Dr.Harem د.هەرێم کریم احمد

Dr.Harem  د.هەرێم کریم احمد پەیچێکی تایبەتمەند بە بواری پزیشکی و بڵاوکردنەوەی زانیاری پێویست وهاوچەرخ لەگەڵ وەڵام دانەوەی پرسیارەکانی ئێوەی ئازیز

06/05/2026
کۆکەی دوای پەتا ؟🔸حاڵەتێکی بەربڵاوە بەتایبەت لە دوای پەتای (انفلونزا)ی ئەم ساڵ ، کەسەکە نیشانە سەرەتایەکانی پەتاکە تێدەپ...
27/03/2026

کۆکەی دوای پەتا ؟

🔸حاڵەتێکی بەربڵاوە بەتایبەت لە دوای پەتای (انفلونزا)ی ئەم ساڵ ، کەسەکە نیشانە سەرەتایەکانی پەتاکە تێدەپەڕێنێت وەک قوڕگ یەشە و لەرزو تا و لوت تەڕی بەڵام کۆکەیەکی ڕەق و ووشکی بێزارکەر دەمێنتەوە تا ڕادەی ڕشاندنەوەی کەسەکە(هەندێک جار کەسەک دەڵێت کۆکەکەم تەڕە یان بەڵغەمم هەیە بەشێوەی افرازات لە قوڕگیدا قەتیس دەبێت)،یان هەندێ جار کەسەکە دەڵێت ناوێرم هەوایەک لێمبدا یان لە ناو جەماعەتا پێبکەنم یەکسەر کۆکەکەم بۆ دێت و ئیتر لێم نابێتەوە..
» بەگشی لە چەند هەفتەکەوە تا ١٢ هەفتە ( واتا چەند مانگێک)هەندێ جار درێژە دەکێشێت.

🔸لە زۆربەی حاڵەتاکان پێوستی بە پشکینن نیە بەتایبەتی لە سەرەتای دوای پەتاکە بەڵام ئەگەر درێژە بکێشێت بۆ چەند هەفتەیەک لەوەی پێوستی بە اشعەی ئاسایی سیەکان یاخود هێڵکاری فرمانی سیەکان بکات..

🔸هۆکارەکانی :
هەندێک هۆکار ئەگەری ئەم هەستیار و کۆکەی دوای پەتایە زیاد دەکەن وەک ؛
١-کەسەکە پێشتر هەستیارێکی کەم (حساسیەت) هەبووە بەڵام پێی نەزانیوە یاخود پێوستی بە علاج نەبووە، لە دوای پەتاکە زیاد دەکا و لێی دەژێتەوە.
٢-لەوەیە ڤایرۆسەکە دابەزێتە بەشی خوارەوەی بۆریەکانی هەواو بیکاتە هەوکردنی قەسابات.
٣-لەو ساڵانەی کە کەش و هەوا ناجێگیرە و زوو زوو گۆڕان لە پلەی گەرما و ڕەشەبا و ڕێژەی شێ و شەختدا ڕوو دەدات.
٤-هەندێک جۆر ڤایرۆس زیاتر ئەگەری لێکەوتەی هەستیاری و کۆکەی دوای پەتا هەیە وەک کۆرۆنا و RSV کە لەوانەیە لەهەندێک وەرزدا زۆرینەی حاڵەتەکان پێک بهێنن.
٥-لەو کەسانەی هەوکردن و کێشەی جیوبەکانی هەوایان هەیە یاخو دەردراوەکان بەبەشی پشتەوەی گەروودا دەچێتە خوارەوە.
٦-لەو کەسانەی کە جۆرە دەرمانێکی زەخت بەکاردەهێنن کە ئەگەری دروست بوونی کۆکە زیاد دەکات وەک ACE inhibitors.
٧-لەو چارەخوازانەی دڵیان زەعزیفە یاخود ڕەبوەو گیرانی بۆریەکانی هەواو یان بەڕیشاڵبوونی سیەکانیان هەیە،کە خۆیان هەر کۆکە و تەنگەنەفەسیان هەیە بەڵام لە دوای پەتاکە زیاد دەکات.
٨-لەو کەسانەی هەوکردنی گەدە و کێشەی گەڕانەیەوەی تڕشەڵۆکیان هەیە بۆ ناو سورێنچک (دڵە کزە )،یان لەو کەسانەی لە سەرەتای پەتاکە استراحەت بە خۆیان نادەن بەردەوام دەبن لەسەر ئیشی قورس و چوونە دەرەوە و دوو هەوا کەوتن.

🔸چارەسەر و خۆ پارێزی :

»» هێشتنەوەی گەروو و قورگ بە تەڕی واتا کەسەکە پێویستە بەردەوام ئاو و شلەمەنیەکانی تر بخواتەوە وەک سوپ و عەصیری میوەکان
»» خواردنی کەوچکێک هەنگوینی سروشتی یاخود زەیتی زەیتون و کەتان
»» تبخیر کردن جا بە ئاوی ئاسایی لە ماڵەوە یاخود دەرمانی تایبەت بە هەڵم (تبخیر).
»» دوورکەتنەوە لەو هۆکارانەی کە ئەگەری حساسیەتەک زیاد دەکەن وەک هەوای سارد،ئاوی سارد،ببسی و کۆلا،ترشی و ترشیان،فاس و معیزە،تەپوتۆز وخۆڵ،عەتر و موعەتەر،دووکەڵ،دۆی و هەناری ترش و جەرەسات بەتابەت كوڵەبەڕۆژە کە خۆڵ زۆری پێوەیە کە کاتی کرتاندنی بە ددان دەچێتە قوڕگەوە..
»» دەرمان:زۆر جار وەک پێویست کاریگەر نین چونکە حاڵەتەکە پێوستی بە کاتە بۆ چاک بوونەوە یاخود کەسەکە مەبەستیەتی لە چەند ڕۆژێکا نەجاتی بێت لە کۆکەکە،
» لەو دەرمانانە وەک دژە هیستامن لە لۆرتین و لیڤۆسێترزین،کۆرتیزۆن،شروبەکان و هەندێ جار پەمپ یاخود بەخاخ بەشێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەکاردەهێنرێت.
🚀🔥🚀🔥🚀🔥🚀🔥🚀🔥

د.هەرێم کریم احمد
پسپۆڕی ووردی نەخۆشیەکانی سنگ و بۆریەکانی هەوا
پسپۆڕی نەخۆشیە هەناویەکان
تاوەری تەندروستی سمارت/نهۆمی ٣
٠٧٥٠١٩٢١٢٢٤
٠٧٧١١٢٨٠١٠١

24/03/2026

ڕۆژی جیهانی تیوبرکلۆز (TB) نەخۆشی (سیل)هەموو ساڵێک لە **٢٤ی ئادار (March 24)**دا بەڕێوەدەچێت.

ئەم ڕۆژە یادەوەری ئەو ڕۆژەیە کە لە ساڵی ١٨٨٢دا Robert Koch توانی باکتریای هۆکاری نەخۆشی تیوبرکلۆز بدۆزێتەوە (Mycobacterium tuberculosis)

05/03/2026
12/12/2025
04/11/2025
09/10/2025
بەشداریکردنم لە کۆنفراسی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشیەکانی سنگ و ڕێڕەوی هەناسە-ئەمستردام-هۆلەندا
30/09/2025

بەشداریکردنم لە کۆنفراسی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشیەکانی سنگ و ڕێڕەوی هەناسە-ئەمستردام-هۆلەندا

26/09/2025
22/09/2025

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
00964

Telephone

+9647501921224

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Harem د.هەرێم کریم احمد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr.Harem د.هەرێم کریم احمد:

Share