Medical Microbiology - Koya University

Medical Microbiology - Koya University am paga taibata ba midical microbiology ta zaniari ba qutabiani micro biology b baxshe

بۆ ئەوانەی سەگیان هەیە ئاگەدار بن‼️لە ساڵی ٢٠١٩، دوای گەرانەوەی ماری ترەینەر (Marie Trainer) لە پشوەکەی لە ناوچەی کاریبی...
01/07/2024

بۆ ئەوانەی سەگیان هەیە ئاگەدار بن‼️

لە ساڵی ٢٠١٩، دوای گەرانەوەی ماری ترەینەر (Marie Trainer) لە پشوەکەی لە ناوچەی کاریبیان هەستی بە نەخۆشی کرد. سەرەتا هەستی بە نیشانەکانی نەخۆشی هەڵامەت کرد، بەڵام دواتر توشی تا و ڕشانەوە و پشت ئێشە بوو، لە نەخۆشخانە داخیل کرا کە نەخۆشیەکەی وردە وردە قورستر دەبوو تا وایلێهات لەهۆش خۆی چوو. قاچ و دەستەکانی بە شێوەیەکی ترسناک ڕەشبوون و بوو بە گانگرین بەهۆی گیرانی ملولەکانی خوێنی. دکتۆرەکان سەریان لێ تێکچو بوو چونکە وایان ئەزانی ئەم نەخۆشییەی پەیوەندی بە سەردانەکەی هەیە بۆ کاریبیان. پاش حەوت ڕۆژ هۆکاری نەخۆشییەکەیان دۆزییەوە کە بەهۆی سەگەکەیەوە بوو، ئەوش بەهۆی لێسانەوەی برینێک لەسەر قۆڵی. “لیکی سەگ بەکتریایەکی تێدایە کە ناوی (Capnocytophaga canimorsus)ە. ئەم بەکتریایە بە شێوەیەکی گشتی بەهۆی گەستنەوە ئەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ بەڵام ئەکرێ لە ڕێگای لیکی سەگیشەوە بۆ برین بگوازرێتەوە”. بۆ چارەسەر کردنی ماری دکتۆرەکان ناچار بوون قاچ و دەستی ببڕنەوە.
ئەم بەکتریایە نەخۆشیەک لە مرۆڤ دروست دەکات کە نیشانەکانی لە هەڵامەت ئەچێت و ئەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی خوێن، لە ١٠ کەس کە توشی ئەم بەکتریایە ئەبن ٣ کەسینیان ئەمرێت.

سڵاوی خواتان لێ بێت چاوەڕوانیەکەتان بۆ چاپ کردنی کتێبی (مایکڕۆبایۆلۆجی ڕێبەری تاقیگەیی ) کۆتایی هات ، کە وەک یەکەمین بەر...
13/10/2022

سڵاوی خواتان لێ بێت
چاوەڕوانیەکەتان بۆ چاپ کردنی کتێبی (مایکڕۆبایۆلۆجی ڕێبەری تاقیگەیی ) کۆتایی هات ، کە وەک یەکەمین بەرهەمی مایکڕۆبایۆلۆجی دادەنرێت لەبوای تاقیگەیی کە بە زمانی کووردی بەردەست بێت.

دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر توانیمان بە چاپی بگەیەنین الحمداللە.

ئەم کتێبە پێکهاتووە لە دوو بەرگ بەرگی یەکەمی ئێستا چاپکراوە کە ٨ بەش لەخۆدەگرێت وە هەر بەشیک له چەن تاقیکردنەوەیەک پێکهاتووە بۆ دیاری کردن و تشخیس کردن و ڕێگاکانی تشخیس کردنی میکڕۆبەکان کە بەزمانێکی کووردی ڕوونکراوەتەوە سەڕەرای نەبوونی زۆرێک لە زاراوەکان لە زمانی کووردی.

ئەم کتێبە سوودێکی ئێجگار زۆری دەبێت بۆ بەشە پزیشکیەکان بەتایبەت مایکڕۆبایۆلۆجی ، بایۆلۆجی ، شیکاری ، زانستی تاقیگەی پزیشکی ، پەرستاری و پزیشکی گشتی هتد ... .

ئەم کتێبە لەلایەن گرووپێکی چوار کەسی وەرگێڕدراوە و ئامادەکراوە ، وە ئامانجی ئێمە تەنها گەیاندنی ئەم زانستە نوێیەیە و ئاشناکردنی بەشە پڕاکتیکیەکەیەتی بە فێرخوازان ، کە تیایدا هەنگاو بە هەنگاو باسی تاقیکردنەوەکان کراوە.

هەر بەڕێزێک ئەم کتێبەی دەوێت با نامە بنێرێت ، یان با پەیوەندی بەم ژمارەوە بکات:
0750 786 5501
گەیاندنمان هەیە بۆ هەموو شارێک.

سڵاو 👈تەنها بۆ ئەو بەڕێزانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون یاخود ئێستا ئەو نەخۆشییەیان هەیە👉ئەم ڕاپرسیە👇👇 بۆ توێژینەوە ئام...
02/01/2022

سڵاو

👈تەنها بۆ ئەو بەڕێزانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا
بوون یاخود ئێستا ئەو نەخۆشییەیان هەیە👉

ئەم ڕاپرسیە👇👇 بۆ توێژینەوە ئامادەکراوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمان💊💉 لەلایەن توشبوانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان. ئەگەر پێشتر توشی کۆڕۆنا بوویت یاخود ئێستا ئەم نەخۆشیەت هەیە، سوپاس گوزارین 🙏 ئەگەر تەنها ٥ خولەک لە کاتی خۆت ببەخشە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییە، کە ١٥ پرسیارە.

تێبینی: ئەم ڕاپرسیە تەنها بۆ مەبەستی زانستییە هەموو ناوەکان بە نهینی دەمێنێنەوە و دەکرێت کەسی بەشداربوو ناوی خۆی دانەنێت تەنها پرسیارەکان وەک داتا لە توێژینەوە بەکاردێن.

ئەژی ئارام کریم/زانکۆی کۆیە
د. بەهادین احمد قادر/زانکۆی کۆیە - نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید
محمد عبدالعزیز حمەعلی / زانکۆی کۆیە

سڵاو و ڕێز ... ئەم ڕاپرسیە بۆ توێژینەوە ئامادەکراوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی دەرمان لەلایەن توشبوانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان. ئەگەر پێشتر توشی کۆڕۆنا بوویت یاخود...

سڵاو هاورێیان ...ئەم فۆرمە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ ئامادە کراوە بە مەبەستی توێژینەوە ، دەربارەی ئاستی زانیاری تاک...
25/09/2020

سڵاو هاورێیان ...

ئەم فۆرمە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ ئامادە کراوە بە مەبەستی توێژینەوە ، دەربارەی ئاستی زانیاری تاکی کورد لەسەر کۆرۆنا (COVID-19). داوا لە ئێوەی خۆشەویست ئەکەم کە ١٥ خولەک لە کاتی خۆتان ببەخشن بە پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە. بە پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمە خزمەتێک بە زانست ئەکەیت. تکایە ئەم فۆرمە بڵاو بکەوە. زۆر سوپاس.


سڵاو ئەم فۆرمە بۆ توژینەوە دیزاین کراوە لەسەر ئاستی زانیاری تاکی کورد دەربارەی نەخۆشی کۆڕۆنا. تکایە ١٥ خولەک لە کاتی خۆت ببەخشە بە پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە کە لە (٤٠) پرس...

What is Biological warfare ?
27/02/2018

What is Biological warfare ?

19/12/2017

ئاگادارىەکی بەپەلە لە زانکۆی کۆیەوە

بەهۆى ئەم بارودۆخەى كە لە ئێستادا لە هەرێمى كوردستان هەيە و پەرۆشى زانكۆى كۆيە بۆ نزيكى خوێندكاران لە كەسوكاريان ، رۆژى چوارشەممە ٢٠١٧/١٢/٢٠ پشووى فەرميە بۆ خوێندكاران، وە رۆژى پێنج شەممە ٢٠١٧/١٢/٢١ لە هەرێمى كوردستان پشووە, وە بەگوێرەى ساڵنامەى زانكۆى كۆيە تاوەكو رۆژى ٢٠١٨/١/٧ پشووى خوێندكارانە لە زانكۆكان.

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
52

Telephone

+9647505641906

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Medical Microbiology - Koya University posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram