03/05/2026
🟡لە بەهاراندا هەستیاری لە قورگ و لوت و گوێی هەندێك كەسدا دروست دەبێت دەزانن هۆکارەکەی چییە..؟
🟤هەستیاری جۆرێك نەخۆشییەكە تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە لە چۆنێتی دروستبوونی جەستەیاندا وەڵامدانەوەیەكی خێرا هەیە بۆ ئەو تەنۆلكانەی كە لە هەوادا هەیە كە هەستیاری دروستدەكەن.
🟣پسپۆرانی تایبهتى نەخۆشییەكانی قوڕگ و لوت و گوێ دهڵێن سوتانەوە و خورانی قوڕگ و ناو دەم بە تایبەتیش لووت هەروەها پژمین و زۆربوونی ئاوی لوت لە نیشانە دیارەكانی هەستیاری وەرزییە. و ئەم نەخۆشییە مەترسیدار نیە بەڵام كاتێك پشتگوێ بخرێت هەوكردن زیاتر دەبێت و تەندروستی كەسەكە نالەبار دەبێت.
١. تا دەتوانیت لەماڵەوە بمێنەرەوە بۆ دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی هەستیاریی تووش دەکات.
٢. ئەو جلوبەرگە لابە کە بۆ دەرەوە لەبەرت کردووە، لەوانەیە تۆی گوڵەکانی پێوە بێت و تووشی هەستیاریت بکات.
٣. ئەگەر زانیت هەستیاریت هەیە لە وەرزی بەهاردا، جلە شۆراوەکانت لە دەروە هەڵمەخە بۆ ئەوەی تۆوی گوڵەکانی لێ نەنیشێت.
٤.دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەکەت دابخە.
٥. ماڵەکەت پاک رابگرە و زوزو گسی کارەبای لێبدە،
٦. بەکارهێنانی سپرای لووت، کە دەتوانێت نیشانەکانی کەم بکاتەوە و کاریگەری نەرێنی قورسی نییە.
📍ناونیشان: سلێمانی-شەقامی سەرەکی ڕاپەڕین-تاسڵوجە
بەرامبەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
07701401284 ☎️
07501401284 ☎️
#بەهار #سەیران
#تەندروستی