بۆهاوسە ران Bo Hawsaran

بۆهاوسە ران Bo Hawsaran پەیجێک بۆهاوسەرە خۆشەویستەکان بۆگەیاندنی ئامۆژگاری و?
(2)

ئامانجمان گه‌یاندنی باشترین و جوانترین و پاكترین و پوخترین و به‌سوودترین ڕێنمای و زانیاریه‌ به‌ پیاوان و ئافره‌تان و كوڕان و كچان...
پەیجێکی خێزانی و پەروەردەیی یە . تێیدا ئامۆژگاری و بابەتی و جوان و بەسوود بۆ ئەو کج و کوڕانەی بەتەمای زەواجن و وە ئەوانەی هاوسەرگیریان کردوە و خێزاندارن .چونکە بەڕاستی کۆمەڵگای ئێمە زیاتر پێویستیان بە زانینی ئاستی ڕۆشنبیری خێزانی خۆیان هەیە و زیاتر پێویستیان بەڕیزگرتن و گوێگرتن لە یەکتری هەیە و کە ئەمانە بنەمای خێزانێکی بەختەوەرن...

21/04/2026

کە لە ژیانی ڕۆژانەی خــۆتدا دڵخۆش و بەختەوەریت،
پێویست ناکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
ئـەوەمان بۆ بسەلمێنیت...!

21/04/2026

ئەگەر دەستم بەر دەستی خێزانم بکەوێت دەستنوێژم دەشکێت؟

20/04/2026

هاوسەرەکەت بیر نەچێت …
هاوسەران بۆچی هەست و سۆز بۆ یەکتری دەرنابڕن...
بۆچی خۆشەویستی بۆ یەکتری دەرنابڕن..
بابەتێکی گرنگ



ئێوەش شەیری بکەن و بلاوی بکەنەوە....
.... باوکی مەئوا

20/04/2026

الحمدلله... ئافره‌تێك له‌ كالیفۆڕنیا موسڵمان بوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت

20/04/2026

گەر دڵتەنگ بوی یا ڕێگات ونکرد ئەم زیکرە بکە

خاتونی بەڕێز، بەچەند هەنگاوێكی وا لەهاوسەرەكەت بكە چاوت لەسەر هەڵنەگرێت و خانمانی دیكە پشتگوێ بخات.1. خانمێتی خۆت نیشانب...
19/04/2026

خاتونی بەڕێز، بەچەند هەنگاوێكی وا لەهاوسەرەكەت بكە چاوت لەسەر هەڵنەگرێت و خانمانی دیكە پشتگوێ بخات.

1. خانمێتی خۆت نیشانبدە، چونکە سەرنجڕاکێشی و بایەخدان بەخۆت نهێنی سەرکەوتنی هاوسەرگیرییە، هەوڵبدە هەمیشە بەجوانترین شێوە دەربکەویت لەبەردەمیدا، گرنگی بەجلوبەرگ و پاکوخاوێنی خۆت بدە.

2. دوربکەوەرەوە لەتوڕەیی و گفتوگۆکردن بەبێزاری، هەوڵبدە زۆر ئارام و لەسەرخۆبیت و گفتوگۆ لەسەر بابەتە گرنگەکان بکەیت و دوربکەویتەوە لە ووشەی زبر.

3. پشتیوانی بكە لەهەموو کارێكداو هێزو توانای پێ ببەخشە، تا هەست بەدڵنەوایی و ئازایەتی خۆی بکات.

4. کاتێک هەستی خۆی دەردەبڕێت و خۆشەویستی خۆیت نیشان دەدات، تۆش بەوشێوەیە بەو هەوڵمەدە بیشکێنیت.

5. هاوبەشی پێ بکە لەهەموو کاروبارێکدا و راوێژی پێبكە، هەتا ئەگەر بابەتەکە بێ بایەخیش بێت، تاهەست بکات تۆ بایەخی پێ دەدەیت.

6. وەک هاوڕێیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکە، نەک وەک ئەوەی ئەو سەرۆکی ماڵە یان حاکمی ماڵە، چاودێری مەکە، هەوڵبدە دوو هاوڕێی نزیکبن لەیەکەوە تاهەست بەئارامی بکەن.

19/04/2026

لە ئیسلامدا، خۆشویستنی هاوسەر 'نیوەی ئیمان' تەواو دەکات. هەر نیگایەکی پڕ لە میهرەبانی، هەر وشەیەکی شیرین و هەر هاوکارییەکی بچووک کە پێشکەش بە هاوسەرەکەت دەیکەیت، وەک 'سەدەقە' و پەرستش بۆت دەنووسرێت.
بەرەکەت لەو ماڵەدایە کە بناغەکەی لەسەر ڕێزگرتنە؛ چونکە ڕەحمەتی خودا هەمیشە بەسەر ئەو دوو دڵەدا دەبارێت کە پێکەوە دەڵێن: (الحمدللە کە تۆ هاوسەرمی)

18/04/2026

ژنی باش دوو سیفەتی تێدایە.
بزانە ئەم سیفەتانەت تێدایە🙂

17/04/2026

ئەو زیکرە کلیلی هەموو دەرگایەکە

17/04/2026

ئافرەتان خۆتان بپارێزن لەم کارانە!

16/04/2026

گرانتر لە هەموو گەردوون! ⚖️
ئەو زکرەی کە پێغەمبەر موسی ویستی فێری بێت، و بەهاكەی لە ئاسمانەكان و زەوی گەورەترە

15/04/2026

ئافرەتێکی شەست ساڵان هاتبوو بۆ ئەوەی لە سەلامەتی دڵی دڵنیابـێت، هەموو پشکنینەکانی زۆرباشبوون...
لێم پرسی: چی دەکەیت ئاوا تەندروستیت؟
وتی: سی ساڵ زیاترە دووشەممە و پێنج شەممە بەڕۆژووم،
ئەگەر پرسیارت لێ نەکردمایە پێم نەدەوتیـت...
لە درەنگانێکی شەودا هەڵدەستم و هەتا نوێژی بەیانی
هەشت بۆ نۆ جوزء قورئان دەخوێـنم...
پێم وت: مژدەت لێ بێت...له دوعای شەونوێژدا لەیادمان مەکەن...

دواتر نەخـۆشێـکی تر هات کە لەحەفتاکانی تەمەنیـدابوو،
قاچەکانی ئاوسابوون، هەموو پشکنینەکانی ئاسایی بوون...
خێزانەکەی وتی: کەواتە هی وەستانتە لە شەونوێژدا،
کە دوو سێ کاتژمێر شەونوێژ دەکەیت...
منیش وتـم: وازی لێ بهێنێە پێغەمبەری خودایشﷺ هێندە شەونوێژی دەکرد قاچەکانی دەئاوسان، بەڵام کەمە کەمە پشووی بۆ بدە...

لەو دەمەدا لە نەفسی خۆمـدا وتم:
قوڕبەسەرت حەسان...تۆ لەکوێ و ئەمانە لەکوێ؟
تۆ لەکوێی کردەوەی ئەمانەدایــت...
دوعام کرد و وتم: پەروەردگارا ئەو خزمەتەی بە ڕۆژ پێشکەشی نەخۆشەکانی دەکەم، ببێتە هۆی لێخۆشبوون لەو کەمتەرخەمیەی لەشەودا هەمە...🤲

- د. حەسان شەمسی پاشا
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

Address

As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بۆهاوسە ران Bo Hawsaran posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share