعالة جداً فأن اجرائها غير مصاحب بالالم و تختلف عدد الجلسات حسب نوعية شعر الشخص بصورة عامة يحتاج الشخص ل٤-٦ جلسات

فوائد الميزو للشعر

١. زيادة كثافة الشعر
٢. منع تساقط الشعر
٣. تقليل من دهنية الشعر
٤. زيادة نشاط الدورة الدموية في فروة الرأس
٥. تقليل القشرة

يتوفر الان في مركزنا افضل انواع البلازما الايطالية مع مادة البايوتين لتقليل التساقط و تقوية الشعر
_________________________
دکتور زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
اخصائي امراض الجلد و التجميل و الليزر
سليمانية - شارع تويملك - قرب مستشفى رويال
‎📞07702133839
حقوق النشر خاصة بصفحتنا.

ده‌رزی پلازما بۆ جوانکاری پێستده‌رزی پلازما باشترین و پارێزراوترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ مانه‌وه‌ی پێست به‌ گه‌نجیشلەی پلازما ڕ...
19/12/2022

ده‌رزی پلازما بۆ جوانکاری پێست

ده‌رزی پلازما باشترین و پارێزراوترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ مانه‌وه‌ی پێست به‌ گه‌نجی
شلەی پلازما ڕاسته‌وخۆ له‌ خوێنی خۆت ده‌رده‌هێنرێت پلازما له‌ خڕۆكه‌كانی خوێن جیا ده‌كرێته‌وه‌ پلازماكه‌ خانه‌ كۆرپه‌لێیه‌كانی پێست چالاك ده‌كات و ئه‌نزیمه‌كانی گه‌شه‌یان پێ ده‌دات وه‌ ماده‌ی كۆلاجین ڕێك ده‌خاته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ جوانی پێست به‌و شێوه‌یه‌ چرچی پێست و كونیله‌ ڕه‌شه‌كان وه‌ شوێنه‌واری زیپكه‌ به‌ ڕوخسارته‌وه‌ نامێنێت.

دوای به‌كار هێنانی ده‌رزییه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ١٢- ٢٤ كاتژمێر ده‌موچاوت ده‌ئاوسێت وە دوای دوو بۆ سێ حه‌فته‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت لە ڕوخسارتدا.
ئێستا لە سەنتەرەکەمان باشترین جۆری پلازمای ئیتاڵی تێکەڵ بە مادەی هایۆلۆرینیک بۆ گەشانەوە و توندکردنەوەی پێستی دەم و چاو بەردەستە.
_________________________

دکتۆر - زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
‎سلێمانی-شەقامی توویمەلیک-خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ
‎📞07702133839
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ پەیجەکەمان
_______________________

ابر البلازما لتجميل البشرة

تعتبر ابر البلازما افضل و اكثر طريقة آمنة للحفاظ على نضارة و شباب البشرة
يستخرج البلازما من دمك مباشرة و يفصل البلازما من خلايا الدم
حيث يعمل البلازما على تنشيط الخلايا الجذعية في البشرة و تعمل الانزيمات على نمو الخلايا و تفعيل انتاج مادة الكولاجين و الذي يعتبر المسؤول عن جمال البشرة و يقلل التجاعيد و يصغر المسامات و يقلل من اثار البثور القديمة .

بعد استخدام الابرة قد ينتفخ الجلد قليلاً لمدة ١٢-٢٤ ساعة و يظهر نتيجة الابرة بعد اسبوعين الى ٣ اسابيع
الان يتوفر في مركزنا افضل انواع ابر البلازما الايطالية التي تحتوي على مادة الهايلورونك لزيادة نضارة و شد بشرة الوجه

_________________________

دکتور زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
اخصائي امراض الجلد و التجميل و الليزر
سليمانية - شارع تويملك - قرب مستشفى رويال
‎📞07702133839
حقوق النشر خاصة بصفحتنا.

 #پیرۆزەڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان  ناسنامەی گەلەکەمان  شکۆداربێت    ...
17/12/2022

#پیرۆزە
ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ناسنامەی گەلەکەمان شکۆداربێت ...

کوردی | عربی کێ تەقشیری کیمیای پێویستە؟تەقشیری کیمیای تەکنیکێکی جوانکاری پێستە کە تیایدا گیراوەیەکی کیمیای دەکرێتە سەر پ...
14/12/2022

کوردی | عربی

کێ تەقشیری کیمیای پێویستە؟

تەقشیری کیمیای تەکنیکێکی جوانکاری پێستە کە تیایدا گیراوەیەکی کیمیای دەکرێتە سەر پێست بۆ لابردنی پەڵە و ئاسەواری زیپکە لە چینی سەرەوەی پێست.

• جۆرەکانی تەقشیری کیمیای

1. تەقشیری کیمیای تەنک: تەنها کاریگەری دەبێتە سەر چینی دەرەوەی پێست، و چارەسەری ئاسەواری زیپکە و پەڵە دەکات کە لە چینی سەرەوە بن، وە گیراوەی ترشی لاکتین یان ترشی جلیکۆلیک بەکاردەهێنرێت.
2. تەقشیری کیمیای مامناوەند: بۆ لابردنی خانەکانی پێست لە چینی دەرەوە بۆ چینی دووەمی ناوەوە بەکاردێت، وە لەم جۆرەدا ترشی جلیکۆلیک یان ترشی (Trichloroacetic) بەکاردێت.
3. تەقشیری کیمیای قوڵ : ئەم جۆرە تەقشیرە چارەسەری کێشەکانی پێست دەکات لە چینە قوڵەکانی پێستەوە، بەراورد بە دوو جۆرەکەی تری تەقشیری کیمیای ئەنجامێکی باشتری هەیە.

• تەقشیری کیمیای چارەسەری ئەم کێشانەی پێست دەکات:
1. ئاسەواری زیپکە.
2. دوو ڕەنگی پێست.
3. زبری پێست.
4. شڵی.
5. چرچ و لۆچی دەم و چاو.
6. لابردنی خانە مردووەکانی پێست.
7. بەرهەم هێنانی زیاتری کۆلاجینی پێست

دکتۆر - زانـــــــــا محمد عبـــــــاس
‎پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
‎سلێمانی-شەقامی توویمەلیک-خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ
‎📞07702133839
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ پەیجەکەمان
_______________________


Address

Tuimalik Str. Harman Building, 4th Floor
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 14:00 - 20:00
Tuesday 14:00 - 20:00
Wednesday 14:00 - 20:00
Thursday 14:00 - 20:00
Saturday 14:00 - 20:00
Sunday 14:00 - 20:00

Telephone

+9647702133839

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zclinic by Dr. Zana M. Abbas posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Zclinic by Dr. Zana M. Abbas:

Share

Category