12/04/2026
🔖" دەوالیی م هەیە، دەرەجە ٣ یە ، دکتۆر ئەڵێ پێویستت بە نەشتەرگەری دەوالی یە بەڵام خۆ من جارێ هاوسەرگیریم نەکردووە ! " هاوڕێیەکم نەشتەرگەری دەوالیی کرد بەڵام هێشتا منداڵی نیە، کەوایە بۆچی من چارەسەری بکەم ؟ "
▪️دەوالیی گوون، بریتی یە لە ئاوسان و پێچاو پێچ بوونی خوێنهێنەرەکانی هێلکە گوون کە بەناو پەتی هەڵواسەری گوون سەردەکەون، هۆکارەکەی تێکچوونی زمانەی ناو خوێنهێنەرەکانە
▪️دەوالی زۆرتر لای چەپە، بەپێی پشکنین و سۆنەر دەکرێت بە چوار پلەوە ، کەمترین پلە تەنها بە سۆنەر دەردەکەوێ و زۆرترین پلە لە سەر پێستەوە دیارە !
دەوالیی دەبێتە هۆی گەرم کردنی بۆشایی ناو تورەکەی گوون و کاردەکاتە سەر جوڵە و شێوە و ژمارەی تۆوەکان و لەکۆتایی دا نەزۆکیی
▪️نیشانەکانی بریتین لە :
_ قورسی و ئازار لە گوون
_ نەبوونی منداڵ
_ دەرکەوتنی ڕیشاڵ و گرێ لە گوون دا
▪️هەموو دەوالی یەک پێویستی بە چارەسەر نی یە بەمەرجێک پلەکەی نزم بێت، کاری نەکردبێتە سەر تۆوەکان، لە یەک لا بێت و ئازار و نیشانەی نەبێت، بەڵام ئەگەر پلەکەی بەرز بێت و کاری کردبێتە سەر تۆوەکان، پێش هاوسەرگیریش چارەسەری دەوێت
▪️پزیشک بە ئەنجامدانی پشکنینی کلینیکی و تاقیگەیی وەک ( تۆو / سۆنەری ملەوەن/ هۆرمۆنات ) دەکرێت نەخۆشیەکە بدۆزێتەوە
🔻 ڕێگە چارەسەری دەوالی بریتی یە لە نەشتەرگەریی بە ٣ ڕێگە :
_ هەڵدڕین ( تێچووی کەم، ئازاری کەمێک زیاتر )
_نازوور ( ئازاری زۆر کەم ، گەڕانەوە سەرکار زووتر، تێچووی زۆرتر )
_ مایکرۆسکۆپ ( باشترین .. کەمترین زیان بۆ بۆری تۆو ، کەمترین رێژەی سەرهەڵدانەوە، تێچووی زیاتر)
🔻 نەشتەرگەریی دەوالی یارمەتی دەری منداڵبوونە واتە چانسی منداڵبوون بەرزدەکاتەوە، بەڵام مەرج نیە هەمووان وەک یەک سوودی لێ ببینن
بەهیوای سەلامەتی
👨⚕️ دكتۆر نهبهز سیوهیلی
✅ دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەریی گورچیله و میزهڵدان و پرۆستات و نهزۆكیی پیاوان M.B.CH.B, F.I.C.M.S (UROL.)
C.A.B.M.S (Urol.)
🔰چارەسەری گەورەبوونی پرۆستات بە نازوور
🔰چارەسەری بەردی گورچیلە و میزەڵدان و حالب بە نازوور و لەیزەر
🔰چارەسەری لاوازیی سێکسیی پیاوان و نەزۆکیی و دەوالی
🔰چارەسەری تەسکیی حەوزی گورچیلە و نەخۆشیەکانی میزەڕۆی منداڵان
👨⚕️ دكتور نبز سيويلي
✅ اختصاصي جراحة البولية و أمراض البروستات و ناظور المثانة و معالجة حصاة الكلى M.B.CH.B, F.I.C.M.S (UROL.)
C.A.B.M.S (Urol.)
📍 سلێمانی، ڕاپەڕین، شەقامی سەرەکی نێوان پڕۆژەی میران سیتی و دەروو سیتی 2، تەنیشت دەروازەی سەرەکی دەروو سیتی 2
0770 620 8686
#دەوالی #مایکرۆسکۆپ #تۆو #گوون