03/02/2025
🔻کیسی هێلکەدان زۆر باوە، لە هەر تەمەنێکدا ڕوودەدات و هەندێک جار هیچ نیشانەیەک دروست ناکات، زۆربەی جۆرەکانی کیسی هێلکەدان بە شێوەیەکی سروشتی دەردەکەون و لە ماوەی چەند مانگێکدا نامێنن بەبێ ئەوەی پێویست بە چارەسەرکردن بکات."
1- کیسی ئاو یان خوێن:
باوترین جۆرە، کیسی بێ زیانن کە لە کاتی سوڕی مانگانەدا دروست دەبن، بەزۆری هیچ نیشانەیەکیان نییە، یان لەوانەیە نیشانەیەکی سووکیان هەبێت و لە ماوەی چەند مانگێکدا نامێنن. و زۆرجار پێویستیان بە چارەسەر نییە.
2-کیسی دێرمۆید:
ئەمەیان کیسی شێرپەنجەیی نییە و زۆر دەگمەن دەبن بە شێرپەنجە، کیسی دێرمۆید دەکرێت شانەی پێست ، ددان، ئێسک یان قژی تێدا بێت. زۆرجار دەبێت بە نەشتەرگەری لاببرێت.
3-کیسی چۆکلێتی:
ئەم جۆرە کیسە دروست دەبێت لە ئەنجامی گەشەکردنی خانەکانی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان.
4-کیسی شێرپەنجەیی:
کیسی شێرپەنجەیی هێلکەدان دەگمەنە و زیاتر تووشی ئەو ئافرەتانە دەبێت کە تەمەنیان سەروو ٥٠ ساڵە .
بۆ دانانی کات لە ڕێگەی دایرێکت و،واتسئەپەوە نامە بنێرن یان پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بکەن.🔻
☎️ ژمارەی تەلەفۆن:07738960022
📍ناونیشان: شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود - خوار سەنتەری بۆڵینگ - نزیک پردی کۆبانێ
🔹🔷🔹🔷🔹🔷🔹🔷🔹🔷🔹🔷🔹🔷🔹🔷🔹🔷
للحجز والاستفسار راسلونا عبر الدایرکت او اتصلوا علی الرقم التالی 🔻
☎️ رقم الهاتف: 07738960022
العنوان: سلیمانیة شارع 60 ملک محمود -مجاور مرکز البولینغ -قرب جسر کوبانی