ده رمانخانه ى شالاو shalaw pharmacy

ده رمانخانه ى شالاو shalaw pharmacy دەرمانخانەی شاڵاو بۆ دابینکردنی دەرمان لەژێر چاودێری ?

Skin Perfectorبۆ نەھێشتنی پەڵە و ڕێکخستنەوەی یەک ڕەنگی پێست بەشێوەیەکی تەندروست بێ بەکارھێنانی مادەی کیمیایی کە دەبنە ھۆ...
07/09/2021

Skin Perfector

بۆ نەھێشتنی پەڵە و ڕێکخستنەوەی یەک ڕەنگی پێست بەشێوەیەکی تەندروست بێ بەکارھێنانی مادەی کیمیایی کە دەبنە ھۆی کاریگەری لاوەکی بۆ سەر پێست.

HelioC

دژە خۆر و ڤیتامین C سۆفت کرێم 100ml. ھەبوونی ڤیتامین C وەک دژە ئۆکسانێکی بەھێز لە دژە خۆر، پارێزگاری لە پێستێکی تەندروست ئەکات.

Enzymatic Mousse

غسول بۆ پاکردنەوەی ھەموو جۆرە پێستێک بەکاردێت

ئێستە ئەم بەرھەمانە لە دەرمەنخانەی شاڵاو بەردەستە.

دواکەوتنی سووری مانگانەدووجۆر دواکەوتنی سووری مانگانە ھەیە:—١- لە نێوان تەمەنی١٤ بۆ ١٦ سالیدا دەبێت کە بۆیەکەمجار دەستپێ...
09/08/2020

دواکەوتنی سووری مانگانە

دووجۆر دواکەوتنی سووری مانگانە ھەیە:—
١- لە نێوان تەمەنی١٤ بۆ ١٦ سالیدا دەبێت کە بۆیەکەمجار دەستپێدەکات
٢-کاتێک ئافرەت سووری مانگانەی ھەیە و بەلام دوادەکەوێت ٣ مانگ یان زیاتر.

ئەو نیشناکانی کەلەکاتی دواکەوتنی سووری مانگانەدا دەردەکەوێت:—
-سەرئێشەی زۆر
-گۆرانی بینین
-خەواڵوبوون
-زۆر قژ وەرین

ئەو ھۆکارانەی دەبێتە ھۆی دواکەوتنی سووری مانگانە لە جۆری یەکەم
-ھۆکاری بۆماوەیی لەباوانەوە
-زیاد لە پێویست وەرزشکردن و خۆھیلاککردن
-کەم نان خواردن
-سترێس و قەلەقی

ئافرەتی دووگیان یان شیردەر یان ئەوانەی نزیکن لە تەمەنی نائومێدی لەوانەیە توشی جۆری دووەم ببن

ئەو ھۆکارانەی دەبێتە ھۆی دواکەوتنی سووری مانگانە لەجۆری دووەم
-بەکارھێنانی حەبی مەنع کە کاریگەری لەسەر سووری مانگانە ھەیە لەکاتی بەکارھێنانی و دوای بەکارھێنانیشی
-ھەندێک حەبی دەرونی یان حەبی بەرزی پەستنی خوێن ( زەخت)
-کیسی ھێلکەدان
-ئەگەر کەسێک کێشەی غوددەی ھەبێت

ئایا دەتوانرێت رێگری بکرێت لە دواکەوتنی سووری مانگانە ؟
رێگریکردن لێی کارێکی گرانە.ھەوڵبدە ھاوسەنگییەک رابگریت لەنێوان خواردن و وەرزشکردندا، ئەگەر کێشت زۆرە یاخود زۆر کێشت کەمە ھەول بدە بیگەیەنیتە کێشێکی مامناوەند.

چارەسەری دواکەوتنی سووری مانگانە .
رێگاکانی چارەسەر زۆرن لەوانە گۆرینی شێوازی ژیانت وەک وەرزشکردن و خواردنی تەندروست ، نەھێشتنی سترێس و قەلەقی، ھەروەھا چارەسەر بە ھۆرمۆن لەژێر چاودێری پزیشکدا.

زانیاری تەندروستی بۆ ئافرەت لەدوای تەمەنی ٤٠ سالیئەوگۆرانکارییانە چین کەبەسەر جەستەی ئافرەتدا دێت لەدوای تەمەنی٤٠ ساڵی  ...
08/08/2020

زانیاری تەندروستی بۆ ئافرەت لەدوای تەمەنی ٤٠ سالی

ئەوگۆرانکارییانە چین کەبەسەر جەستەی ئافرەتدا دێت لەدوای تەمەنی٤٠ ساڵی ؟

لەدوای تەمەنی ٤٠ سالی ئەم دوو حالەتە ئەگۆرێت
-پێویستی لەش بۆ خواردن و خواردنەوە
-رێژەی خێرایی گۆرینی خۆراک بۆ ووزە
لەم تەمەنەدا شیکردنەوەی خۆراک و گۆرینی بۆ ووزە کەم دەبێتەوە( خاو دەبێتەوە)،ئافرەت بە نزیکەیی نیوەی کێشی ماسولکەی لەدەست دەدات لەھەر سالێکدا کە ئەمەش وادەکات نەتوانێت کێش داببەزێنێت.ھەروەھا ھەندێک لەو گۆرانکارییانەی بەسەر جەستەی ئافرەتدا دێت بێھێزی و بێتاقەتی و ھەلوەرینی قژ و زوو ھەلچون و تورەبون،بەھۆی بەکارھێنانی دەرمان و کەم بونەوەی ھۆرمۆن وچالاکی رۆژانەوەیە.

ئەو رێگایانەی بۆ باشترکردنی تەندروستیت لەم تەمەنەدا:—
گرنگترینشت بۆ ئەوانی دەچنە تەمەنی ٤٠ سالی بریتییە لە خواردن .لەشی ئافرەت پێویستی بە ( گۆشتی سوور،ماسی،شیرەمەنی،گوێز،بوندوق، پاقلەمەنییەکان)ھەیە، ھەروەھا پێویستی بە کاربۆھایدرەت و چەوری باش و ڤیتامینات و کانزاکان و ئاو) ھەیە. ئەم خۆراکانە پەیوەندییەکی باشیان ھەیە بە ھەندێک نەخۆشی کە رێگری دەکات لە توشبونیان وەک نەخۆشی پوکانەوەی ئێسک و جومگەکان سەوەفان ، بەرزبونەوەی فشاری خوێن(زەخت)، نەخۆشی دڵ و شەکرە.

ئەگەر تا ئێستا گرنگیت بە جۆر و شێوازی خواردن و ڤیتامینەکان نەداوە و لەتەمەنی ٤٠ ساڵیدایت ئێستا کاتێتی دەست پێبکەیت.
-خواردنی سەوزە و میوە
-خواردنی شیرەمەنیەکا( شیر و ماست و پەنیر)
-لەھەموو ژەمەخواردنەکاندا پرۆتینی تەندروست ھەبێت وەک مریشک، ھێلکە، گوێز
-زەیتی تەندروست بەکاربھێنە وەک زەیتی زەیتون
-بەکارھێنانی ڤیتامین کالیسیۆم، پۆتاسیۆم، یاخود مەلتی ڤیتامین

لەدوای تەمەنی ٤٠سالی رێژەی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین کەم دەبێتەوە کە ئەمەش دەبێتەوە ھۆی بەرزبونەوەی ئەنسولین(ھۆرمۆنی ئەنسولین یارمەتی لەش دەدات لەبەکارھێنانی شەکر) و رێژەی ھۆرمۆنی ثایرۆید دادەبەزێت. کەمبونەوەی ئەم دوانەش واتلێدەکات زیاتر برسیت بێت، لە ئەنجامدا رۆژانە زیاتر دەخۆیت بەلام کەمتر چەوری دەسوتێنیت، ئەو چەورییەی دروستی دەکەیت لەناوچەی وورگدا کۆدەبێتەوە.

چەند رێگایەک بۆ زیاتر شیکردنەوەی خۆراک و گۆرینی بۆ ووزە
-نانخواردنی بەیانیان
-وەرزشکردن
-خەوتن بەشێوەی تەندروست
-خواردنی توون

بەھیوای سوودبینین

دەرمانخانەی شالاو سەرو مزگەوتی قازی محمد

کۆمەڵێک بەرھەمی ناوازە بۆ پاراستنی پێست و ھێشتنەوەی بەگەنجی💁‍♀️ماسكی کۆلاجین و سیرەمی vitamin C بۆ لابردنی چرچی و پێستێک...
05/08/2020

کۆمەڵێک بەرھەمی ناوازە بۆ پاراستنی پێست و ھێشتنەوەی بەگەنجی💁‍♀️
ماسكی کۆلاجین و سیرەمی vitamin C بۆ لابردنی چرچی و پێستێکی ھیلاک.ھەروەھا بۆ نەرمکردن و سافکردنی دەموچاو
کۆلاجینی ژێرچاو بۆ پاککردنەوە وچرچی و لابردنی رەشی ژێرچاو 😍

  skin clear 🤩🤩پاكه ره وه ي ده موچاو له شيوه ي فلچهكه روژانه به كار ديت.    چاره سه ري ده موچاوي چه ور كه ده بيته هؤي زي...
14/07/2020

skin clear 🤩🤩
پاكه ره وه ي ده موچاو له شيوه ي فلچه
كه روژانه به كار ديت.
چاره سه ري ده موچاوي چه ور كه ده بيته هؤي زيپكه
چاره سه ري كوني ر ه ش له سه ر لووت
Quality 💯💯💯 skin clear 🤩🤩

چەند بابەتێکی کۆزمەتیکی زۆرباش ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە🔥
02/07/2020

چەند بابەتێکی کۆزمەتیکی زۆرباش ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە🔥

🇺🇸 ئەمریکی شەریکەی{collagen+c}کۆلاجین بۆ لابردنی چرچی و سافکردنی دەموچاو و ھێشتنەوەی  بەگەنجی 💁سودەکانی کۆلاجین بەشێوەی ...
29/06/2020

🇺🇸 ئەمریکی شەریکەی{collagen+c}

کۆلاجین بۆ
لابردنی چرچی و سافکردنی دەموچاو و ھێشتنەوەی بەگەنجی 💁
سودەکانی کۆلاجین بەشێوەی کرێم و سیرەم :
-توندکردنەوەی پێست
-شێدارکردنەوە و روونکردنەوەی پێست
-کەمکردنەوەی چرچی پێست و نیشانەکەنی پیری
-روونکردنەوەی رەشی چواردەوری چاو

کۆلاجین بۆ لابردنی جرچی و ساف کردنی دەموچاو ھێشتنەوەی پێست بەگەنجیسودەکانی کۆلاجین:-- توندکردنەوەی پێست- شێدارکردنەوە و ...
12/05/2020

کۆلاجین بۆ لابردنی جرچی و ساف کردنی دەموچاو ھێشتنەوەی پێست بەگەنجی
سودەکانی کۆلاجین:-
- توندکردنەوەی پێست
- شێدارکردنەوە و روونکردنەوەی پێست
- کەمکردنەوەی چرچی پێست ونیشانەکانی پیری
- روونکردنەوەی رەشی چواردەوری چاو
- کەمکردنەوەی بێھێزی و ئازاری جومگە
- بەھێزکردنی نینۆک و قژ

شێوازی بەکارھێنان:-
حەبەکە رۆژی ٢ جار ، قوتووەکە ١٢٠ دەنکی تێدایە
شروبەکە رۆژی ١ جار (١٥مل بە نزیکەیی دەکاتە ٣ کەوچکی چێشت) بۆ ناو ١ پەرداخ ئاو یان شەربەت

تێبینی:— کۆلاجین لەدوای تەمەنی نزیکەی ٢٥ ساڵیدا لەش ئەوەستێت لە دروستکردنی. بۆیە بۆ ھێشتنەوەی پێست و جومگەکان بەگەنجی پێویستە کۆلاجین بەکاربھێنرێت

اAntiox-Al :- پێکھاتەیەکی نموونەیی تێدایە کە یارمەتی بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش دەدات💪پێکھتووەلە(selenium, A,C,E, B...
25/02/2020

اAntiox-Al :- پێکھاتەیەکی نموونەیی تێدایە کە یارمەتی بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش دەدات💪
پێکھتووەلە(selenium, A,C,E, Beta carotene) پارێزگارییەکی باش لەخانەکانی لەش دەکات ویارمەتی رێکخستنی باری دەروونی دەدات و دوورت دەکاتەوە لە قەلەقی و دڵەراوکێ و بێھێزی و بێتاقەتی 😌
پێکھاتەکانی بریتین لە:-
ڤیتامین ( C)بۆ رێکخستنی فرمانی کۆئەندامی دەمار و زیاتر دروستکردنی collagen کە بۆ پێست و نینۆک و ئێسک پێویستە.
ا(Selenium)ی تێدایە بۆ رێکخستن و چالاککردنی لیکەرژێنەکان(غوددە)
ا(Beta carotene) لەناو لەشدا دەگۆرێت بۆ ڤیتامین A کە پارێزگاری لە توانای بینین و پاڵپشتی کۆئەندامی بەرگری دەکات.

ئێر دكتۆر (Airdoctor) چییه‌؟تەکنەلۆژیایەکی داهێنەرانەیە گازی دوان ئۆکسیدی کلۆر بۆ لەناو بردنی هەموو جۆرە میکرۆبێک (ڤایرۆ...
23/02/2020

ئێر دكتۆر (Airdoctor) چییه‌؟

تەکنەلۆژیایەکی داهێنەرانەیە گازی دوان ئۆکسیدی کلۆر
بۆ لەناو بردنی هەموو جۆرە میکرۆبێک (ڤایرۆس، کەروو، بەکتریا).
دەتپارێزێت لە نەخۆشیە گواستراوەکان وەک (ئەنفلۆنزا، سەرما، کۆکە، هەستیاری، کۆئەندامی هەناسە،
شێوازی بەکارھێنانی ئێردۆکتۆر؟

١- دوای لێکردنەوەی ستیکەری گازی دوانئۆکسیدی کلۆر دەچێتە هەواوە، کە یەکێکە لە کارای دژە میکرۆب.

٢- لە ڕێگەی گازی دوانئۆکسیدی کلۆرەوە قەلغانێکی بەرگە هەوای پارێزەر دروست دەکا لە دژی میکرۆب و ڤایرۆس و بەکتریا و هەڵاڵە و بۆنەخوازراوەکان.

٣- بە شێوەیەک دروست کراوە کە بە هێواشی و بە بەردەوامی گازی دوانئۆکسیدی کلۆر بکاتە هەواوە و قەلغانێکی پارێزەر بە دەورتدا درەست بکات.

سەلمێنراوە گاریگەرە وەک
١- بکوژی ڤایرۆس (دژە ڤایرۆس)
٢- بکوژی بەکتریا (دژە بەکتریا)
٣- هێورکەرەی خێرای هەستیاری و
پاکژکەرەوە و لابردنی بۆنی ناخۆش

هێزی سەرەکی دوان ئۆکسیدی کلۆر:-
پاکژکەرەوە تەقلیدیەکان پێویستە بچنە ناو میکرۆبەکانەوە پاشان بیانکوژن، کە ماوەی زۆری پێدەچێت کە (٧ - ٩) خولەک دەخایەنێت.
میکرۆبەکان چانصی ئەوەیان هەیە بەرگری پەیدا بکەن بەڵام دوان ئۆکسیدی کلۆر دەنوسێت بە بەرگی دەرەوەی میکرۆبەکانەوە وەک کارایەکی ئۆکسێنەر زۆر بە خێرای بە ماوەی (٣٠ - ٦٠) چرکە دەیانکوژێت.

+ هەتا ئەمڕۆ هیچ میکرۆبێک نەدۆزراوەتەوە بەرگەی دوان ئۆکسیدی کلۆر بگرێت.

کێن ئەوانەی دەتوانن Air Doctor بەکاربهێنن ؟

* ئەو نەخۆشانەی بەرگری لەشیان لاوازە
* ئەو نەخۆشانەی چارەسەری کیمیاییان بۆ دەکرێت
* ئەو نەخۆشانەی بەرگری لەشیان خامۆش کراوە
* ئەو نەخۆشییە بۆماوەییانەی کاریگەری دەکەنە سەر بەرگری لەش
* بۆ منداڵ و بە ساڵاچوان پارێزگاری تەواویان لێ دەکات لە نەخۆشییە گواستراوەکان
* ژنانی سکپڕ دەپارێزێ لە نەخۆشییە گواستراوەکان
* مادە هەستیارییەکان لە ڕگەی کوشتنی هەڵاڵە و کەڕوەکانەوە
* ئەو نەخۆشیانەی لە نەخۆشخانەکان بڵاو دەبنەوە.
(وەرگیراوە)

Address

سليماني/شه قامي ماموستايان/فولكه سه وزه كه/زيله سوتاوه كه/سه روو مزگه وتى قازي محمد
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 14:00 - 00:00
Tuesday 14:00 - 00:00
Wednesday 14:00 - 00:00
Thursday 14:00 - 00:00
Friday 15:00 - 23:00
Saturday 14:00 - 00:00
Sunday 14:00 - 00:00

Telephone

+9647701923968

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ده رمانخانه ى شالاو shalaw pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram