تاقیگەی ئومێد OMED LAB

تاقیگەی ئومێد OMED LAB تاقیگەی ئومێد بۆ شيكارى نه خۆشیەکان بەسەرپەرشتی ئومێ

17/03/2025
07/03/2025

لەتاقیگەی ئومێد پشکنینی گشتی تەنها ٢٥ هەزارە

18/08/2024

نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون چییە؟

ڕەنگە لەم ڕۆژانە، کەم تا زۆر لە سۆشیەڵ میدیاکان هەواڵی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموونمان بیستبێ یان بەرچاو کەوتبێ لە جیهان ، بەهۆی ئەوەی نەخۆشیەکە دەگمەنە بۆیە خەڵک زانیاریەکی وایان لەسەر نیە، بۆیە پێم باش بوو بە کورتی هەندێک زانیاریتان عەرز بکەم لەسەر ئەو نەخۆشییە.

ئاوڵەی مەیموون نەخۆشییەکی دەگمەنی ڤایرۆسی گواستراوەیە، لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و لە مرۆڤیشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

بۆ یەکەمین جار ئەو نەخۆشییە لە ساڵی 1970 لە وڵاتی کۆنگۆی دیموکرات دەستنیشانکرا، تا ئێستا لە ساڵەکانی 2003 و 2022 چەند حالەتێکی تر دەستنیشان کراون لەو نەخۆشییە، کۆتا جار ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لەم ڕۆژانە چەند تووشبوویەکی نوێی بەو نەخۆشییە ڕاگەیاند.

چۆن دەگوازرێتەوە ؟

🔸 لە ئاژەڵی ئاژەڵی توشبوو بەڤایرۆسەکە بە تایبەت (مەیمون ، جورج، مشک، سمۆرە ، کەروێشک ، ژووشک ، مامز) : لە ڕێگەی بەرکەوتنی بە لیک و خوێن و پاشەڕۆو میزو گۆشتی ئاژەڵەکە

🔹 لە کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە:

- بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە برینی پێست (ئاوڵە)، لیک، خوێن یان هەر شلەمەنییەکی جەستەی نەخۆشەکە، لە ڕێگەی سێکس، لە ڕێگەی باوەش و ماچ کردن، دەکرێ لە ڕێگەی هەناسەشەوە بگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ و لە مەودایەکی نزیک قسەی لەگەڵ بکەی.

🔸 لە ئافرەتێکی دووگیاتەوە بۆ منداڵەکەی ناو سکی دەگوازرێتەوە
نیشانەکانی چین ؟

وادەی توشبوونت بە ڤایرۆسەکە تاوەکو دەرکەوتنی نیشانەکان لە نێوان 4 بۆ 20 ڕۆژە.
سەرەتا بە تــا دەست پێدەکات ، پاشان بە تێپەڕبوونی کات کەسەکە کۆمەڵێک نیشانەی تری لەسەر بەدیاردەکەوێ وەکو (لەرز ، ئارەق کردنەوە ، سەرئێشە ، پشت ئێشە ، بێتاقەتی ، نەمانی ئیشتیهای خواردن، قوڕگ ئێشە ، هەناسەتەنگی، کۆکە).

ئەستووربوون و گەورەبوونی لیمفە گرێیەکان یەکێکە لە نیشانە باوەکانی ئەم نەخۆشییە، بە تایبەت لیمفەگرێیەکانی مل و چەناگە و حەوزو دەوروبەری کۆم.

دەرکەوتنی ئاوڵە لە پێست یەکێکە لە نیشانە سەرەکیەکانی ئەو نەخۆشییە، سەرەتا لە دەم و چاو بەدیاردەکەوێت پاشان بە هەموو جەستەدا بڵاودەبێتەوە.

چۆن دەستنیشات دەکرێ ؟

لە ڕێگەی پشکنینی PCR

چۆن چارەسەر دەکرێ ؟

چارەسەرێکی تایبەت نیە بەو جۆرە ڤایرۆسە ، ئەوەی هەیە تەنها بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان و ڕێگریکردنە لە دروست بوونی ماکەکانی نەخۆشیەکە، بەتایبەت لەوانەی بەرگری لەشیان لاوازەو بەتەمەنن و پێشینەی نەخۆشی تریان هەیە.

وەرگیراوە

ئۆفەری مانگی رەمەزانی پیرۆز
09/03/2024

ئۆفەری مانگی رەمەزانی پیرۆز

08/06/2023

لەتاقیگەکەمان بەردەستە

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

07505425595

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی ئومێد OMED LAB posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تاقیگەی ئومێد OMED LAB:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category