Dr Shanga Abdullah Sleman - دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان

Dr Shanga Abdullah Sleman - دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr Shanga Abdullah Sleman - دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان, Obstetrician-gynaecologist, سلێمانی/شەقامی تووی مەلیک/تەلاری پزیشکی ئەلفا/خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر, As Sulaymaniyah.

ناونیشان / سلێمانی - شەقامی تووی مەلیک - تەلاری پزیشکی ئەلفا - خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر .
📞بۆ ناو نووسین:
٠٧٧٣٨٤٧٩٠٠٠

دکتۆرا (بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی F.K.B.M.S - M.B.Ch.B

هۆکارەکانی دواکەوتنی قۆناغی پێگەیشتن لە کچاندا🔹 باوترین هۆکار بریتییە لە بۆماوەیی و مێژووی خێزانی.🔹بوونی کێشە لە ڕژێنەکا...
29/03/2026

هۆکارەکانی دواکەوتنی قۆناغی پێگەیشتن لە کچاندا

🔹 باوترین هۆکار بریتییە لە بۆماوەیی و مێژووی خێزانی.
🔹بوونی کێشە لە ڕژێنەکانی ناو مێشکدا وەکو :
»هەبوونی گرێ لە ڕژێنی Pituitary .
»حاڵەتی زگماکی وەکو Kallman syndrome .
»هەوکردنی کۆئەندامی دەمار یان بەرکەوتنی زەبر و تیشک .
🔹ناتەواوی کرۆمۆسۆمی وەکو دیاردەی تێرنەر.
🔹ناتەواوی لە دروستبوونی ئەندامەکانی زاوزێ یان بەرکەوتنی زیان بە هێلکەدانەکان.
🔹نەخۆشی کوێرەڕژێنەکان وەکو غودەی تەمبەڵ یان بەرزی هۆرمۆنی شیر .
🔹بەدخۆراکی یان وەرزشەوانی.


دکتۆرا (بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێری دووگیانی F.K.B.M.S - M.B.Ch.B

📍ناونیشانی کلینیک / سلێمانی - شەقامی تووی مەلیک - تەلاری پزیشکی ئەلفا - خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر .
بۆ ناو نووسین ☎️:
0773 847 9000

ئازاری درێژخایەنی ناوچەی حەوز بەهۆی هەوکردنەوە PIDبەشێک لە خانمان بە شێوەی درێژخایەن و بەردەوام یان دووبارەبوو هەست بە ئ...
23/03/2026

ئازاری درێژخایەنی ناوچەی حەوز بەهۆی هەوکردنەوە PID

بەشێک لە خانمان بە شێوەی درێژخایەن و بەردەوام یان دووبارەبوو هەست بە ئازار دەکەن لە بەشی خوارەوەی سک و ناوچەی حەوزیان کە زیاتر لە ٦ مانگ بخایەنێت ،ئەم حاڵەتە بەهۆی هەوکردنی منداڵدان ، هێلکەدان ، بۆرییەکانی منداڵدان(جۆگەی فالوپ) یان پێکهاتەکانی تری بۆشایی حەوزەوە دروست دەبێت و دەکرێت ئەم نیشانانەی لەگەڵدا بێت:

▫️هەندێجار بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
▫️بینینی دەردراوی نائاسایی و بۆنی ناخۆش لە دامێنەوە.
▫️هەستکردن بە ئازار لەکاتی سەرجێیدا.
▫️بینینی خوێن لەدوای سەرجێیی یان لەنێوان سوڕی مانگانەیەک بۆ یەکێکی تر.

❗️ئاڵۆزییەکانی چین ؟
🔺ئەکرێت ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە بۆرییەکانی رەحم و لە ئەنجامدا زیادبوونی مەترسی دووگیانی دەرەوەی منداڵدان یان نەزۆکی.
🔺دووبارەبوونەوەی هەمان حاڵەت لەدوای تەواوبوونی چارەسەریش .
🔺دروستبوونی دومەڵ لەسەر جۆگەی فالوپ لە حاڵەتە قورسەکاندا.


دکتۆرا (بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێری دووگیانی F.K.B.M.S - M.B.Ch.B

📍ناونیشانی کلینیک / سلێمانی - شەقامی تووی مەلیک - تەلاری پزیشکی ئەلفا - خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر .
بۆ ناو نووسین ☎️:
0773 847 9000

کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ خانمانی دووگیان لە جەژندا 🔸دووربکەوە لە خواردنی شیرینی بە بڕێکی زۆر .🔸پێویستە زۆر خۆت ماندوو نەکەیت و...
19/03/2026

کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ خانمانی دووگیان لە جەژندا

🔸دووربکەوە لە خواردنی شیرینی بە بڕێکی زۆر .
🔸پێویستە زۆر خۆت ماندوو نەکەیت و کاری قورس ئەنجامنەدەیت.
🔸باشتر وایە نەچیتە شوێنی زۆر قەرەباڵغەوە .
🔸ئەگەر دڵنیانەبوویت لە پاکوخاوێنی خواردنێک لە دەرەوە باشتر وایە نەیخۆیت .
🔸 خواردنەوە گازییەکان کەم بخۆرەوە.

پێچ خواردنی ناوکەپەتک بە دەوری ملی کۆرپەلەدا مەترسیدارە؟هەندێجار ناوکەپەتکی کۆرپەلە پێچدەخوات بە دەوری ملیدا ،  کە ئەمە ...
14/03/2026

پێچ خواردنی ناوکەپەتک بە دەوری ملی کۆرپەلەدا مەترسیدارە؟

هەندێجار ناوکەپەتکی کۆرپەلە پێچدەخوات بە دەوری ملیدا ، کە ئەمە حاڵەتێکی باوە و بەزۆری لە مانگەکانی کۆتایی دووگیانیدا ڕوودەدات و زۆربەی جار مەترسی نییە.

بەگشتی هۆکارەکانی بریتین لە:

🔹جوڵەی زۆر و هەرەمەکی کۆرپە باوترین هۆکارە.
🔹درێژی زۆری ناوکەپەتک.
🔹زۆری ئاوی دەوری کۆرپە ( شلەی ئەمنیۆنی ).
🔹دووگیانی دووانە .

❗️ئایا مەترسیدارە؟

زۆربەی جار مەترسیدار نییە بەڵام ئەگەر پێچخواردنەکە زۆر توند بێت یاخود ببێتە هۆی دروستبوونی گرێ لەوانەیە کۆمەڵێک ئاڵۆزی دروستبکات لەوانە :
🔹کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن و ئۆکسجین بۆ کۆرپەلە.
🔹هەندێجار دواکەوتنی گەشەی کۆرپە.


دکتۆرا (بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێری دووگیانی F.K.B.M.S - M.B.Ch.B

📍ناونیشانی کلینیک / سلێمانی - شەقامی تووی مەلیک - تەلاری پزیشکی ئەلفا - خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر .
بۆ ناو نووسین ☎️:
0773 847 9000

وەستانی جوڵەی شلەی زراو لەکاتی دووگیانی (cholestasis of pregnancy)ئەم حاڵەتە نەخۆشییەکی جگەرە بەزۆری لە سێیەکی سێیەمی دو...
08/03/2026

وەستانی جوڵەی شلەی زراو لەکاتی دووگیانی (cholestasis of pregnancy)

ئەم حاڵەتە نەخۆشییەکی جگەرە بەزۆری لە سێیەکی سێیەمی دووگیانیدا ڕوودەدات، کە ئەکرێت مەترسی دروستبکات بۆ کۆرپەلە.

🔹هۆکارەکانی چین؟
▫️بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن و ئیسترۆجین لەکاتی دووگیانیدا ، کە ئەبنە هۆی خاوکردنەوەی جوڵەی شلەی زراو بەناو جگەردا .

❗️نیشانەکانی چین؟
🔺دیارترین نیشانەی بریتییە لە خورانی توندی جەستە و بەزۆری لەپی دەست و پێیەکان کە پەڵەی لەگەڵدا نییە و لە شەواندا خراپترە.
🔺دەکرێت ببێتە هۆی زەردوویی.
🔺تۆخبوونی ڕەنگی میز.

❗️ئایا مەترسی دروستدەکات لەسەر کۆرپەلە؟
🔸ئەکرێت ببێتە هۆی لەدایکبوونی پێشوەخت.
🔸کەمبوونەوەی ئۆکسجین بۆ کۆرپەلە.
🔸مەترسی ئەوەی کۆرپەلە پیسایی بکات لەناو سکی دایکیدا زیاترە .
🔸هەندێجار لەدەستدانی کۆرپەلە ئەگەر حاڵەتەکە زۆر توند بێت.


دکتۆرا (بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێری دووگیانی F.K.B.M.S - M.B.Ch.B

📍ناونیشانی کلینیک / سلێمانی - شەقامی تووی مەلیک - تەلاری پزیشکی ئەلفا - خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر .
بۆ ناو نووسین ☎️:
0773 847 9000

جوڵان یان دیار نەمانی لەولەبی ڕێگری کردن لە دووگیانی لە شوێنی خۆی بۆچی ڕووئەدات؟ ئایا مەترسیدارە؟ هەندێجار لەولەبی ڕێگری...
03/03/2026

جوڵان یان دیار نەمانی لەولەبی ڕێگری کردن لە دووگیانی لە شوێنی خۆی بۆچی ڕووئەدات؟ ئایا مەترسیدارە؟

هەندێجار لەولەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی لە شوێنی گونجاوی خۆی نامێنێت و بەمەش کۆمەلێک گرفت دروستئەکات بۆ خانمەکە.

»هۆکارەکانی :
🔹گەڕانەوەی پەتی لەولەبەکە بۆناو ملی رەحم.
🔹هاتنەدەرەوەی لەولەبەکە لە ڕێگەری دامێنەوە ئەکرێت بەتەواوی یان تەنها بەشێکی بێت.
»ئەو هۆکارانەی مەترسی ئەم حاڵەتە زیاد دەکەن بریتین لە :
🔸ئەگەر لەماوەی کەمتر لە ٦ هەفتە دوای مناڵبوون یان ڕاستەوخۆ لەدوای لەبارچوون
لەولەبەکە دانرابێت.
🔸ئەگەر خانمەکە ناتەواوی زگماکی رەحمی هەبێت.

🔺ئاڵۆزییەکانه چین؟
❗️دووگیانبوونی بێ پلان.
❗️مەترسی دووگیانی دەرەوەی منداڵدان.
❗️مەترسی کونبوونی رەحم.
❗️جوڵانی لەولەبەکە بۆ ناو بۆشایی سک و دروستبوونی بەیەکدالکان.
❗️بڕینی ڕیخۆڵە یان میزڵدان کە ئەمە دەگمەنە بەڵام مەترسیدارە.


دکتۆرا (بۆرد ) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاودێری دووگیانی F.K.B.M.S - M.B.Ch.B

📍ناونیشانی کلینیک / سلێمانی - شەقامی تووی مەلیک - تەلاری پزیشکی ئەلفا - خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر .
بۆ ناو نووسین ☎️:
0773 847 9000

27/02/2026

پسپۆڕێک: حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی دەکرێت چەند لێکەوتێکی مەترسیداری هەبێت و هەڵەیە بەبێ ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ بەکاربهێنرێت

23/02/2026

ئایا خانمانی دووگیان ئەتوانن بەڕۆژوو بن؟

21/02/2026

چاوپێکەوتنی (دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان ) لەگەڵ {کەناڵ ٨ پرۆگرامی تەندروستی}
سەبارەت بە بەکارهێنانی حەبی مەنع بۆ دواخستنی سوڕی مانگانە لە مانگی ڕەمەزان و چۆنیەتی بەکارهێنانی و کێن ئەو خانمانەی کە نابێت ئەم حەبە بەکاربهێنن؟

17/02/2026

ئایا خانمانی دووگیان دەتوانن بەڕۆژوو بن ؟

06/02/2026

نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان بۆ خانمێک بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوونی بە شێرپەنجەی ناوپۆشی رەحم ، کە تووشی زیادبوونی ئەستوری ناوپۆشی منداڵدان ببوو لە جۆری Endometrial hyperplasia with atypia کە دەکرێت قۆناغی پێش شێرپەنجەیی بێت

ئەم چارەخوازە ئەزیزەمان ساڵێک بەر لە ئێستا دووگیانبوو و تووشی خوێنبەربوون ببوو ، دوای ئەوەی سەردانی کردین بۆمان دەرکەوت ...
31/01/2026

ئەم چارەخوازە ئەزیزەمان ساڵێک بەر لە ئێستا دووگیانبوو و تووشی خوێنبەربوون ببوو ، دوای ئەوەی سەردانی کردین بۆمان دەرکەوت تووشی حاڵەتی جیابوونەوەی پێشوەختی وێڵاش لە ناوپۆشی رەحم بووە ، کە بەداخەوە ئەم حاڵەتە مەترسیدارە و پێویستی بە فریاگوزاری خێرا هەیە چونکە ژیانی کۆرپەلە و دایکەکە ئەخاتە مەترسییەوە ، سوپاس بۆ خوا دایکەکە تووشی حاڵەتی نەخوازراو نەبوو و سەلامەت بوو بەڵام بەداخەوە کۆرپەلەکەی لەدەستدابوو ، سوپاس بۆ خوا دواتر دووگیانبوویەوە و لە تەواوی ماوەی دووگیانییەکەی لەکاتی دیاریکراودا سەردانی کردین و چاودێری وردی بارودۆخیمان کرد و بە تەندروستییەکی باشەوە لە بەرواری ٢٥/١/٢٠٢٦ نەشتەرگەری مناڵبوونمان بۆی ئەنجامدا و تەندروستی دایکەکە و کۆرپەکەی جێگربوو . بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو دایکان و کۆرپەکانیان.
لە کۆمێنتی یەکەم ئاماژەمان کردووە بە هۆکارەکانی ڕوودانی حاڵەتی جیابوونەوەی پێشوەختەی وێڵاش لە منداڵدان👇🏻

Address

سلێمانی/شەقامی تووی مەلیک/تەلاری پزیشکی ئەلفا/خوار دواناوەندی شەهید جمال طاهر
As Sulaymaniyah
46002

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Shanga Abdullah Sleman - دکتۆرە شەنگە عبداللە سلێمان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share