د.ئاوات واژه یی

د.ئاوات واژه یی دکتۆر ئاوات واژه‌یی
دکتۆرا لە گەشە و نەخۆشییەکانی مناڵان
(1)

به‌کالۆریۆس له‌ هه‌ناوی و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی.
ڕاوێژکاری ته‌ندروستی که‌ناڵی (کوردسات).
پزیشک له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی.

21/11/2025

بزانە گەشەی باشە؟!👇

کەی گوێی بسمین؟١- بەگشتی دوای ٢ مانگ گونجاوە.٢- ئاگاداربە مناڵەکە ئێکزیمای نەبێت لەو جێگەیەدا (دەگمەنە).٣- گرفتی کەمی بە...
21/11/2025

کەی گوێی بسمین؟
١- بەگشتی دوای ٢ مانگ گونجاوە.
٢- ئاگاداربە مناڵەکە ئێکزیمای نەبێت لەو جێگەیەدا (دەگمەنە).
٣- گرفتی کەمی بەرگری نەبێت (ئەمیش دەگمەنە).

21/11/2025

ئەگەر مناڵ کێشەی دڵی هەبێت شین دەبێتەوە؟! 👇

سکپڕی لەدەرەوەی مناڵدانلەکاتی ئاساییدا هێلکەدانی ئافرەت هێلکە دروست دەکات و دەچێتە بۆری ( فالوب ) و لەوێ دا دەپیترنرێت ،...
21/11/2025

سکپڕی لەدەرەوەی مناڵدان
لەکاتی ئاساییدا هێلکەدانی ئافرەت هێلکە دروست دەکات و دەچێتە بۆری ( فالوب ) و لەوێ دا دەپیترنرێت ، ئەم هێلکە پیتراوە دەچێتە مناڵدان و لەوێ دا دەست بە گەشە دەکات و دەبێتە کۆرپە
لەهەر ( ٥٠ ) ژنی سکپڕ ، یەکێکیان ئەم حاڵەتەی هەیە بەشێوەیەکی ئاسایی تیادا ڕوونادات ، هەر لەناو بۆری فالووب دا هێلکە پیتراوەکە دەمێنێتەوەو دواتر ڕەنگە بەهێلکەدان یان ئۆرگانێکی وهاوە بنوسێت . ئەم جۆرە سکپڕییە نائاساییە بەزۆری لەسەرەتای هەفتەکانی سکپڕییەوە دەستنیشان دەکرێت ( زۆر کات لە ٨ هەفتەیی دا )

ئەم سکپڕییە بەهۆی چییەوە دروست دەبێت ؟
+ بوونی هەمان حاڵەت لە پێشودا
+ بەکارهێنانی ( لەولەب IUCD ) بۆ ڕێگری لە مناڵبوون .
+ بوونی هەوکردنی درێژخایەن لە حەوز و کۆئەندامی زاوزێی ئافرەتەکە .
+ ئەنجامی نەشتەرگەری لە حەوز و کۆئەندامی زاوزێ لە پێشوودا .
+ ناتەواوی زگماکی لە بۆری فالووب .
+ بەکارهێنانی ڕێگەی ( بلووری ) بۆ مناڵبوون .
+ هەڵبەستن بە نەشتەرگەری ( بۆ ڕێگری لە مناڵبوون ) کە سەرکەوتوو نەبێت .

چارەسەر :
حاڵەتێکی کتوپڕ و مەترسیدارە پێویست دەکات سکپڕییەکە کۆتایی پێبهێنرێت .

دکتۆرە هەوار سلێمان حمەسور
پزیشکی پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی ژنان

کلینیکی پزیشکی سەهۆڵەکە - سلێمانی - شەقامی سالم - تەنیشت بانکی ئەربیل
07711522408

جگە لەوەی ئەگەری تووش بوونی شێرپەنجەی سی و لێو و گەدە و چەندین جێگەی تری لەش زیاد ئەکات😐لەگەڵ کات هەناسە توندی و خیزەی س...
21/11/2025

جگە لەوەی ئەگەری تووش بوونی شێرپەنجەی سی و لێو و گەدە و چەندین جێگەی تری لەش زیاد ئەکات😐
لەگەڵ کات هەناسە توندی و خیزەی سنگ وەک ڕەبۆی لێ دێ
جگەرە کێشان دوژمنە ،،
لە چەندین لای تریشەوە .سیمایەکی ناشرینت پێ ئەبەخشێ ، و ڕەش هەڵگەڕان،،، بەڵغەم فڕێدان و کۆکە و ئیتر بێز هاتنەوەی دەورو بەر لێت.....
چەندین نەخۆشی لێدەکەوێتەوە و کاتێک دێن بۆ پشکنین و ئەنجامی خراپی بەدی ئەکرێ..پەشیمانی سوودی نیە.

د.شاگوڵ کمال عزیز
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و دڵ و شەکرە - ئیکۆی دڵ

کلینیکی پزیشکی سەهۆڵەکە - سلێمانی - شەقامی سالم - فولکەی سەهۆڵەکە
07503204006
07748168731

پێنج شەممە و هەینی ؛ قەرەباڵغی و ماچشەممە : کۆکە و تا ؛ ڕاکە بۆ عیلاج
21/11/2025

پێنج شەممە و هەینی ؛ قەرەباڵغی و ماچ
شەممە : کۆکە و تا ؛ ڕاکە بۆ عیلاج

21/11/2025

گریانی مناڵ لەکاتی شیرخواردندا 👇

ئەمە حاڵەتێکی ئاساییەو چارەسەری ناوێت !  پزیشکی پسپۆڕی منداڵاندکتۆرا لە تەندروستی و گەشەی منداڵ (تازەلەدایکبوو تا ١٨ ساڵ...
21/11/2025

ئەمە حاڵەتێکی ئاساییەو چارەسەری ناوێت !


پزیشکی پسپۆڕی منداڵان
دکتۆرا لە تەندروستی و گەشەی منداڵ
(تازەلەدایکبوو تا ١٨ ساڵ)
کلینیکی پزیشکی سەهۆڵەکە
سلێمانی ـ شەقامی سالم - فولکەی سەهۆڵەکە

07711551932
07501468383

‏‌‌‌‎

20/11/2025

سودەکانی یاپراخ :
کێش زیاد دەکات
ڕێگرە لە قەبزی
با بە دەستی خۆی بیخوات😊

مناڵەکەت قەبزی هەیە ؟کاتێک مناڵەکەت قەبزی ھەیە (پیسییەکەی ڕەقە و چەند ڕۆژ جارێک دائەنیشێت، یاخوش ھەموو ڕۆژ دائەنیشێت بەڵ...
20/11/2025

مناڵەکەت قەبزی هەیە ؟
کاتێک مناڵەکەت قەبزی ھەیە (پیسییەکەی ڕەقە و چەند ڕۆژ جارێک دائەنیشێت، یاخوش ھەموو ڕۆژ دائەنیشێت بەڵام بە ئازارەوە) پئویستە وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە تا پزیشکەکەت بتوانێ بشترین ڕێگەچارەت بۆ دابنێ :
١- تەمەنی مناڵەکەت چەندە؟
قەبزی سەرەتای لەدایک بوون دەشێ ھۆکاری زگماکی و شەلەلی ڕیخۆڵە بێت.
قەبزی دوای تەمەنی شەش مانگ دەشێت بەھۆی ھەندێک لەو خۆراکانەوە بێت کە پێت داوە (مۆز ھەندێک جار قەبزی دروست دەکات).
قەبزی دوای شەش مانگ و ساڵ ناوبەناو و دواتر سکچوون کە ھەست دەکەیت مناڵەكەت سکی ئاوساوە و غازاتی زۆرە و گەشەی کەمە (دەشێ بەھۆی ھەستیاری گەنم و جۆوە بێت).
قەبزی دوای یەک ساڵی ڕەنگە بەھۆی شیرخواردنی زۆر و کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن و کەم خوێنییەوە بێت (دەای ساڵ پێویستە شیرخوارشن بخرێتە دوای ژەمە خۆراکییەکان لە ڕۆژدا، لە شەودا ئاساییە چەند بخوات).
قەبزی دوای تەمەنی دوو ساڵی ڕەنگە بەھۆی (فێرنەبوونی مناڵ بۆ چوونە توالێت و بەردەوام بوونی بێت لە پیسی کردن لەناو دایبی دا -بەپێوە-) ئەم حاڵەتە زۆر باوە و تا مناڵ ڕانەھێنین بۆ چوونە توالێت ناتوانین زاڵبین بەسەر گرفتەکەدا.
٢- چۆن و کەی مناڵ فێری چوونە توالێت بکەین؟
بەگشتی دوای تەمەنی دووساڵ دەتوانین وردە وردە ھەوڵی فێرکردنی مناڵەکە بدەین، ھەندێکیان زووتریش فێردەبن و حەزی پێدەکەن.
مناڵ نابێ زۆری لێ بکرێت بۆ چوونە توالێت و دەبێ خۆی حەزبکات و تێبگات کە ئەوە باشترە.
چەند کاتێک ھەن جووڵەی ڕیخۆڵەکان لەوپەڕی خێرایی دایە ھەربۆیە دەتوانیت لەم کاتەدا مناڵەكەت ببەیتە توالێت و بەئاسانی پیسی بکات، کاتەکان :
* بەیانیان ڕاستەوخۆ دوای لەخەوھەستان.
* دوای ھەموو ژەمە خۆراکییەکان ڕاستەوخۆ، لەم کاتانەدا ڕیخۆڵە جووڵەی خێرایە و بەئاسانی پیسی لە کۆمەوە دێتەدەر.
تێبینی :
ئەو مناڵانەی سەروو دوو ساڵن و فێری توالێت نین زەحمەتە گرفتی قەبزی تیایاندا چارە بکرێت ئەگەر فێرنەکرێن بچنە توالێت.
ھەندێک جار ڕیخۆڵەی مناڵەكە ھەستیاری بەو شیرە قوتووە ھەیە کە دەیخوات، ڕەنگە بە گۆڕینی جۆرەکەی گرفتەکە چارە بکرێت.
ڕوونکردنەوە و خەستکردنەوەی شیر لەحاڵەتی قەبزی و سکچوون دا دوو ھەڵەی گەورەن کە ھێشتا خەڵک بەردەوام دەیکا و پێویستە خۆتی لێ بەدووربگریت (چونکە ئەمە گرفتەکە خراپتر دەکات).

ئەم بابەتە جێی پرسیاری زۆربەی دایکانە، دەای خوێندنەوەی شەیر و ئینڤایت بکە با ھەمووان لێی سوودمەند بن


پزیشکی پسپۆڕی گەشەو نەخۆشیەکانی مناڵان
(تازەلەدایکبوو تا ١٨ ساڵ)
کلینیکی پزیشکی سەهۆڵەکە
سلێمانی ـ شەقامی سالم - فولکەی سەهۆڵەکە

07711551932
07501468383

‏‌‌‌‎

👈 بۆ کەسانی تووشبووی شەکرە      لات ئاسایی بێت کاتێک دەرمانی تۆ لەگەڵ کەسێکی تر جیاوازەهەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنی دەرمان  ک...
20/11/2025

👈 بۆ کەسانی تووشبووی شەکرە
لات ئاسایی بێت کاتێک دەرمانی تۆ لەگەڵ کەسێکی تر جیاوازە
هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنی دەرمان کە پزیشک ئەیکات لە سەرەتای بینینی کەسەکەوە دەست پێ دەکات لە گرنگی دان بەم خاڵانەوە کە لە نەخشەڕێگای کۆمەڵەی ئەمریکی ئەمساڵیش ئاماژەی پێ کراوە تەمەن
👈 باری گشتی تەندروستی کەسەکە
👈باری کاری دڵ و گوچیلە
👈کێشی کەسەکە
👈شێوازی ژیانی کەسەکە
👈هەڵسەنگاندنی ئەوەی اچەند سوود لە دەرمان ئەبینێت یان زیان؟
و نرخی دەرمان بۆ کەسەکە
زۆربەی پزیشکان بەیەکجار بڕیاری کۆتا نادەین لەسەر دەرمانێک
تا کاریگەری و دەرئەنجام تاوتوێ نەکەینەوە
ئەوەشمان لەیاد بێ
ڕادەی تێکشکانی خانەی پەنکریاس لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە و ڕادەی زیاد کردنی دەرمان جیاواز ئەبێ و هەروەها پەیوەستە بە بوونی پەیدا بوونی ماکەکانی شەکرەوە.
وەنابێ زۆر لەپڕ بتەوێ شەکرە کۆنتڕۆڵ بکەی
لە ڕێژەیەکی زۆرەوە ...بۆ نمونە خۆ حازرکردن بۆ نەشتەرگەری
ناشێ بە چەند ڕۆژێکی کەم بڵێی کۆنتڕۆل بیت!!!
بڕێک کاتی ئەوێ لەپێناو سەلامەتی ژیان و چاو و دڵ.

د. Dr.Shagul Kamal د. شاگوڵ کمال عزیز
پسپۆری هەناو ودڵ و شەکرە و غوددە
07748168731
07503204006

عەسران و شەوان پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار عەسران / بۆ پەیوەندی کردن ↙07707241616شەوان / بۆ پەیوەندی کردن ↙07707241818ناو...
20/11/2025

عەسران و شەوان پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنار
عەسران /
بۆ پەیوەندی کردن ↙
07707241616
شەوان /
بۆ پەیوەندی کردن ↙
07707241818

ناونیشان / سلێمانی - شەقامی سالم - فولکەی سەهۆڵەکە

‌‌‌‎

Address

Sulaimaniy-Salim Street
As Sulaymaniyah

Telephone

07501468383

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د.ئاوات واژه یی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category