
20/08/2024
07707774422
هەوکردنی رۆماتیزمی جومگەکان
Rheumatoid Arthritis
التهاب المفاصل الرثوي
نەخۆشییەکی دژەخودبەرگری درێژخایانە کە کاردەکاتە سەر جومگەکان و هەندێ ئۆرگانی تر لە لەشدا. دژەخودبەرگری واتا خانەکانی بەرگری لەش بە هەڵە هێرش دەکەنە سەر خانەکانی ئەو کەسە خۆی.
لە باوترین نیشانەکانی هەوکردن و ئاوسان و رەقبوونی جومگەکانە بە تایبەتی بە بەیانیان، ئەمە لە هەمان کاتدا لە ژمارەیەک لە جومگەکان روودەدات لە هەردوولای جەستە بە تایبەتی جومگە بچکۆلەکانی پلەبەنجەکان وە هەروەها جومگەکانی تری وەک مەچەک و ئانیشك و شان و ئەژنۆ و جومگەی پلە پەنجەکانی پێ و چەندین جومگەی تر. ئەمە بێجگە لە ئەگەری بوونی نیشانەی شەکەتی ، تایەکی جار بە جاری کەم و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
ئەم نەخۆشییە درم نیە، وە هۆکاری بۆماوەیی رۆڵ دەبینێ لە دروستبوونیدا بێجگە لە هۆکاری تر.
خۆشبەختانە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی زانستی پزیشکی زۆر چاسەری کاریگەر دروستکراون لە دژی ئەم نەخۆشیە. توشبوانی کەمتر لە جاران دوچاری ئاکامە نەخوازراوەکانی ئەم نەخۆشیە دەبن.
د. بۆتان دلێر نوری
تەلاری ئاران، شەقامی ئیبراهیم پاشا، بەرامبەر چاپخانەی شێرکۆ